Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

ڕۆڵی ژنانی سەرکردەی جیهان لەکاتی مەترسی و قەیراندا

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2025-07-24
  • 20:26

نەسرین یوسف‌زادە

لەم وتارەدا توێژینەوەیەک لەسەر ڕۆڵی ژنە سەرکردەکان کە لە کاتی قەیرانەکان ـ وەک قەیرانی کۆرۆنا، هێرشی تیرۆریستی، و مەترسییە سەربازییەکان و توانایی ژنانی سەرکردەی سەردەم نیشان دەدەرێ کە چۆن ڕێنوێنی وڵاتەکانیان بەشێوەیەکی مرۆڤدۆستانە و کارامە کردووە. ئەو وتارە بە تایبەتی  باس لە ژنانی وەک جاسیندا ئاردێرن، ئەنجیلا مێرکڵ، تسای ئینگ-وێن، سانا مارین، و ئەرنا سۆلبرگ، و رۆڵی سەرکەوتووییان لە بەرگری و رێنیشاندانی خەڵک دەکا. بەشێکی دیکەی وتارەکە تایبەتە بە نموونەی ژنانی خەباتکارا کورد وەک: لەیلا قاسم، سەکینە جانسز، ئاسیا رەمەزان ئەنتار و سوهەیلا قادری کە لە کاتە سەختەکان و سەرکەوت و جەنگ، رۆڵی فیداکارەیان گێڕاوە. ئەوە دەردەخات کە ژنانی سەرکردە  توانایەکی تایبەتیان هەیە و کۆمەڵگە لە مەترسی ڕزگار دەکەن و دەبەن نیشانەی خەبات و ئیلهام بۆ بەرزبوونەوەی یەکسانی و دێموکراسی.

ژنە سەرکردەکان لە سەرانسەری جیهان و لە کوردستان، لە کاتە سەختەکانی مێژوودا، وەک قەیرانەکانی سیاسی، ئابووری، سەربازیی و تەندروستی، رۆڵێکی گرنگیان لە ڕزگارکردنی وڵاتەکانیان و پاراستنی خەڵکەکەیان گێڕاوە. ئەم ژنانە بە بڕیارە قورسەکان، هەوڵی بێوچان و سەرکردایەتییەکی کارامە، نەک تەنیا کۆمەڵگەکانی خۆیان لە مەترسی گەورە ڕزگار کردووە بەڵکو بوونەتە جێگەی ئومێد و دڵگەرمی بۆ ملیۆنان کەس لە سەرانسەری جیهان. لەم وتارەدا، باسی چەند ژنێکی سەرکردە لە جیهان و کوردستان دەکەین کە لە کاتە سەختەکان، بە تایبەتی  قەیرانی کۆرۆنا (٢٠١٩-٢٠٢٣) کە بەڕاستی قەیرانێکی پڕ مەترسی بوو، توانیویانە وڵات و خەڵکەکەیان لە مەترسی ڕزگار کەن، و هەروەها باسی کار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد دەکەین کە لە خەباتی نەتەوەیی و کۆمەڵایەتیدا رۆڵی سەرەکییان هەبووە.

ژنانی سەرکردە لە جیهان و رۆڵیان لە کاتە سەختەکان

جاسیندا ئاردێرن، سەرۆکوەزیرانی نیوزلەندا لە ساڵی ٢٠١٧ تا ٢٠٢٣، یەکێک لە سەرکردە ژنەکانە کە بە سەرکردایەتییەکی مرۆڤدۆستانە و کارامە ناسراوە. لە قەیرانی کۆرۆنا، ئاردێرن بە سیاسەتە توندەکانی وەک داخستنی سنوورەکان، قەدەغەکردنی کۆبوونەوەکان، و سیستمی پشکنینی بەرفراوان، توانی نیوزلەندا لە مەترسییە گەورەکانی کۆرۆنا ڕزگار بکا. بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) ، نیوزلەندا یەکێک بوو لەو وڵاتانەی کە کەمترین ژمارەی تووشبوون و مردن بە کۆرۆنای تۆمار کرد کە ئەمە بەرهەمی بڕیارە خێراکان و پەیوەندییە بەهێزەکانی ئاردێرن بوو لەگەڵ خەڵک.

ئاردێرن لە کاتی قەیرانی کۆرۆنا، بە بەکارهێنانی پەیامەکانی سۆشیاڵ میدیا و گفتوگۆی رۆژانە لەگەڵ خەڵک، متمانەیەکی گەورەی دروست کرد. بۆ نموونە، لە یەکێک لە پەیامەکانیدا، وتی: “ئێمە وەک یەک کۆمەڵگە دەتوانین ئەم مەترسییە کۆنتڕۆڵ کەین، ئەگەر هەموو پابەند بین.” ئەم پەیامە سادەیە، کە بە زمانی خەڵکەکەی بوو، یارمەتی دا خەڵک پابەند بن بە رێنماییە تەندروستییەکان.

جگە لە کۆرۆنا، ئاردێرن لە کاتی هێرشی تیرۆریستی مزگەوتی کرایستچەرچ لە ٢٠١٩دا، کە ٥١ کەس بوونە قوربانی، سەرکردایەتییەکی بەهێزی نیشاندا. ئەو خێرا یاسای کۆنتڕۆڵکردنی چەکەکان توند کرد و بە سەردانکردنی کۆمەڵگەی موسڵمانان، یەکگرتوویی کۆمەڵگەی نیوزلەندای بەرز کردەوە. سەرکەوتنە سەرەکییەکانی ئاردێرن بریتین لە پاراستنی ژیانی خەڵک لە کۆرۆنا، کەمکردنەوەی توندوتیژی، و پێشخستنی یەکسانی ژنان و پیاوان و سیاسەتەکانی ژینگەپارێزی.

ئەنجیلا مێرکڵ، کە لە ٢٠٠٥ تا ٢٠٢١ سەرۆکوەزیرانی ئەڵمانیا بوو، بە “خاتوونی ئاسنین”ی ئەورووپا ناسراوە. مێرکڵ، کە زانای فیزیایە، لە کاتی قەیرانی کۆرۆنا، بە سیاسەتە زانستییەکانی و بڕیارەکانی لەسەر بنەمای داتای توێژینەوە، توانی ئەڵمانیا لە مەترسییە گەورەکانی کۆرۆنا بپارێزێ. ئەو سیستمێکی پشکنینی تۆکمەی دامەزراند، کە لە سەرەتای ٢٠٢٠دا، ئەڵمانیای کرد بە یەکێک لە وڵاتە پێشەنگەکان لە کۆنتڕۆڵکردنی پەتاکە. هەروەها مێرکڵ بوودجەیەکی گەورەی بۆ یارمەتیدانی کەرتی تەندروستی و کەسانی بێکار تەرخان کرد، کە ئەمە یارمەتی دا ئابووری ئەڵمان لە قەیرانەکە زیانێکی کەمتر ببینێت.

لە کاتە سەختەکانی دیکە، وەک قەیرانی پەنابەران لە ٢٠١٥، مێرکڵ بڕیاری قبووڵکردنی زیاتر لە یەک ملیۆن پەنابەر دا، کە زۆرینەیان لە سووریا و عێراق بوون. ئەم بڕیارە، کە سەرەڕای رەخنەکان بوو، نیشانی دا کە مێرکڵ سەرکردەیەکی مرۆڤدۆستە کە لە کاتە سەختەکاندا بڕیارە قورسەکان دەدات. سەرکەوتنە سەرەکییەکانی مێرکڵ بریتین لە بەهێزکردنی ئابووری ئەڵمان، پاراستنی یەکگرتوویی یەکیەتیی ئەورووپا و کۆنتڕۆڵکردنی قەیرانی کۆرۆنا بە کەمترین زیان.

تسای ئینگ-وێن، سەرکۆماری تایوان لە ٢٠١٦ەوە، یەکێکە لە سەرکردە ژنەکان کە لە قەیرانی کۆرۆنا سەرکەوتنێکی بەرچاوی بەدەست هێنا. تایوان، کە نزیکە لە چین (سەرچاوەی سەرەتایی کۆرۆنا)، بە سیاسەتە خێراکانی تسای، وەک داخستنی سنوورەکان لە سەرەتای ٢٠٢٠، بەکارهێنانی ماسک بە شێوەیەکی زۆرەمل، و دامەزراندنی سیستەمی پشکنین و چاودێری، توانی کۆرۆنا کۆنتڕۆڵ کات.

بەپێی ئامارەکان، هەتا کۆتایی ٢٠٢١، تایوان کەمتر لە ١٠٠٠ حاڵەتی مردنی کۆرۆنا تۆمار کرد، کە ئەمە نیشانەی سەرکردایەتییەکی بەهێزی تسای بوو. تسای هەروەها لە کاتە سەختەکانی دیکە، وەک فشاری سیاسی و سەربازی چین بەرامبەر تایوان، توانیویەتی وڵاتەکەی بەهێز و یەکگرتوو ڕابگرێت. ئەو بە ڕەچاوکردنی دێموکراسی و باوەڕی بە مافەکانی مرۆڤ، تایوانی کردووە بە نموونەیەک لە کیشوەری ئاسیا. سەرکەوتنەکانی تسای بریتین لە کۆنتڕۆڵکردنی کۆرۆنا، پاراستنی سەربەخۆیی تایوان و پێشخستنی یەکسانی نێوان ژن و پیاو لە وڵاتەکەی.

ئەرنا سۆلبرگ ئەرنا سۆلبرگ، سەرۆک وەزیرانی نۆروێژ لە ٢٠١٣ تا ٢٠٢١، یەکێک بوو لە سەرکردە ژنەکان کە لە قەیرانی کۆرۆنا رۆڵێکی گرنگی گێڕا. سۆلبرگ بە بڕیارەکانی وەک داخستنی زووی قوتابخانەکان، سنووردارکردنی گەشتەکان، و پەرەپێدانی سیستمی پشکنینی بەرفراوان، توانی ئەو وڵاتە لە مەترسییە گەورەکانی کۆرۆنا پارێزیت. هەروەها، ئەو سیاسەتە ئابوورییەکانی بە شێوەیەک رێکخست کە کەرتی تایبەت و کارمەندان لە قەیرانەکە زیانێکی کەمتر ببینن.

سۆلبرگ لە کاتە سەختەکانی دیکە، وەک قەیرانی نەوت لە ٢٠١٤، توانی بە پشتبەستن بە بوودجەی دەوڵەت و سەرمایەگوزاری لە بواری وزە و نوێبووە ئابووری نۆروێژ بەرەو پێشەوە ببات. سەرکەوتنەکانی سۆلبرگ بریتین لە کۆنتڕۆڵکردنی کۆرۆنا، بەهێزکردنی ئابووری وڵاتەکەی، و پێشخستنی سیاسەتەکانی یەکسانی ڕەگەزی.

ئەوە چەند نموونە لە ژنانی سەرکردەی جیهان بوو کە لە کاتە هەستیارەکان دا بە مودیریەت و لێهاتوویی خۆیان ناویان لە نێو ژنانی سەرکردەی سەرکەوتووی جیهاندا تۆمار کراوە. بێگومان لە کۆنەوە تا ئێستا لە کوردستانیس ژنی سەکردەی بەهێز و ئازا و چاونەترس کەم نەبوون و نموونەی بەرچاویان ژنانی ئازای ڕۆژهەڵاتی کوردستانن کە بەگژی ئاگری دوژمندا دەچنەوە و هەر ڕۆژێک بە بیانوویەک و هەر جارێک بە جلێک و بەشێوازێک بەگژی جەلادەکەیاندا دەچنەوە، من پێموایە ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆیان هەموو سەرکەرە و سەرۆکن.

رۆڵی ژنان لە قەیرانی کۆرۆنا

قەیرانی کۆرۆنا، کە لە کۆتایی ٢٠١٩ لە چینەوە دەستی پێ کرد و تا ٢٠٢٣ بەردەوام بوو، یەکێک بوو لە گەورەترین مەترسییەکانی سەدەی ٢١. ژنە سەرکردەکان، وەک جاسیندا ئاردێرن، ئەنجیلا مێرکڵ، تسای ئینگ-وێن، و ئەرنا سۆلبرگ، بە سیاسەتە زانستییەکانیان و بڕیارە خێراکانیان، وڵاتەکانیان لە مەترسییە گەورەکانی کۆرۆنا پاراست. ئەم ژنانە بە بەکارهێنانی پشکنینی بەرفراوان، داخستنی سنوورەکان، و پەرەپێدانی سیستەمی تەندروستی، توانیان ژمارەی تووشبوون و مردن کەم کەنەوە.

سانا مارین

سانا مارین، لە ساڵی ۲۰۱۹ و بە تەمەنی ٣٤ ساڵی، بوو بە جەوانترین سەرۆک وەزیر لە مێژووی فینلاند. ئەو ژنێکی گەنج و چالاکە کە لە پارتی سۆسیال دێموکراتەوە هاتە سەرێ و پۆستێکی سەرەکی حکوومەتی لە وڵاتەکەی وەرگرت. پێش ئەوەش، بەرپرسی شاروانی و ئەندامی پەرلەمان بوو. ناوی سانا زۆر زوو بە هۆی ڕاگەیەندنەکان وەک لاوترین سەرکردەی ژن لە جیهاندا دەرکەوت. زۆر کەس پێی وانەبوو کە ئەو ژنە لاوە بتوانێ سەرکردەیەکی بەتوانا بی بەڵام لە دەورانێک کە قەیرانی کۆڕۆنا باڵی بەسەر هەموو جیهاندا کێشابوو ئەوە سانامارین بەهۆی ڕەچاوکردنی لێهاتوویی و بەرنامەیەکی تۆکمە و دروست لە وڵاتەکەی توانی بە زووترین کات ئەو پەتا کوشەندەیە کە هەزاران کەسی لە جیاهاندا لە نێو برد مەهار باکا و وڵاتەکەی لەو قەیرانە ڕزگار بکا و بۆ جاریکی دیکەش ڕووی ڕاگەیاندنە جیهانییەکان بۆلای خۆی و وڵاتەکەی ڕابکێشی. ستراتیژی ئەو خاتوونە لە سیاسەت دا هاوبەشکردنی ئەرک لە نێوان حکوومەت و خەڵک، و پشتگیری لە یەکسانی ژن و پیاوە کە هەردووکیان پێویستی حکوومەتێکی دێموکراتە.

لە کاتی کۆرۆنا، مارین بە شێوەیەکی زانستی فینلاندی لەو قەیرانە ڕزگار کرد، کە بوو بە یەکێک لە وڵاتانی سەرکەوتوو لە مەهاربونی ڤایرۆسەکە. بە بەکارهێنانی ڕوونی، بەرپرسیارەتی و بەشداریی گشتی، توانی بەرگری بکات. ڕەفتاری مارین نیشانەی ئەوەیە کە ژنانیش دەتوانن بە تەواوی سەرکردایەتییە گەورەکان بەسەرکەوتوویی بەدەست بێنن، بە تایبەتی کاتێک داهێنانیان لەسەر هاوبەشکردن و دێموکراسییە.

من لێرەدا دەمهەوێ لە هەر پارچەیەکی کوردستان نموونەیەک لە ژنانی سەرکردە کە رۆڵیان لە کاتە سەختەکان دا هەبووە و جێپەنجەیان دیارە و مێژوو یادیان دەکا باس بکەم.

لەیلا قاسم، شەهیدی کورد، یەکێکە لە ژنە سەرکردەکان کە لە کاتی سەختی سەرکوتکردنی گەلی کورد لە عێراق، رۆڵی گرنگی گێڕا. لەیلا، کە خوێندکاری زانکۆ بوو، لە ساڵی ١٩٧٤ لەلایەن دەسەڵاتی بەعسەوە لەسێدارە درا بەهۆی چالاکییە سیاسییەکانی دژ بە سەرکوتکردن. ئەو لە کاتێکدا کە گەلی کورد لە ژێر فشاری سەربازی و سیاسی بوو، بە بەشدارییەکی چالاکانە لە بزووتنەوەی نەتەوەیی، بوو بە سیمبوڵی خۆڕاگری. مەسعود بارزانی لە ١٢ی ئایاری ٢٠٢٥ لە پەیامێکدا لەیلای وەک “سیمبوڵی ئازادیخوازیی کورد” ناو برد.

سەرکەوتنەکەی لەیلا لەوەدایە کە لە تەمەنێکی کەمدا، توانی هۆشیاریی نەتەوەیی لەنێو گەنجانی کورددا بڵاو کاتەوە و ناوی وەک نموونەیەکی فیداکاری لە مێژووی کورددا ماوەتەوە. ئەو لەو کاتە سەختانەدا، کە گەلی کورد لە مەترسی جینۆسایدی سیاسی و سەربازی دەژیا، بوو بە ئیلهامێک بۆ ژنان و پیاوانی کورد.

ئاسیا رەمەزان ئەنتار، پێشمەرگەیەکی ژنی کورد لە رۆژئاوای کوردستان، لە کاتە سەختەکانی شەڕی دژ بە داعش (٢٠١٤-٢٠١٩)، رۆڵی گرنگی گێڕا. ئاسیا سەرکردەیەک بوو لە یەکینەکانی پاراستنی ژنان (YPJ) و لە شەڕی کۆبانێ و مەنبەجدا، کە داعش مەترسییەکی گەورە بوو بۆ کوردەکان و خەڵکی سوریە، بەشدارییەکی چالاکانەی هەبوو. ئەو لە ٢٠١٦ لە مەنبەج شەهید بوو بەڵام ناوی وەک نموونەیەکی شەڕکەرێکی ئازادیخواز لە مێژوودا ماوەتەوە.

سەرکەوتنەکەی ئاسیا لەوەدایە کە رۆڵی ژنانی کوردی لە شەڕی دژ بە تیرۆریزم بە جیهان ناساند و وێنەی ژنی کورد وەک شەڕکەرێکی بەهێز پتەو کرد و بە هەموو جیهانی سەلماند کە ژنی کورد چەندە بە توانایە و کارێکی کورد کە هەموو جیهان پێشمەرگەی ژنی کورد بناسێ. ئەو لە کاتە سەختەکاندا، کە داعش هێرشی کردبووە سەر کوردەکان و لە مەترسی جینۆسایدی داعش دا بوون، بوو بە ئیلهامێک بۆ ژنان لە هەموو جیهان و بەتایبەت کوردستان.

سوهەیلا قادری یەکێک بوو لە ژنانە خەباتکار و پێشمەرگەیانی حیزبی دیموکراتی کوردستان کە ژیانی خۆی فیداکرد بۆ خەباتی نیشتمانپەروەری و مافەکانی ژنان. ئەو لە ساڵی ١٩٧٣ لە پیرانشار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە و لە خێزانێکی نیشتمانپەروەری پەروەردە بووە. خەباتی سیاسی و گەلیی ئەو لە تەمەنێکی زۆر زو دەستپێکرد و بەشێوەیەکی چالاک بەشداری کرد لە ڕاپەڕین و تێکۆشانی گەلی کورد و کارێکی کرد ژنانی رۆژئاوا بەشداری شەڕ بکەن و دێوەزمەی داعش لە وڵاتەکەیان دوور خەنەوە. سوهەیلا قادری ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو و بەشێوەیەکی تایبەتی خۆی لە خەباتی ژنان و پەرەپێدانی مافەکانیان دا بەردەوام بوو. لە ڕووداوێکی دڵتەزێن، ڕۆژی ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٧ لە کاتی هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر قەڵای دێموکرات لە کۆیە، سوهەیلا قادری لەگەڵ ژمارەیەکی تر لە هاوڕێیانی خۆی شەهید بوو. سوهەیلا قادری بەهۆی خەباتی بێ‌وچان و فیداکارییەکانی، بۆ زۆرێک لە خەڵکی کوردستان وەک نموونەیەکی بەرز لە خەبات و پەرەسەندنی مافەکانی ژنان و گەلی کورد ناسراوە. یادی ئەو لە دڵ و بیرەوەری گەلی کوردستان دا بەردەوامە و بەهۆی خەباتی ئەو، ژنانێکی زۆر هێز و هەوڵی زیاتر بۆ گەیشتن بە مافەکانیان دەدەن.

لە کوردستان، هەرچەندە سەرکردە ژنەکان لە پۆستەکانی حکوومەت کەم بوون، بەڵام ژنانی چالاک لە کەرتی تەندروستی، وەک پزیشکان و پەرستاران، رۆڵی گرنگیان گێڕا. بۆ نموونە، لە هەرێمی کوردستان، ژنان لە نەخۆشخانەکان وەک سەنگەری پێشەوە کاریان کرد و یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی کۆرۆنایان دا. سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان لە پەیامێکدا ستایشی رۆڵی ژنانی پەرستاری کرد و وتی: “ژنانی پەرستار لە کاتی قەیرانی کۆرۆنا، وەک فریادڕەس بوون بۆ خەڵک.”

کار و سەرکەوتنە گشتییەکان

لە جیهان: ژنە سەرکردەکان وەک ئاردێرن، مێرکڵ، تسای، و سۆلبرگ، سانا مارین لە قەیرانی کۆرۆنا، وڵاتەکانیان لە مەترسی گەورە ڕزگار کرد بە پشتبەستن بە سیاسەتە زانستییەکان و پەیوەندییەکی بەهێز لەگەڵ خەڵک. ئەم ژنانە نیشانیان دا کە سەرکردایەتیی ژنان دەتوانێت لە کاتە سەختەکاندا کاریگەرییەکی گەورەی هەبێت.

لە کوردستان: ژنانی کورد، وەک لەیلا قاسم و ئاسیا رەمەزان ئەنتار، لە کاتە سەختەکانی سەرکوتکردن و شەڕی دژ بە تیرۆریزم، گەلی کوردیان لە مەترسی جینۆساید ڕزگار کرد. ئەم ژنانە بە خەباتی سیاسی و سەربازییان، رۆڵی سەرەکییان لە بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد گێڕاوە. درووشمی “ژن، ژیان، ئازادی”، کە لە کوردستانەوە سەری هەڵدا، بوو بە پەیامێکی جیهانی بۆ مافەکانی ژنان.

ژنە سەرکردەکان، چ لە جیهان و چ لە کوردستان، بە تێکۆشانی خۆیان نیشانیان دا کە دەتوانن لە کاتە سەختەکاندا، وەک قەیرانی کۆرۆنا و مەترسییە سیاسی و سەربازییەکان، وڵات و خەڵکەکەیان ڕزگار کەن. جاسیندا ئاردێرن، ئەنجیلا مێرکڵ، تسای ئینگ-وێن، و ئەرنا سۆلبرگ لە قەیرانی کۆرۆنا، وڵاتەکانیان بە سیاسەتە کارامەکانیان پاراستن. لە کوردستان، لەیلا قاسم، ئاسیا رەمەزان ئەنتار، و سوهەیلا قادری، بە خەباتی سیاسی و سەربازییان، بۆ گەلی کورد و ژنانی کورد لە مەترسی سەرکوت و جینۆساید ڕزگار کرد. ئەم ژنانە، بە سەرکەوتنەکانیان، ئیلهامبەخشن بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت کۆمەڵگایەکی دادپەروەرتر و یەکسانتر دروست بکەن.

بابەتی هاوشێوە

زن در فرهنگ کوردی

2025-12-07

پرسی کورد و داهاتوو!

2025-12-03

بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤامبر؛ ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان

2025-11-28

“خشونت سیستماتیک علیه زنان در ایران؛ بازتاب آپارتاید جنسیتی در زندگی روزمره”

2025-11-27
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

کاک مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی مافی مرۆڤ پەیامێکی بڵاو کردەوە.

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-12-10
هاوپۆلنه‌كراو

۲۵ نوامبر؛ روزی که جهان باید دوباره از نو تعریف شود

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-12-08
هەواڵ

کوشتنی لەیلا ئازەری لە لایەن هاوژینی پێشووی لە شاری بۆکان

پەیامی دەستەی بەڕێوەبەریی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ١٦ی سەرماوەز ڕۆژی کەمئەندامان

زن در فرهنگ کوردی

بەڕێوەچوونی سیمیناری “مێژووی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان و بەراوردکردنی بە دۆخی ئێستای ژنان” لە لایەن یەکیەتیی ژنانەوە

ئەندامانی کۆمیتەی قەندیل سەر بە تەشکیلاتی ئاشکرای حیزبی دێموکرات، سەردانی بنکەی ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنانیان کرد

بەڕێوەچونی سیمینارێک لەژێر ناوی مافی دیاریکردنی چارەنووس لە وڵاتی فرەنەتەوەیدا

ئەندامانی یەکیەتی ژنان سەردانی بنکەی ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنانیان کرد

پرسی کورد و داهاتوو!

بەشداری ئەندامانی یەکیەتیی ژنانی کومیتەی ئاڵمان لە سێمینارێک تایبەت به 25ی نۆڤامبر

ڕۆڵی ژنانی سەرکردەی جیهان لەکاتی مەترسی و قەیراندا

  • یەکیەتیی ژنان

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی