Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

پەیامی یەکیەتییەکانی خوێندکاران، لاوان و ژنانی دێموکرات، بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ٧٩هەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکرات

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2024-08-14
  • 10:16

خەڵکی بەشەرەفی کوردستان!

بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان!

تێکۆشەران، کادر و پێشمەرگە و ئەندامانی ڕێبەریی حیزبی دێموکرات!

لاوان، ژنان و خوێندکارانی ڕزگاریخوازی کورد!

لە سەردەمی پێشکەوتن و مودێڕنیتە و تەنانەت پۆستمودێرنی سەدەی ٢١دا کە عەقڵیەتی دەوڵەت ـ نەتەوە بەسەر هەموو جیهاندا زاڵە و لەم نەزمە نوێیەدا ئەگەر نەتەوەیەک خاوەن دەوڵەت نەبێت لە هاوکێشە سیاسی و یاسایییەکاندا هیچ حەسێبێکی بۆ ناکرێت، نەتەوەی کورد لەو دەگمەن نەتەوانەیە کە بە هۆی بێدەوڵەتی و نەبوونی کیانێکی سیاسیی سەربەخۆ بەردەوام قوربانی دەدات و ڕۆڵە ئازا و چاونەترسەکانی لەلایەن داگیرکەرانی کوردستانەوە شەهید دەکرێن. ئەم دۆخەی کە بەسەر کورددا سەپاوە و بەرهەمی فاکتەرە دەرەکی و نێوخۆیییەکانە لە بەراورد لەگەڵ سەدەکانی پێش، گەلێک کارەساتبارتر و جەرگبڕترە و لە بەرچاو هەموو دنیا و لە قۆناغی پێشکەوتنی تێکنۆلۆژی و ڕاگەیاندن و ڕایەڵە جیهانییەکانەوە ڕۆژ نییە کە ڕۆڵەکانی نەتەوەی کورد لەسەر خاکی باپیران و داپیرانیان نەکوژرێن یان سەرکوت و دەسبەسەر نەکرێن، ئەمەش تەنیا بە تاوانی کوردبوون و خواستی ژیانێکی سەربەستانە و سەربەرزانەیە لەسەر خاکی خۆیان.

بە هێنانە بەرچاوی ئەم دۆخەی کە بەسەر نەتەوەکەماندا زاڵە و ئەوەی کە دوژمنانی کورد چۆناوچۆن لە چوار لاوە پەلامارمان دەدەن، دەبێت پیرۆزیی هێندێ قۆناغی زێڕین لە مێژووی خەبات و بزووتنەوەی کوردمان زیاتر بۆ دەرکەوێت و زیاتر ڕێز لە هەڵویستە ڕەسەن و ڕاستەقینەکانی تێکۆشەران و گەورە پیاوانی ڕابردووی خۆمان بگرین کە بە هەڵویستەکانیان پێشبینی ئەمڕۆی ئەم جیلەیان کردووە و هەوڵیان داوە بە ڕاپەڕاندنی ئەرکی نەتەوەیی و نیشتمانیی خۆیان داهاتوویەکی گەشمان بۆ بەدی بهێنن. ئەگەرچی تێکۆشان و بەرخۆدانەکانیان بە ئەنجام نەگەیشتووە، بەڵام ئەمە نابێت لە بایەخ و بەهایان کەم بکاتەوە. یەکێک لەو قۆناغە زێڕینانەی مێژووی نەتەوەی کورد قۆناغی هاتنە کایە و سەرهەڵدانی شێوازێکی نوێ لە خەباتە کە ئەم شێوازە لە خەباتی ڕزگاریخوازانەی کورد لە چوارچێوەی دیاردەیەکی نوێ بەناوی “حیزب” پێناسە دەکرێت. ئەگەرچی بە هۆی ناسکبوونی دۆزی کورد لە ئێستەدا بیری تەسکی حیزبایەتی ناتوانێت بە هیچ کوێیەکمان بگەینێت و مەحکوومین بە یەکڕیزی و هاودەنگی، بەڵام جێی خۆیەتی ئاماژە بەوە بکرێت کە شانازیی هاتنەکایەی ئەم شێوازە نوێیە لە خەبات پشکی شێری وەبەر حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەکەوێت کە ٧٩ ساڵە لە پێناو وەدیهاتنی مافی ڕەوا و بەحەقی کورد خەبات دەکات و تەنگوچەڵەمە دەبینێت و مانەوەی لەم ڕێگایەدا سەلمێنەری ڕەسەنبوون و هەقیقەتی خەبات و سیاسەتەکانیەتی، کە پاش ئەو هەمووە ساڵە لە بەرخۆدان هێشتا وەکوو حیزبێکی گەنج و تازەنەفەس لە مەیدانە و لەسەر داوا ڕەواکانی کورد پێداگرە.

