بازدان بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ڕۆژی یەکشەممە ۱۲ی ڕەشەمەی ۲۷۲٤ی کوردی سیمینارێک بەڕێوەچوو

٩٦
ڕۆژی یەکشەممە ۱۲ی ڕەشەمەی ۲۷۲٤ی کوردی سیمینارێک بەڕێوەچوو
کاروچالاکی‹ڕۆژی یەکشەممە ۱۲ی ڕەشەمەی ۲۷۲٤ی کوردی سیمینارێک بەڕێوەچوو

ڕۆژی یەکشەممە ۱۲ی رەشەمە کوتایی دوو خۆلی فێرکاریی ڕێنووسی کوردی و خۆلی خەیانی جەلو بەرگی کوردی کوتایی پی هات و بڕوانامەیان پێشکەش کرا
سەرتا چەن ساتێک بۆ ڕێز گرتن لە گیانی پاکی شەهێدان سێمینارەکە دەستی پی کرد

سێمینارە لەلایەن جەماڵ فەتحی، لەژێر ناوی “زمان و جلوبەرگی کوردی دوو کۆڵەکەی شوناسی نەتەوەییی کورد” پێشکەش کرا.
لەسەر ئەم مژارە، جەماڵ فەتحی سەرەتا پێناسەیەکی کورتی لەسەر شوناس، زمان و جلوبەرگی خستە ڕوو، لەسەر شوناس ناوبراو وتی: شوناس چەمکێکە کە لەسەر چییەتی و کێیەتیی خۆم و ئەوی تر یان ئێمە و ئەوانی تر پێداگرە و دوو ڕەهەندی هەیە کە یەکیان لێکچوونە و ڕووی لە نێوخۆیە و یەکێکیان جیاوازییە و ڕووی لە دەرەوەیە. بەگشتی شوناس ڕیشەی لە جیاوازی و لێکچوونە.
لەسەر زمان، جەماڵ فەتحی باسی لەوە کرد کە پێناسەی زمان تۆزێ ئەستەمە چونکە چەندین پێناسەی جۆراوجۆر لەلایەن زانایانی فەلسەفە و زمانناسییەوە هاتووەتە ئاراوە، کە لەوانە “فردیناند سوسێر”،  “نوام چامسکی”، “هایدیگر” و “هێردێر”ە کە بەرچاوترینیان پێناسەی هایدیگر  و هێردێرە کە هایدیگر دەڵێت: “زمان، ماڵی بوونە” و هێردێریش باس لەوە دەکات کە، “هەر نەتەوەیەک بەو جۆرەی بیر دەکاتەوە کە دەدوێ و بە جۆرەی دەدوێ کە بیر دەکاتەوە”.
دواتر لەسەر جلوبەرگی ناوبراو وتی: جلوبەرگی هەر نەتەوەیەک و لەوانە جلوبەرگی کوردی جیا لە باری جوانیی ڕواڵەت باس لە پرۆسەی ژیانی مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتیی نەتەوەکان دەکات. لەسەر جلوبەرگ ئاماژەی بە دیاردەی گۆڕانکاری و گۆڕین لە شێوازی دوورینی جلوبەرگی کوردی کرد و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە گۆڕانەکان دەبێت لە ناخی کۆمەڵگاوە بێتە ئاراوە و دەبێت خۆمان لە چاولێکەری و لاساییکردنەوە بەدوور بگرین.

دواتر لە لاین بەڕێز شنەدروودگەڕ سکر تێری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کورستانی ئێران لەوحەی ڕێز لێنان درا بە ئەو مامۆستایانەی کە ماندونەناسانە ئەرکیان وەئەستۆ گرتەبوو بەڕێزان جەمال فەتحی و سەبا چووکەڵی

لە کۆتایدا لەلایەن بەڕێزان ئەندامانی بەڕێوەزەڕی ڕێکخراو لەوحی ڕێزلێنان درا بە بەشداربووانی خولەکانی فیربوونی زمانی دایکی و خەیاتی جەلو بەرگی ڕازاوەی کوردی

وێنە و میدیای بابەت

وێنەکان خۆکار دەگۆڕدرێن؛ بە تیرەکانیش دەتوانیت بە دەستی بگۆڕیت.

10
٠١ / ١٠