Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

پەیامی یەکیەتییەکانی ژنان، لاوان و خوێندکارانی دێموکرات، بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2024-12-14
  • 21:13

خەڵکی پێشمەرگەپەروەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ژنان، لاوان و خوێندکارانی ڕزگاریخوازی وڵات

پێشمەرگە کێیە:

پێشمەرگە ئەو ئینسانە واقعییەیە کە لە پێناو بەختیاری و ڕزگاریی گەل و نیشتمانی لە هەموو خۆشی و ئاسوودەییەکی ژیان گوزەراوە و لە زستانی سارد و لە هاوینی گەرمدا، دوور لە ماڵ و منداڵ و کەسوکاری، لە سەنگەری شەرەفدا گیان لە دەست دەدات، پێشمەرگە ئەو ڕۆڵە بەئەمەگەی خەڵکە کە هەموو سەرمایەی ژیانی بە سەخاوەتەوە لە خزمەتی ئامانجەکانی گەل وەکار خستووە، بێ ئەوەی لەو ڕێگایەدا چاوی لە حقووق و پاداش و تەنانەت سپاسێکیش بێت. ئەگەر بە زێدەڕۆی و چەقبەستوویی لە قەڵەم نەدرێت ئەم پێناسە کورتە پوختترین و گونجاوترین پێناسەیەکە کە لەلایەن شەهیدی پێشمەرگە و ڕێبەرمان دوکتور قاسملووی هەمیشە لەیادە بۆ پێشمەرگە کراوە، بۆیە بەپێی ئەم پێناسەیە دەکرێت وشەی پێشمەرگە وەکوو چەمکێکی گرنگ لە مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازیی کورددا ببێتە مانیفستێک بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە لە بازنەی خەبات بۆ ڕزگاریی نەتەوە و خاکەکەیان تێدەکۆشن و هەر بە پێوانەی ئەم پێناسەیە دەکرێت جیاوازیی پێشمەرگە و چەکدار دەسنیشان بکرێت. 

کادر و پێشمەرگە ئازیزەکانی کوردستان!

وەک هەموومان دەزانین ٧٩ ساڵ پێش ئێستا و لە ڕۆژی ۲٦ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٢٤ی هەتاویدا (١٧ی دیسامبری ١٩٤٥)‌، بە هەڵمەت و لەسەر دەستی بەهێزی پێشمەرگە خۆنەویستەکانی کوردستان ئاڵای ڕێژیمی داگیرکەری پالەوی لە سەرجەم بنکە و بارەگا داسەپێنراوەکانی ئەو ڕێژیمە لە شاری مەهاباد هێنرانە خوارەوە و بۆ یەکەمجار ئاڵای کوردستان هەڵکرا. ٣٩ ساڵ دوای ئەم ڕووداوە، لە ساڵی ١٣٦٣ی هەتاوی و لە پلنیۆمی دووهەمی کۆنگرەی شەشی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی ڕێزگرتن لە کاریگەری و فیداکارییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە بزووتنەوەی نەتەوایەتیی کوردستاندا، ئەم ڕۆژەی بە ناوی “ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان” ناودێر کرا.

ئەگەرچی نزیک بە ٨٠ ساڵ بەسەر ئەم ڕووداوە مێژوویییە تێدەپەڕێت کەچی دەبینین هێشتا كاریگەرییە ئەرێنییەكانی ئەم ڕۆژە لەسەر خەڵكی پێشمەرگەپەروەری كوردستان بەگشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی ماوە و ساڵانە بەشێوازی جۆراوجۆر یادی ٢٦ی سەرماوەز بەرز ڕادەگیردرێت. ئەوەی کە خەڵکی ڕۆژهەڵات و هەموو بەشەکانی کوردستان بەدڵ و بەگیان پێشمەرگەیان خۆش دەوێت، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پێشمەرگەکانی کوردستان لەژێر هەر بیرۆکەیەکی سیاسیدا لە کاتە سەختە و دژوارەکاندا و لەو کاتانەی کە دوژمن پەلاماری خاکی نیشتمان و نەتەوەکەمان دەدات، بەدڵ و بەگیان پارێزگاری لە خاک و خەڵکەکەیان دەکەن و بەبێ هیچ چاوەڕوانییەک و تەنیا لە بەر ویژدان و هەست بە بەرپرسایەتییەک کە هەیانە ئامادەن گیانی خۆیان فیدای بارەگای ڕزگاری و سەربەستی بکەن و بۆ ئاسایش و هێمنایەتیی وڵات لە هەموو خۆشییەکانی ژیان چاوپۆشی دەکەن.

كوردستانییانی شوناسخواز و بەئەمەگ!

له‌ هەلومەرجێکدا یادی رۆژی ۲٦ی سەرماوەز، وەک ڕۆژی “پێشمه‌رگه‌” ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست جارێکی دیکە بووەتە مەیدانی ململانێ ناوچەیی‌ و جیهانیی دەوڵەتان‌ و پێدەچێت کە ئەو ئاڵوگۆڕەی کە هەنووکە لە سووریە دەبینرێت، وڵاتانی دیکەی ناوچەکە بەتایبەت ئێرانیش بگرێتەوە، بۆیە ئەمانە ئاماژەیەکن بۆ ئێمە کە زیاتر لە جاران بە هەست و تینێکی نەتەوەیی تێکۆشین بۆ دەستەبەرکردنی مافە ڕەواکانی نەتەوەی کورد و بە هوشیاری و وریاییەوە ڕێگا نەدەین دەرفەتەکان لە کیسمان بچێت.

ڕێبەران و بەرپرسانی حیزبە سیاسییەکانی کورد بەتایبەت ڕێبەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان!

وەک دیارە ژێئوپولتیکی کوردستان له ناوچه‌کە وای کردووە کە کوردستان ببێتە چەقی ئاڵوگۆڕەکان و وەک پێشتریش بەشێک لە بڕیارە سەرەکی و گرنگەکان ڕەنگدانەوەیان لە کوردستاندا دەبێت. دوایین گۆڕانکاری کە دەیبینین ڕووخانی دەسەڵاتی ملهوڕ و داگیرکەری بنەماڵەی ئەسەدە لە سووریە کە بەشێک لە خاکی نیشتمانمان ساڵانێکە لەژێر ستەمی ئەم حکوومەتە هەناسەی لێ بڕابوو و نکۆڵی لە کوردبوون و کوردستانیبوونی ئەو بەشە دەکرا، کەچی هەنووکە بە هۆی ڕووخانی ئەم دەسەڵاتە سەرەڕۆیە دەرەتانی زیاتر بۆ دەستەبەرکردنی دەسکەوتی زیاتر بۆ کورد ڕەخساوە، کە بە هوشیاریی سیاسی و یەکڕیزیی لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکرێت ئەم هەلە بە قازانجی کورد بێت. ئەم بەختەی کە ڕووی لە کوردستان کردووە ئەگەر هاوگوتاری و هاودەنگی لە پشت نەبێت بە دڵنیاییەوە ئەنجامەکەی پێچەوانە دەبێت و کارەساتێکی دیکەی مرۆیی بەرۆکی نەتەوەکەمان دەگرێت، بۆیە یەکڕیزی ڕەمزی خۆپاراستن، ئاسایش و سەرکەوتنی ئێمەی کوردە و بە پشتگوێخستنی ئەم کەتوارە ڕەنگە شایەتی لۆزانێکی دیکە بین.

کەواتە وەکوو ڕێکخراوەکانی ژنان، خوێندکاران و لاوانی دێموکرات لە سەرجەم ڕێبەرانی سیاسی، پێشمەرگە و شەڕڤانان، ڕووناکبیران، نووسەران و هەموو ئەو کەسانەی کە دڵیان بۆ سەربەستی نیشتمان لێ دەدا، داوا دەکەین کە لە ڕاستای یەکڕیزی و یەکدەنگی نەتەوەی کورد بجووڵێنەوە و لە هەر جۆرە ئەکتێک کە ناتەبایی لێ دەکەوێتەوە، خۆ ببوێرن؛ چونکە لە بەردەم قۆناغێکی هەستیار و گۆڕانێکی بەرچاوداین.

لە کۆتاییدا بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی مەزنی پێشمەرگە، لە هەموو پێشمەرگەکانی کوردستان، لە سەرجەم هۆگران‌ و ئەویندارانی ئاڵای کوردستان بەتایبەتی بنەماڵەی شەهیدان، زیندانییان سیاسی، ئەندامبەخشیوانی شۆڕشی کورد پیرۆزبایی دەکەین.

بەهیوای یەکگرتووییی نەتەوەیی لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان!

بژی پێشمه‌رگه باسکی به‌هێزی گەل و بزوێنەری ڕەوڕەوەی خەباتی کورد!

هەر شەکاوە بێت ئاڵای کوردستان.

یەکیەتییەکانی ژنان، لاوان و خوێندکارانی دێموکرات

٢٦ سەرماوەزی ٢٧٢٤ی کوردی

بابەتی هاوشێوە

پەیامی بەشیک لە ڕێکخراوە مەدەنییەکان بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان

2025-12-15

پەیامی پیرۆزبایی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ یەکەمین کۆنگرەی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی

2025-12-12

کاک مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی مافی مرۆڤ پەیامێکی بڵاو کردەوە.

2025-12-10

۲۵ نوامبر؛ روزی که جهان باید دوباره از نو تعریف شود

2025-12-08
سیاسی

لابردنی پارێزراوی لە سزادان و دڵنیابوون لە پاراستن بۆ ژنان و کچان: کارنامەیەکی پراکتیکی بۆ ژنانی قوربانی توندوتیژی لە کاتی جەنگدا

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-12-16
سیاسی

مافی ژن لە پێناسەیەکی شاراوەدا

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-12-16
سوئێد

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێک بەبۆنەی ۲٦ی سەرماوەز لە شاری ڤێسترۆس

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-12-15

مافی ژن لە پێناسەیەکی شاراوەدا

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێک بەبۆنەی ۲٦ی سەرماوەز لە شاری ڤێسترۆس

بەشداری ئەندامانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆنگرەی یەکەمی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرا

پەیامی بەشیک لە ڕێکخراوە مەدەنییەکان بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان

ژنە پێشمەرگە و ڕۆڵی ژن لە شۆڕشی کوردستاندا

بەشداری کۆمیتەی فینلاندی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێوڕەسمی ٢٦ی سەرماوەز

مشکلات زنان کورد در ایران تحت ساختارها و سیاست های جمهوری اسلامی

پەیامی پیرۆزبایی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ یەکەمین کۆنگرەی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی

کاک مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی مافی مرۆڤ پەیامێکی بڵاو کردەوە.

۲۵ نوامبر؛ روزی که جهان باید دوباره از نو تعریف شود

پەیامی یەکیەتییەکانی ژنان، لاوان و خوێندکارانی دێموکرات، بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2024-12-14
  • 21:13

خەڵکی پێشمەرگەپەروەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ژنان، لاوان و خوێندکارانی ڕزگاریخوازی وڵات

پێشمەرگە کێیە:

پێشمەرگە ئەو ئینسانە واقعییەیە کە لە پێناو بەختیاری و ڕزگاریی گەل و نیشتمانی لە هەموو خۆشی و ئاسوودەییەکی ژیان گوزەراوە و لە زستانی سارد و لە هاوینی گەرمدا، دوور لە ماڵ و منداڵ و کەسوکاری، لە سەنگەری شەرەفدا گیان لە دەست دەدات، پێشمەرگە ئەو ڕۆڵە بەئەمەگەی خەڵکە کە هەموو سەرمایەی ژیانی بە سەخاوەتەوە لە خزمەتی ئامانجەکانی گەل وەکار خستووە، بێ ئەوەی لەو ڕێگایەدا چاوی لە حقووق و پاداش و تەنانەت سپاسێکیش بێت. ئەگەر بە زێدەڕۆی و چەقبەستوویی لە قەڵەم نەدرێت ئەم پێناسە کورتە پوختترین و گونجاوترین پێناسەیەکە کە لەلایەن شەهیدی پێشمەرگە و ڕێبەرمان دوکتور قاسملووی هەمیشە لەیادە بۆ پێشمەرگە کراوە، بۆیە بەپێی ئەم پێناسەیە دەکرێت وشەی پێشمەرگە وەکوو چەمکێکی گرنگ لە مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازیی کورددا ببێتە مانیفستێک بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە لە بازنەی خەبات بۆ ڕزگاریی نەتەوە و خاکەکەیان تێدەکۆشن و هەر بە پێوانەی ئەم پێناسەیە دەکرێت جیاوازیی پێشمەرگە و چەکدار دەسنیشان بکرێت. 