هۆکارەکانی مانەوەی حیزبی دێموکرات:

ئەم حیزبە کە خاوەن هەزاران شەهید، کەمئەندام، بەندیی سیاسی و ئاوارەی هەندەرانە، جیا لەوەی کە لەسەر بنەمایەکی ڕاستەقینە و جەوهەریی وەکوو “شوناسخوازیی نەتەوەیی” و “دێموکراسیخوازی” دامەزراوە، بە هۆی چەندین خەسڵەت و تایبەتمەندیی بەرزەوە ئێستەشی لەگەڵ بێت، خاوەن پێگە و جەماوەرێکی بەهێز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و جێگەی ڕێز و بایەخە لە پارچەکانی دیکەی کوردستان. بەشێک لەم تایبەتمەندییانە ئەمانەن:

١ـ یەکەم حیزبی کوردستان کە بە شێوەیەکی مودێڕن و سەردەمیانە هەوڵی ڕێکخستن و کۆکردنەوەی تێکۆشەرانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستانی دا.

٢ـ دامەزرانی دەسەڵاتێکی خۆیی و سەربەخۆ بە ناوی کۆماری کوردستان لە هەمان ساڵی دامەزرانی حیزبی دێموکرات و لە هەناوی ئەم حیزبەدا.

٣ـ بێگەردبوونی مێژووی خەبات و بەدووربوون لە هەر چەشنە خەیانەتێکی نەتەوەیی و نیشتمانی دەرحەق بە دۆزی نەتەوەییی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان.

٤ـ گیانفیدایی و لەخۆبردووییی ڕێبەران و کادر و پێشمەرگەکانی ئەم حیزبە و مانەوەیان لەگەڵ خەڵکی کورد.

٥ـ پێداگریی لەسەر کەتوارە سیاسییەکان و خۆدوورگرتن لە هەر چەشنە تەوەهۆمێکی سیاسی.

٦ـ باوەڕمەندبوون بە دێموکراسیی ڕاستەقینە و داهێنانی چەمکی ئیخلاقی سیاسی.

٧ـ باوەڕمەندبوون بە دۆزی ڕەوای کورد و فیدانەکردنی ئەم خاڵە جەوهەرییە لە پێناو دروشم و گوتاری زاڵی قۆناغە جۆراوجۆرەکاندا.

هەموو ئەم تایبەتمەندییانە و لەوانەش وانەوەرگرتن لە هەڵە و ئەزموونەکان وای لەم حیزبە کردووە کە هەنووکە سەرەڕای دووربوون چەندین ساڵەی لە خەڵکەکەی و بێدەرەتانبوون، دیسان لە ڕۆژ‌هەڵات و تەنانەت لە ئێرانیش حیزبێکی شوێندانەر و چارەنووسساز بێت و بە هەڵویستەکانی پیلان و بەرنامەکانی کۆماری ئیسلامی تا ڕادەیەکی بەرچاو بەرەو پووچەڵبوون ببات.

زیندوو بوونی حیزبی دێموکرات لە مەیدانی خەباتی کوردایەتیدا و شوێندانەریی لە هەمبەر ڕێژیمی ئاخوندیی ئێران لە شەقامەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا لە سەردەمی ڕاپەڕینی ژینا وەکوو ڕاپەڕینێکی دەگمەنی شوناسخوازانەی نەتەوەی کورد بۆ هەموو کەسێکی ئاشکرایە و دروشمی “قاسملوو، قاسملوو ڕێگات درێژەی هەیە” بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرە بۆ ئەم ڕاستییە، چونکە ڕێگای قاسملوو هەمان حیزبی دێموکراتە و دێموکرات و قاسملوو دووانەیەکی لێکدانەبڕاون.

ئێستەش کە ڕێژیمی داگیرکەری ئاخوندیی بە هەموو شێوەیەک لە جینایەتەکانی خۆی بەدژی خەڵکی کورد لە ڕۆژهەڵات بەردەوامە و وا نیشان دەدات کە توانیویە کۆتایی بە هەموو ناڕەزایەتییەکان لە ئێران و کوردستان بهێنێ و بە قەوڵی خۆی ئەمنییەت و ئاسایشی جێگیر کردووە، حیزبی دێموکرات بە سەرەکیترین و بەهێزترین دژبەری خۆی حەسێب دەکات و هەموو هەوڵەکانی خۆی وەگەڕ خستووە هەتا ئەم حیزبە لە نێو ببات، چونکە پێی وایە بە لەنێوبردنی حیزبی دێموکرات لە باشووری کوردستان کۆتایی بە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کورد دەهێنێت، بەڵام نائاگا لەوەیە کە پێگەی سەرەکیی حیزبی دێموکرات قووڵاییی ڕۆژهەڵاتە و ئەم پیلان و هەوڵانەی بۆ ناچێتە سەر.

لە کۆتاییدا وەکوو یەکیەتییەکانی خوێندکاران، ژنان و لاوانی دێموکرات وێڕای پیرۆزبایی ۷۹هەمین ساڵی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە سەرجەم دڵسۆزان و نیشتمانپەروەرانی کورد، ئەو بەڵێنییە بە خەڵکی خۆمان دەدەین کە هەتا وەدیهاتنی سەربەستی و ڕزگاریی کوردستان درێژەدەری ڕێگای شەهیدانین و هەتا لووتکەی سەرکەوتن هەدا نادەین.

سەرکەوێت بزاڤی ڕزگاریخوازیی کورد!

تێک شکێت سپای داگیرکاریی داگیرکەرانی کوردستان!

یەکیەتییەکانی خوێندکاران، ژنان و لاوانی دێموکرات.

۲٤ی گەلاوێژی ۲۷۲٤ی کوردی

بابەتی هاوشێوە

هێمای ئیدئۆلۆژیک

2025-05-07

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

2025-05-02

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

2025-04-29

ئەی ویلایەتی فەقێ؟!

2025-04-24
کاروچالاکی

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-06
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-02
سیاسی

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-04-29

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

بەڕیوەچوونی سیمینارێک لەلایەن بەشی ئامووزشی یەکیەتیی ژنان

ئەی ویلایەتی فەقێ؟!

بەشداری شاندێک لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە سیمینارێک بە بۆنەی ١٢٧ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

“بەشداری نوێنەرانی کۆمیتەی گشتی یەکیەتیی ژنان لە کۆڕی پرسە و بەخاک سپاردنی هونەرمەند “سەید عەلی ڕەحیم پوور”

“ئابووریی و ژنان، و چەڵێنجەکانی سەدەی بیست و یەک”

اقتصاد و زنان؛ چالش‌ها و فرصت‌های قرن بیست و یکم

دەعوەتی فەرمی ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن یەکیەتیی ژنانی کۆیە

پەیامی یەکیەتییەکانی خوێندکاران، لاوان و ژنانی دێموکرات، بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ٧٩هەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکرات

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2024-08-14
  • 10:16

خەڵکی بەشەرەفی کوردستان!

بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان!

تێکۆشەران، کادر و پێشمەرگە و ئەندامانی ڕێبەریی حیزبی دێموکرات!

لاوان، ژنان و خوێندکارانی ڕزگاریخوازی کورد!

لە سەردەمی پێشکەوتن و مودێڕنیتە و تەنانەت پۆستمودێرنی سەدەی ٢١دا کە عەقڵیەتی دەوڵەت ـ نەتەوە بەسەر هەموو جیهاندا زاڵە و لەم نەزمە نوێیەدا ئەگەر نەتەوەیەک خاوەن دەوڵەت نەبێت لە هاوکێشە سیاسی و یاسایییەکاندا هیچ حەسێبێکی بۆ ناکرێت، نەتەوەی کورد لەو دەگمەن نەتەوانەیە کە بە هۆی بێدەوڵەتی و نەبوونی کیانێکی سیاسیی سەربەخۆ بەردەوام قوربانی دەدات و ڕۆڵە ئازا و چاونەترسەکانی لەلایەن داگیرکەرانی کوردستانەوە شەهید دەکرێن. ئەم دۆخەی کە بەسەر کورددا سەپاوە و بەرهەمی فاکتەرە دەرەکی و نێوخۆیییەکانە لە بەراورد لەگەڵ سەدەکانی پێش، گەلێک کارەساتبارتر و جەرگبڕترە و لە بەرچاو هەموو دنیا و لە قۆناغی پێشکەوتنی تێکنۆلۆژی و ڕاگەیاندن و ڕایەڵە جیهانییەکانەوە ڕۆژ نییە کە ڕۆڵەکانی نەتەوەی کورد لەسەر خاکی باپیران و داپیرانیان نەکوژرێن یان سەرکوت و دەسبەسەر نەکرێن، ئەمەش تەنیا بە تاوانی کوردبوون و خواستی ژیانێکی سەربەستانە و سەربەرزانەیە لەسەر خاکی خۆیان.

بە هێنانە بەرچاوی ئەم دۆخەی کە بەسەر نەتەوەکەماندا زاڵە و ئەوەی کە دوژمنانی کورد چۆناوچۆن لە چوار لاوە پەلامارمان دەدەن، دەبێت پیرۆزیی هێندێ قۆناغی زێڕین لە مێژووی خەبات و بزووتنەوەی کوردمان زیاتر بۆ دەرکەوێت و زیاتر ڕێز لە هەڵویستە ڕەسەن و ڕاستەقینەکانی تێکۆشەران و گەورە پیاوانی ڕابردووی خۆمان بگرین کە بە هەڵویستەکانیان پێشبینی ئەمڕۆی ئەم جیلەیان کردووە و هەوڵیان داوە بە ڕاپەڕاندنی ئەرکی نەتەوەیی و نیشتمانیی خۆیان داهاتوویەکی گەشمان بۆ بەدی بهێنن. ئەگەرچی تێکۆشان و بەرخۆدانەکانیان بە ئەنجام نەگەیشتووە، بەڵام ئەمە نابێت لە بایەخ و بەهایان کەم بکاتەوە. یەکێک لەو قۆناغە زێڕینانەی مێژووی نەتەوەی کورد قۆناغی هاتنە کایە و سەرهەڵدانی شێوازێکی نوێ لە خەباتە کە ئەم شێوازە لە خەباتی ڕزگاریخوازانەی کورد لە چوارچێوەی دیاردەیەکی نوێ بەناوی “حیزب” پێناسە دەکرێت. ئەگەرچی بە هۆی ناسکبوونی دۆزی کورد لە ئێستەدا بیری تەسکی حیزبایەتی ناتوانێت بە هیچ کوێیەکمان بگەینێت و مەحکوومین بە یەکڕیزی و هاودەنگی، بەڵام جێی خۆیەتی ئاماژە بەوە بکرێت کە شانازیی هاتنەکایەی ئەم شێوازە نوێیە لە خەبات پشکی شێری وەبەر حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەکەوێت کە ٧٩ ساڵە لە پێناو وەدیهاتنی مافی ڕەوا و بەحەقی کورد خەبات دەکات و تەنگوچەڵەمە دەبینێت و مانەوەی لەم ڕێگایەدا سەلمێنەری ڕەسەنبوون و هەقیقەتی خەبات و سیاسەتەکانیەتی، کە پاش ئەو هەمووە ساڵە لە بەرخۆدان هێشتا وەکوو حیزبێکی گەنج و تازەنەفەس لە مەیدانە و لەسەر داوا ڕەواکانی کورد پێداگرە.

هۆکارەکانی مانەوەی حیزبی دێموکرات:

ئەم حیزبە کە خاوەن هەزاران شەهید، کەمئەندام، بەندیی سیاسی و ئاوارەی هەندەرانە، جیا لەوەی کە لەسەر بنەمایەکی ڕاستەقینە و جەوهەریی وەکوو “شوناسخوازیی نەتەوەیی” و “دێموکراسیخوازی” دامەزراوە، بە هۆی چەندین خەسڵەت و تایبەتمەندیی بەرزەوە ئێستەشی لەگەڵ بێت، خاوەن پێگە و جەماوەرێکی بەهێز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و جێگەی ڕێز و بایەخە لە پارچەکانی دیکەی کوردستان. بەشێک لەم تایبەتمەندییانە ئەمانەن:

١ـ یەکەم حیزبی کوردستان کە بە شێوەیەکی مودێڕن و سەردەمیانە هەوڵی ڕێکخستن و کۆکردنەوەی تێکۆشەرانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستانی دا.

٢ـ دامەزرانی دەسەڵاتێکی خۆیی و سەربەخۆ بە ناوی کۆماری کوردستان لە هەمان ساڵی دامەزرانی حیزبی دێموکرات و لە هەناوی ئەم حیزبەدا.

٣ـ بێگەردبوونی مێژووی خەبات و بەدووربوون لە هەر چەشنە خەیانەتێکی نەتەوەیی و نیشتمانی دەرحەق بە دۆزی نەتەوەییی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان.

٤ـ گیانفیدایی و لەخۆبردووییی ڕێبەران و کادر و پێشمەرگەکانی ئەم حیزبە و مانەوەیان لەگەڵ خەڵکی کورد.

٥ـ پێداگریی لەسەر کەتوارە سیاسییەکان و خۆدوورگرتن لە هەر چەشنە تەوەهۆمێکی سیاسی.

٦ـ باوەڕمەندبوون بە دێموکراسیی ڕاستەقینە و داهێنانی چەمکی ئیخلاقی سیاسی.

٧ـ باوەڕمەندبوون بە دۆزی ڕەوای کورد و فیدانەکردنی ئەم خاڵە جەوهەرییە لە پێناو دروشم و گوتاری زاڵی قۆناغە جۆراوجۆرەکاندا.

هەموو ئەم تایبەتمەندییانە و لەوانەش وانەوەرگرتن لە هەڵە و ئەزموونەکان وای لەم حیزبە کردووە کە هەنووکە سەرەڕای دووربوون چەندین ساڵەی لە خەڵکەکەی و بێدەرەتانبوون، دیسان لە ڕۆژ‌هەڵات و تەنانەت لە ئێرانیش حیزبێکی شوێندانەر و چارەنووسساز بێت و بە هەڵویستەکانی پیلان و بەرنامەکانی کۆماری ئیسلامی تا ڕادەیەکی بەرچاو بەرەو پووچەڵبوون ببات.

زیندوو بوونی حیزبی دێموکرات لە مەیدانی خەباتی کوردایەتیدا و شوێندانەریی لە هەمبەر ڕێژیمی ئاخوندیی ئێران لە شەقامەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا لە سەردەمی ڕاپەڕینی ژینا وەکوو ڕاپەڕینێکی دەگمەنی شوناسخوازانەی نەتەوەی کورد بۆ هەموو کەسێکی ئاشکرایە و دروشمی “قاسملوو، قاسملوو ڕێگات درێژەی هەیە” بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرە بۆ ئەم ڕاستییە، چونکە ڕێگای قاسملوو هەمان حیزبی دێموکراتە و دێموکرات و قاسملوو دووانەیەکی لێکدانەبڕاون.

ئێستەش کە ڕێژیمی داگیرکەری ئاخوندیی بە هەموو شێوەیەک لە جینایەتەکانی خۆی بەدژی خەڵکی کورد لە ڕۆژهەڵات بەردەوامە و وا نیشان دەدات کە توانیویە کۆتایی بە هەموو ناڕەزایەتییەکان لە ئێران و کوردستان بهێنێ و بە قەوڵی خۆی ئەمنییەت و ئاسایشی جێگیر کردووە، حیزبی دێموکرات بە سەرەکیترین و بەهێزترین دژبەری خۆی حەسێب دەکات و هەموو هەوڵەکانی خۆی وەگەڕ خستووە هەتا ئەم حیزبە لە نێو ببات، چونکە پێی وایە بە لەنێوبردنی حیزبی دێموکرات لە باشووری کوردستان کۆتایی بە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کورد دەهێنێت، بەڵام نائاگا لەوەیە کە پێگەی سەرەکیی حیزبی دێموکرات قووڵاییی ڕۆژهەڵاتە و ئەم پیلان و هەوڵانەی بۆ ناچێتە سەر.

لە کۆتاییدا وەکوو یەکیەتییەکانی خوێندکاران، ژنان و لاوانی دێموکرات وێڕای پیرۆزبایی ۷۹هەمین ساڵی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە سەرجەم دڵسۆزان و نیشتمانپەروەرانی کورد، ئەو بەڵێنییە بە خەڵکی خۆمان دەدەین کە هەتا وەدیهاتنی سەربەستی و ڕزگاریی کوردستان درێژەدەری ڕێگای شەهیدانین و هەتا لووتکەی سەرکەوتن هەدا نادەین.

سەرکەوێت بزاڤی ڕزگاریخوازیی کورد!

تێک شکێت سپای داگیرکاریی داگیرکەرانی کوردستان!

یەکیەتییەکانی خوێندکاران، ژنان و لاوانی دێموکرات.

۲٤ی گەلاوێژی ۲۷۲٤ی کوردی

بابەتی هاوشێوە

هێمای ئیدئۆلۆژیک

2025-05-07

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

2025-05-02

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

2025-04-29

ئەی ویلایەتی فەقێ؟!

2025-04-24

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی