Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

ڕۆڵ و پێگەی ژنان لە بەشداری کردن لە بازنەی سیاسەتدا لە چوارچێوەی یاساکانی کۆمار ئیسلامی ئیراندا

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2024-04-06
  • 09:49

دیمانە: شاماران

دەمانەوێ ئاورێک لە یاساکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بدەینەوە و بزانین کە مافەکانی ژنان و رۆڵ و پێگەیان چۆن پێناسە کراوە و چەندە ژنان دەرفەتی مافی بەشداری یەکسانیان هەیە بەتایبەت لە کاروباری سیاسەتدا و ئایا دەتوانن لە ناوەندەکانی بڕیارداندا جێ بگرن ، بۆ ئەم مەبەستە لە لایەن گۆڤاری «ژنان»ەوە دیمانەیەکمان لەگەڵ خاتوو فاتمە عوسمانی سکێرتری پێشووی یەکیەتیی ژنان و ئەندامی ڕێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەبێ.

١- وەک دەزانین ژنان لە ئێراندا هەر لە حکوومەتی دیکتاتۆری شاهەنشاهی و دوای هاتنە سەرکاری حکوومەتی دیکتاتۆری ئیسلامی ئێراندا بەردەوام پەراوێز خراون و هیچ کات مافی بەشداری یەکسانیان بەتایبەت لە کاروباری سیاسەت و دەسەڵاتدا نەبووە، هەر بۆیە لە سەرەتادا ئەمەوێ بەو پرسیارەوە دەست پێبکەم، دۆخی بەشداری ژنان لە کاروباری سیاسی لە ئێران بە گشتی لە ٤٤ ساڵی ڕابردوودا لە بەراورد بە قۆناغی پێش هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی چۆن بووە؟ چ گۆرانکارییەکی بە سەردا هاتووە؟

بەراورد کردنی ئەو دوو قۆناغە زۆر زەحمەتە چوونکە لە باری زەمانی زۆر جیاوازن ئێمه دەزانین ٤٤ ساڵ بە سەر هاتنە سەر کاری کۆماری ئیسلامیدا تێدەپەرێ چوار دەیە کاتێکی زۆرە کە وڵاتێک لە هەر بوارێکدا پێش بکەوێ و کاتێکی باشە بۆ ژنانی وڵاتێک لە هەموو بوارەکانی کۆمەڵگەدا پێگەی خۆیان بە ئاستی دڵخواز بگەیێنن. بە هەر  شێوەیەک لێکیبدەینەوە دەبوایە ژنانی ئێران لە باشترین پێگەدا بوایێن بەڵام کاتێک ئەو لێکدانەوانە دەکەوێتە نێو چوارچێوەی سیستمێکی دەسەڵاتداری وەک کۆماری ئیسلامی دەردەکەوێ کە لە وەها سیستمێکدا بەرەوپێشچوون و وەرگرتنی پێگەی ئینسانی بۆ ژنان زۆر ئەستەمە. چوونکە ڕێگاکانی پێشکەوتنەکانی ژنان بە یاسا دادەخرێ. ئەوە ڕوونە ئەگەر پشتیوانی یاسا نەبێ هیوایەکیش بە بەرەوپێش چوونی دۆخی ژنان لە کۆمەڵگەدا نابێ. لە هەموو وڵاتێک یەکەمین هەوڵەکانی ژنان بە یاسایی کردنی مافە ئینسانیەکانیانە واتا یەکەمین دەرگا کە بە ڕووی ژنان دا دەکرێتەوە بۆ بەشداریان لە کۆمەڵگادا. بۆیە دۆخی ژنان لە ٤٤ ساڵی ڕابردوودا نەک بەرەو پێش نەچووە بەڵکو بۆ دواوە گەڕاوەتەوە ئەگەر لە بوارێکیش دا پێشکەوتنێک بۆ ژنان هەبووە بە هەوڵ و تێکۆشانی ژنان خۆیان بووە. چوونکە کۆماری ئیسلامی هیچ کات نە لە بەرنامەی دابووە نە ویستوویەتی ژنان لە بواری سیاسی دا بەشدار بن و کاریگەرییان هەبێ. بە دڵنیاییەوە بەشداری سیاسی ژنان پێش هەموو شتێک دەبێتە هۆی  گەشەی فەرهەنگی و بەرز بوونەوەی ئاستی هۆشیاری کۆمەڵگە ئەوەی کە لەگەڵ تەواویەتی کۆماری ئیسلامی لە دژایەتی دایە. بۆیە ئەو سیستمە بە یاسا بەشداری سیاسی ژنان بەرتەسک دەکا.

