ژمارەیەک شاخەوانی کورد لە سنوری شاری بانە کەوتوونەتە ژێر ڕنوو کە پیک هاتبوون لە شەش کەس کە دوو کەسیان ژن بوون و به داخەوە قوربانیی لێ کەوتووەتەوە.
ڕۆژی هەینی ١٠ی ڕەشەمە، تیمێک لە شاخەوانان پێکهاتوو لە ئەندامانی گرووپەکانی “پاژین” و “سوورکێو”ی بانە کە بە مەبەستی شاخەوانی چووبوونەوە شاخەکانی “کەڵەکەجاەڕ” لە شاخەکانی حەوتاشی ئەم شارە، گیرۆدەی ڕنوو بوون و بەم هۆیەوە شەش شاخەوان گیانی خۆیان لەدەست دا.
لەم ڕووداوەدا بەداخەوە شەش شاخەوانی کورد بە ناوەکانی “شەهلا ڕەحمانی”، “ڕووناک دانشمەند”، “عومەر عەبدوڵڵاهی”، “کاروان ئەحمەدپوور”، “خالق محەممەدنژاد” و “یاسا سادقی” گیانیان لەدەست داوە.
بەو بۆنە ناخهەژێنەوە لەلایەن “یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانِ”ـەوە پرسەو سەرە خۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی قوربانیانی ئەم ڕووداوە دەکەین و هیوای سەبووری بۆ ئەوان و چاک بوونەوەی بو بریندارەکان ئەو ڕووداوە دەخوازین
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران،
۱۱ی ڕەشەمەی ۱٤۰۳