ڕۆژی شەممە ڕیکەوتی 21.06.2025 سەیرانیکی بنەماڵەیی بە مەبەستی بەسەربردنی کاتێکی خۆش لە دەوری یەکتر لە پارکی شاری لۆرێنسکوگی سەر بە پارێزگای ئۆسلۆ پێتەختی وڵاتی نۆروێژ بەڕێوە چوو.
سەرەتا خاتوو نەمام زەڕینفام بەرپرسی یەکیەتی ژنان بەخێر هاتنی هەموو بەشدار بووانی کرد و هیوای خواست کە ڕۆژێکی پڕ لە خۆشی و دۆستانە و پڕ لە بیرەوەری خۆش پێکەوە بەسەر بەرن.
لە پاش نان خواردن نۆرە گەیشتە یاری و سەرگەرمی.
خاتوو مریەم عەلیپوور ( ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی کوولتووری کوردی ناوچەی ڕوومەریکەی سەروو ) چەندین یاری و سەرگەرمی بۆ منداڵان، جەوانان و گەورەساڵان ئامادە کردبوو. هەمووان بە خۆشی و سەلیقەوە بەشداریان کرد و چێژیان وەرگرت. هەروەها خەڵات بە سەر براوەی یاریەکاندا دابەش کرا.
تا درەنگانی ئێوارە بەشداربووان بە گۆرانی و هەڵپەرکی و قسەی خۆش هەرچی زیاتر چیژیان لە سەیرانەکەیان وەرگرت. پاشان هەموولایەک بە دڵخۆشیەوە ماڵئاویان لە یەکتر کرد و کۆتاییان بەو ڕۆژە خۆشە هینا.
سوپاس بۆ هەموو بەشدار بووان و ئەو کەسانەی کە ئەرکیان کێشا بۆ بەڕێوەبردنی ئەو ڕۆژە.
- یەکیەتی ژنانی دیمووکراتی کوردستانی ئێران- نۆرویژ
- کۆمەڵەی کوولتووری کوردی ناوچەی ڕوومەریکەی سەروو
یەکشەممە ٢٢.٦.٢٠٢٥