٢- رۆڵ و پێگەی ژنان لە بەشداری کردن لە بازنەی سیاسەت لە ئێراندا چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

هەر وەک لە وڵامی پرسیاری پێشتر دا باسم کرد ژنان لە نواندنی ڕۆڵی سیاسی لە ئاستی بەرزدا لە کۆماری ئیسلامی بە  یاسا بێبەش کراون لە ڕوانگەی کۆماری ئیسلامی گرینگترین بەشداری سیاسی ژنان دەنگ دانە. ئەویش دەنگ دان بەو پاڵێوراوانەی کە بە فیلتەرەکانی خۆیان دا تێپەڕبوون واتا ئەو کەسانەی کە لە کۆتایی دا هیچ کاریگەرییەکیان لە سەر دۆخی ژنان نییە. کۆماری ئیسلامی ئەوە دەزانێ هەر بەشدارییەکی ژنان لە گۆڕەپانی سیاسی دەتوانێ هاوکێشەکان بگۆڕێ بۆیە بە ڕاستی لەو بەشدارییە دەترسێ. دەبینین لە شۆڕشی ژینا لە ساڵی ڕابردوودا بەشداری و بە دەستەوەگرتنی  گۆرەپانی خۆپێشاندانەکان لەلایەن ژنان چەندە کاریگەری لە سەر ئەو کەشە سیاسییە هەبووە کە هەتا ئێستاش بە سەر بیر و ڕای گشتی ئێران دا زاڵە.فەزای سیاسی کۆمەڵگە بە شێوەیەک گۆڕاوە کە زەحمەتە بۆ دواوە بگەڕێتەوە. بەشداری ژنان لە شۆڕشی ژن ،ژیان، ئازادی و کاریگەر بوونی ئەو بەشدارییە بناغەی فەرهەنگی بە کەم گرتن و وەبەرچاو نەگرتنی ژنانی کردە ئامانج و بیروڕای گشتی کۆمەڵگە بۆ پشتیوانی لەو بەشداریە بۆ لای خۆی ڕاکێشا و هێزێکی دیکەی وەبەر گۆڕانکاریەکانی داهاتووی کۆمەڵگە هێناوە و هیوای زیاتری بۆ یەکسانی مرۆڤی لە ئێران دا درووست کردووە.

٣-  ئەگەر بمانەوێ ئاوڕێک لە یاساکانای کۆماری ئیسلامی ئێران بدەینەوە دەبێ یەکەم جار بزانین که ئەساسەن لە یاساکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا مافەکانی ژنان  بە گشتی جێگیر کراون؟ ژنان خودی مافن لەو یاسایانەدا؟ بە پێی یاساکانی کۆماری ئیسلامی ژنان تا چ ڕادەیەک توانیویانە بێنە نێو گۆڕەپانی سیاسەتدا؟

یەکسانی و دادپەروەری لە یاساکانی کۆماری ئیسلامی دا جێگای نابێتەوە. کاتێک ژنان بە یاسا لە مافە ئینسانییەکانیان بێ بەش دەکرێن دەبێ چ دۆخێکیان هەبێ لە نێو ئەو هەمووە یاسا چەوسێنەرەی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە ژنان، کە بە هەموو شێوەیەک ژن پەراوێز دەخا چ گۆرەپانێک ماوە کە ژنان  تێایدا بەشدار بن و مانۆڕی تێدا بدەن بۆ گۆڕانکاری. بەشداری سیاسی ژنان لە سیاسەتدا بە بوونی کۆماری ئیسلامی بە جۆرێک ڕەوایی دانە بە چەوسانەوە و پەراوێز خرانی خۆیان. بۆیە ئەگەر ژنان بیانهەوێ گۆڕان درووست بکەن و لە گۆڕەپانی سیاسی وڵاتدا بەشدار بن تەنها یەک ڕێگایان لە بەردەم دایە ئەویش بەرەنگاربوونەوەی ئەو یاسایانە و گۆڕینی بنەڕەتی ئەو سیستمە لە ئێران دایە. چوونکە چوار دەیە لە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی پێمان دەڵێ کە هیوایەک بە بەشداری درووستی ژنان لە گۆڕەپانی سیاسی لە ئێران نییە کە بە گشتی کاریگەری لە سەر دۆخی ژنان هەبێ.

