بازدان بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

پەیامی پیرۆزبایی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ٢٤ی ڕەشەممە ساڵرۆژی دامەزرانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٩٢
پەیامی پیرۆزبایی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ٢٤ی ڕەشەممە ساڵرۆژی دامەزرانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سیاسی‹پەیامی پیرۆزبایی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ٢٤ی ڕەشەممە ساڵرۆژی دامەزرانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێزان لە یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٤ی ڕەشەممە ڕۆژی دامەزرانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران گەرمترین پیرۆزبایی لە ژنانی کوردستان بە تایبەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەندامانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەکەین.
شاراوە نییە کە ژنانی شۆڕشگیڕ و بە هەڵوێستی کورد لەنێو ڕیزەکانی بزووتنەوەی ڕزگاری خوازانەی گەلەکەمان دا جێ پەنجەیان دیارە وهەروەها ڕۆڵ و دەوری ژنان لە مەیدانی خەباتی بە کردەوەدا شان بەشانی براکانیان لە خەباتی نەتەوایەتی گەلەکەمان دا جێگای تایبەتی خۆیی هەیە. ژنان لە مەیدانی خەباتی مەدەنیش دا مەیدانداری دەکەن و بە تایبەتی لە شۆڕشی (ژن، ژیان، ئازادی) ژنانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سەنگەری پێشەوەی ئەو خەباتەدا بوون و کە بەداخەوە لە بەردەوامی ئەو خەباتەدا چەندین شەهیدیان پێشکێش بە بارەگای ئازادی کوردستان کرد.

جێگای داخە کە لە ئێستا دا بەشێكی بەرچاو لە ژنانی ئازادی خواز و یەکسانی خواز بۆ گەیشتن بە ئازادی و مافە ئینسانی و نەتەوەیەکانیان لە زیندانە تاریکەکانی کۆماری ئیسلامی دان و حوکمی قورسی بەندکرانیان بەسەر دا سەپاوە.

ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وێرای پیرۆزبایی دووبارە هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان لە ئەرکە پیرۆزەکانتان بە ئاوات دەخوازێت.

 ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٢٤ی رەشەممەی ١٤٠٢ ی هەتاوی