کۆمیتەی نۆروێژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بە نوێنەرایەتی پێکهاتەی تەشکیلاتی حیزبەکەمان لە وڵاتی نۆرویژ، پڕ بە دڵ پیرۆزبایی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی پێنجەمی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئەندامانی پێشەنگی بزووتنەوەی یەکسانیخوازی و خەبات لە پێناوی ڕزگاری سیاسی ونەتەوەیتان لێدەکەین کە بە ناوی “ژنانی پێشەنگ” ناودێر کرا.
“ژنانی پێشەنگ” رەنگدانەوەی ڕاستەقینەی ڕۆڵ، پێگە و بەشداری بێوێنەی ژنانی کوردستانە لە هەموو قۆناغەکانی خەباتی نەتەوەیی و ڕزگاریخوازیدا. ژنانی کورد بە مێژوویەکی درەوشاوە و قوربانیدانی بێ سنوور، شانبەشانی پیاوان رۆڵ و کاریگەری خۆیان هەبووە لە خەبات بۆ رزگاری نەتەوەکەمان و تێکۆشان بۆ دابین کردنی مافی نەتەوەیی و یەکسانی.
هیوادارین کە بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆنگرەکەتان بەرهەمێکی باش و کاریگەر بێت بۆ پێشخستنی کاری ڕێکخراوەکەتان لە داهاتوودا. دڵنیاین بە بەردەوامی و پابەند بوون بە ئامانجە بەرزەکان، یەکیەتی ژنان دەتوانێت ڕۆڵی بەرچاوتر لە خەباتی رزگاریخوایدا بۆ نەتەوەکەماندا بگێڕێت.
کۆمیتەی نۆرویژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، دەست خۆشی لە دەستەی بەڕێوەبەری پێشووی یەکیەتی ژنان دەکات کە بە دڵسۆزی و هەست بە بەرپرسیارێتی کاریان کرد بۆ بەدی هێنانی ئامانجە بەرزو و پرۆزەکان و بێگوومان ڕۆڵ و قوربانیدانی ئەوان لە مێژووی ڕێکخراوەکەدا بە ڕێزەوە تۆمار دەکرێت.
هیوا و ئارەزوومان ئەوەیە کە دەستەی بەڕێوەبەری نوێ بە هەست بە بەرپرسیارێتی زیاتد تێبکۆشن و ئەرکەکانیان زیاتر لە ڕابردوو بەرەو پێش ببەن و لە گەشەپێدانی یەکیەتی ژنان و بەرزکردنەوەی ئاستی چالاکی و کاریگەریی رێکخراوەکەیاندا لە ئاستی نێونەتەوەییدا سەرکەوتوو بن.
جارێکی دیکە، پیرۆزبایی لە هەموو بەشداربووانی کۆنگرەی پێنجەم دەکەین و سەرکەوتنتان لە هەموو کارەکانی ئێستا و داهاتوودا بە ئاوات دەخوازین.
بە سپاسەوە
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
کۆمیتەی نۆروێژ




