سورەیا پەیرەوان
ڕۆژی هەشتی مارس رۆژی جیهانی ژنان و بیرخەرەوەی خەباتی ژنان بۆ بەدەستهێنانی مافە سەرەتاییەکانیەتی. پیرۆزبایی ئەم رۆژە سەرەتا لە هەر مرۆڤێکی یەکسانیخواز و دواتر گشت ژنانی تێکۆشەر دەکەم.
ڕۆژی هەشتی مارس رۆژی بەرزڕاگرتنی یادی سەدان ژنی تێکۆشەری نیشتمانە کە سەرەڕای خەبات بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی گەلەکەی، بۆ گەیشتن بە مافەکانی وەک ژن هیچ کات کۆڵی نەداوە.
لەم سەردەمەدا کە ژنان لە کۆمەڵگە پێشکەوتووەکان بەشێکی زۆری مافە بنەڕەتیەکانیان بەدەستهێناوە، بەڵام ژنانی وڵاتی ئێمە هێشتاش لە زۆربەی ئەو مافانە بێبەشن و رێگەی خەباتیان سەخت و دژوارە.
با هەموومان پابەندبین به پشتیوانیکردن لە کۆمەڵگایەکی یەکسان و تێبکۆشین بۆ بەدیهێنانی مافەکانی ژنان له گشت رۆژەکانی ساڵ و هەموو رۆژێک، ڕۆژی خەبات بۆ یەکسانی بێت.