ڕۆژی پێنجشەمە ٢٩ ئاوگۆست لە ساڵۆنێکی کتێبخانەی ڵيلسترۆم چالاکیەک بۆ هەڵبژاردنی ئەندام پارلەمانەکان لە کاتژمێر ١٨:٠٠ پێک هات.
٩ حیزبی سیاسی نۆروێژی لەبەرەی چەپ و ڕاست بەشداری چالاکیەکەیان تێدا کرد.
گرینگی و بایەخی ئەم کۆبوونەوە ئەوە بوو لە سێ پرسیار کە پێشتر بۆ حیزبەکان نێردرابوو ، یەکیان تایبەت لەسەر مافی مرۆڤ و کورد بوو و هەر ٩ حیزب باسیان لەسەرکرد و بەشداران زۆر بە باشی لە سیاسەتی ئەم ٩ حیزبە سەبارەت بە کورد تێگەیشتن.
کۆبوونەوە دوو کاتژمێری خایاند
یەكیەتی ژنانی دەرەوەی وڵات و
یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران – نۆروێژ