٤- پێمخۆشە ئەم پرسیارەش بکەم کە ژنان لە یاساکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەتوانن بۆ هەموو پۆستێک خۆیان کاندید بکەن؟ بۆ ئەوەی ڕۆلێکی کارایان لە سیاسەتدا هەبێ؟

یەکەم ئەوەی کە بە پێی یاساکانی کۆماری ئیسلامی کاندیدا بوونی ژنان بۆ هەموو پۆستە سیاسیەکان بەربەستی بۆ درووست کراوە و ناتوانن ئەو پۆستانە وەربگرن. دووەم ئەوەی کە ئەو سیستمە کە بەو شێوەیە باسی دەکەین، ژنان چۆن ڕۆڵی کاریگەریان دەبێ ئەگەر لە خزمەت ئامانجە سیاسیەکانی ئەو سیستمە نەبێ؟ چوونکە ئازادیەک بۆ چالاکی ژنان و کردنەوەی درگایەک بۆ گفتوگۆی کۆمەڵایەتی نییە کە ژنان بتوانن بیروڕای خۆیان لە سەر بەشداریان لە سیاسەت و بوارەکانی دیکەی کۆمەڵگە بە بیروڕای گشتی بگەیێنن. بۆیە ناتوانین بڵێن کە بە بوونی کۆماری ئیسلامی ئەگەر بەشداری سیاسی ژنان بەو شێوەیەی باسمان کرد کارایی دەبێ.

٥- ئایا ژنان لە یاساکانی کۆماری ئیسلامیدا دەتوانن لە ناوەندەکانی بڕیاردان دا جێ بگرن؟

هەر وەک باسم کرد لە سیستمێکی نادێموکڕاتیکی وەک کۆماری ئیسلامی ئەگەر ژنان لە ناوەندەکانی بڕیاردانیش دابن ناتوانن کاریگەر بن چوونکە دەبێ لە خزمەت ئەو سیستمە دابن.بۆیە ڕای جیاوازی ژنان جێگای نابێتەوە و ڕێگای پێنادرێ ڕۆڵی خۆی بگێڕێ.

٦- ئەمەوێ کۆتا پرسیارم بکەم، پێتانوایە بۆچی کۆماری ئیسلامی بە یاسا مافی بەشداری سیاسی ژنان زەوت دەکات و ڕێگری یاسایی درووست دەکات؟ بۆچی ڕێ نادات ژنان بەشداری کارایان لە هەموو جوومگەکانی کۆمەڵگە و بەتایبەتی لەسیاسەتدا هەبێ؟

هۆشیاری و بەشداری ژنان لە کۆمەڵگەدا بە جۆرێک کە کاریگەری لە سەر ڕەوتی ڕووداوەکانی کۆمەڵگە هەبێ، هەمیشە یەکێک لە فۆبیاکانی کۆماری ئیسلامی بووە و هەیە.هەرچەندە لەو بارەدا بە هەڵە نەچوون چوونکە دەبینین کە شۆڕشی ژن، ژیان ،ئازادی ڕۆڵی کارای ژنان لەو شۆڕشەدا چۆن پایەکانی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی وەلەرزە خست. بۆیە بە زەوت کردنی مافەکانی ژنان دەیانهەوێ ڕێگەی ئەو ڕۆڵە کاریگەریەی ژنان لە سەر گۆڕانکارییە سیاسیەکان لە ئێران بگرن بەو شێوەیە بە کردەوە زیاتر لە نیوەی حەشیمەتی وڵات لە مەیدان دەر کراوە.

زۆر سپاس خاتوو فاتمە عوسمانی ئەندامی ڕێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بەشداری لەو دیمانەیە

سپاس بۆ ئێوە و بۆ گۆڤاری «ژنان»یش

بابەتی هاوشێوە

هێمای ئیدئۆلۆژیک

2025-05-07

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

2025-04-29

ئەی ویلایەتی فەقێ؟!

2025-04-24

نظام مستبد جمهوری اسلامی ایران و سرکوب فعالین مدنی در کردستان

2025-01-26
کاروچالاکی

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-06
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-02
سیاسی

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-04-29

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

بەڕیوەچوونی سیمینارێک لەلایەن بەشی ئامووزشی یەکیەتیی ژنان

ئەی ویلایەتی فەقێ؟!

بەشداری شاندێک لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە سیمینارێک بە بۆنەی ١٢٧ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

“بەشداری نوێنەرانی کۆمیتەی گشتی یەکیەتیی ژنان لە کۆڕی پرسە و بەخاک سپاردنی هونەرمەند “سەید عەلی ڕەحیم پوور”

“ئابووریی و ژنان، و چەڵێنجەکانی سەدەی بیست و یەک”

اقتصاد و زنان؛ چالش‌ها و فرصت‌های قرن بیست و یکم

دەعوەتی فەرمی ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن یەکیەتیی ژنانی کۆیە

ڕۆڵ و پێگەی ژنان لە بەشداری کردن لە بازنەی سیاسەتدا لە چوارچێوەی یاساکانی کۆمار ئیسلامی ئیراندا

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2024-04-06
  • 09:49

دیمانە: شاماران

دەمانەوێ ئاورێک لە یاساکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بدەینەوە و بزانین کە مافەکانی ژنان و رۆڵ و پێگەیان چۆن پێناسە کراوە و چەندە ژنان دەرفەتی مافی بەشداری یەکسانیان هەیە بەتایبەت لە کاروباری سیاسەتدا و ئایا دەتوانن لە ناوەندەکانی بڕیارداندا جێ بگرن ، بۆ ئەم مەبەستە لە لایەن گۆڤاری «ژنان»ەوە دیمانەیەکمان لەگەڵ خاتوو فاتمە عوسمانی سکێرتری پێشووی یەکیەتیی ژنان و ئەندامی ڕێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەبێ.

١- وەک دەزانین ژنان لە ئێراندا هەر لە حکوومەتی دیکتاتۆری شاهەنشاهی و دوای هاتنە سەرکاری حکوومەتی دیکتاتۆری ئیسلامی ئێراندا بەردەوام پەراوێز خراون و هیچ کات مافی بەشداری یەکسانیان بەتایبەت لە کاروباری سیاسەت و دەسەڵاتدا نەبووە، هەر بۆیە لە سەرەتادا ئەمەوێ بەو پرسیارەوە دەست پێبکەم، دۆخی بەشداری ژنان لە کاروباری سیاسی لە ئێران بە گشتی لە ٤٤ ساڵی ڕابردوودا لە بەراورد بە قۆناغی پێش هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی چۆن بووە؟ چ گۆرانکارییەکی بە سەردا هاتووە؟

بەراورد کردنی ئەو دوو قۆناغە زۆر زەحمەتە چوونکە لە باری زەمانی زۆر جیاوازن ئێمه دەزانین ٤٤ ساڵ بە سەر هاتنە سەر کاری کۆماری ئیسلامیدا تێدەپەرێ چوار دەیە کاتێکی زۆرە کە وڵاتێک لە هەر بوارێکدا پێش بکەوێ و کاتێکی باشە بۆ ژنانی وڵاتێک لە هەموو بوارەکانی کۆمەڵگەدا پێگەی خۆیان بە ئاستی دڵخواز بگەیێنن. بە هەر  شێوەیەک لێکیبدەینەوە دەبوایە ژنانی ئێران لە باشترین پێگەدا بوایێن بەڵام کاتێک ئەو لێکدانەوانە دەکەوێتە نێو چوارچێوەی سیستمێکی دەسەڵاتداری وەک کۆماری ئیسلامی دەردەکەوێ کە لە وەها سیستمێکدا بەرەوپێشچوون و وەرگرتنی پێگەی ئینسانی بۆ ژنان زۆر ئەستەمە. چوونکە ڕێگاکانی پێشکەوتنەکانی ژنان بە یاسا دادەخرێ. ئەوە ڕوونە ئەگەر پشتیوانی یاسا نەبێ هیوایەکیش بە بەرەوپێش چوونی دۆخی ژنان لە کۆمەڵگەدا نابێ. لە هەموو وڵاتێک یەکەمین هەوڵەکانی ژنان بە یاسایی کردنی مافە ئینسانیەکانیانە واتا یەکەمین دەرگا کە بە ڕووی ژنان دا دەکرێتەوە بۆ بەشداریان لە کۆمەڵگادا. بۆیە دۆخی ژنان لە ٤٤ ساڵی ڕابردوودا نەک بەرەو پێش نەچووە بەڵکو بۆ دواوە گەڕاوەتەوە ئەگەر لە بوارێکیش دا پێشکەوتنێک بۆ ژنان هەبووە بە هەوڵ و تێکۆشانی ژنان خۆیان بووە. چوونکە کۆماری ئیسلامی هیچ کات نە لە بەرنامەی دابووە نە ویستوویەتی ژنان لە بواری سیاسی دا بەشدار بن و کاریگەرییان هەبێ. بە دڵنیاییەوە بەشداری سیاسی ژنان پێش هەموو شتێک دەبێتە هۆی  گەشەی فەرهەنگی و بەرز بوونەوەی ئاستی هۆشیاری کۆمەڵگە ئەوەی کە لەگەڵ تەواویەتی کۆماری ئیسلامی لە دژایەتی دایە. بۆیە ئەو سیستمە بە یاسا بەشداری سیاسی ژنان بەرتەسک دەکا.

٢- رۆڵ و پێگەی ژنان لە بەشداری کردن لە بازنەی سیاسەت لە ئێراندا چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

هەر وەک لە وڵامی پرسیاری پێشتر دا باسم کرد ژنان لە نواندنی ڕۆڵی سیاسی لە ئاستی بەرزدا لە کۆماری ئیسلامی بە  یاسا بێبەش کراون لە ڕوانگەی کۆماری ئیسلامی گرینگترین بەشداری سیاسی ژنان دەنگ دانە. ئەویش دەنگ دان بەو پاڵێوراوانەی کە بە فیلتەرەکانی خۆیان دا تێپەڕبوون واتا ئەو کەسانەی کە لە کۆتایی دا هیچ کاریگەرییەکیان لە سەر دۆخی ژنان نییە. کۆماری ئیسلامی ئەوە دەزانێ هەر بەشدارییەکی ژنان لە گۆڕەپانی سیاسی دەتوانێ هاوکێشەکان بگۆڕێ بۆیە بە ڕاستی لەو بەشدارییە دەترسێ. دەبینین لە شۆڕشی ژینا لە ساڵی ڕابردوودا بەشداری و بە دەستەوەگرتنی  گۆرەپانی خۆپێشاندانەکان لەلایەن ژنان چەندە کاریگەری لە سەر ئەو کەشە سیاسییە هەبووە کە هەتا ئێستاش بە سەر بیر و ڕای گشتی ئێران دا زاڵە.فەزای سیاسی کۆمەڵگە بە شێوەیەک گۆڕاوە کە زەحمەتە بۆ دواوە بگەڕێتەوە. بەشداری ژنان لە شۆڕشی ژن ،ژیان، ئازادی و کاریگەر بوونی ئەو بەشدارییە بناغەی فەرهەنگی بە کەم گرتن و وەبەرچاو نەگرتنی ژنانی کردە ئامانج و بیروڕای گشتی کۆمەڵگە بۆ پشتیوانی لەو بەشداریە بۆ لای خۆی ڕاکێشا و هێزێکی دیکەی وەبەر گۆڕانکاریەکانی داهاتووی کۆمەڵگە هێناوە و هیوای زیاتری بۆ یەکسانی مرۆڤی لە ئێران دا درووست کردووە.

٣-  ئەگەر بمانەوێ ئاوڕێک لە یاساکانای کۆماری ئیسلامی ئێران بدەینەوە دەبێ یەکەم جار بزانین که ئەساسەن لە یاساکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا مافەکانی ژنان  بە گشتی جێگیر کراون؟ ژنان خودی مافن لەو یاسایانەدا؟ بە پێی یاساکانی کۆماری ئیسلامی ژنان تا چ ڕادەیەک توانیویانە بێنە نێو گۆڕەپانی سیاسەتدا؟

یەکسانی و دادپەروەری لە یاساکانی کۆماری ئیسلامی دا جێگای نابێتەوە. کاتێک ژنان بە یاسا لە مافە ئینسانییەکانیان بێ بەش دەکرێن دەبێ چ دۆخێکیان هەبێ لە نێو ئەو هەمووە یاسا چەوسێنەرەی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە ژنان، کە بە هەموو شێوەیەک ژن پەراوێز دەخا چ گۆرەپانێک ماوە کە ژنان  تێایدا بەشدار بن و مانۆڕی تێدا بدەن بۆ گۆڕانکاری. بەشداری سیاسی ژنان لە سیاسەتدا بە بوونی کۆماری ئیسلامی بە جۆرێک ڕەوایی دانە بە چەوسانەوە و پەراوێز خرانی خۆیان. بۆیە ئەگەر ژنان بیانهەوێ گۆڕان درووست بکەن و لە گۆڕەپانی سیاسی وڵاتدا بەشدار بن تەنها یەک ڕێگایان لە بەردەم دایە ئەویش بەرەنگاربوونەوەی ئەو یاسایانە و گۆڕینی بنەڕەتی ئەو سیستمە لە ئێران دایە. چوونکە چوار دەیە لە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی پێمان دەڵێ کە هیوایەک بە بەشداری درووستی ژنان لە گۆڕەپانی سیاسی لە ئێران نییە کە بە گشتی کاریگەری لە سەر دۆخی ژنان هەبێ.

٤- پێمخۆشە ئەم پرسیارەش بکەم کە ژنان لە یاساکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەتوانن بۆ هەموو پۆستێک خۆیان کاندید بکەن؟ بۆ ئەوەی ڕۆلێکی کارایان لە سیاسەتدا هەبێ؟

یەکەم ئەوەی کە بە پێی یاساکانی کۆماری ئیسلامی کاندیدا بوونی ژنان بۆ هەموو پۆستە سیاسیەکان بەربەستی بۆ درووست کراوە و ناتوانن ئەو پۆستانە وەربگرن. دووەم ئەوەی کە ئەو سیستمە کە بەو شێوەیە باسی دەکەین، ژنان چۆن ڕۆڵی کاریگەریان دەبێ ئەگەر لە خزمەت ئامانجە سیاسیەکانی ئەو سیستمە نەبێ؟ چوونکە ئازادیەک بۆ چالاکی ژنان و کردنەوەی درگایەک بۆ گفتوگۆی کۆمەڵایەتی نییە کە ژنان بتوانن بیروڕای خۆیان لە سەر بەشداریان لە سیاسەت و بوارەکانی دیکەی کۆمەڵگە بە بیروڕای گشتی بگەیێنن. بۆیە ناتوانین بڵێن کە بە بوونی کۆماری ئیسلامی ئەگەر بەشداری سیاسی ژنان بەو شێوەیەی باسمان کرد کارایی دەبێ.

٥- ئایا ژنان لە یاساکانی کۆماری ئیسلامیدا دەتوانن لە ناوەندەکانی بڕیاردان دا جێ بگرن؟

هەر وەک باسم کرد لە سیستمێکی نادێموکڕاتیکی وەک کۆماری ئیسلامی ئەگەر ژنان لە ناوەندەکانی بڕیاردانیش دابن ناتوانن کاریگەر بن چوونکە دەبێ لە خزمەت ئەو سیستمە دابن.بۆیە ڕای جیاوازی ژنان جێگای نابێتەوە و ڕێگای پێنادرێ ڕۆڵی خۆی بگێڕێ.

٦- ئەمەوێ کۆتا پرسیارم بکەم، پێتانوایە بۆچی کۆماری ئیسلامی بە یاسا مافی بەشداری سیاسی ژنان زەوت دەکات و ڕێگری یاسایی درووست دەکات؟ بۆچی ڕێ نادات ژنان بەشداری کارایان لە هەموو جوومگەکانی کۆمەڵگە و بەتایبەتی لەسیاسەتدا هەبێ؟

هۆشیاری و بەشداری ژنان لە کۆمەڵگەدا بە جۆرێک کە کاریگەری لە سەر ڕەوتی ڕووداوەکانی کۆمەڵگە هەبێ، هەمیشە یەکێک لە فۆبیاکانی کۆماری ئیسلامی بووە و هەیە.هەرچەندە لەو بارەدا بە هەڵە نەچوون چوونکە دەبینین کە شۆڕشی ژن، ژیان ،ئازادی ڕۆڵی کارای ژنان لەو شۆڕشەدا چۆن پایەکانی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی وەلەرزە خست. بۆیە بە زەوت کردنی مافەکانی ژنان دەیانهەوێ ڕێگەی ئەو ڕۆڵە کاریگەریەی ژنان لە سەر گۆڕانکارییە سیاسیەکان لە ئێران بگرن بەو شێوەیە بە کردەوە زیاتر لە نیوەی حەشیمەتی وڵات لە مەیدان دەر کراوە.

زۆر سپاس خاتوو فاتمە عوسمانی ئەندامی ڕێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بەشداری لەو دیمانەیە

سپاس بۆ ئێوە و بۆ گۆڤاری «ژنان»یش

بابەتی هاوشێوە

هێمای ئیدئۆلۆژیک

2025-05-07

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

2025-04-29

ئەی ویلایەتی فەقێ؟!

2025-04-24

نظام مستبد جمهوری اسلامی ایران و سرکوب فعالین مدنی در کردستان

2025-01-26

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی