Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

ڕاپۆرتی كار و چالاكی یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌ ٢٥ی نۆڤەمبره‌وه‌ هه‌تا ١٠ی دێسەمبەر

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2024-12-28
  • 19:19

ئامەدەکردنی: سیمین ڕوحانیزادە

یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ڕۆژی جیهانی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان له‌ ٢٥ی نۆڤامبره‌وه‌ هه‌تا ١٠ی دێسەمبەر واته‌ ١٦ ڕۆژی پرتەقاڵی له‌ بنكه‌كانی ناو حیزب و هه‌روه‌ها كۆمیته‌كانی یه‌كیه‌تیی ژنان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات چالاكیکەی به‌رفراوانی به‌ڕێوه‌ برد.

لێره‌دا پێكه‌وه‌ ئاماژه‌ به‌و كار و چالاكیانه‌ ده‌كه‌ین.

له‌ ڕۆژی ٢٤ی نۆڤامبر به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌ دانیشتنێک بۆ به‌ڕێزان مه‌حبووبه‌ ڕه‌حیمی، به‌رپرسی گشتیی یه‌كیه‌تیی ژنان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات،دلێر خورشیدی، چالاكی سیاسی، ئه‌ندامی شاره‌وانی گۆنگسبێرگ جێگری به‌رپرسی كرێكارانی نۆروێژ، به‌یان كه‌ریمی، چالاكی بواری ژنان له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویتەر/x سپیسێک به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ ڕۆژی ٢٥ی نۆڤامبر یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ به‌شێكی ئه‌و په‌یامه‌‌دا هاتووه‌ كه‌ بێگوومان ڕێژیم هەر بە یاساش جیاوازی دادەنێ لەنێوان ژنی فارس و نەتەوەکانی دیکەی وەک کورد و بەلوچ و نەتەوەکانی تر… کێشەی ژن بەگشتی لە ئێران دا یەک کێشەیە سەبارەت بە مافە سەرەتاییەکان، بەڵام ژنی کورد بەهۆی نەتەوەیی بوونیەوە دووجار دەچەوسێتەوە بۆ نموونە لە دووساڵی ڕابردوودا “ژینا ئەمینی” بەهۆی نارێکی سەرپۆشەکەی و دوای ساڵێک “ئارمیتا گراوەند” لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقەوە کوژران و بەهۆی کوشتنیان شۆڕشێکی گەورە بەرپا کرا و چەندین ژن و لاوی دیکە لەو شۆڕشەدا شەهید بوون، بەڵام ژنێکی فارس لە ناوەندی زانکۆ دا خۆی ڕووت دەکاتەوە یاخود بە جلی ژێرەوە پیاسە دەکات زۆر بەهێمنی دەستبەسەر دەکرێ و لێپێچینەوەی لێ دەکرێ و دواتر تەحویلی بنەماڵەکەی دەدرێتەوە، و دەنگۆی ئەوە بڵاو دەکرێتەوە کە کێشەی دەروونی هەبووە. ئەوەش دەیسەلمێنێ کە لە ئێراندا توندووتیژی سیاسی بەرامبەر ژنانی کورد لە هەموو جۆرەکانی تری تووندووتیژی بەرجەستە ترە.
بۆیە لە کۆماری ئیسلامی ئێراندا سیاسەت و یاسا سرفەن بۆ توندووتیژی لە نێوخۆی ئێران و دەرەوەش بەکاردێت و یاسا و دین وەک فاکتەری سەرەکی بۆ ئەومەبەستە بەکار دێنێ.

لە درێژەی کار و چالاکییەکانی ئەو شازدە ڕۆژەدا ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٣ی نۆڤامبری ٢٠٢٤، بە بۆنەی ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەرامبەر ژنان، سمینارێک لەلایەن کۆمیتەکانی دەرەوە له‌ نۆروێژ، یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بە بەشداری بەشێکی بەرچاو لە ئەندامان و لایەنگرانی یەکیەتیی ژنان، لە شاری سترؤمێن وڵاتی نۆروێژ بەڕێوە چوو.
خاتوو نەمام زەڕینفام بەرپرسی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نۆروێژ پەیامێکی لەسەر ٢٥ی نۆڤامبر خوێنده‌وه‌.
لە بەشی یەکەمی سمینارەکەدا “خاتوو ئەوین ڕۆستەمی“ چەند کۆپلە شێعرێکی بە  نۆروێژی و کوردی پێشکەش کرد.
دواتر خاتوو توبا ئەلیاسی چالاکی سیاسی و شارەزای بواری مافەکانی ژنان باسێکی لەسەر جۆرەکانی تووندوتیژی و هۆکارەکانی پێشکەش کرد.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ لە درێژه‌ی  هەڵمەتی ڕۆژانی بەرەنگاربوونەوەی تووندووتیژی دژی ژنان، ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنان لە ٢٦ی نۆڤامبر سیمینارێکی بۆ خاتوو «شلێرمەحموودی» شارەزا لە بواری یاسا  و ئەندامی ڕێبەری حیزب و ئەندامی بەڕێوبەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێک هێنا.

له‌و سێمیناره‌دا باسێکی ورد سەبارەت بە تووندووتیژی و جۆرەکانی و توندووتیژی بنەماڵەیی کرا
بەشێکی دیکەی باسەکە بریتی بوو لە ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتیەکان  کە سەبارەت بە نەهێشتنی هەر چەشنە جیاکاریەک دامەزراون وەکوو پەیماننامەی سیداو.

دواتر هەر لە درێژەی سیمینارەکەدا باس لە کۆماری ئیسلامی کرا کەچۆن هەر لەسەرەتای هاتنەسەرکاریدا بە میکانیزمی جیاواز ژنان سەرکوت دەکات و توندووتیژیان بەرامبەر دەکات.
پاشان باسێک لەسەر ڕۆڵی حیزبی دێموکرات و ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنان لە بەرنگاربوونەوەی توندووتیژی كرد و لەکۆتایشدا باسی ئەرکی ژنانی کرد کە دەبێ چی بکەن بۆ کەمکرنەوە و نەهێشتنی توندووتیژی.

هه‌روه‌ها له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ڕۆژی یەکشەممە بەرامبەر بە ٢٤ی نۆڤامبر ٢٠٢٤ی زایینی، یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆمیتەی ئاڵمان، لە درێژەی کار و چالاکیەکانی خۆی دا و بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤامبر، ڕۆژی جیھانیی بەرەنگاربوونەوە  توندوتیژی دژ بە ژنان، سمینارێکی بەرێوەبرد.

له‌و سێمیناره‌دا پەیامی کۆمیتەی ئاڵمانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەیەوە لەلایەن بەھار حسێنی، ئەندامی کۆمیتەی ئاڵمانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، خوێندرایەوە.
پاشان ئیلھام چایچی، بەرپرسی کۆمیتەی ئاڵمانی یەکیەتی ژنان، بابەتەکەی لە ژێر ناوی توندوتیژی لە ڕاگەیەنەکانی کۆماری ئیسلامی دا پێشکەشی بەشداربووان کرد.

بڕگەی کۆتایی سمینارەکە تەرخان کرابوو بە جۆرەکانی توندوتیژی کە لەلایەن شەھین مورتەزازادە، ئەندامی بەرێوەبەریی کۆمیتەی ئاڵمانی یەکیەتیی ژنان پێشکەش کرا.

لەلایەکی دیکەوە لە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی نۆڤامبر ڕۆژی بەرەنگاری توندووتیژی دژبە ژنان ڕێپێوانێک لە کوینە لۆبی بۆ ١٨ لە لایەنی ڕێکخراوی نورویژی بەڕێوەچوو.
لەو ڕێپێوانەدا یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نۆروێژ، ڕێکخراوی ژنانی سوودانی و ژنانی فەلەستینی و چەند ڕێکخراویکی دیکەی دانیشتووی نۆروێژ بەشدار بوون.
بەشدار بووان لە  بەردەرگایوێشتگەی شەمەندەفەر لە شاری ئۆسلۆ پێتەختی وڵاتی نۆروێژ کۆبوونەوە و پەیامی ڕێکخراوەکان سەبارەت بەو زوڵم و زۆر و تووندووتیژیانە کە ڕۆژانە بە بێ جیاوازی ڕەگەز، تەمەن، بەرەوڕووی مرۆڤەکان دەبێتەوە خوێندرایەوە.

پاشان بەشدار بووان بە ڕێپێوان و بە بەرزکردنەوەی شوعار، مەشعەل، وێنەی شەهیدان، وێنەی زیندانیانی سیاسی و هەروەها وێنەی ئەو ژنانەی کە لەلایەن ڕێژیمی ئیسلامی ئێرانەوە حوکمی سێدارەیان بە سەردا سەپاوە بۆ بەر دەرگای پارلمانی نۆروێژ وەرێ کەوتن.

درووشمی ژن، ژیان، ئازادی یەکێک لەو درووشمانە بوو کە لەلایەن بەشدارانی ڕێپێوان بە دوو زمانی کوردی و نۆروێژی دەوترایەوە.

هه‌روه‌ها له‌ به‌رده‌وامی چالاكییه‌كاندا،هەیئەتێکی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەڕەشتی خاتوو مەلیحە مەحمەدی و ئەندامانی یەکیەتیی ژنان  لە هۆڵی نەجیبە خان لە شاری کۆیە  له‌ سێمینارێک كه‌ بە بۆنەی ٢٥ی نوامبەر رۆژی جیهانی بەرنگاربویەوەی توندوتیژیی دژ بە ژنان له لایەن ڕێکخراوی یەکگرتوی خوشکان لقی کۆیە بەڕێوە چوو به‌شداری كرد.

هه‌روه‌ها له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات هەیئەتێکی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەپەرەشتی خاتوو شەهین مورتەزازادە بەرپرسی تەشکیلاتی یەکیەتی ژنان لە ئاڵمان  بەشداریان لە کۆڕ و سیمینارێک  لە شاری کۆڵن کرد ، ئەم سیمینارە لەلایەن سەنتەری ژنانی کورد لە شاری کۆڵن  بەڕێوە چوو بوو.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی سەرماوەز بەبۆنەی ٢٥ی نوڤامبر و ١٦ ڕۆژی پرتەقاڵی بۆ بەرەنگاربوونەوە و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە سەبارەت بە توندوتیژیدژی ژنان لە مەڵبەندی یەکی کوردستان و لە لایەن کۆمیتەی یەکیەتیی ژنانەوە سێمینارێک بەڕێوەچوو.

سێمینارەکە لە دوو پانێل پێکهاتبوو لە پانێلی یەکەمدا شەهاب کاکە خزری چارەسەرکاری دەروونی بابەتێکی لەژێر ناوی «توندوتیژی و لێکەوتە دەروونییەکانی پێشکەش کرد
ناوبراو بە وردی باسی لە لێکەوتەکان و کاریگەریی توندوتیژی بەرانبەر هەر مرۆڤێک کرد

لە پانێلی دووهەمدا خاتوو فاتمە عوسمانی ئەندامی ڕێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بابەتێکی لەژێر ناوی بە یاساییکردنی تندووتیژی پێشکەش کرد.
ناوبراو لە قسەکانیدا باسی لە ئەو یاسانەنووسراوانەی کرد کە لە کۆمەڵگەدا هەن و دەبنە هۆی چەوساندنەوە و توندوتیژی دژی ژنان کە بە بەراورد لەگەڵ یاسا نووسراوەکان مەترسیدارترن.

لە درێژەی کار و چالاکییەکانی کومیتەکانی دەرەوەی یەکیەتیی ژنان و کومیتەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نۆڕوێژ سێمینارێک بەڕێوەوەچوو بە مەبەستی زانیاری پێگەیاندن و شرۆڤەی چەند باس و بابەت لەلایەن بەڕێوەبەرانی سێمینارەکە بە بەشداری بەڕێزان دلێر خورشیدی، خاتوو شەهین زادئەحمەد، خاتوو گوڵاڵە شەرەفکەندی به‌ڕێوه‌چوو.

ڕۆژی یەکشەممە ١٨ سەرماوەز بەبۆنەی ٢٥ی نوڤامبر و ١٦ ڕۆژی پرتەقاڵی بۆ بەرەنگاربوونەوە بەدژی تووندوتیژی‌، سمینارێکی لە ژێر ناوی  تاکی هۆشیار کۆمەڵگەی هۆشیار بونیاد دەنێ، بۆ ئەندامان ولایەنگرانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە یەکێک لە بنکەکانی حیزب لەکۆیە  پێک هێنا.

سمینارەکە پێک هاتبوو لە دوو پانێل،  پانێلی یەکەم لەلایەن بەڕێز دانا حاجی بەرپرسی نووسینگەی کۆیە/بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژ بە ئافرەتان و خێزان پێشکەش کرا، ڕێزدا داناحاجی باسێکی لە سەرتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ولێکەوتەکانی پێشکەش بە بەشداربووان کرد.
پانیلی دووهەم لەلایەن خاتوو شنە درودگەر سکرتێری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە پێشکەش کرا کە باسێک بوو سەبارەت بە تووندوتیژی ولێکەوتە دەروونییەکان.

هەر وەها لە لایەن ڕاگەیاندنی یەکیەتیی ژنان چەندین پۆستێر و وتەی ئەندامانی ڕێکخراو و چەندین ویدیو کە پەیامی ئەندامانی بەرچاوی یەکیەتیی ژنان لە دەرەوەی وڵات بۆ لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاو کرایەوە.

بابەتی هاوشێوە

هێمای ئیدئۆلۆژیک

2025-05-07

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

2025-05-06

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

2025-04-29

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

2025-04-25
کاروچالاکی

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-06
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-02
سیاسی

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-04-29

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

بەڕیوەچوونی سیمینارێک لەلایەن بەشی ئامووزشی یەکیەتیی ژنان

ئەی ویلایەتی فەقێ؟!

بەشداری شاندێک لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە سیمینارێک بە بۆنەی ١٢٧ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

“بەشداری نوێنەرانی کۆمیتەی گشتی یەکیەتیی ژنان لە کۆڕی پرسە و بەخاک سپاردنی هونەرمەند “سەید عەلی ڕەحیم پوور”

“ئابووریی و ژنان، و چەڵێنجەکانی سەدەی بیست و یەک”

اقتصاد و زنان؛ چالش‌ها و فرصت‌های قرن بیست و یکم

دەعوەتی فەرمی ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن یەکیەتیی ژنانی کۆیە

ڕاپۆرتی كار و چالاكی یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌ ٢٥ی نۆڤەمبره‌وه‌ هه‌تا ١٠ی دێسەمبەر

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2024-12-28
  • 19:19

ئامەدەکردنی: سیمین ڕوحانیزادە

یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ڕۆژی جیهانی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان له‌ ٢٥ی نۆڤامبره‌وه‌ هه‌تا ١٠ی دێسەمبەر واته‌ ١٦ ڕۆژی پرتەقاڵی له‌ بنكه‌كانی ناو حیزب و هه‌روه‌ها كۆمیته‌كانی یه‌كیه‌تیی ژنان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات چالاكیکەی به‌رفراوانی به‌ڕێوه‌ برد.

لێره‌دا پێكه‌وه‌ ئاماژه‌ به‌و كار و چالاكیانه‌ ده‌كه‌ین.

له‌ ڕۆژی ٢٤ی نۆڤامبر به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌ دانیشتنێک بۆ به‌ڕێزان مه‌حبووبه‌ ڕه‌حیمی، به‌رپرسی گشتیی یه‌كیه‌تیی ژنان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات،دلێر خورشیدی، چالاكی سیاسی، ئه‌ندامی شاره‌وانی گۆنگسبێرگ جێگری به‌رپرسی كرێكارانی نۆروێژ، به‌یان كه‌ریمی، چالاكی بواری ژنان له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویتەر/x سپیسێک به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ ڕۆژی ٢٥ی نۆڤامبر یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ به‌شێكی ئه‌و په‌یامه‌‌دا هاتووه‌ كه‌ بێگوومان ڕێژیم هەر بە یاساش جیاوازی دادەنێ لەنێوان ژنی فارس و نەتەوەکانی دیکەی وەک کورد و بەلوچ و نەتەوەکانی تر… کێشەی ژن بەگشتی لە ئێران دا یەک کێشەیە سەبارەت بە مافە سەرەتاییەکان، بەڵام ژنی کورد بەهۆی نەتەوەیی بوونیەوە دووجار دەچەوسێتەوە بۆ نموونە لە دووساڵی ڕابردوودا “ژینا ئەمینی” بەهۆی نارێکی سەرپۆشەکەی و دوای ساڵێک “ئارمیتا گراوەند” لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقەوە کوژران و بەهۆی کوشتنیان شۆڕشێکی گەورە بەرپا کرا و چەندین ژن و لاوی دیکە لەو شۆڕشەدا شەهید بوون، بەڵام ژنێکی فارس لە ناوەندی زانکۆ دا خۆی ڕووت دەکاتەوە یاخود بە جلی ژێرەوە پیاسە دەکات زۆر بەهێمنی دەستبەسەر دەکرێ و لێپێچینەوەی لێ دەکرێ و دواتر تەحویلی بنەماڵەکەی دەدرێتەوە، و دەنگۆی ئەوە بڵاو دەکرێتەوە کە کێشەی دەروونی هەبووە. ئەوەش دەیسەلمێنێ کە لە ئێراندا توندووتیژی سیاسی بەرامبەر ژنانی کورد لە هەموو جۆرەکانی تری تووندووتیژی بەرجەستە ترە.
بۆیە لە کۆماری ئیسلامی ئێراندا سیاسەت و یاسا سرفەن بۆ توندووتیژی لە نێوخۆی ئێران و دەرەوەش بەکاردێت و یاسا و دین وەک فاکتەری سەرەکی بۆ ئەومەبەستە بەکار دێنێ.

لە درێژەی کار و چالاکییەکانی ئەو شازدە ڕۆژەدا ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٣ی نۆڤامبری ٢٠٢٤، بە بۆنەی ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەرامبەر ژنان، سمینارێک لەلایەن کۆمیتەکانی دەرەوە له‌ نۆروێژ، یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بە بەشداری بەشێکی بەرچاو لە ئەندامان و لایەنگرانی یەکیەتیی ژنان، لە شاری سترؤمێن وڵاتی نۆروێژ بەڕێوە چوو.
خاتوو نەمام زەڕینفام بەرپرسی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نۆروێژ پەیامێکی لەسەر ٢٥ی نۆڤامبر خوێنده‌وه‌.
لە بەشی یەکەمی سمینارەکەدا “خاتوو ئەوین ڕۆستەمی“ چەند کۆپلە شێعرێکی بە  نۆروێژی و کوردی پێشکەش کرد.
دواتر خاتوو توبا ئەلیاسی چالاکی سیاسی و شارەزای بواری مافەکانی ژنان باسێکی لەسەر جۆرەکانی تووندوتیژی و هۆکارەکانی پێشکەش کرد.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ لە درێژه‌ی  هەڵمەتی ڕۆژانی بەرەنگاربوونەوەی تووندووتیژی دژی ژنان، ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنان لە ٢٦ی نۆڤامبر سیمینارێکی بۆ خاتوو «شلێرمەحموودی» شارەزا لە بواری یاسا  و ئەندامی ڕێبەری حیزب و ئەندامی بەڕێوبەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێک هێنا.

له‌و سێمیناره‌دا باسێکی ورد سەبارەت بە تووندووتیژی و جۆرەکانی و توندووتیژی بنەماڵەیی کرا
بەشێکی دیکەی باسەکە بریتی بوو لە ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتیەکان  کە سەبارەت بە نەهێشتنی هەر چەشنە جیاکاریەک دامەزراون وەکوو پەیماننامەی سیداو.

دواتر هەر لە درێژەی سیمینارەکەدا باس لە کۆماری ئیسلامی کرا کەچۆن هەر لەسەرەتای هاتنەسەرکاریدا بە میکانیزمی جیاواز ژنان سەرکوت دەکات و توندووتیژیان بەرامبەر دەکات.
پاشان باسێک لەسەر ڕۆڵی حیزبی دێموکرات و ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنان لە بەرنگاربوونەوەی توندووتیژی كرد و لەکۆتایشدا باسی ئەرکی ژنانی کرد کە دەبێ چی بکەن بۆ کەمکرنەوە و نەهێشتنی توندووتیژی.

هه‌روه‌ها له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ڕۆژی یەکشەممە بەرامبەر بە ٢٤ی نۆڤامبر ٢٠٢٤ی زایینی، یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆمیتەی ئاڵمان، لە درێژەی کار و چالاکیەکانی خۆی دا و بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤامبر، ڕۆژی جیھانیی بەرەنگاربوونەوە  توندوتیژی دژ بە ژنان، سمینارێکی بەرێوەبرد.

له‌و سێمیناره‌دا پەیامی کۆمیتەی ئاڵمانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەیەوە لەلایەن بەھار حسێنی، ئەندامی کۆمیتەی ئاڵمانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، خوێندرایەوە.
پاشان ئیلھام چایچی، بەرپرسی کۆمیتەی ئاڵمانی یەکیەتی ژنان، بابەتەکەی لە ژێر ناوی توندوتیژی لە ڕاگەیەنەکانی کۆماری ئیسلامی دا پێشکەشی بەشداربووان کرد.

بڕگەی کۆتایی سمینارەکە تەرخان کرابوو بە جۆرەکانی توندوتیژی کە لەلایەن شەھین مورتەزازادە، ئەندامی بەرێوەبەریی کۆمیتەی ئاڵمانی یەکیەتیی ژنان پێشکەش کرا.

لەلایەکی دیکەوە لە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی نۆڤامبر ڕۆژی بەرەنگاری توندووتیژی دژبە ژنان ڕێپێوانێک لە کوینە لۆبی بۆ ١٨ لە لایەنی ڕێکخراوی نورویژی بەڕێوەچوو.
لەو ڕێپێوانەدا یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نۆروێژ، ڕێکخراوی ژنانی سوودانی و ژنانی فەلەستینی و چەند ڕێکخراویکی دیکەی دانیشتووی نۆروێژ بەشدار بوون.
بەشدار بووان لە  بەردەرگایوێشتگەی شەمەندەفەر لە شاری ئۆسلۆ پێتەختی وڵاتی نۆروێژ کۆبوونەوە و پەیامی ڕێکخراوەکان سەبارەت بەو زوڵم و زۆر و تووندووتیژیانە کە ڕۆژانە بە بێ جیاوازی ڕەگەز، تەمەن، بەرەوڕووی مرۆڤەکان دەبێتەوە خوێندرایەوە.

پاشان بەشدار بووان بە ڕێپێوان و بە بەرزکردنەوەی شوعار، مەشعەل، وێنەی شەهیدان، وێنەی زیندانیانی سیاسی و هەروەها وێنەی ئەو ژنانەی کە لەلایەن ڕێژیمی ئیسلامی ئێرانەوە حوکمی سێدارەیان بە سەردا سەپاوە بۆ بەر دەرگای پارلمانی نۆروێژ وەرێ کەوتن.

درووشمی ژن، ژیان، ئازادی یەکێک لەو درووشمانە بوو کە لەلایەن بەشدارانی ڕێپێوان بە دوو زمانی کوردی و نۆروێژی دەوترایەوە.

هه‌روه‌ها له‌ به‌رده‌وامی چالاكییه‌كاندا،هەیئەتێکی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەڕەشتی خاتوو مەلیحە مەحمەدی و ئەندامانی یەکیەتیی ژنان  لە هۆڵی نەجیبە خان لە شاری کۆیە  له‌ سێمینارێک كه‌ بە بۆنەی ٢٥ی نوامبەر رۆژی جیهانی بەرنگاربویەوەی توندوتیژیی دژ بە ژنان له لایەن ڕێکخراوی یەکگرتوی خوشکان لقی کۆیە بەڕێوە چوو به‌شداری كرد.

هه‌روه‌ها له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات هەیئەتێکی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەپەرەشتی خاتوو شەهین مورتەزازادە بەرپرسی تەشکیلاتی یەکیەتی ژنان لە ئاڵمان  بەشداریان لە کۆڕ و سیمینارێک  لە شاری کۆڵن کرد ، ئەم سیمینارە لەلایەن سەنتەری ژنانی کورد لە شاری کۆڵن  بەڕێوە چوو بوو.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی سەرماوەز بەبۆنەی ٢٥ی نوڤامبر و ١٦ ڕۆژی پرتەقاڵی بۆ بەرەنگاربوونەوە و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە سەبارەت بە توندوتیژیدژی ژنان لە مەڵبەندی یەکی کوردستان و لە لایەن کۆمیتەی یەکیەتیی ژنانەوە سێمینارێک بەڕێوەچوو.

سێمینارەکە لە دوو پانێل پێکهاتبوو لە پانێلی یەکەمدا شەهاب کاکە خزری چارەسەرکاری دەروونی بابەتێکی لەژێر ناوی «توندوتیژی و لێکەوتە دەروونییەکانی پێشکەش کرد
ناوبراو بە وردی باسی لە لێکەوتەکان و کاریگەریی توندوتیژی بەرانبەر هەر مرۆڤێک کرد

لە پانێلی دووهەمدا خاتوو فاتمە عوسمانی ئەندامی ڕێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بابەتێکی لەژێر ناوی بە یاساییکردنی تندووتیژی پێشکەش کرد.
ناوبراو لە قسەکانیدا باسی لە ئەو یاسانەنووسراوانەی کرد کە لە کۆمەڵگەدا هەن و دەبنە هۆی چەوساندنەوە و توندوتیژی دژی ژنان کە بە بەراورد لەگەڵ یاسا نووسراوەکان مەترسیدارترن.

لە درێژەی کار و چالاکییەکانی کومیتەکانی دەرەوەی یەکیەتیی ژنان و کومیتەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نۆڕوێژ سێمینارێک بەڕێوەوەچوو بە مەبەستی زانیاری پێگەیاندن و شرۆڤەی چەند باس و بابەت لەلایەن بەڕێوەبەرانی سێمینارەکە بە بەشداری بەڕێزان دلێر خورشیدی، خاتوو شەهین زادئەحمەد، خاتوو گوڵاڵە شەرەفکەندی به‌ڕێوه‌چوو.

ڕۆژی یەکشەممە ١٨ سەرماوەز بەبۆنەی ٢٥ی نوڤامبر و ١٦ ڕۆژی پرتەقاڵی بۆ بەرەنگاربوونەوە بەدژی تووندوتیژی‌، سمینارێکی لە ژێر ناوی  تاکی هۆشیار کۆمەڵگەی هۆشیار بونیاد دەنێ، بۆ ئەندامان ولایەنگرانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە یەکێک لە بنکەکانی حیزب لەکۆیە  پێک هێنا.

سمینارەکە پێک هاتبوو لە دوو پانێل،  پانێلی یەکەم لەلایەن بەڕێز دانا حاجی بەرپرسی نووسینگەی کۆیە/بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژ بە ئافرەتان و خێزان پێشکەش کرا، ڕێزدا داناحاجی باسێکی لە سەرتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ولێکەوتەکانی پێشکەش بە بەشداربووان کرد.
پانیلی دووهەم لەلایەن خاتوو شنە درودگەر سکرتێری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە پێشکەش کرا کە باسێک بوو سەبارەت بە تووندوتیژی ولێکەوتە دەروونییەکان.

هەر وەها لە لایەن ڕاگەیاندنی یەکیەتیی ژنان چەندین پۆستێر و وتەی ئەندامانی ڕێکخراو و چەندین ویدیو کە پەیامی ئەندامانی بەرچاوی یەکیەتیی ژنان لە دەرەوەی وڵات بۆ لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاو کرایەوە.

بابەتی هاوشێوە

هێمای ئیدئۆلۆژیک

2025-05-07

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

2025-05-06

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

2025-04-29

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

2025-04-25

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی