Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

ڕاپۆرتێکی هەژێنەر لە سەر دەستدرێژی سێکسی و کوشتنی نیکا شاکەرەمی

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2024-05-08
  • 19:08

وەرگێڕان و ئامادەکردنی: نگێن. د

ناوی بکوژەکان : ( ئاڕش کەلهۆڕ، سادق مۆنجێزی ، بێهروز سادقی و مورتەزا جەلیل)

بی بی سی لێکۆڵینەوە لە سەر مەرگی نیکا شاکەرەمی دەکات و بە پێی بەڵگە باس لە هۆکارەکانی دەکات :

بنەماڵەکەی دوای حەفتەیەک لە ونبوونی نیکا  دوای خۆپیشاندانەکان ، تەرمەکەیان لە ساردخانەیەک دۆزییەوە. کاربەدەستانی ئێران نکۆڵی لەوە دەکەن کە مردنی نیکا هیچ پەیوەندییەکی بە خۆپیشاندانەکانەوە نەبوە ، دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکانیان وتیان کە نیکا بە خۆکوشتن مردوە .

نیکا ڕێک پێش لە ونبوونی ، ئێوارەی 20ی سێپتامبر لە نزیکی پارکی لالەی تاران لە کورتە فیلمێکدا بینراوە کە لە سەر زبڵدانێک وەستاوە و سەرپۆشەکەی ئاورداوە و خەڵکەکەش درووشمی (مەرگ بەر دیکتاتۆر) دەدەن ، بەڵام ئەو شتەی کە نیکا لەو کاتەدا نەیدەزانی ئەوە بوو کە بە پێی لێکۆڵینەوەکانی بی بی سی ئەو لە ژێر چاودێری دابوە .

ئەم بەڵگە لە سەر بنچینەی گفتووگۆی فراوان لەگەڵ ئەو کەسانەی کە لە خۆپیشاندانەکاندا بەشدار بوون نووسراوەتەوە ، ڕاپۆرتی ئەم بەڵگەیە بەم ڕەستەیەوە دەستی پێ کردوە کە چەندین یەکەی ئەمنییەتی بە نهێنی خۆپیشاندانەکانیان چاودیری دەکرد .

یەکێک لەوانە “تیمی 12”  :  بە هۆی ڕەفتاری نائاسایی و چەندین جار پەیوەندی تەلەفوونی گومانی ئەوە لە نیکا دەکەن کە هانی خەڵکەکە بدا بۆ درووشم دان و  سەرکردایەتی خۆپیشاندانەکان بکات.

ئەم تیمە یەکێک لە ئەندامەکانی خۆی لە کاتێکدا کە خۆی وەک خۆپیشاندەرێک نیشان دەدا نارد بۆ ناو خەڵکەکە بۆ ئەوەی پشتڕاستی بکاتەوە کە ئایا بەڕاستی نیکا یەکێک بوە لە سەرکردەکانی ئەم خۆپیشاندانە ؟! ئەو پەیوەندی بە تیمەکەیەوە کرد بۆ دەستگیرکردنی ، بەڵام نیکا هەڵهات.

پووری نیکا پێشتر بە بی بی سی فارسی وتبوو کە ئەو شەوە نیکا پەیوەندی بە یەکێک لە هاوڕێکانیەوە گرتبوو و پێی وتبوو کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ژێر چاودێری دایە. تیمەکە

دوای کاتژمێرێک نیکا پەیدا دەکەن و دەستبەسەری دەکەن و ئەیگوازنەوە بۆ نێو ئۆتومبێلەکەیان کە ڤانێکی فرزێری بێ ناونیشانە ، نیکا لەگەڵ سێ ئەندامی تیمی 12 ( ئارش کەلهۆڕ ، سادق مۆنجێزی و بێهروز سادقی ) لە پشت ڤانەکە دابوون و سەرپرشتی تیمەکە لەگەڵ شۆفێڕەکە لە پێش ئۆتۆمبێلەکە دانیشتبوو.

لەم ڕاپۆرتەدا هاتوە کە : تیمەکە هەوڵیان داوە نیکا بگوازنەوە بۆ نزیکترین کەمپی پۆلیسی بەڵام بە هۆی قەرەباڵغییەوە کەمپەکە جێدێڵن و مەودایەکی 35 خولەکی بە ماشین دەچنە ناوەندێکی دیکەی زیندانیکردن کە فەرماندەکەی لە پێشدا  ڕازی بوو بە وەرگرتنی نیکا بەڵام دوایی  بڕیارەکەی گۆڕی .

تیمەکە لەو ڕاپۆرتەدا بە بەرپرسی لێکۆڵینەوە کەیان دەوت کە نیکا بە بەردەوامی درووشمی دەدا لە کاتێکدا کە 14 ژنی دەستبەسەرکراوی تر لەو ناوەندەدابوون و من دەترسام کە ئەوانیش هان بداو ناڕەزایەتی دەربڕن.

لەم ڕاپۆرتەدا هاتوە کە جارێکیتر مورتەزا جەلیل پەیوەندی بە بارەگای فەرماندەهییەوە کردوە و پیان وتوە کە نیکا بگوازنەوە بۆ زیندانێ ئێڤینی تاران.

ئەو وتی لە ڕێگادا گوێم لە دەنگی شەڕو قیژەی نیکا بوە لە ژوورە تاریکەکەی پشت ڤانەکەدا بەڵام نەمدەزانی چی ڕوو دەدات .

بەڵام ئێمە بە پێی وتەی ئەو پیاوە شایەتحاڵانەی کە لە پشت ڤانەکە دابوون بۆ پاراستنی نیکا دەزانین کە چی بیستوە  !

یەکێک لەوانە بێهروز سادقی ، وتی : دوای ئەوەی کە ناوەندی زیندانی کردنەکە نیکای وەرنەگرت گەڕایەوە بۆ پشت ڤانەکە و دەستی کرد بە هاوار کردن، ئارش کەلهۆڕ دەمی نیکای بە گۆرەوییەکانی  بەست ، بەڵام نیکا هەر ڕانەدەوەستا کە دوای ئەوە  سادق مۆنجێزی نیکای فڕ دایە شوێن فریزەری ڤانەکەو لە سەری دانیشت کە دوای ئەوە نازانم چی ڕوویدا کە نیکا دیسان دەستی کردەوە بە جوێن دانو هاوار کردن . بەڵام ئارش کەلهۆڕ وردەکاری تری باس کرد : وتی بۆ چەن خولەکێک کامێرای گووشیەکەی کردوەو بینی کە سادق “مۆنجێزی دەستی کردوە بە ناو پانتۆڵەکەی نیکادا ” سادق مۆنجێزی دەڵێ ئەمە ڕاست نییەو درۆ دەکا ! هەر بۆیەش ئەم کارانە نیکای وا لێکرد سەرەڕای ئەوەی کە دەستی بەسترابوو چڕنووکی لێ بگرێ و لە سەر خۆی بیخاتە خوارەوە .

“شەقی لە دەموو چاوم هەڵدا بۆیە منیش ویستم بەرگری لە خۆم بکەم “

مورتەزا جەلیل لە نێو ئووتاقی ڤانەکەدا بە شۆفێڕەکەی وت لێرە ڕایگرە، دەرکەی پشتی ڤانەکەی کردەوەو چاوی بە پەیکەری بێ گیانی نیکا کەوت ، وتی : خوێنەکەم لە سەروچاوی نیکا پاک کردەوە لە کاتێکدا کە هیچ باش نەبوو…

دایکی نیکا دەڵێت لە ئاخیردا تەرمی کچەکەم لە ساردخانەیەک دۆزییەوە و لە گەواهی مردنەکەیدا پشتڕاست کراوەتەوە کە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە کە دەردەکەوێ بە لێدانی زۆر بە باتوومو شتی لەو جۆرە… کووژراوە.

” نەعیم 16″ لە لێکۆڵینەوەکاندا وتی : ئێمە پێشتر لە شوێنەکان خۆمان نموونەی کووشتنی وامان بووە و نەمانویستوە ئەوەشی پێ زیاد بێ هەر بۆیە هێنانی تەرمی نیکا بۆ ئەو پایگایە هیچ دەردێکی دەوا نەدەکرد بۆیە بە جەلیلی وتبوو کە تەرمەکەی فڕێ دەن ! جەلیل وتی : تەرمەکەیم بە هێواشی لە بن مەیدانی یادگاری ئیمامی تاران فڕێ دا.

ئەم ڕاپۆرتە بۆی دەردەکەوێ کە ئازارو ئەشکەنجەی جنسی بوە هۆی ئەو شەڕو هاوارکردنانە لە کابینی پشتەوەی ڤانەکە و لێدان بە باتووم و شۆکێڕ بوە هۆی مردنی نیکا.

لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتوە کە لە سێ شۆکێڕ و سێ باتووم کەڵک وەرگیراوە و نازانن بە لێدانی کامیان نیکا گیانی لە دەست داوە !!

ئەم ڕاپۆرتە لەگەڵ قسە و ڕاپۆرتەکانی کۆماری تێرۆریستو فاسیدی ئێران بە هیچ جۆرێک یەک ناگرنەوە ئەو جۆرەی کە کۆماری ئیسلامی بڵاوی کردبوەوە ، نیکا لە بینایەکەوە خۆی فڕ داوەتە خوارەوەو گیانی لە دەست داوە.

ڤیدیۆی کامێرایەکی نیشان دەدا و دەیکووت ئەوە نیکایە کە لە ڤیدیۆکەدا دەچێتە نێو بینایەکەوە .

بەڵام دایکی نیکا ئەوەی ڕەتکردبوەوە و دەیوت کە من ناتوانم بە هیچ جۆرێک بیسەلمێنم کە ئەوە نیکا بووبێت .

نەسرین شاکەرەمی دایکی نیکا دواتر لە کورتە ڤیدیۆیەک دا بڵاوی کردبوەوە و وتبووی ئێمە هەموومان دەزانین کە ئەوان درۆ دەکەن.

بابەتی هاوشێوە

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

2025-05-02

بەڕیوەچوونی سیمینارێک لەلایەن بەشی ئامووزشی یەکیەتیی ژنان

2025-04-24

بەشداری شاندێک لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە سیمینارێک بە بۆنەی ١٢٧ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

2025-04-23

“بەشداری نوێنەرانی کۆمیتەی گشتی یەکیەتیی ژنان لە کۆڕی پرسە و بەخاک سپاردنی هونەرمەند “سەید عەلی ڕەحیم پوور”

2025-04-20
کاروچالاکی

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-06
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-02
سیاسی

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-04-29

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

بەڕیوەچوونی سیمینارێک لەلایەن بەشی ئامووزشی یەکیەتیی ژنان

ئەی ویلایەتی فەقێ؟!

بەشداری شاندێک لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە سیمینارێک بە بۆنەی ١٢٧ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

“بەشداری نوێنەرانی کۆمیتەی گشتی یەکیەتیی ژنان لە کۆڕی پرسە و بەخاک سپاردنی هونەرمەند “سەید عەلی ڕەحیم پوور”

“ئابووریی و ژنان، و چەڵێنجەکانی سەدەی بیست و یەک”

اقتصاد و زنان؛ چالش‌ها و فرصت‌های قرن بیست و یکم

دەعوەتی فەرمی ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن یەکیەتیی ژنانی کۆیە

ڕاپۆرتێکی هەژێنەر لە سەر دەستدرێژی سێکسی و کوشتنی نیکا شاکەرەمی

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2024-05-08
  • 19:08

وەرگێڕان و ئامادەکردنی: نگێن. د

ناوی بکوژەکان : ( ئاڕش کەلهۆڕ، سادق مۆنجێزی ، بێهروز سادقی و مورتەزا جەلیل)

بی بی سی لێکۆڵینەوە لە سەر مەرگی نیکا شاکەرەمی دەکات و بە پێی بەڵگە باس لە هۆکارەکانی دەکات :

بنەماڵەکەی دوای حەفتەیەک لە ونبوونی نیکا  دوای خۆپیشاندانەکان ، تەرمەکەیان لە ساردخانەیەک دۆزییەوە. کاربەدەستانی ئێران نکۆڵی لەوە دەکەن کە مردنی نیکا هیچ پەیوەندییەکی بە خۆپیشاندانەکانەوە نەبوە ، دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکانیان وتیان کە نیکا بە خۆکوشتن مردوە .

نیکا ڕێک پێش لە ونبوونی ، ئێوارەی 20ی سێپتامبر لە نزیکی پارکی لالەی تاران لە کورتە فیلمێکدا بینراوە کە لە سەر زبڵدانێک وەستاوە و سەرپۆشەکەی ئاورداوە و خەڵکەکەش درووشمی (مەرگ بەر دیکتاتۆر) دەدەن ، بەڵام ئەو شتەی کە نیکا لەو کاتەدا نەیدەزانی ئەوە بوو کە بە پێی لێکۆڵینەوەکانی بی بی سی ئەو لە ژێر چاودێری دابوە .

ئەم بەڵگە لە سەر بنچینەی گفتووگۆی فراوان لەگەڵ ئەو کەسانەی کە لە خۆپیشاندانەکاندا بەشدار بوون نووسراوەتەوە ، ڕاپۆرتی ئەم بەڵگەیە بەم ڕەستەیەوە دەستی پێ کردوە کە چەندین یەکەی ئەمنییەتی بە نهێنی خۆپیشاندانەکانیان چاودیری دەکرد .

یەکێک لەوانە “تیمی 12”  :  بە هۆی ڕەفتاری نائاسایی و چەندین جار پەیوەندی تەلەفوونی گومانی ئەوە لە نیکا دەکەن کە هانی خەڵکەکە بدا بۆ درووشم دان و  سەرکردایەتی خۆپیشاندانەکان بکات.

ئەم تیمە یەکێک لە ئەندامەکانی خۆی لە کاتێکدا کە خۆی وەک خۆپیشاندەرێک نیشان دەدا نارد بۆ ناو خەڵکەکە بۆ ئەوەی پشتڕاستی بکاتەوە کە ئایا بەڕاستی نیکا یەکێک بوە لە سەرکردەکانی ئەم خۆپیشاندانە ؟! ئەو پەیوەندی بە تیمەکەیەوە کرد بۆ دەستگیرکردنی ، بەڵام نیکا هەڵهات.

پووری نیکا پێشتر بە بی بی سی فارسی وتبوو کە ئەو شەوە نیکا پەیوەندی بە یەکێک لە هاوڕێکانیەوە گرتبوو و پێی وتبوو کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ژێر چاودێری دایە. تیمەکە

دوای کاتژمێرێک نیکا پەیدا دەکەن و دەستبەسەری دەکەن و ئەیگوازنەوە بۆ نێو ئۆتومبێلەکەیان کە ڤانێکی فرزێری بێ ناونیشانە ، نیکا لەگەڵ سێ ئەندامی تیمی 12 ( ئارش کەلهۆڕ ، سادق مۆنجێزی و بێهروز سادقی ) لە پشت ڤانەکە دابوون و سەرپرشتی تیمەکە لەگەڵ شۆفێڕەکە لە پێش ئۆتۆمبێلەکە دانیشتبوو.

لەم ڕاپۆرتەدا هاتوە کە : تیمەکە هەوڵیان داوە نیکا بگوازنەوە بۆ نزیکترین کەمپی پۆلیسی بەڵام بە هۆی قەرەباڵغییەوە کەمپەکە جێدێڵن و مەودایەکی 35 خولەکی بە ماشین دەچنە ناوەندێکی دیکەی زیندانیکردن کە فەرماندەکەی لە پێشدا  ڕازی بوو بە وەرگرتنی نیکا بەڵام دوایی  بڕیارەکەی گۆڕی .

تیمەکە لەو ڕاپۆرتەدا بە بەرپرسی لێکۆڵینەوە کەیان دەوت کە نیکا بە بەردەوامی درووشمی دەدا لە کاتێکدا کە 14 ژنی دەستبەسەرکراوی تر لەو ناوەندەدابوون و من دەترسام کە ئەوانیش هان بداو ناڕەزایەتی دەربڕن.

لەم ڕاپۆرتەدا هاتوە کە جارێکیتر مورتەزا جەلیل پەیوەندی بە بارەگای فەرماندەهییەوە کردوە و پیان وتوە کە نیکا بگوازنەوە بۆ زیندانێ ئێڤینی تاران.

ئەو وتی لە ڕێگادا گوێم لە دەنگی شەڕو قیژەی نیکا بوە لە ژوورە تاریکەکەی پشت ڤانەکەدا بەڵام نەمدەزانی چی ڕوو دەدات .

بەڵام ئێمە بە پێی وتەی ئەو پیاوە شایەتحاڵانەی کە لە پشت ڤانەکە دابوون بۆ پاراستنی نیکا دەزانین کە چی بیستوە  !

یەکێک لەوانە بێهروز سادقی ، وتی : دوای ئەوەی کە ناوەندی زیندانی کردنەکە نیکای وەرنەگرت گەڕایەوە بۆ پشت ڤانەکە و دەستی کرد بە هاوار کردن، ئارش کەلهۆڕ دەمی نیکای بە گۆرەوییەکانی  بەست ، بەڵام نیکا هەر ڕانەدەوەستا کە دوای ئەوە  سادق مۆنجێزی نیکای فڕ دایە شوێن فریزەری ڤانەکەو لە سەری دانیشت کە دوای ئەوە نازانم چی ڕوویدا کە نیکا دیسان دەستی کردەوە بە جوێن دانو هاوار کردن . بەڵام ئارش کەلهۆڕ وردەکاری تری باس کرد : وتی بۆ چەن خولەکێک کامێرای گووشیەکەی کردوەو بینی کە سادق “مۆنجێزی دەستی کردوە بە ناو پانتۆڵەکەی نیکادا ” سادق مۆنجێزی دەڵێ ئەمە ڕاست نییەو درۆ دەکا ! هەر بۆیەش ئەم کارانە نیکای وا لێکرد سەرەڕای ئەوەی کە دەستی بەسترابوو چڕنووکی لێ بگرێ و لە سەر خۆی بیخاتە خوارەوە .

“شەقی لە دەموو چاوم هەڵدا بۆیە منیش ویستم بەرگری لە خۆم بکەم “

مورتەزا جەلیل لە نێو ئووتاقی ڤانەکەدا بە شۆفێڕەکەی وت لێرە ڕایگرە، دەرکەی پشتی ڤانەکەی کردەوەو چاوی بە پەیکەری بێ گیانی نیکا کەوت ، وتی : خوێنەکەم لە سەروچاوی نیکا پاک کردەوە لە کاتێکدا کە هیچ باش نەبوو…

دایکی نیکا دەڵێت لە ئاخیردا تەرمی کچەکەم لە ساردخانەیەک دۆزییەوە و لە گەواهی مردنەکەیدا پشتڕاست کراوەتەوە کە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە کە دەردەکەوێ بە لێدانی زۆر بە باتوومو شتی لەو جۆرە… کووژراوە.

” نەعیم 16″ لە لێکۆڵینەوەکاندا وتی : ئێمە پێشتر لە شوێنەکان خۆمان نموونەی کووشتنی وامان بووە و نەمانویستوە ئەوەشی پێ زیاد بێ هەر بۆیە هێنانی تەرمی نیکا بۆ ئەو پایگایە هیچ دەردێکی دەوا نەدەکرد بۆیە بە جەلیلی وتبوو کە تەرمەکەی فڕێ دەن ! جەلیل وتی : تەرمەکەیم بە هێواشی لە بن مەیدانی یادگاری ئیمامی تاران فڕێ دا.

ئەم ڕاپۆرتە بۆی دەردەکەوێ کە ئازارو ئەشکەنجەی جنسی بوە هۆی ئەو شەڕو هاوارکردنانە لە کابینی پشتەوەی ڤانەکە و لێدان بە باتووم و شۆکێڕ بوە هۆی مردنی نیکا.

لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتوە کە لە سێ شۆکێڕ و سێ باتووم کەڵک وەرگیراوە و نازانن بە لێدانی کامیان نیکا گیانی لە دەست داوە !!

ئەم ڕاپۆرتە لەگەڵ قسە و ڕاپۆرتەکانی کۆماری تێرۆریستو فاسیدی ئێران بە هیچ جۆرێک یەک ناگرنەوە ئەو جۆرەی کە کۆماری ئیسلامی بڵاوی کردبوەوە ، نیکا لە بینایەکەوە خۆی فڕ داوەتە خوارەوەو گیانی لە دەست داوە.

ڤیدیۆی کامێرایەکی نیشان دەدا و دەیکووت ئەوە نیکایە کە لە ڤیدیۆکەدا دەچێتە نێو بینایەکەوە .

بەڵام دایکی نیکا ئەوەی ڕەتکردبوەوە و دەیوت کە من ناتوانم بە هیچ جۆرێک بیسەلمێنم کە ئەوە نیکا بووبێت .

نەسرین شاکەرەمی دایکی نیکا دواتر لە کورتە ڤیدیۆیەک دا بڵاوی کردبوەوە و وتبووی ئێمە هەموومان دەزانین کە ئەوان درۆ دەکەن.

بابەتی هاوشێوە

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

2025-05-02

بەڕیوەچوونی سیمینارێک لەلایەن بەشی ئامووزشی یەکیەتیی ژنان

2025-04-24

بەشداری شاندێک لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە سیمینارێک بە بۆنەی ١٢٧ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

2025-04-23

“بەشداری نوێنەرانی کۆمیتەی گشتی یەکیەتیی ژنان لە کۆڕی پرسە و بەخاک سپاردنی هونەرمەند “سەید عەلی ڕەحیم پوور”

2025-04-20

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی