Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی سەپاندنی سزای سێدارە بەسەر پەخشان عەزیزی و هەروەها گرتن و شەهیدکردنی ژینگەپارێزان

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2024-07-26
  • 09:04

هاوڕێیان و ئەندامانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران!

هەر وەک لەم چەند ڕۆژەدا لە میدیا و سوشیاڵمیدیادا دەبینین، سەپاندنی سزا سێدارە بەسەر  پەخشان عەزیزی ڕۆژنامەوانی کورد بۆتە ڕۆژەڤ.
ڕێژیمی دژەمرۆییی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەم جارەیان وەک دەیان جاری تر دەیەوێ دەستی بە خوێنی ژنانی وڵاتەکەمانی سوور بێت.
پەخشان عەزیزی، ڕۆژنامەنووس و بەندکراوی سیاسیی کورد، کە نزیکەی ساڵێکە دەستبەسەرە، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تارانەوە بە تۆمەتی “بەغی” لە ڕێگای ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیم سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.
هەروەک دەزانن ماوەی زیاتر لە شەش مانگە کە بەندکراوانی چەندین بەندیخانە، وەک ناڕەزایەتیدەربڕین بەرامبەر بە سزای سێدارە لە ئێران، هەڵمەتێکیان بە ناوی “سێشەممەکانی نا بۆ سێدارە” دژی سزای سێدارە لە ئێران دەست پێ کردووە.
ئەم جارەیان و لە سێشەممەیەکی دیکەدا، بەندکراوانی زیندانەکانی ورمێ، مەریوان، کامیاران، بانە و سەڵماس، هاوکات پەیوەست بوون بەم ناڕەزایەتییانە.

یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بۆ ڕێزگرتن لە تێکۆشان و خۆڕاگری ئەم هاونیشتیمانیانەی لەلایەن ڕێژیمەوە بەند کراون، رایدەگەیەنێ کە لەگەڵ ئەوەی بە بەردەوامی دژی لە سێدارەدانی هاووڵاتیان و زیندانییانی نێو چاڵە ڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی دەوەستینەوە، هاوکات پشتیوانی لە هەڵمەتی “سێشەممەکانی نا بۆ سێدارە”ش دەکەین.
هاونیشتیمانییانی خۆشەویست!
ئەو ڕێژیمە تەنیا دژی مرۆڤەکان نییە و دەست و دەمی بە خوێنی ئەوان ڕەنگین نەبووە، بەڵکوو تەنانەت بەزەیی بە سروشت و دار و دەوەنیشدا نایە و بە لەنێوبردنی ژینگە و سووتاندنی دارستانەکانی سەرانسەری کوردستان، خەشی خۆی دەڕێژێ و ساڵ نییە کە بەم بۆنەیەوە ژینگەپارێزێک گیانی خۆی نەکات بە قوربانیی بەرەنگاریی ئەم پیلانگێڕییەی ڕێژیم و شەهید نەبێ. نوێترین شەهیدی ئەم خەبات و بەرەنگارییەش، “ئیسماعیل کەریمی” چالاکی ژینگەپارێزییە کە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١ی گەلاوێژی ١٤٠٣، کاتێک سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگری لێڕەوارەکانی “کانیشە”ی سەر بە شاری کامێران بوو، تووشی سووتانی ٨۰٪ جەستەی دەبێ و دوای ڕاگواستنی بۆ نەخۆشخانەی “کەوسەر”ی شاری سنه و دواتر نەخۆشخانەی تاران، بە هۆی قووڵیی برینەکانی، دوو ڕۆژ دواتری و ڕۆژی چوارشەممە، گیانی لە دەست دا و چەند ژینگەپارێزێکی دیکەش بە ناوەکانی حیسام مهدی، ئەمیر نەدیمی، فەریده وەیسی، حەمید سەبزه، ئامانج قوربانی و فەرزین موەفەقی لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەستبەسەر کراون.

ژنانی مافویستی کوردستان!
هەر وەک دەزانین ئەو ڕێژیمە هەتا ئەو کاتەی لەسەر کار بێ ناهێڵێ هیچ کەسێک ئاوی خۆش بە گەروویدا بچێتە خوارێ و بەردوام بیر لە گرتن و سێدارە و سەرکوتی کەسانێک دەکاتەوە کە نایانەوێ سەری بۆ نەوی بکەن و نە بەزەیی بە مرۆڤدا دێت و نە سروشت و بەردەوام کار و پیشەی لەنێوبردنیانە، ئیتر بۆی گرینگ نییە ئەو کەسە ئەندامی حیزبێکی سیاسی بێ یا چالاکوانێک بێ یا ژینگەپارێزێک یا خود تەناتەت خودی ژینگە بێ، تەنیا حەزی لە لەنێوبردنە.

یەکییەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە دژی هەموو ئەو کردەوە ناپەسەندانە و هەموو ئەو ئاکارە دژە مرۆییانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە چل ساڵی ڕابردوودا دەوەستێتەوە. بەتایبەت دژی حوکمی سێدارەی پەخشان عەزیزی ڕۆژنامەنووس و هەروەها شەهیدبوونی ئیسماعیل کەریمی و گیران و دەستبەسەرکرانی ژینگەپارێزان و سووتاندن و لەنێوبردنی ژینگەی کوردستانە.

یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
هەینی ٥ی گەلاوێژی ۲۷۲٤ی کوردی

بابەتی هاوشێوە

هێمای ئیدئۆلۆژیک

2025-05-07

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

2025-05-02

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

2025-04-29

ئەی ویلایەتی فەقێ؟!

2025-04-24
کاروچالاکی

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-06
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-02
سیاسی

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-04-29

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

بەڕیوەچوونی سیمینارێک لەلایەن بەشی ئامووزشی یەکیەتیی ژنان

ئەی ویلایەتی فەقێ؟!

بەشداری شاندێک لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە سیمینارێک بە بۆنەی ١٢٧ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

“بەشداری نوێنەرانی کۆمیتەی گشتی یەکیەتیی ژنان لە کۆڕی پرسە و بەخاک سپاردنی هونەرمەند “سەید عەلی ڕەحیم پوور”

“ئابووریی و ژنان، و چەڵێنجەکانی سەدەی بیست و یەک”

اقتصاد و زنان؛ چالش‌ها و فرصت‌های قرن بیست و یکم

دەعوەتی فەرمی ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن یەکیەتیی ژنانی کۆیە

پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی سەپاندنی سزای سێدارە بەسەر پەخشان عەزیزی و هەروەها گرتن و شەهیدکردنی ژینگەپارێزان

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2024-07-26
  • 09:04

هاوڕێیان و ئەندامانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران!

هەر وەک لەم چەند ڕۆژەدا لە میدیا و سوشیاڵمیدیادا دەبینین، سەپاندنی سزا سێدارە بەسەر  پەخشان عەزیزی ڕۆژنامەوانی کورد بۆتە ڕۆژەڤ.
ڕێژیمی دژەمرۆییی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەم جارەیان وەک دەیان جاری تر دەیەوێ دەستی بە خوێنی ژنانی وڵاتەکەمانی سوور بێت.
پەخشان عەزیزی، ڕۆژنامەنووس و بەندکراوی سیاسیی کورد، کە نزیکەی ساڵێکە دەستبەسەرە، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تارانەوە بە تۆمەتی “بەغی” لە ڕێگای ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیم سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.
هەروەک دەزانن ماوەی زیاتر لە شەش مانگە کە بەندکراوانی چەندین بەندیخانە، وەک ناڕەزایەتیدەربڕین بەرامبەر بە سزای سێدارە لە ئێران، هەڵمەتێکیان بە ناوی “سێشەممەکانی نا بۆ سێدارە” دژی سزای سێدارە لە ئێران دەست پێ کردووە.
ئەم جارەیان و لە سێشەممەیەکی دیکەدا، بەندکراوانی زیندانەکانی ورمێ، مەریوان، کامیاران، بانە و سەڵماس، هاوکات پەیوەست بوون بەم ناڕەزایەتییانە.

یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بۆ ڕێزگرتن لە تێکۆشان و خۆڕاگری ئەم هاونیشتیمانیانەی لەلایەن ڕێژیمەوە بەند کراون، رایدەگەیەنێ کە لەگەڵ ئەوەی بە بەردەوامی دژی لە سێدارەدانی هاووڵاتیان و زیندانییانی نێو چاڵە ڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی دەوەستینەوە، هاوکات پشتیوانی لە هەڵمەتی “سێشەممەکانی نا بۆ سێدارە”ش دەکەین.
هاونیشتیمانییانی خۆشەویست!
ئەو ڕێژیمە تەنیا دژی مرۆڤەکان نییە و دەست و دەمی بە خوێنی ئەوان ڕەنگین نەبووە، بەڵکوو تەنانەت بەزەیی بە سروشت و دار و دەوەنیشدا نایە و بە لەنێوبردنی ژینگە و سووتاندنی دارستانەکانی سەرانسەری کوردستان، خەشی خۆی دەڕێژێ و ساڵ نییە کە بەم بۆنەیەوە ژینگەپارێزێک گیانی خۆی نەکات بە قوربانیی بەرەنگاریی ئەم پیلانگێڕییەی ڕێژیم و شەهید نەبێ. نوێترین شەهیدی ئەم خەبات و بەرەنگارییەش، “ئیسماعیل کەریمی” چالاکی ژینگەپارێزییە کە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١ی گەلاوێژی ١٤٠٣، کاتێک سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگری لێڕەوارەکانی “کانیشە”ی سەر بە شاری کامێران بوو، تووشی سووتانی ٨۰٪ جەستەی دەبێ و دوای ڕاگواستنی بۆ نەخۆشخانەی “کەوسەر”ی شاری سنه و دواتر نەخۆشخانەی تاران، بە هۆی قووڵیی برینەکانی، دوو ڕۆژ دواتری و ڕۆژی چوارشەممە، گیانی لە دەست دا و چەند ژینگەپارێزێکی دیکەش بە ناوەکانی حیسام مهدی، ئەمیر نەدیمی، فەریده وەیسی، حەمید سەبزه، ئامانج قوربانی و فەرزین موەفەقی لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەستبەسەر کراون.

ژنانی مافویستی کوردستان!
هەر وەک دەزانین ئەو ڕێژیمە هەتا ئەو کاتەی لەسەر کار بێ ناهێڵێ هیچ کەسێک ئاوی خۆش بە گەروویدا بچێتە خوارێ و بەردوام بیر لە گرتن و سێدارە و سەرکوتی کەسانێک دەکاتەوە کە نایانەوێ سەری بۆ نەوی بکەن و نە بەزەیی بە مرۆڤدا دێت و نە سروشت و بەردەوام کار و پیشەی لەنێوبردنیانە، ئیتر بۆی گرینگ نییە ئەو کەسە ئەندامی حیزبێکی سیاسی بێ یا چالاکوانێک بێ یا ژینگەپارێزێک یا خود تەناتەت خودی ژینگە بێ، تەنیا حەزی لە لەنێوبردنە.

یەکییەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە دژی هەموو ئەو کردەوە ناپەسەندانە و هەموو ئەو ئاکارە دژە مرۆییانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە چل ساڵی ڕابردوودا دەوەستێتەوە. بەتایبەت دژی حوکمی سێدارەی پەخشان عەزیزی ڕۆژنامەنووس و هەروەها شەهیدبوونی ئیسماعیل کەریمی و گیران و دەستبەسەرکرانی ژینگەپارێزان و سووتاندن و لەنێوبردنی ژینگەی کوردستانە.

یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
هەینی ٥ی گەلاوێژی ۲۷۲٤ی کوردی

بابەتی هاوشێوە

هێمای ئیدئۆلۆژیک

2025-05-07

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

2025-05-02

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

2025-04-29

ئەی ویلایەتی فەقێ؟!

2025-04-24

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی