Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

ڕاپۆرتی ڕۆژی دووهەمی کۆبوونەوەی ژنانی سوسیالیست ئینتێرناسۆناڵ!

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2024-12-21
  • 08:53

ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی دێسامبر، دووهەمین ڕۆژی کۆبوونەوەی ژنانی سوسیالیست ئینتێرناسیۆناڵ بە بەشداری ژنانی حیزبەکانی ئەندام لەو ڕێکخراوە و هەیئەتی نوێنەرایەتی یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە ڕەبات پێتەختی وڵاتی ماراکۆ بەڕێوە چوو.

لە دەسپێکی کۆبوونەوەکەدا خاتوو پیا لۆکاتێلی سەرۆکی ئیفتخاری ژنانی سویالیست ئینتێرناسیونال بە نوێنەرایەتی ژانێت کامیلۆ سکرتێری ژنانی سوسیالیست ئینتێرناسیوناڵ، بەرچاوڕوونی لەسەر کۆبوونەوە و چوارچێوەی باسەکانی کۆبوونەوە کە بریتی بوون لە نێزیک بوونەوە لە ٣٠ساڵەی کۆبوونەوەی پێکەن و چۆنیەتیی سیاسەتی وڵاتان لە مەڕ دەستەبەر کردنی ئامانجەکانی بەرنامەی گەشەی بەردەوام کە بە بەرنامەی ٢٠-٣٠ دەناسرێ و وتی کە هۆکارەکانی نەگەیشتن بە ئامانجەکانی ٢٠-٣٠  تاوتوێ دەکرێن و باسەکان لەو چوارچێوەدا دەبن.

پاشان حەنانە ڕیهاب بەرپرسی ڕێکخراوی ئیتحادی ژنان لە ماراکۆ لە وتەیەکدا پاش بەخێر هێنانی بەشداربووان، باسێکی لە سەر ژنانی ماراکۆ و هەوڵەکانیان بۆ پێشخستنی ژنان لە بواری سیاسی و کۆمەڵایەتییدا پێشکەش کرد.

دواتر شانتاڵ کامبیوا ڕێکخەری ڕێبەریی سوسیالیست ئینتێرناسیۆناڵ بە نۆبەی خۆی و لە وتەیەکی کورتدا کۆبوونەوەکەی کردەوە.

دوای وتەکەی شانتاڵ، ئیدریس لەشکەر سەرۆکی پارتی یەکیەتیی سوسیالیستی هێزە جەماوەرییەکان، باسی بەشدارکردنی ژنان لە وڵاتی مەغریب لە ناوەندەکانی بڕیار و چۆنیەتیی دەستەبەر کردنی ئامانجەکانیانی کرد و وتی کە ئامانجی ئەوان سیستەمی کۆتا نییە، بەڵکوو ئەوان هەوڵ بۆ دەستەبەر کردنی مافی بەشداری ٥٠-٥٠ ی ژنان لە بڕیاری سیاسی دەدەن.

بەشی دووهەمی کۆبوونەوە لە دوو پانێل پێک هاتبوو. لە پانێلی یەکەمدا کە تەرخان کرابوو بۆ باس لەسەر بەربەستەکان و هۆیەکانی جێبەجێ نەکردنی ٢٠-٣٠، گوڵاڵە شەرەفکەندی جێگری سکرتێری ژنانی سوسیالیست ئینتێرناسیوناڵ بۆ ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست باسێکی لەو پێوەنییەدا و بەربەستەکانی جێبەجێ نەکردنی ٢٠-٣٠ لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا کرد. وەکوو چەند هۆکاری سەرەکی ئاماژەی کرد بە شەر و ئالۆزی لەو ناوچەیە، دەست تێوەردان لە کار و باری ولاتی دراوسێ، گواستنەوەی بەربەرەکانی زلهێزەکان بۆ ئەو ناوچەیە، دەسەلاتداری توندئاژۆیی دینی، و دەستتەنگی و ئالۆزی ئابووری،  گرینگی نەدان بە جێ بەجێ کردنی بریارنامەی ١٣٢٥ نەتەوە یەکگرتووەکان و  بەشدار کردنی ژنان و هەروەها ئاژاوە نانەوەی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەدا و گواستنەوەی شەڕی خۆیان بۆ وڵاتانی دراوسێ و ناوچە کرد.

پانێلی دووهەم تەرخان کرابوو بو باس لەسەر ٣٠ ساڵەی کۆبوونەوەی پێکەن و خەسارناسی بۆ نەگەیشتن بە ئامانجەکانی ئەو کۆبوونەوە.

بەشی سێهەمی کۆبوونەوە باسێکی کراوە و ئازاد بوو، کە لەوێدا بەشێکی بەرچاو لە نوێنەرانی ژنانی حیزبەکانی ئەندام، باسەکانی خۆیان پێشکەش کرد. لەو بەشەدا مەحبووبە ڕەحیمی بەرپرسی کومیتەی دەرەوەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و لەتیفە جەباری بەرپرسی تەشکیلاتی دەرەوەی وڵاتی یەکیەتیی ژنان، هەر کام باسێکیان لە پێوەندی لەگەڵ دەوری ژنان لە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی دا و ژنانی ئێران بە گشتی و کوردستان بە تایبەتیی پێشکەش کرد.

مەحبووبە لە قسەکانیدا باسی لە یاساکانی ئێران بە نیسبەت ژنانەوە کرد و وتی کە بە هۆی یاسا دژە ژن و دواکەوتووانەکەی ئێران، ژنان هەموو ماف و ئازادییەکانیان لێ زەوت کراوە و لە بارودۆخێکی زۆر خراپدا دەژین و لە سەرەتاییترین مافەکانیان بێبەشن، بەڵام بەو حاڵەش لە خەبات ڕانەوەستاون و وەک نموونە ئاماژەی بە خەباتی ژنی کورد وەک پێشمەرگە لە هەر چوار پارچەی کوردستان کرد کە لە مێژ ساڵە بۆ دەستەبەر کردنی ماف و ئازادییەکانیان تێدەکۆشن.

ناوبراو لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتی کە بە جیهانی بوونی شۆڕشی ژینا و پاڵپشتی وڵاتان هۆیەک بوو بۆ بەردەوامی ئەو شۆڕشە، پاشان باسێکی تێر و تەسەلی لە سەر بارودۆخی زیندانییان، بەتایبەت ژنان و مێرمنداڵان، پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

لەتیفە جەباری لە قسەکانیدا ئاماژەی بە بەردەوامی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی کرد و وتی: سەرەڕای زەبر و زەنگ و سەركوت كردنی، شۆڕشی ژن ژیان ئازادی پاشەکشەی پێ نەکراوە و ژنان بە گشتی و ژنانی کورد بەتایبەتی لە چوارچێوەی خەباتی مەدەنی، فەرهەنگی و كۆمەڵایەتیدا ئێستاش پێشەنگی ئەو شۆڕشەن و چالاکوانانی ژنان بەتایبەتی ژنی کورد لە زیندان و لە ژێر ئەشکەنجە دان و مەترسیی لە سێدارەیان لە سەرە و یا بە زیندانی درێژخایەن حوکم دراون.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی بە بارودۆخی خراپی ئابووری ئێران دا و دواتر باسی هەندێک لەو یاسانەی کرد کە کۆماری ئیسلامی بۆ سەرکوت و پێشێلکردنی مافی تاکەکان، بەتایبەت ژنان کەڵکی لێ وەردەگرێ، وەک قانوونی عفاف و حجاب و هاوسەرگیری پێشوەختە.

هەروەها وتی كە ئێران وڵاتێكی فرە نەتەوەیە و تەنیا لە نەتەوەی فارس پێک نەهاتووە بەڵكوو نەتەوەكانی كورد، بەلووچ، توركی ئازەری و عەرەب لە ئێراندا بوونیان هەیە و ئاماژەی بەوە کرد کە ژنانی نەتەوەکانی غەیرە فارس بە تایبەت ژنانی کورد سەرەڕای ئەوەی لە بواری جەندەرییەوە دەچەوسێنەوە، لە بواری سیاسی و نەتەوایەتیشەوە ماف و ئازادییەکانیان لێ زەوت کراوە.

لە بەشی کۆتایی کۆبوونەوەی ڕۆژی دووهەمدا، بڕیارنامەی کۆبوونەوە لە لایەن پیا لۆکاتێلی خوێندراوەوە و خرایە بەر باس و پاشان بە زۆربەی دەنگ پەسند کرا.

بابەتی هاوشێوە

بانگەوازی مانگرتنی گشتیی لە ٢٥ی خەرمانان

2026-09-13

بەڕێوەچوونی سێمینارێک لە ناوچەی لیشتێنبێرگ

2026-09-12

یەکیەتیی ژنان لەوحی بیست ساڵ ئەندامبوون لە ڕێکخراوەکەیانی دا بە ژمارەیەک ژنی تێکۆشەر

2026-09-11

ڕاگەیەندراوی پلاتفۆرمی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان -ژیناسەبارەت بە هەڵکشانی دیاردەی ژنکوژی و توندوتیژی دژی ژنان لە کوردستان و ئێران

2026-09-08
سیاسی

بزوتنەوەی ژینا ئاراستەیێکی نوێی بە خەباتی مافخوازانەی ژنان بەخشی

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-09-12
سوئیس

بەڕێوەچوونی سێمینارێک لە ناوچەی لیشتێنبێرگ

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-09-12
کاروچالاکی

یەکیەتیی ژنان لەوحی بیست ساڵ ئەندامبوون لە ڕێکخراوەکەیانی دا بە ژمارەیەک ژنی تێکۆشەر

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-09-11

بەڕێوەچوونی سێمینارێک لە ناوچەی لیشتێنبێرگ

یەکیەتیی ژنان لەوحی بیست ساڵ ئەندامبوون لە ڕێکخراوەکەیانی دا بە ژمارەیەک ژنی تێکۆشەر

شیکارییەکی زانستی و هەمەلایەنە لەسەر زەبری سێکسی: کاردانەوە بایۆلۆجییەکان، دەرئەنجامە دەروونی-کۆمەڵایەتییەکان و ستانداردەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ قوربانییان

ژن، ژیان، ئازادی؛ وقتی شعار به زندگی زنان نرسید

ژنان لە سەنگەری ورە و باوەڕدا: چیرۆکی خۆڕاگری لە بەرامبەر زۆرداری

ڕاگەیەندراوی پلاتفۆرمی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان -ژیناسەبارەت بە هەڵکشانی دیاردەی ژنکوژی و توندوتیژی دژی ژنان لە کوردستان و ئێران

پیام اتحادیه زنان دمکرات کوردستان ایران به مناسبت سالگرد ۱۷ شهریور، سالروز شهادت ۱۶ تن از کادرها، پیشمرگان، رهبران و دو دبیرکل پی‌درپی اتحادیە

پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبوۆنەی تاڵیادی ۱۷ی خەرمانان، شەهید بوونی ۱٦ کادر و پێشمەرگە و ڕێبەری و دوو سکرتێری ڕکخراوەکەمان

لە مەرگی ژیناوە تا مەرگی هانا و ئاتووسا و نیلوفەر و لەتیفە؛ چی بەسەر «ژن، ژیان، ئازادی» هاتووە؟

ژنانی جیهان؛ قوربانییەکانی بێدەسەڵاتی و توندوتیژی

ڕاپۆرتی ڕۆژی دووهەمی کۆبوونەوەی ژنانی سوسیالیست ئینتێرناسۆناڵ!

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2024-12-21
  • 08:53

ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی دێسامبر، دووهەمین ڕۆژی کۆبوونەوەی ژنانی سوسیالیست ئینتێرناسیۆناڵ بە بەشداری ژنانی حیزبەکانی ئەندام لەو ڕێکخراوە و هەیئەتی نوێنەرایەتی یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە ڕەبات پێتەختی وڵاتی ماراکۆ بەڕێوە چوو.

لە دەسپێکی کۆبوونەوەکەدا خاتوو پیا لۆکاتێلی سەرۆکی ئیفتخاری ژنانی سویالیست ئینتێرناسیونال بە نوێنەرایەتی ژانێت کامیلۆ سکرتێری ژنانی سوسیالیست ئینتێرناسیوناڵ، بەرچاوڕوونی لەسەر کۆبوونەوە و چوارچێوەی باسەکانی کۆبوونەوە کە بریتی بوون لە نێزیک بوونەوە لە ٣٠ساڵەی کۆبوونەوەی پێکەن و چۆنیەتیی سیاسەتی وڵاتان لە مەڕ دەستەبەر کردنی ئامانجەکانی بەرنامەی گەشەی بەردەوام کە بە بەرنامەی ٢٠-٣٠ دەناسرێ و وتی کە هۆکارەکانی نەگەیشتن بە ئامانجەکانی ٢٠-٣٠  تاوتوێ دەکرێن و باسەکان لەو چوارچێوەدا دەبن.

پاشان حەنانە ڕیهاب بەرپرسی ڕێکخراوی ئیتحادی ژنان لە ماراکۆ لە وتەیەکدا پاش بەخێر هێنانی بەشداربووان، باسێکی لە سەر ژنانی ماراکۆ و هەوڵەکانیان بۆ پێشخستنی ژنان لە بواری سیاسی و کۆمەڵایەتییدا پێشکەش کرد.

دواتر شانتاڵ کامبیوا ڕێکخەری ڕێبەریی سوسیالیست ئینتێرناسیۆناڵ بە نۆبەی خۆی و لە وتەیەکی کورتدا کۆبوونەوەکەی کردەوە.

دوای وتەکەی شانتاڵ، ئیدریس لەشکەر سەرۆکی پارتی یەکیەتیی سوسیالیستی هێزە جەماوەرییەکان، باسی بەشدارکردنی ژنان لە وڵاتی مەغریب لە ناوەندەکانی بڕیار و چۆنیەتیی دەستەبەر کردنی ئامانجەکانیانی کرد و وتی کە ئامانجی ئەوان سیستەمی کۆتا نییە، بەڵکوو ئەوان هەوڵ بۆ دەستەبەر کردنی مافی بەشداری ٥٠-٥٠ ی ژنان لە بڕیاری سیاسی دەدەن.

بەشی دووهەمی کۆبوونەوە لە دوو پانێل پێک هاتبوو. لە پانێلی یەکەمدا کە تەرخان کرابوو بۆ باس لەسەر بەربەستەکان و هۆیەکانی جێبەجێ نەکردنی ٢٠-٣٠، گوڵاڵە شەرەفکەندی جێگری سکرتێری ژنانی سوسیالیست ئینتێرناسیوناڵ بۆ ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست باسێکی لەو پێوەنییەدا و بەربەستەکانی جێبەجێ نەکردنی ٢٠-٣٠ لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا کرد. وەکوو چەند هۆکاری سەرەکی ئاماژەی کرد بە شەر و ئالۆزی لەو ناوچەیە، دەست تێوەردان لە کار و باری ولاتی دراوسێ، گواستنەوەی بەربەرەکانی زلهێزەکان بۆ ئەو ناوچەیە، دەسەلاتداری توندئاژۆیی دینی، و دەستتەنگی و ئالۆزی ئابووری،  گرینگی نەدان بە جێ بەجێ کردنی بریارنامەی ١٣٢٥ نەتەوە یەکگرتووەکان و  بەشدار کردنی ژنان و هەروەها ئاژاوە نانەوەی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەدا و گواستنەوەی شەڕی خۆیان بۆ وڵاتانی دراوسێ و ناوچە کرد.

پانێلی دووهەم تەرخان کرابوو بو باس لەسەر ٣٠ ساڵەی کۆبوونەوەی پێکەن و خەسارناسی بۆ نەگەیشتن بە ئامانجەکانی ئەو کۆبوونەوە.

بەشی سێهەمی کۆبوونەوە باسێکی کراوە و ئازاد بوو، کە لەوێدا بەشێکی بەرچاو لە نوێنەرانی ژنانی حیزبەکانی ئەندام، باسەکانی خۆیان پێشکەش کرد. لەو بەشەدا مەحبووبە ڕەحیمی بەرپرسی کومیتەی دەرەوەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و لەتیفە جەباری بەرپرسی تەشکیلاتی دەرەوەی وڵاتی یەکیەتیی ژنان، هەر کام باسێکیان لە پێوەندی لەگەڵ دەوری ژنان لە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی دا و ژنانی ئێران بە گشتی و کوردستان بە تایبەتیی پێشکەش کرد.

مەحبووبە لە قسەکانیدا باسی لە یاساکانی ئێران بە نیسبەت ژنانەوە کرد و وتی کە بە هۆی یاسا دژە ژن و دواکەوتووانەکەی ئێران، ژنان هەموو ماف و ئازادییەکانیان لێ زەوت کراوە و لە بارودۆخێکی زۆر خراپدا دەژین و لە سەرەتاییترین مافەکانیان بێبەشن، بەڵام بەو حاڵەش لە خەبات ڕانەوەستاون و وەک نموونە ئاماژەی بە خەباتی ژنی کورد وەک پێشمەرگە لە هەر چوار پارچەی کوردستان کرد کە لە مێژ ساڵە بۆ دەستەبەر کردنی ماف و ئازادییەکانیان تێدەکۆشن.

ناوبراو لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتی کە بە جیهانی بوونی شۆڕشی ژینا و پاڵپشتی وڵاتان هۆیەک بوو بۆ بەردەوامی ئەو شۆڕشە، پاشان باسێکی تێر و تەسەلی لە سەر بارودۆخی زیندانییان، بەتایبەت ژنان و مێرمنداڵان، پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

لەتیفە جەباری لە قسەکانیدا ئاماژەی بە بەردەوامی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی کرد و وتی: سەرەڕای زەبر و زەنگ و سەركوت كردنی، شۆڕشی ژن ژیان ئازادی پاشەکشەی پێ نەکراوە و ژنان بە گشتی و ژنانی کورد بەتایبەتی لە چوارچێوەی خەباتی مەدەنی، فەرهەنگی و كۆمەڵایەتیدا ئێستاش پێشەنگی ئەو شۆڕشەن و چالاکوانانی ژنان بەتایبەتی ژنی کورد لە زیندان و لە ژێر ئەشکەنجە دان و مەترسیی لە سێدارەیان لە سەرە و یا بە زیندانی درێژخایەن حوکم دراون.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی بە بارودۆخی خراپی ئابووری ئێران دا و دواتر باسی هەندێک لەو یاسانەی کرد کە کۆماری ئیسلامی بۆ سەرکوت و پێشێلکردنی مافی تاکەکان، بەتایبەت ژنان کەڵکی لێ وەردەگرێ، وەک قانوونی عفاف و حجاب و هاوسەرگیری پێشوەختە.

هەروەها وتی كە ئێران وڵاتێكی فرە نەتەوەیە و تەنیا لە نەتەوەی فارس پێک نەهاتووە بەڵكوو نەتەوەكانی كورد، بەلووچ، توركی ئازەری و عەرەب لە ئێراندا بوونیان هەیە و ئاماژەی بەوە کرد کە ژنانی نەتەوەکانی غەیرە فارس بە تایبەت ژنانی کورد سەرەڕای ئەوەی لە بواری جەندەرییەوە دەچەوسێنەوە، لە بواری سیاسی و نەتەوایەتیشەوە ماف و ئازادییەکانیان لێ زەوت کراوە.

لە بەشی کۆتایی کۆبوونەوەی ڕۆژی دووهەمدا، بڕیارنامەی کۆبوونەوە لە لایەن پیا لۆکاتێلی خوێندراوەوە و خرایە بەر باس و پاشان بە زۆربەی دەنگ پەسند کرا.

بابەتی هاوشێوە

بانگەوازی مانگرتنی گشتیی لە ٢٥ی خەرمانان

2026-09-13

بەڕێوەچوونی سێمینارێک لە ناوچەی لیشتێنبێرگ

2026-09-12

یەکیەتیی ژنان لەوحی بیست ساڵ ئەندامبوون لە ڕێکخراوەکەیانی دا بە ژمارەیەک ژنی تێکۆشەر

2026-09-11

ڕاگەیەندراوی پلاتفۆرمی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان -ژیناسەبارەت بە هەڵکشانی دیاردەی ژنکوژی و توندوتیژی دژی ژنان لە کوردستان و ئێران

2026-09-08

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی