خوێندکارانی نیشتمانپەروەر و مافویست، ئەمساڵ لەکاتێکدا یادی ئەم رۆژە مێژووییە دەکەینەوە کە بەداخەوە هەزاران خوێندکاری سەرکەوتووی کورد بەهۆی نەبوونی هەلی کار و خزمەتگوزاری لەکوردستان، بەدەست بێکاری و بێ دەرەتانیەوە دەناڵێنن.
هیوادارین سێبەری دیکتاتۆری و دێوەزمە چیدی لەسەر خوێندکارانی وشیاری کورد نەمێنێت و خوێندکارانی سەرکەوتووی کورد لەشوێن و جێگەی شیاوی خۆیان خزمەت بەگەل و نیشتمانەکەیان بکەن.
سەرەڕای ئەو هەموو گوشارانەی کە لەلایەن دەسەڵاتەوە بە سەر خوێندکاراندا سەپەوە، خوێندکارانی ئازادیخوازی گەلەکەمان، بەردەوام درێژەیان بە خۆپێگەیاندن لە زانستی سەردەم و تێگەیشتن لە چەمکی شوناسخوازی داوە.
بۆیە ئەم خاڵە جێگای دڵخۆشیە کە خوێندکارانی چاوکراوە و نیشتمانپەروەر نەچوونەتە ژێر تەوژمی پاوانخوازییەکانی دەسەڵاتی ملهوڕی کۆماری ئێسلامی و هاوکات هەوڵ و تێکۆشانییان بۆ ئاستەکانی بەرز و بەرزتر بەردەوامە.
سەرکەوتن بۆ ئێوەی خوێندکار و بیرکراوەی کوردستان
سەرکەوێ خەبانی رزگاریخوازانەی گەلی کورد
بڕووخێت رێژیمی پەتو سێدارە
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
١٢ی بانەمەڕی ١٤٠٤ هەتاوی