ئەمرۆ ٢٢ی پووشپەڕ تاڵیادی تێرۆری پیاوێک کە بۆ گەلی کورد نموونەی ڕۆناکبیری، مرۆڤایەتی و بەرامبەری بوو.
دوکتور عەبدولرەحمان قاسملوو، لە سەر ئەو باورە بوو، کە هیچ نەتەوەێک بەبێ ئازادی ژنانی ئەو نەتەوەیە، کامڵ نابێت؛ لەسەردەمێکدا کە قسە کردن لەسەر ماف و بەرامبەری ، تەنانەت لە ڕۆشنبیرترین ئاستەکانی کۆمەڵگا به شک و دوودڵی باسی لێ دەکرا، دوکتور قاسملوو باوەری بە بەشداری ژنان لە پێکهێنانی داهاتوویەکی گەش لە کۆمەڵگای کوردەواری بوو.
قاسملووی نەمر بە باور بە عەداڵەتی کۆمەڵایەتی، لەسەر ئەو باوەڕە بوو کە ژنی کورد تەنیا قوربانی مێژووی پیاوسالاری نییە بەڵکوو نووسەر و پێکهێنەری مێژوویەکی پڕ لە سەروەری میللەتی کوردە.
ڕێبەری بلیمەتی کورد بە کردەوەش به ژنانی کورد ڕێگەی دا، لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات وەک پێشمەرگە، بەرپرسایەتی وەئەستۆبگرن.
لە بیروباوەڕی قاسملوودا، ژن نەک تەنیا نیوەی کۆمەڵگا بوو بەڵکو هێزێکی ئاگا، ئازاد و هاوتا لە قەراق پیاو بوو.
ئەمڕۆکەش پاش ئەو هەموو ساڵە دوای تێرۆری نامرۆڤانەی ڕێبەری گەورەمان، ژنی کورد به ئیلهام وەرگرتن لە هەمان فکرییەت ، لەسەر پێ خۆی ڕادەوەستێ ، دەنووسێ، بەرخۆدان دەکات و بۆ داهاتوویەکی گەش و کۆمەڵگاێکی مۆدێرن هەوڵ دەدات.
ڕێبەری نەمر، ڕۆحت شاد و ڕێگات بەردەوامە، بە هیوای ئازادی، بەرامبەری و یەکسانی.
یەکیەتیی ژنانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
کۆمیتەی ئاڵمان
٢٢ی پووشپەری ٢٧٢٥ی کوردی