کادر و پێشمەرگە ئازیزەکانی کوردستان!

وەک هەموومان دەزانین ٧٩ ساڵ پێش ئێستا و لە ڕۆژی ۲٦ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٢٤ی هەتاویدا (١٧ی دیسامبری ١٩٤٥)‌، بە هەڵمەت و لەسەر دەستی بەهێزی پێشمەرگە خۆنەویستەکانی کوردستان ئاڵای ڕێژیمی داگیرکەری پالەوی لە سەرجەم بنکە و بارەگا داسەپێنراوەکانی ئەو ڕێژیمە لە شاری مەهاباد هێنرانە خوارەوە و بۆ یەکەمجار ئاڵای کوردستان هەڵکرا. ٣٩ ساڵ دوای ئەم ڕووداوە، لە ساڵی ١٣٦٣ی هەتاوی و لە پلنیۆمی دووهەمی کۆنگرەی شەشی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی ڕێزگرتن لە کاریگەری و فیداکارییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە بزووتنەوەی نەتەوایەتیی کوردستاندا، ئەم ڕۆژەی بە ناوی “ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان” ناودێر کرا.

ئەگەرچی نزیک بە ٨٠ ساڵ بەسەر ئەم ڕووداوە مێژوویییە تێدەپەڕێت کەچی دەبینین هێشتا كاریگەرییە ئەرێنییەكانی ئەم ڕۆژە لەسەر خەڵكی پێشمەرگەپەروەری كوردستان بەگشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی ماوە و ساڵانە بەشێوازی جۆراوجۆر یادی ٢٦ی سەرماوەز بەرز ڕادەگیردرێت. ئەوەی کە خەڵکی ڕۆژهەڵات و هەموو بەشەکانی کوردستان بەدڵ و بەگیان پێشمەرگەیان خۆش دەوێت، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پێشمەرگەکانی کوردستان لەژێر هەر بیرۆکەیەکی سیاسیدا لە کاتە سەختە و دژوارەکاندا و لەو کاتانەی کە دوژمن پەلاماری خاکی نیشتمان و نەتەوەکەمان دەدات، بەدڵ و بەگیان پارێزگاری لە خاک و خەڵکەکەیان دەکەن و بەبێ هیچ چاوەڕوانییەک و تەنیا لە بەر ویژدان و هەست بە بەرپرسایەتییەک کە هەیانە ئامادەن گیانی خۆیان فیدای بارەگای ڕزگاری و سەربەستی بکەن و بۆ ئاسایش و هێمنایەتیی وڵات لە هەموو خۆشییەکانی ژیان چاوپۆشی دەکەن.

كوردستانییانی شوناسخواز و بەئەمەگ!

له‌ هەلومەرجێکدا یادی رۆژی ۲٦ی سەرماوەز، وەک ڕۆژی “پێشمه‌رگه‌” ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست جارێکی دیکە بووەتە مەیدانی ململانێ ناوچەیی‌ و جیهانیی دەوڵەتان‌ و پێدەچێت کە ئەو ئاڵوگۆڕەی کە هەنووکە لە سووریە دەبینرێت، وڵاتانی دیکەی ناوچەکە بەتایبەت ئێرانیش بگرێتەوە، بۆیە ئەمانە ئاماژەیەکن بۆ ئێمە کە زیاتر لە جاران بە هەست و تینێکی نەتەوەیی تێکۆشین بۆ دەستەبەرکردنی مافە ڕەواکانی نەتەوەی کورد و بە هوشیاری و وریاییەوە ڕێگا نەدەین دەرفەتەکان لە کیسمان بچێت.

ڕێبەران و بەرپرسانی حیزبە سیاسییەکانی کورد بەتایبەت ڕێبەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان!

وەک دیارە ژێئوپولتیکی کوردستان له ناوچه‌کە وای کردووە کە کوردستان ببێتە چەقی ئاڵوگۆڕەکان و وەک پێشتریش بەشێک لە بڕیارە سەرەکی و گرنگەکان ڕەنگدانەوەیان لە کوردستاندا دەبێت. دوایین گۆڕانکاری کە دەیبینین ڕووخانی دەسەڵاتی ملهوڕ و داگیرکەری بنەماڵەی ئەسەدە لە سووریە کە بەشێک لە خاکی نیشتمانمان ساڵانێکە لەژێر ستەمی ئەم حکوومەتە هەناسەی لێ بڕابوو و نکۆڵی لە کوردبوون و کوردستانیبوونی ئەو بەشە دەکرا، کەچی هەنووکە بە هۆی ڕووخانی ئەم دەسەڵاتە سەرەڕۆیە دەرەتانی زیاتر بۆ دەستەبەرکردنی دەسکەوتی زیاتر بۆ کورد ڕەخساوە، کە بە هوشیاریی سیاسی و یەکڕیزیی لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکرێت ئەم هەلە بە قازانجی کورد بێت. ئەم بەختەی کە ڕووی لە کوردستان کردووە ئەگەر هاوگوتاری و هاودەنگی لە پشت نەبێت بە دڵنیاییەوە ئەنجامەکەی پێچەوانە دەبێت و کارەساتێکی دیکەی مرۆیی بەرۆکی نەتەوەکەمان دەگرێت، بۆیە یەکڕیزی ڕەمزی خۆپاراستن، ئاسایش و سەرکەوتنی ئێمەی کوردە و بە پشتگوێخستنی ئەم کەتوارە ڕەنگە شایەتی لۆزانێکی دیکە بین.

کەواتە وەکوو ڕێکخراوەکانی ژنان، خوێندکاران و لاوانی دێموکرات لە سەرجەم ڕێبەرانی سیاسی، پێشمەرگە و شەڕڤانان، ڕووناکبیران، نووسەران و هەموو ئەو کەسانەی کە دڵیان بۆ سەربەستی نیشتمان لێ دەدا، داوا دەکەین کە لە ڕاستای یەکڕیزی و یەکدەنگی نەتەوەی کورد بجووڵێنەوە و لە هەر جۆرە ئەکتێک کە ناتەبایی لێ دەکەوێتەوە، خۆ ببوێرن؛ چونکە لە بەردەم قۆناغێکی هەستیار و گۆڕانێکی بەرچاوداین.

لە کۆتاییدا بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی مەزنی پێشمەرگە، لە هەموو پێشمەرگەکانی کوردستان، لە سەرجەم هۆگران‌ و ئەویندارانی ئاڵای کوردستان بەتایبەتی بنەماڵەی شەهیدان، زیندانییان سیاسی، ئەندامبەخشیوانی شۆڕشی کورد پیرۆزبایی دەکەین.

بەهیوای یەکگرتووییی نەتەوەیی لە سەرجەم بەشەکانی کوردستان!

بژی پێشمه‌رگه باسکی به‌هێزی گەل و بزوێنەری ڕەوڕەوەی خەباتی کورد!

هەر شەکاوە بێت ئاڵای کوردستان.

یەکیەتییەکانی ژنان، لاوان و خوێندکارانی دێموکرات

٢٦ سەرماوەزی ٢٧٢٤ی کوردی

بابەتی هاوشێوە

پەیامی بەشیک لە ڕێکخراوە مەدەنییەکان بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان

2025-12-15

پەیامی پیرۆزبایی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ یەکەمین کۆنگرەی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی

2025-12-12

کاک مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی مافی مرۆڤ پەیامێکی بڵاو کردەوە.

2025-12-10

۲۵ نوامبر؛ روزی که جهان باید دوباره از نو تعریف شود

2025-12-08

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی