Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

ڕاپۆرتی مانگانەی پێشێلکاری مافەکانی ژنان لە کوردستانی ئێران

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2026-08-23
  • 09:58

کۆمیتەی مافی مرۆڤی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕاپۆرتی مانگی گەلاوێژی ١٤٠٥

کۆمیتەی مافی مرۆڤی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە چوارچێوەی چاوەدێریی بارودۆخی پێشێلکاری مافەکانی ژنان، ئەو حاڵەتانەی پێشێلکردنی مافەکانی ژنان و کچانی کورد کە لە مانگی گەلاوێژی ١٤٠٥ تۆمار کراون، لەسەر بنەمای ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کردووە.

حاڵەتە تۆمارکراوەکانی ئەم مانگە، پێشێلکردنی مافەکانی ژنان لەخۆدەگرێت؛ لە دەستبەسەرکردن و بێبەشکردن لە ئازادی و دادگایی دادپەروەرانەوە، تا سێدارەدان، ژنکوژی، دەرکردنی حوکمی دادگا و مەترسیی جێبەجێکردنی سزای سێدارە. بەهۆی بارودۆخی ئەمنیی زاڵ بەسەر کوردستان، سنوورداربوونی دەستپێڕاگەیشتن بە زانیاری و گوشار بۆسەر بنەماڵەکان، ئامارەکانی ئەم ڕاپۆرتە تەنها بەشێک لە حاڵەتە تۆمار و پشتڕاستکراوانە لەخۆ دەگرێ و ئەگەری هەیە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی ژنان لەم ڕێژەیە  زیادتر بن.

١. دەستبەسەرکردنی ژنان و کچان

لە مانگی گەلاوێژدا، لانیکەم ٣ ژنی کورد دەستبەسەر کراون:

نازەنین حوسێن‌پور، ٣٤ ساڵە و خەڵکی پیرانشار؛ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بەفرین ئەحمەدوەش، کچێک خەڵکی ورمێ؛ لە کاتی هێرشی هێزەکانی ئیتالاعات سپا بۆ سەر ماڵی کەسوکارەکانی، دەستبەسەر کرا.

شیرین مەسعوودی، خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەەوە.

هەروەها لانیکەم ٣ ژنی دەستبەسەرکراوی مانگەکانی پێشوو، لەوانە زەهرا پیردێهقان، پەروین ڕاسق قزڵباش و کەژاڵ موبارەکی، لە ماوەی مانگی گەلاوێژدا هەروا چارەنووسیان  نادیارە و لە مافە یاساییەکانیان بێبەش کراون.

٢. سزای سێدارەدان

لە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٥، سزای سێدارەدانی دنیا محەممەدی، ٢٠ ساڵە و خەڵکی ئیوانغەرب، لە زیندانی ناوەندی ئیلام جێبەجێ کرا. ئەو لە کاتی دەستبەسەرکردندا تەمەنی ١٨ ساڵ بوو.

ئامار: ١ ژنی کورد سێدارەدراو

٣. ژنکوژی و توندوتیژی دژی ژنان

لە مانگی گەلاوێژدا، لانیکەم ١ حاڵەتی ژنکوژی تۆمار کراوە:

لەتیفە محەممەدزادە، ژنی ٤٩ ساڵەی خەڵکی سقز، لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە کوژرا.

ئەم حاڵەتە وەک نموونەیەک لە توندوتیژیی جێندەری و ژنکوژی تۆمار کراوە.

ئامار: ١ ژن کوژراو

٤. خۆکوژی

بەپێی بەدواداچوون بۆ هەواڵ و ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکانی سەرچاوە مافی‌ مرۆڤییەکان، هیچ حاڵەتێکی نوێی خۆکوژیی ژنان و کچانی کورد لە مانگی گەلاوێژدا تۆمارا نەکراوە.

ئاماری تۆمارکراو: ٠ حاڵەت

٥. حوکمی دادگا

منیژە خۆشنوود، ٥٨ ساڵە و خەڵکی بۆکان، لە مانگی گەلاوێژدا سێ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.

لەبەر ئەوەی دەستبەسەرکردنی ئەو پێش مانگی گەلاوێژ ڕوویداوە، ئەم حاڵەتە لە بەشی «دەستبەسەرکردنی نوێ»دا نەهاتووە و تەنها وەک سزای دەرکرای دادگا لەم مانگەدا تۆمار کراوە.

هیوا سەیفی‌زادە، هونەرمەند و گۆرانیبێژی کورد، لە مانگی گەلاوێژدا سزای چوار ساڵ زیندان لەلایەن دادگای سەرەتایی، بە تۆمەتی «بڵاوکردنەوەی فساد و بێ ئەخلاقی» بەسەردا سەپێندراوە. دۆسیەی ناوبراو لە پەیوەندی لەگەڵ بەڕێوەبەردن و خوێندنی گۆرانی و مۆسیقی لە تاران هەیە و سزاکەی لە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٥ بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.

ئامار: ٢ ژن سزای زیندانیان بەسەردا سەپێندراوە

٦. ژنان لە مەترسیی سێدارەداندا

ئەم ژنانە لە مەترسیی جێبەجێکردنی سزای سێدارەدان دان کە بەشێکیان کورد نین:

پەخشان عەزیزی

زەهرا شەهباز تەبەری

نەسیمە ئیسلام‌زەهی

مەریم هەداوەند

ئەرغەوان فەلەهی

مەهناز چاردەڵی

لە نێوان ئەواندا، پەخشان عەزیزی، زیندانییەکی سیاسیی کورد و خەڵکی مەهابادە.

هەروەها مەترسی سەپاندنی دووبارەی سزای سێدارە بۆ سەر وریشە مورادی و بیتا هەمەتی هەیە.

لە لایەکی دیکەشەوە، بارودۆخی شەمسی خوسرەوی، ژنێکی زیندانیی کورد، لە پەیوەندی لەگەڵ مەترسیی سەپاندنی سزای سێدارە، بووەتە جێی نیگەرانی.

٧. کوشتنی حکومەتی: ٢ ژن

لە ٤ی گەلاوێژ، ماشینێک لەسەر ڕێگای بانە – مەریوان کەوتە بەر دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان و سێ ئەندامی بنەماڵەیەک کوژران:

مەریم ئەسڵانی، دایکی بنەماڵەکە

سمیە تەوەکولی کچی بنەماڵەکە

بەم شێوەیە، لەم ڕووداوەدا ٢ ژن بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان کوژراون.

ئامار: ٢ ژن، کوشتنی حکومەتی

کۆبەندی کۆتایی

ئامارە تۆمارکراوەکانی مانگی گەلاوێژ نیشان دەدەن کە ژنان لە کوردستان هەروا لە مەترسیی سەرکوتی ئەمنی، سێدارەدان، توندوتیژیی جێندەری و گوشاری ناوەندە ئەمنییەتییەکاندان. لەم مانگەدا، لانیکەم ٣ ژن دەستبەسەر کراون، ١ ژن لەسێدارە دراوە، ١ ژن بەهۆی ژنکوژییەوە کوژراوە و ٢ ژن بە کوشتنی حکومەتی کوژراون. هەروەها ٢ ژن بە زیندان سزا دراون.

لەگەڵ ئەم حاڵەتانەدا، بەردەوامبوونی دەستبەسەرکردن و نادیاربوونی چارەنووسیان بە تێپەڕبوونی چەند مانگ و هەبوونی مەترسیی سێدارە بۆ ژنانی دەسبەسەرکراوی کورد، نیشانەی بەردەوامیی هەڕەشەیە بۆسەر مافی ئازادی، مافی ژیان، ئاسایشی تاکەکەسی و مافی دادگاییی دادپەروەرانەیە.

کۆمیتەی مافی مرۆڤی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران جەخت دەکاتەوە کە ئەم ئامارانە تەنها ئەو حاڵەتانەن کە بڵاوکراونەتەوە و پشتڕاست کراون.

بابەتی هاوشێوە

بانگەوازی مانگرتنی گشتیی لە ٢٥ی خەرمانان

2026-09-13

بەڕێوەچوونی سێمینارێک لە ناوچەی لیشتێنبێرگ

2026-09-12

یەکیەتیی ژنان لەوحی بیست ساڵ ئەندامبوون لە ڕێکخراوەکەیانی دا بە ژمارەیەک ژنی تێکۆشەر

2026-09-11

ڕاگەیەندراوی پلاتفۆرمی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان -ژیناسەبارەت بە هەڵکشانی دیاردەی ژنکوژی و توندوتیژی دژی ژنان لە کوردستان و ئێران

2026-09-08
سیاسی

بزوتنەوەی ژینا ئاراستەیێکی نوێی بە خەباتی مافخوازانەی ژنان بەخشی

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-09-12
سوئیس

بەڕێوەچوونی سێمینارێک لە ناوچەی لیشتێنبێرگ

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-09-12
کاروچالاکی

یەکیەتیی ژنان لەوحی بیست ساڵ ئەندامبوون لە ڕێکخراوەکەیانی دا بە ژمارەیەک ژنی تێکۆشەر

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-09-11

بەڕێوەچوونی سێمینارێک لە ناوچەی لیشتێنبێرگ

یەکیەتیی ژنان لەوحی بیست ساڵ ئەندامبوون لە ڕێکخراوەکەیانی دا بە ژمارەیەک ژنی تێکۆشەر

شیکارییەکی زانستی و هەمەلایەنە لەسەر زەبری سێکسی: کاردانەوە بایۆلۆجییەکان، دەرئەنجامە دەروونی-کۆمەڵایەتییەکان و ستانداردەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ قوربانییان

ژن، ژیان، ئازادی؛ وقتی شعار به زندگی زنان نرسید

ژنان لە سەنگەری ورە و باوەڕدا: چیرۆکی خۆڕاگری لە بەرامبەر زۆرداری

ڕاگەیەندراوی پلاتفۆرمی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان -ژیناسەبارەت بە هەڵکشانی دیاردەی ژنکوژی و توندوتیژی دژی ژنان لە کوردستان و ئێران

پیام اتحادیه زنان دمکرات کوردستان ایران به مناسبت سالگرد ۱۷ شهریور، سالروز شهادت ۱۶ تن از کادرها، پیشمرگان، رهبران و دو دبیرکل پی‌درپی اتحادیە

پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبوۆنەی تاڵیادی ۱۷ی خەرمانان، شەهید بوونی ۱٦ کادر و پێشمەرگە و ڕێبەری و دوو سکرتێری ڕکخراوەکەمان

لە مەرگی ژیناوە تا مەرگی هانا و ئاتووسا و نیلوفەر و لەتیفە؛ چی بەسەر «ژن، ژیان، ئازادی» هاتووە؟

ژنانی جیهان؛ قوربانییەکانی بێدەسەڵاتی و توندوتیژی

ڕاپۆرتی مانگانەی پێشێلکاری مافەکانی ژنان لە کوردستانی ئێران

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2026-08-23
  • 09:58

کۆمیتەی مافی مرۆڤی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕاپۆرتی مانگی گەلاوێژی ١٤٠٥

کۆمیتەی مافی مرۆڤی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە چوارچێوەی چاوەدێریی بارودۆخی پێشێلکاری مافەکانی ژنان، ئەو حاڵەتانەی پێشێلکردنی مافەکانی ژنان و کچانی کورد کە لە مانگی گەلاوێژی ١٤٠٥ تۆمار کراون، لەسەر بنەمای ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کردووە.

حاڵەتە تۆمارکراوەکانی ئەم مانگە، پێشێلکردنی مافەکانی ژنان لەخۆدەگرێت؛ لە دەستبەسەرکردن و بێبەشکردن لە ئازادی و دادگایی دادپەروەرانەوە، تا سێدارەدان، ژنکوژی، دەرکردنی حوکمی دادگا و مەترسیی جێبەجێکردنی سزای سێدارە. بەهۆی بارودۆخی ئەمنیی زاڵ بەسەر کوردستان، سنوورداربوونی دەستپێڕاگەیشتن بە زانیاری و گوشار بۆسەر بنەماڵەکان، ئامارەکانی ئەم ڕاپۆرتە تەنها بەشێک لە حاڵەتە تۆمار و پشتڕاستکراوانە لەخۆ دەگرێ و ئەگەری هەیە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی ژنان لەم ڕێژەیە  زیادتر بن.

١. دەستبەسەرکردنی ژنان و کچان

لە مانگی گەلاوێژدا، لانیکەم ٣ ژنی کورد دەستبەسەر کراون:

نازەنین حوسێن‌پور، ٣٤ ساڵە و خەڵکی پیرانشار؛ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بەفرین ئەحمەدوەش، کچێک خەڵکی ورمێ؛ لە کاتی هێرشی هێزەکانی ئیتالاعات سپا بۆ سەر ماڵی کەسوکارەکانی، دەستبەسەر کرا.

شیرین مەسعوودی، خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەەوە.

هەروەها لانیکەم ٣ ژنی دەستبەسەرکراوی مانگەکانی پێشوو، لەوانە زەهرا پیردێهقان، پەروین ڕاسق قزڵباش و کەژاڵ موبارەکی، لە ماوەی مانگی گەلاوێژدا هەروا چارەنووسیان  نادیارە و لە مافە یاساییەکانیان بێبەش کراون.

٢. سزای سێدارەدان

لە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٥، سزای سێدارەدانی دنیا محەممەدی، ٢٠ ساڵە و خەڵکی ئیوانغەرب، لە زیندانی ناوەندی ئیلام جێبەجێ کرا. ئەو لە کاتی دەستبەسەرکردندا تەمەنی ١٨ ساڵ بوو.

ئامار: ١ ژنی کورد سێدارەدراو

٣. ژنکوژی و توندوتیژی دژی ژنان

لە مانگی گەلاوێژدا، لانیکەم ١ حاڵەتی ژنکوژی تۆمار کراوە:

لەتیفە محەممەدزادە، ژنی ٤٩ ساڵەی خەڵکی سقز، لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە کوژرا.

ئەم حاڵەتە وەک نموونەیەک لە توندوتیژیی جێندەری و ژنکوژی تۆمار کراوە.

ئامار: ١ ژن کوژراو

٤. خۆکوژی

بەپێی بەدواداچوون بۆ هەواڵ و ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکانی سەرچاوە مافی‌ مرۆڤییەکان، هیچ حاڵەتێکی نوێی خۆکوژیی ژنان و کچانی کورد لە مانگی گەلاوێژدا تۆمارا نەکراوە.

ئاماری تۆمارکراو: ٠ حاڵەت

٥. حوکمی دادگا

منیژە خۆشنوود، ٥٨ ساڵە و خەڵکی بۆکان، لە مانگی گەلاوێژدا سێ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.

لەبەر ئەوەی دەستبەسەرکردنی ئەو پێش مانگی گەلاوێژ ڕوویداوە، ئەم حاڵەتە لە بەشی «دەستبەسەرکردنی نوێ»دا نەهاتووە و تەنها وەک سزای دەرکرای دادگا لەم مانگەدا تۆمار کراوە.

هیوا سەیفی‌زادە، هونەرمەند و گۆرانیبێژی کورد، لە مانگی گەلاوێژدا سزای چوار ساڵ زیندان لەلایەن دادگای سەرەتایی، بە تۆمەتی «بڵاوکردنەوەی فساد و بێ ئەخلاقی» بەسەردا سەپێندراوە. دۆسیەی ناوبراو لە پەیوەندی لەگەڵ بەڕێوەبەردن و خوێندنی گۆرانی و مۆسیقی لە تاران هەیە و سزاکەی لە ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٥ بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.

ئامار: ٢ ژن سزای زیندانیان بەسەردا سەپێندراوە

٦. ژنان لە مەترسیی سێدارەداندا

ئەم ژنانە لە مەترسیی جێبەجێکردنی سزای سێدارەدان دان کە بەشێکیان کورد نین:

پەخشان عەزیزی

زەهرا شەهباز تەبەری

نەسیمە ئیسلام‌زەهی

مەریم هەداوەند

ئەرغەوان فەلەهی

مەهناز چاردەڵی

لە نێوان ئەواندا، پەخشان عەزیزی، زیندانییەکی سیاسیی کورد و خەڵکی مەهابادە.

هەروەها مەترسی سەپاندنی دووبارەی سزای سێدارە بۆ سەر وریشە مورادی و بیتا هەمەتی هەیە.

لە لایەکی دیکەشەوە، بارودۆخی شەمسی خوسرەوی، ژنێکی زیندانیی کورد، لە پەیوەندی لەگەڵ مەترسیی سەپاندنی سزای سێدارە، بووەتە جێی نیگەرانی.

٧. کوشتنی حکومەتی: ٢ ژن

لە ٤ی گەلاوێژ، ماشینێک لەسەر ڕێگای بانە – مەریوان کەوتە بەر دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان و سێ ئەندامی بنەماڵەیەک کوژران:

مەریم ئەسڵانی، دایکی بنەماڵەکە

سمیە تەوەکولی کچی بنەماڵەکە

بەم شێوەیە، لەم ڕووداوەدا ٢ ژن بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان کوژراون.

ئامار: ٢ ژن، کوشتنی حکومەتی

کۆبەندی کۆتایی

ئامارە تۆمارکراوەکانی مانگی گەلاوێژ نیشان دەدەن کە ژنان لە کوردستان هەروا لە مەترسیی سەرکوتی ئەمنی، سێدارەدان، توندوتیژیی جێندەری و گوشاری ناوەندە ئەمنییەتییەکاندان. لەم مانگەدا، لانیکەم ٣ ژن دەستبەسەر کراون، ١ ژن لەسێدارە دراوە، ١ ژن بەهۆی ژنکوژییەوە کوژراوە و ٢ ژن بە کوشتنی حکومەتی کوژراون. هەروەها ٢ ژن بە زیندان سزا دراون.

لەگەڵ ئەم حاڵەتانەدا، بەردەوامبوونی دەستبەسەرکردن و نادیاربوونی چارەنووسیان بە تێپەڕبوونی چەند مانگ و هەبوونی مەترسیی سێدارە بۆ ژنانی دەسبەسەرکراوی کورد، نیشانەی بەردەوامیی هەڕەشەیە بۆسەر مافی ئازادی، مافی ژیان، ئاسایشی تاکەکەسی و مافی دادگاییی دادپەروەرانەیە.

کۆمیتەی مافی مرۆڤی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران جەخت دەکاتەوە کە ئەم ئامارانە تەنها ئەو حاڵەتانەن کە بڵاوکراونەتەوە و پشتڕاست کراون.

بابەتی هاوشێوە

بانگەوازی مانگرتنی گشتیی لە ٢٥ی خەرمانان

2026-09-13

بەڕێوەچوونی سێمینارێک لە ناوچەی لیشتێنبێرگ

2026-09-12

یەکیەتیی ژنان لەوحی بیست ساڵ ئەندامبوون لە ڕێکخراوەکەیانی دا بە ژمارەیەک ژنی تێکۆشەر

2026-09-11

ڕاگەیەندراوی پلاتفۆرمی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان -ژیناسەبارەت بە هەڵکشانی دیاردەی ژنکوژی و توندوتیژی دژی ژنان لە کوردستان و ئێران

2026-09-08

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی