Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

چاوپێکەوتنی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان-سوید لەگەڵ هاوڕێ‌ی بەڕێزمان خاتوو خەجیج ڕۆستەمی

  • نووسەر: یەکێتی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2021-05-13
  • 10:14
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان-سوید، بەمەبەستی ناساندنی ئەندامانی خۆی هەرجارەی لەگەڵ یەکێک لە ئەندامانی خۆی چاوپێکەوتن دەکا و تیشک دەخاتە سەر ژیانی تایبەت و چۆنیەتی ژیانی ئێستا و تێکۆشانی هەرکام لە ئەندامانی خۆی لە ڕێکخراوەکەدا.
چاوپێکەوتنی ئەمجارەمان لەگەڵ هاوڕێ‌ی بەڕێزمان خاتوو خەجیج ڕۆستەمی یە.
١- دەکرێ خۆت بە خوێنەرانمان بناسێنی و بە کورتی ئاوڕێک لە ژیانی تایبەتی خۆت بدەیتەوە.
من خەدیجە رۆستەمی لە ساڵی ۱۳٤۸ لە گوندی شەرەفکەند سەر بە شاری بۆکان لە دایک بووم. بە هۆی ئەوەی کە باوکم دژ بە ڕێژیمی پاشایەتی بووە و نەیویستووە سەربازی بکات، ناچار دەبێت ماڵ بار کات بۆ پیرانشار و ماوەی چەند ساڵێک لەوێ نیشتەجێ بووین. تەمەنم ۷ ساڵان بوو کە بۆ جارێکی دیکە گەڕاینەوە بۆکان.
من هەر زۆر زوو تێکەڵاوی شۆڕش بووم. باوکم لە زۆربەی خۆپیشاندانەکاندا بەشداری دەکرد و ماڵی ئێمە وەک بنکەی حیزب وابوو، چونکە زۆر لە خزمەکانمان پیشمەرگەی حیزبی دێموکرات بوون. ئەو کات بوکان ئازاد بوو و منیش وەک زۆربەی لاوانی کورد دەمهەویست ببم بە پێشمەرگە. بەڵام لە بەر ئەوەی کە تەمەن کەم بوو وەرنەدەگیرام. پاش ئەوەی شاری بۆکان لە لایەن کوماری ئیسلامی یەوە دەستی بەسەر داگیرا و پیشمەرگە لە شار نەما، رژیم دەستی کرد بە ڕەشبگیری لاوانی شاری بۆکان و منیش ناچاربووم خۆم بشارمەوە بۆ ئەوەی نەمگرن. ئەوەش کارێکی هاسان نەبوو. و هەر بۆیە بڕیارم دا ببم بە پێشمەرگە و هاوینی ساڵی ۱۳٦۱ شارم بەجێ هێشت و بەرەو گوندەکانی ناوچە وەڕێ کەوتم و لە نەخۆشخانەی حیزب بوومە پێشمەرگە. ساڵی ۱۳٦۲ وەک کادری دەرمانی درام بە کۆمیتە شارستان و تا ساڵی ۱۳٦٥ و لە سەخت ترین ڕۆژەکانی پێشمەرگایەتی سەردەمی شاخ لەوێ بووم.
پاییزی ساڵی۱۳٦٥ بە زۆری رەوانەی بنکەی دەفتەری سیاسی یان کردم.
چەند مانگێک لەوێ بووم و پاشان درام بە ئاسایشگا و لەوێ دەستم بە کار کرد. پاشان دیسان لە نەخۆشخانەی ۲٥ی گلاوێژ دەستم بە کار کردەوە. لە زۆربەی بەشەکانی کارم کردەووە، بەڵام بەشی ژنان و منداڵان کاری راستەو خۆی من بووە لە قەندیل و کۆیە و نەخۆشخانی ئازادی.
من دوو جار هاوسەرگیریم کردووە و خاوەنی کچ و کوڕێکم بە نێوەکانی سۆما و دیار.
٢- لە چ سالێکدا زێدی خۆت بەجێهێشتوە و کەی هاتووی بۆ سوید؟
من ساڵی ۱۳٦۱شاری خۆم، بۆکانم بە جێ هێشتوە و ساڵی ۱۳٦٥ رۆژهەڵاتم بەرەو کوردستانی باشوور جێهێشت و ساڵی ۱۹۹٦ هاتمە وڵاتی سوید و لەو کاتەوە لە شاری ئوپسالا نیشتەجێم.
٣- رادەی خوێندواریتان پێش هاتن بۆ سوید چەندە بوە و لێرە چیتان خوێندوە؟
وەک باسم کرد، بابم دژی ڕێژیمی پاشایەتی بوو و بەو هۆیەوە نەیتوانی شناسنامە بۆ من و خوشک و براکانم وەرگرێ. کاتێک کە شناسنامەمان پێ درا، من کە منداڵی گەورەی ماڵ بووم و تەمەنم لە هەمووان زیاتر بوو، نەمتوانی بچمە قوتابخانە و لە بەشی گەورەساڵاندا توانیم تا سێی سەرەتایی بخوێنم و لە نێو حیزبیشدا تا پێنجی سەرەتاییم خوێندووە. لە سوید پاش تەواو کردنی دەورەی فێربوونی زمانی سویدی، لە بەشی دەرمانیدا درێژەم بە خوێندن داو توانیم مەدرەکی یاریدەدەری پەرەستار (undersköterska) وەرگرم.
٤- دەکرێ باسێک لە چۆنییەتی و هۆی پێوندیتان بە یەکیەتیی ژنانەوە و چالاکییەکانی خۆتان لەو رێکخراوە دا، بکەن؟
هەر سەرەتای هاتنم بۆ نێو حیزب و ساڵی ۱۳٦٥ بووم بە ئەندامی یەکیەتیی ژنان و لە یەکەم کۆبوونەوەی نوێژەن کردنەوە دا بەشدار بووم. هەر لەو کاتەوە لە خزمەتی ڕێکخراوەکەمان دام و سێ دەورەشە ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوە بەریم لە سوید.
٥- لە ئێستا دا، بە چییەوە سەرقاڵن و لەگەڵ ژیانی ئێرە چۆن خۆتان ڕێک خستوە؟
وەک هەموو دانیشتوانی دەرەوەی وڵات، هەم ئەرکی ماڵەوە بەرێوە دەبەم و هەم کاریش دەکەم. سەرەڕای ئەوانە بە کاری حیزبی و یەکیەتیی ژنانیشەوە سەرقاڵم و لە نەخۆشخانە و بەشی پێڕاگەیشتنی خاوەن پێداویستی دەرمانی وەک یاریدەدەری پەرەستار کار دەکەم.
٦- ئەگەر لە کۆتاییدا قسەیەکتان بۆ خوێنەرانمان هەیە، فەرموون.
هیوادارم کە توانیبێتم خۆم بە ئێوە بناسێنم و هەروەها هیوادارم کە هەموومان پێکەوە هەوڵ بدەین بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانمان و دەستەبەر کردنی یەکسانی لە کۆمەڵگا و بنەماڵەدا. سپاس بۆ بەسەر کردنەوەتان.
سپاس بۆ بەشداریتان لەم چاوپێکەوتنەدا و بە هیوای سەرکەوتن بۆ ئێوەی ئازیز.

بابەتی هاوشێوە

گزارش نشست اتحادیه زنان دموکرات کردستان ایران، کمیته سوئد

2026-06-17

کۆبوونەوەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمیتەی یۆتێبۆری

2026-06-17

“پێکهێنانی کۆڕێکی ئەدەبی بە هاوکاری چەند ڕێکخراوە لە شاری ئۆرێبرو”

2026-05-04

“بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی ساڵانەی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات کۆمیتەی ستۆکهۆڵم-سوئێد”

2026-05-02
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٣٧ ساڵەی تیرۆرکردنی د. عەبدولڕەحمان قاسملوو و هاوڕێیانی لە ڤییەن

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-07-13
هەواڵ

کۆچی دوایی دایکی دوو پێشمەرگەی کوردستان لە کامێران

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-07-12
زانستی

کارگروه برابری جنسیتی «ائتلاف پیشرو»: مقابله با عقب‌گرد حقوق زنان نیازمند هماهنگی جهانی است

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-07-06

کۆچی دوایی دایکی دوو پێشمەرگەی کوردستان لە کامێران

کارگروه برابری جنسیتی «ائتلاف پیشرو»: مقابله با عقب‌گرد حقوق زنان نیازمند هماهنگی جهانی است

گروپی کاری یەکسانیی ڕەگەزی لە «هاوپەیمانی پێشکەوتنخواز»: بەرەنگاربوونەوەی پاشەکشەی مافەکانی ژنان پێویستی بە هاوئاهەنگییەکی جیهانییە

در کمتر از یک هفته؛ دو زخم بر قلب کوردستان، اما هزاران امید از خاک برمی‌خیزد…

بەشداری نوێنەرانی یەکیەتیی ژنان لە سێمینارێکی سیاسی لە ئاڵمان

از پیرانشهر تا قلب کوردستان؛ یادهایی که هرگز فراموش نمی‌شوند

سردشت؛ زخمی بر جان کوردستان، داغی بر وجدان بشریت

زنان کورد و پایداری در برابر سرکوب؛ از ائتلاف ژینا تا چشم‌انداز آینده روژهلات

نوێنەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سیمیناری «ژنانی تێکۆشەری ئێران بۆ ئازادی، دێموکراسی و مافی مرۆڤ»دا لەسەر ڕۆڵی دیاریکەری ژنان لە داهاتووی دێموکراتیکی ئێران جەختی کردەوە

تأکید نماینده اتحادیه زنان دموکرات کوردستان ایران بر نقش تعیین‌کننده زنان در آینده دموکراتیک ایران

چاوپێکەوتنی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان-سوید لەگەڵ هاوڕێ‌ی بەڕێزمان خاتوو خەجیج ڕۆستەمی

  • یەکێتی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2021-05-13
  • 10:14
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان-سوید، بەمەبەستی ناساندنی ئەندامانی خۆی هەرجارەی لەگەڵ یەکێک لە ئەندامانی خۆی چاوپێکەوتن دەکا و تیشک دەخاتە سەر ژیانی تایبەت و چۆنیەتی ژیانی ئێستا و تێکۆشانی هەرکام لە ئەندامانی خۆی لە ڕێکخراوەکەدا.
چاوپێکەوتنی ئەمجارەمان لەگەڵ هاوڕێ‌ی بەڕێزمان خاتوو خەجیج ڕۆستەمی یە.
١- دەکرێ خۆت بە خوێنەرانمان بناسێنی و بە کورتی ئاوڕێک لە ژیانی تایبەتی خۆت بدەیتەوە.
من خەدیجە رۆستەمی لە ساڵی ۱۳٤۸ لە گوندی شەرەفکەند سەر بە شاری بۆکان لە دایک بووم. بە هۆی ئەوەی کە باوکم دژ بە ڕێژیمی پاشایەتی بووە و نەیویستووە سەربازی بکات، ناچار دەبێت ماڵ بار کات بۆ پیرانشار و ماوەی چەند ساڵێک لەوێ نیشتەجێ بووین. تەمەنم ۷ ساڵان بوو کە بۆ جارێکی دیکە گەڕاینەوە بۆکان.
من هەر زۆر زوو تێکەڵاوی شۆڕش بووم. باوکم لە زۆربەی خۆپیشاندانەکاندا بەشداری دەکرد و ماڵی ئێمە وەک بنکەی حیزب وابوو، چونکە زۆر لە خزمەکانمان پیشمەرگەی حیزبی دێموکرات بوون. ئەو کات بوکان ئازاد بوو و منیش وەک زۆربەی لاوانی کورد دەمهەویست ببم بە پێشمەرگە. بەڵام لە بەر ئەوەی کە تەمەن کەم بوو وەرنەدەگیرام. پاش ئەوەی شاری بۆکان لە لایەن کوماری ئیسلامی یەوە دەستی بەسەر داگیرا و پیشمەرگە لە شار نەما، رژیم دەستی کرد بە ڕەشبگیری لاوانی شاری بۆکان و منیش ناچاربووم خۆم بشارمەوە بۆ ئەوەی نەمگرن. ئەوەش کارێکی هاسان نەبوو. و هەر بۆیە بڕیارم دا ببم بە پێشمەرگە و هاوینی ساڵی ۱۳٦۱ شارم بەجێ هێشت و بەرەو گوندەکانی ناوچە وەڕێ کەوتم و لە نەخۆشخانەی حیزب بوومە پێشمەرگە. ساڵی ۱۳٦۲ وەک کادری دەرمانی درام بە کۆمیتە شارستان و تا ساڵی ۱۳٦٥ و لە سەخت ترین ڕۆژەکانی پێشمەرگایەتی سەردەمی شاخ لەوێ بووم.
پاییزی ساڵی۱۳٦٥ بە زۆری رەوانەی بنکەی دەفتەری سیاسی یان کردم.
چەند مانگێک لەوێ بووم و پاشان درام بە ئاسایشگا و لەوێ دەستم بە کار کرد. پاشان دیسان لە نەخۆشخانەی ۲٥ی گلاوێژ دەستم بە کار کردەوە. لە زۆربەی بەشەکانی کارم کردەووە، بەڵام بەشی ژنان و منداڵان کاری راستەو خۆی من بووە لە قەندیل و کۆیە و نەخۆشخانی ئازادی.
من دوو جار هاوسەرگیریم کردووە و خاوەنی کچ و کوڕێکم بە نێوەکانی سۆما و دیار.
٢- لە چ سالێکدا زێدی خۆت بەجێهێشتوە و کەی هاتووی بۆ سوید؟
من ساڵی ۱۳٦۱شاری خۆم، بۆکانم بە جێ هێشتوە و ساڵی ۱۳٦٥ رۆژهەڵاتم بەرەو کوردستانی باشوور جێهێشت و ساڵی ۱۹۹٦ هاتمە وڵاتی سوید و لەو کاتەوە لە شاری ئوپسالا نیشتەجێم.
٣- رادەی خوێندواریتان پێش هاتن بۆ سوید چەندە بوە و لێرە چیتان خوێندوە؟
وەک باسم کرد، بابم دژی ڕێژیمی پاشایەتی بوو و بەو هۆیەوە نەیتوانی شناسنامە بۆ من و خوشک و براکانم وەرگرێ. کاتێک کە شناسنامەمان پێ درا، من کە منداڵی گەورەی ماڵ بووم و تەمەنم لە هەمووان زیاتر بوو، نەمتوانی بچمە قوتابخانە و لە بەشی گەورەساڵاندا توانیم تا سێی سەرەتایی بخوێنم و لە نێو حیزبیشدا تا پێنجی سەرەتاییم خوێندووە. لە سوید پاش تەواو کردنی دەورەی فێربوونی زمانی سویدی، لە بەشی دەرمانیدا درێژەم بە خوێندن داو توانیم مەدرەکی یاریدەدەری پەرەستار (undersköterska) وەرگرم.
٤- دەکرێ باسێک لە چۆنییەتی و هۆی پێوندیتان بە یەکیەتیی ژنانەوە و چالاکییەکانی خۆتان لەو رێکخراوە دا، بکەن؟
هەر سەرەتای هاتنم بۆ نێو حیزب و ساڵی ۱۳٦٥ بووم بە ئەندامی یەکیەتیی ژنان و لە یەکەم کۆبوونەوەی نوێژەن کردنەوە دا بەشدار بووم. هەر لەو کاتەوە لە خزمەتی ڕێکخراوەکەمان دام و سێ دەورەشە ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوە بەریم لە سوید.
٥- لە ئێستا دا، بە چییەوە سەرقاڵن و لەگەڵ ژیانی ئێرە چۆن خۆتان ڕێک خستوە؟
وەک هەموو دانیشتوانی دەرەوەی وڵات، هەم ئەرکی ماڵەوە بەرێوە دەبەم و هەم کاریش دەکەم. سەرەڕای ئەوانە بە کاری حیزبی و یەکیەتیی ژنانیشەوە سەرقاڵم و لە نەخۆشخانە و بەشی پێڕاگەیشتنی خاوەن پێداویستی دەرمانی وەک یاریدەدەری پەرەستار کار دەکەم.
٦- ئەگەر لە کۆتاییدا قسەیەکتان بۆ خوێنەرانمان هەیە، فەرموون.
هیوادارم کە توانیبێتم خۆم بە ئێوە بناسێنم و هەروەها هیوادارم کە هەموومان پێکەوە هەوڵ بدەین بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانمان و دەستەبەر کردنی یەکسانی لە کۆمەڵگا و بنەماڵەدا. سپاس بۆ بەسەر کردنەوەتان.
سپاس بۆ بەشداریتان لەم چاوپێکەوتنەدا و بە هیوای سەرکەوتن بۆ ئێوەی ئازیز.

بابەتی هاوشێوە

گزارش نشست اتحادیه زنان دموکرات کردستان ایران، کمیته سوئد

2026-06-17

کۆبوونەوەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمیتەی یۆتێبۆری

2026-06-17

“پێکهێنانی کۆڕێکی ئەدەبی بە هاوکاری چەند ڕێکخراوە لە شاری ئۆرێبرو”

2026-05-04

“بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی ساڵانەی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات کۆمیتەی ستۆکهۆڵم-سوئێد”

2026-05-02

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی