Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

چەواشەکاری مێژووی ڕاستەقینەی کورد

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2024-06-23
  • 09:50

شەهرام سوبحانی

مێژوو و ئاسەوارە مێژووییەکان دوای گەشەسەندنی هەستی نەتەوایەتی لە تەواوی دنیادا بایەخێکی یەکجاری زۆریان پەیدا کرد و ئەو وڵاتانەی کە خاوەن مێژوویەکی کۆن و ئاسەوارێکی مێژوویی دەگمەنن ئیفتخار و شانازی بە بوونی خۆیان و خاکەکەیانەوە دەکەن کە هەڵکەوتووی ئەو مێژوو و ئاسەوارەن، هەروەک هەموومان ئەزانین ڕابردووی هەر نەتەوەیەک پێ دەڵێن مێژوو! کە بووەتە ئاوێنەی ڕاستەقینەی ناسینی هەر نەتەوەیەک، کە بە دوای خۆدی ڕاستەقینەی‌دا دەگەڕێ، جا بۆیە ئەگەر میللەتێک مێژوویی خۆی نەزانێ و یان بە جۆرێک چەواشەکاری لە ڕابردووی کرابێ ئەو کات زۆر بە ئاسانی تووشی سەر لێشێواوی ئەوێت و لە ئاکامدا بێ هیوایی و نەمانی باوەڕبەخۆبوونی تێدا درووس دەبێت کە میللەتێک بەرەو نەمان و تێداچوون هیدایەت دەکا. ئەو کارەی کە بەدرێژایی مێژوو دوژمنانی کورد لە بەرامبەر کورددا کردوویانە کە ئاکامەکەی بەداخەوە پەرتەوازبوونی نێوماڵی کورد و نەمانی باوەڕبوخۆبوون بوو کە ئەمڕۆ بەرۆکی کوردی گرتووە، ئەم سیاسەتە دژە گەلییە لە چاندنی نەمامی بێ هیوایی و سەرلێشواوی میللەتی کورد گەورەترین ڕۆڵی گێڕاوە و هەتا ئێستاشی لەگەڵ بێت شوێنەوار و لێکەوتەکانی لە کۆمەڵگە دەبیندرێ. لێرەدا قسەیەکی «ئایزێنهاوێرم» بیر دێتەوە کە دەڵێ: «بۆ لەنێوبردنی میللەتێک هەوڵ بدە مێژوویی ڕاستەقینەی بسڕیتەوە و بۆ خۆت مێژوویەکی پڕ لە چەواشەکاری و دوور لە ڕاستییەکانی بۆ بنووسی». ئەو کات ئەو میللەتە تووشی سەرلێشێواوی ئەوێت و وەک میللەتێکی زەلیل و لاواز چاو لە خۆی دەکا و له ئاکام‌دا هەستی باوەڕبەخۆبوونی لێ دەستێنی، کە ئەمڕۆ دەیبینین کە هەر تاکێکی کورد تووشی بووە، واتا ئێمە بەر لە داگیرکردنی خاکەکەمان خۆمانیش داگیرکراوین جا بۆیە وەک چڕچیل دەڵێ: «ئەرکی خەڵکی جیهان سێهەم ئازادکردنی وڵاتەکەیان نییە، بەڵکوو لە پێشدا ئازادکردنی خۆیانە». و هەر کاتێک ئێمە تانیمان خۆمان ڕزگار بکەین ئەو کاتیش زۆر بە ئاسانی دەتوانین وڵاتەکەیشمان ڕزگار بکەین. بەڵام بەخۆشحاڵییەوە سەرەڕای هەمووی ئەمانە هێشتا کەسانێکی خاوەن قەڵەم و بەرپرسیار و دڵسۆز و نیشتمان دۆست هەن کە بەوپەڕی دڵسۆزییەوە تەمەنی خۆیان تەرخانی توێژینەوە و لێکۆڵینەوە لەسەر مێژووی کورد و کوردستان کردوە و ئەمڕۆ بە بەرهەمە ناوازەکانیان مێژوویی بزر بوو و نەگێڕدراوەی کورد بە نەوەی نوێ دەناسێنن. کە کاک «سۆران حەمەڕەش» پسپوڕی مێژوو کە لای هەموومان ناوێکی ناسراوو و ئاشنایە یەکێک لەو کەسانەیە کە بە دوو بەرهەمی جیاواز بە ناوەکانی « کورد کێیە؟، و «مێژووی بزر بوو و نەگێڕدراوەی کورد» خزمەتێکی یەکجار گەورەی بە کتێبخانەی کوردستان و نەتەوەی کورد کردووە کە ئەمڕۆ بەم دوو بەرهەمە ناوازە ڕۆڵێکی بەرچاوی لە خۆناسین و چاندنی نەمامی باوەڕبەخۆبوون لەنێو هەر تاکێکی کورددا هەبووە کە ئاکامی گەورەی ئەم بەرهەمانە لە داهاتوویەکی زۆر نزیک دا دەردەکەوێ. هەروەها با ئەوەش بڵێم مێژوونووسە زیرەکەکانی دنیا مێژوویی وڵاتەکەیان لە چوارچێوەی بەرژەوەندی نەتەوەکەیاندا دەنووسن تەنانەت ئەگەر چەواشەکردنی ڕاستییەکانیش بێت، چونکە ئەوان بەم شێوەیە لەو نووسینە دەڕوانن کە قەرارە نەوەی نوێ ئەو مێژووە بخوێنێتەوە و شتێک باس ناکەن کە زەربە لە هەستی ئەو نەتەوە یا باوەڕبەخۆبوونیان بدا و ئامانج لەو جۆرە نووسینە ئەوەیە کە جیلی نوێ باوەڕبەخۆبوونیان تێدا دروس بێت نەک ئەوەیکە بپڕژێنە سەر ڕووخانی کەسایەتییەکان و وێنایەکی ناشیرین لەلای نەوەکانی داهاتوو دروس بکەن، زۆر کەس هەیە دەڵێ وەڵڵا من کەسێکی ئاکادێمیکم و دەبێ شتەکان وەکوو خۆی بنووسم، ئەی ئایا بیر لەوە ناکەیتەوە کە ئاکامەکەی بۆ دوا ڕۆژ چەن قورس دەبێ؟ بەڵێ، منیش دەڵێم مێژوو دەبێ وەکوو خۆی بنووسرێتەوە. منیش دەڵێم کە باس لە خاڵە لاوازەکان بکرێ تا بە چاوێکی خەسار ناسیەوە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان بڕوانین بۆ ئەوەیکە ببێتە دەرس بۆمان و لە داهاتوودا دووپاتی نەکەینەوە. بەڵام نابێ قەت زەربە لە بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان بدات. چاولێکە فارس هەموو شتێکی ساختەیە، هەمووی پڕوپاگەندەیە، بەڵام گرینگ نییە، گرینگ ئەوەیە کە توانیویانە لەو ئامانجەی کە مەبەستیانە سەرکەوتووبن ئەڵبەت مێژوویی ئێمە ئەوەندە دەوڵەمەندە کە پێویستی بە پێداهەڵگوتن و چەواشەکاری و ڕیاکاری نییە، تەنیا هیوادارم ئەوانەی کە مێژوو دەنووسن ئەو خاڵە لە نەزەر بگرن.

بابەتی هاوشێوە

پیرۆزبایی ناوەندی ڕێکخراوە مەدەنییەکان بە بۆنەی ٨٣ ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی لاوان

2026-04-10

ئاوڕێک لە ژیان و خوێندنی ئەو خاتوونانەی ئەمساڵ لە زانکۆکانی کوردستان و جیهان پلەی باڵایان بەدەست هێنا

2026-04-03

لە درێژەی: ژیان و خوێندنی ئەو خاتوونانەی کە ئەمساڵ لە زانکۆکانی کورستان و جیهان پلەی سەرکەوتنیان بەدەست هێنا

2026-04-03

لە درێژەی:ژیان و خوێندنی ئەو خاتوونانەی کە ئەمساڵ لە زانکۆکانی کورستان و جیهان پلەی سەرکەوتنیان بەدەست هێنا

2026-04-03
ئاڵمان

بەشداری ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە ڕێوڕەسمی ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-04-05
کاروچالاکی

ئاوڕێک لە ژیان و خوێندنی ئەو خاتوونانەی ئەمساڵ لە زانکۆکانی کوردستان و جیهان پلەی باڵایان بەدەست هێنا

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-04-03
کاروچالاکی

لە درێژەی: ژیان و خوێندنی ئەو خاتوونانەی کە ئەمساڵ لە زانکۆکانی کورستان و جیهان پلەی سەرکەوتنیان بەدەست هێنا

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-04-03

ئاوڕێک لە ژیان و خوێندنی ئەو خاتوونانەی ئەمساڵ لە زانکۆکانی کوردستان و جیهان پلەی باڵایان بەدەست هێنا

لە درێژەی: ژیان و خوێندنی ئەو خاتوونانەی کە ئەمساڵ لە زانکۆکانی کورستان و جیهان پلەی سەرکەوتنیان بەدەست هێنا

لە درێژەی:ژیان و خوێندنی ئەو خاتوونانەی کە ئەمساڵ لە زانکۆکانی کورستان و جیهان پلەی سەرکەوتنیان بەدەست هێنا

بەشداری کردنی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە کۆنفڕانسی ساڵانەی ڕێکخراوەکانی ژنانی سوئێد ”Sveriges Kvinnoorganisationer”.

“پێک هێنانی شەوێکی کوردی بە بۆنەی جێژنی نەورۆز لە شاری ڤێسترۆس”

وقتی یک انسان، به یک ملت بدل شد

بەڕێوەچوونی جەژنی نەورۆز لە ئۆسلۆ لە دوو شوێنی جیاواز

یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سویس بەشداریی ڕێوڕەسمی نەورۆز دەکەن

کوردانی ئۆرێبروو بە داگیرساندنی ئاوری نەورۆز پێشوازیان لە ساڵی تازە کرد

بەڕێوەچوونی فیستیڤاڵی نەورۆزی لە وڵاتی فینلاند

چەواشەکاری مێژووی ڕاستەقینەی کورد

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2024-06-23
  • 09:50

شەهرام سوبحانی

مێژوو و ئاسەوارە مێژووییەکان دوای گەشەسەندنی هەستی نەتەوایەتی لە تەواوی دنیادا بایەخێکی یەکجاری زۆریان پەیدا کرد و ئەو وڵاتانەی کە خاوەن مێژوویەکی کۆن و ئاسەوارێکی مێژوویی دەگمەنن ئیفتخار و شانازی بە بوونی خۆیان و خاکەکەیانەوە دەکەن کە هەڵکەوتووی ئەو مێژوو و ئاسەوارەن، هەروەک هەموومان ئەزانین ڕابردووی هەر نەتەوەیەک پێ دەڵێن مێژوو! کە بووەتە ئاوێنەی ڕاستەقینەی ناسینی هەر نەتەوەیەک، کە بە دوای خۆدی ڕاستەقینەی‌دا دەگەڕێ، جا بۆیە ئەگەر میللەتێک مێژوویی خۆی نەزانێ و یان بە جۆرێک چەواشەکاری لە ڕابردووی کرابێ ئەو کات زۆر بە ئاسانی تووشی سەر لێشێواوی ئەوێت و لە ئاکامدا بێ هیوایی و نەمانی باوەڕبەخۆبوونی تێدا درووس دەبێت کە میللەتێک بەرەو نەمان و تێداچوون هیدایەت دەکا. ئەو کارەی کە بەدرێژایی مێژوو دوژمنانی کورد لە بەرامبەر کورددا کردوویانە کە ئاکامەکەی بەداخەوە پەرتەوازبوونی نێوماڵی کورد و نەمانی باوەڕبوخۆبوون بوو کە ئەمڕۆ بەرۆکی کوردی گرتووە، ئەم سیاسەتە دژە گەلییە لە چاندنی نەمامی بێ هیوایی و سەرلێشواوی میللەتی کورد گەورەترین ڕۆڵی گێڕاوە و هەتا ئێستاشی لەگەڵ بێت شوێنەوار و لێکەوتەکانی لە کۆمەڵگە دەبیندرێ. لێرەدا قسەیەکی «ئایزێنهاوێرم» بیر دێتەوە کە دەڵێ: «بۆ لەنێوبردنی میللەتێک هەوڵ بدە مێژوویی ڕاستەقینەی بسڕیتەوە و بۆ خۆت مێژوویەکی پڕ لە چەواشەکاری و دوور لە ڕاستییەکانی بۆ بنووسی». ئەو کات ئەو میللەتە تووشی سەرلێشێواوی ئەوێت و وەک میللەتێکی زەلیل و لاواز چاو لە خۆی دەکا و له ئاکام‌دا هەستی باوەڕبەخۆبوونی لێ دەستێنی، کە ئەمڕۆ دەیبینین کە هەر تاکێکی کورد تووشی بووە، واتا ئێمە بەر لە داگیرکردنی خاکەکەمان خۆمانیش داگیرکراوین جا بۆیە وەک چڕچیل دەڵێ: «ئەرکی خەڵکی جیهان سێهەم ئازادکردنی وڵاتەکەیان نییە، بەڵکوو لە پێشدا ئازادکردنی خۆیانە». و هەر کاتێک ئێمە تانیمان خۆمان ڕزگار بکەین ئەو کاتیش زۆر بە ئاسانی دەتوانین وڵاتەکەیشمان ڕزگار بکەین. بەڵام بەخۆشحاڵییەوە سەرەڕای هەمووی ئەمانە هێشتا کەسانێکی خاوەن قەڵەم و بەرپرسیار و دڵسۆز و نیشتمان دۆست هەن کە بەوپەڕی دڵسۆزییەوە تەمەنی خۆیان تەرخانی توێژینەوە و لێکۆڵینەوە لەسەر مێژووی کورد و کوردستان کردوە و ئەمڕۆ بە بەرهەمە ناوازەکانیان مێژوویی بزر بوو و نەگێڕدراوەی کورد بە نەوەی نوێ دەناسێنن. کە کاک «سۆران حەمەڕەش» پسپوڕی مێژوو کە لای هەموومان ناوێکی ناسراوو و ئاشنایە یەکێک لەو کەسانەیە کە بە دوو بەرهەمی جیاواز بە ناوەکانی « کورد کێیە؟، و «مێژووی بزر بوو و نەگێڕدراوەی کورد» خزمەتێکی یەکجار گەورەی بە کتێبخانەی کوردستان و نەتەوەی کورد کردووە کە ئەمڕۆ بەم دوو بەرهەمە ناوازە ڕۆڵێکی بەرچاوی لە خۆناسین و چاندنی نەمامی باوەڕبەخۆبوون لەنێو هەر تاکێکی کورددا هەبووە کە ئاکامی گەورەی ئەم بەرهەمانە لە داهاتوویەکی زۆر نزیک دا دەردەکەوێ. هەروەها با ئەوەش بڵێم مێژوونووسە زیرەکەکانی دنیا مێژوویی وڵاتەکەیان لە چوارچێوەی بەرژەوەندی نەتەوەکەیاندا دەنووسن تەنانەت ئەگەر چەواشەکردنی ڕاستییەکانیش بێت، چونکە ئەوان بەم شێوەیە لەو نووسینە دەڕوانن کە قەرارە نەوەی نوێ ئەو مێژووە بخوێنێتەوە و شتێک باس ناکەن کە زەربە لە هەستی ئەو نەتەوە یا باوەڕبەخۆبوونیان بدا و ئامانج لەو جۆرە نووسینە ئەوەیە کە جیلی نوێ باوەڕبەخۆبوونیان تێدا دروس بێت نەک ئەوەیکە بپڕژێنە سەر ڕووخانی کەسایەتییەکان و وێنایەکی ناشیرین لەلای نەوەکانی داهاتوو دروس بکەن، زۆر کەس هەیە دەڵێ وەڵڵا من کەسێکی ئاکادێمیکم و دەبێ شتەکان وەکوو خۆی بنووسم، ئەی ئایا بیر لەوە ناکەیتەوە کە ئاکامەکەی بۆ دوا ڕۆژ چەن قورس دەبێ؟ بەڵێ، منیش دەڵێم مێژوو دەبێ وەکوو خۆی بنووسرێتەوە. منیش دەڵێم کە باس لە خاڵە لاوازەکان بکرێ تا بە چاوێکی خەسار ناسیەوە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان بڕوانین بۆ ئەوەیکە ببێتە دەرس بۆمان و لە داهاتوودا دووپاتی نەکەینەوە. بەڵام نابێ قەت زەربە لە بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان بدات. چاولێکە فارس هەموو شتێکی ساختەیە، هەمووی پڕوپاگەندەیە، بەڵام گرینگ نییە، گرینگ ئەوەیە کە توانیویانە لەو ئامانجەی کە مەبەستیانە سەرکەوتووبن ئەڵبەت مێژوویی ئێمە ئەوەندە دەوڵەمەندە کە پێویستی بە پێداهەڵگوتن و چەواشەکاری و ڕیاکاری نییە، تەنیا هیوادارم ئەوانەی کە مێژوو دەنووسن ئەو خاڵە لە نەزەر بگرن.

بابەتی هاوشێوە

پیرۆزبایی ناوەندی ڕێکخراوە مەدەنییەکان بە بۆنەی ٨٣ ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی لاوان

2026-04-10

ئاوڕێک لە ژیان و خوێندنی ئەو خاتوونانەی ئەمساڵ لە زانکۆکانی کوردستان و جیهان پلەی باڵایان بەدەست هێنا

2026-04-03

لە درێژەی: ژیان و خوێندنی ئەو خاتوونانەی کە ئەمساڵ لە زانکۆکانی کورستان و جیهان پلەی سەرکەوتنیان بەدەست هێنا

2026-04-03

لە درێژەی:ژیان و خوێندنی ئەو خاتوونانەی کە ئەمساڵ لە زانکۆکانی کورستان و جیهان پلەی سەرکەوتنیان بەدەست هێنا

2026-04-03

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی