Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

ڕۆڵ و پێگەی ژنان لە میدیای کوردی‌دا

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2026-02-24
  • 18:57

دیمانە:نەشمیل عەبدی

وەک دەزانین میدیا لەم سەردەمەدا بەتایبەتی کاریگەرییەکی زۆری هەیە و ئەمە وای کردووە کە میدیا ببێتە سەکۆیەکی زۆر گرینگ و هەر کەسێک تەنیا بە هەبوونی مۆبایلێکی زیرەک بۆخۆی بە تەنیا بتوانێ ببێتە دەنگێک، هەر بۆیە دەمانەوێ لەسەر میدیا ڕابوەستین و پێکەوە تاوتوێی ڕۆڵ و پێگەی ژنی ڕۆژنامەنووس لە میدیای کوردی‌دا بکەین. بزانین ئاخۆ بەوەی کە ڕێژەی ژنان لە میدیا لە ئێستادا بەگشتی زۆری کردووە چ کاریگەرییەکی هەبووە، ژنانی میدیاکار زیاتر لە چ بوارێک و لە چ بابەتێک‌‌دا سەرکەوتنی زیاتریان بەدەست هێناوە و هەروەها تواناکانی ژنانی ڕۆژنامەنووس چۆن هەڵدەسەنگێندرێ لە هەموو شتێک گرینگ‌تر ئاخۆ ژنان لە دەزگا میدیاییەکان‌دا چەندە لە بەڕێوەبردن و بەرپرسیارەتیی وەرگرتن لە بەشە گرینگەکانی میدیا ڕۆڵیان پێ دەدرێ و هەروەها دەمانەوێ لەسەر ئەو بەربەستانەی کە بۆ ژنانی ڕۆژنامەنووس دێنە پێش ڕابوەستین و باسی بکەین و هەروەها ژنان چەندە توانیویانە بەو ڕێژە بەشداری‌کردنە زۆرە، پێگەی کۆمەڵایەتیی خۆیان بەهێز بکەن و بتوانن دۆزی ژنان میدیایی بکەنەوە و بتوانن کار لەسەر ئەم بابەتانە بکەن. بۆ ئەم مەبەستە لە لایەن گۆڤاری «ژنان»ـەوە دیمانەیەکمان لەگەڵ خاتوو «ئاڤان فارس جاف» مامۆستای زانکۆ ـ بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەددین، بەرپرسی بەشی میدیا لە ڕێکخراوی «ئێمە» بۆ گەشەپێدانی مرۆیی، پێک هێناوە کە دەیخەینە بەر ڕا و بۆچوونی ئێوەی بەڕێز.

پ١: سەرەتا پێم خۆشە پێناسەیەکی ڕاگەیاندنمان بۆ بکەیت و بۆمان باس بکەیت کە بۆچی ئەساسەن میدیا گرینگە و لە کوردستان زیاتر کام مۆدێلی ڕاگەیاندن (چاپکراو، بیستراو و بینراو) بەردەنگی هەیە و زیاتر گرینگیی پێ دەدرێ؟
ئاڤان فارس: ڕاگەیاندن هۆیەکە بۆ گەیاندنی پەیام و ئاراستەکردن بە خەڵک، لە پێناو ئاشنابوون بە زانیاریی نوێ، میدیا لە کوردستان گۆڕانکاریی گەورەی لە ژیانی خەڵک‌دا دروست کرد، کاریگەریی هەبوو بەسەر بەرەوپێشەوەچوونی کۆمەڵگە لە زۆر ڕووەوە، سەرجەم مۆدێلەکانی ڕاگەیاندن دەتوانێت کاریگەری دروست بکات؛ بەڵام ئەوەی ئاسان‌تر و خێراتر دەگات، ڕۆڵ و کاریگەریی زیاترە، بەڵام ئەمەش بەو مانایە نایەت کە ئێمە جۆرەکانی دیکەی میدیا لەبیر بکەین، چونکە هەموو مۆدێل و شێوازەکان کاریگەری و سوودی خۆیان هەیە.

پ٢: ڕێژەی بەشداریی ژنان لە دەزگا میدیاییەکان‌دا بە بەراورد لەگەڵ ڕابردوو چۆن هەڵدەسەنگێنن؟ ئایا ئەنجامەکان دڵخۆشکەرن؟
ئاڤان فارس: بەشداریی ژنان لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن، بە بەراوەرد لەگەڵ ڕابردوو گۆڕانکاریی گەورەی بەسەر هاتووە، ڕێژەکە زیادی کردووە بەڵام دڵخۆشکەر نییە، چونکە ئەو زۆربوونی ڕێژەیە کاریگەریی نەبووە لەسەر سیاسەتی دامەزراوەکە، بە هۆی ئەوەی ژنان لە دام‌ودەزگاکانی ڕاگەیاندن لە ناوەندی بڕیاردان‌دا نین و پێگەی ژنان لەو حاستەدا نییە کە پلان و ستراتێژی دابرێژن، بەڵکوو زیاتر وەک جێبەجێکار کەڵکیان لێ وەردەگیرێت؛ گەرچی ئێستا بە هۆی هەبوونی بەشەکانی ڕاگەیاندن لە زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان و خول و ڕاهێنانی زۆر، ژنی ڕاگەیاندنکار توانایە و ئاستی زانستی و ئاکادێمیی زۆر بەرزە.

پ٣: بە پێی هەڵسەنگاندنەکانتان، ژنانی میدیاکار یان ڕۆژنامەنووس زیاتر لە چ بابەتێکی میدیایی‌دا توانیویانە سەرکەوتوو بن؟
ئاڤان فارس: ژنانی میدیاکار لە ڕووی خزمەت‌کردن و خستنەڕووی بابەتەکانی تایبەت بە دۆزی ژنان و بەربەستەکانی بەر دەم ژنان سەرکەوتوو بوون، چونکە کێشەکان وردتر دەبینن و هەستیارن بەرانبەر بەو کێشانە؛ ئەگەرچی خۆم لەو باوەڕەدام کە ژنان لە میدیادا دەتوانن لە سەرجەم بوار و بابەت و گۆشەکان‌دا کار بکەن و سەرکەوتوو بن.

پ٤: وەک دەزانین ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژێ ژمارەی دەزگا میدیاییەکان (چاپکراو، بیسراو و بینراو) ڕوو لە زیادبوونە و کاتێک باس لە ڕۆڵی ژنان لە میدیا دەکەین مەبەستمان تەنیا ڕۆڵی ژنان لە بواری ڕۆژنامەوانی‌دا نییە؛ ژنان چەندە لە بەڕێوەبردن و بەرپرسیارەتیی وەرگرتن لە بەشە گرینگەکانی دەزگا میدیاییەکان ڕۆڵ دەگێڕن یاخود ڕۆڵیان پێ دەدرێ؟
ئاڤان فارس: لە وەڵامی پرسیاری پێشوو، باسی بەشێک لە هۆکارەکانم کرد. لەبەرئەوەی میدیا لە کوردستان هێشتا نەبۆتە کلتوور، بەم هۆکارەوە هەمان ئەو ئەقڵییەتەی لە کوردستان چۆن بیر لە ژن دەکاتەوە لە ناو دامەزراوەکەش بەم شێوەیە بیری لێ دەکاتەوە. وای دەبینێ ژن تاقەت و توانای بەڕێوەبردنی ئەرکی قورس و سەختی نییە، بۆیە تەنها لە کاروبارە لاوەکییەکان و بەرنامە لاوەکییەکان ڕۆڵی پێ دەدات؛ سەرەڕای ئەوەش لە زۆر کەناڵ ژنانی توانا و بەهێزمان هەیە بە هۆی بەردەوامی و پێداگیریی خۆیان توانیویانە بەرپرسیارێتیی هەستیار و باش وەربگرن، بەڵام هێشتا ژمارەیان و گۆڕانکارییەکە جێگەی دڵخۆشی نییە.

پ٥: گەلێک بەربەست هەیە لە کارکردن لە دەزگا میدیاییەکان‌دا بەتایبەتی بۆ ژنانی میدیاکار، ئەم بەربەستانە چەندە توانیویانە ئامانجی خۆیان بپێکن لەمەڕ لاوازکردنی بەشداریی ژنان یاخود ئەرک و ڕۆڵی ژنان بەگشتی لە هەموو بوارەکانی میدیادا؟
ئاڤان فارس: کارکردن لە بواری میدیا بۆ هەر دوو ڕەگەز هاسان نییە، بەتایبەت لە سەردەمی خێرایی و پێشکەوتنی بەردەوام؛ لەگەڵ ئەوەش بەربەستەکانی بەر دەم کارکردنی ژنان لە میدیادا زیاترە بە هۆی هۆکاری کلتووری و خودی و دامەزراوەیی، نەبوونی سیاسەت و ستراتێژیی تایبەت بە دامەزراوەکانی میدیا و بایەخ‌دان بە پریس جێندەر.

پ٦: ژنان چەندە توانیویانە لە ڕێگەی بەکارهێنانی میدیا، بەشداری‌کردن لە میدیادا بەگشتی، لەسەر بابەتی میدیایی پێوەندیدار بە پرسی ژنان کار بکەن و بتوانن دۆزی ژنان میدیایی بکەنەوە؟
ئاڤان فارس: لە ڕاستی‌دا هەوڵ و کارکردنی ژنان لە میدیاکان لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، کاریگەریی گەورەی لەسەر دۆزی ژنان هەبووە، بەشێک لەو گۆڕانکاری و یاسا و بڕیارانەی ئیستا لە کوردستان هەیە، پشت‌بەستنی ژنان و ڕێکخراوەکانی ژنان بووە بە میدیا لە هەڵمەتاکانیان و ڕووماڵ‌کردنی پرسەکە، بۆیە زۆر گرینگە بەردەوامی بەو هۆکارانە بدەین کە کاریگەرییان هەبووە لەسەر دۆزی ژنان، کە میدیا یەکێک لە پێشەنگەکانە.

پ٧: ئایا ئەم بەشداری‌کردنە زۆرەی ژنان لە ئێستادا لە میدیاکان‌ بۆتە هۆکارێک کە ژنان بتوانن لە کۆمەڵگەدا پێگەی خۆیان بەهێز بکەن؟
ئاڤان فارس: بەدڵنیاییەوە میدیا کاریگەریی هەیە لەسەر گۆڕانکاری لە ژیانی خەڵک، ئاراستە و بیرکردنەوەی کۆمەڵگەش سەبارەت بە ژن گۆڕاوە، نیشاندانی بەهرە و توانای ژنان لە سەرجەم بوارەکان و خستنەڕووی چیرۆکی سەرکەوتن و هەوڵەکانیان لە ڕێگەی میدیاوە، تێڕوانینی کۆمەڵگەی تا ڕادەیەکی باش گۆڕیوە.

پ٨: وەک پرسیاری کۆتایی، جەنابتان وەک فمێنیست و ڕۆژنامەنووس و مامۆستایەکی زانکۆ پێتان وایە چی پێویستە بکرێ تاوەکوو کۆمەڵگە بەگشتی لەسەر پرسە گرینگەکانی ژنان و کێشەکانیان هۆشیار بکرێتەوە و ژنان بتوانن باش‌تر لە میدیادا ڕەنگدانەوەیان هەبێ و کاریگەر بن؟
ئاڤان فارس: سیاسەتی تایبەت بە ژنان و جێندەر لە نێو بەڕێوەبەرایەتیی میدیاکان‌دا دابندرێ، بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن لەسەر بنەمای لێهاتوویی و کارایی بکرێ، بەرپرسیارێتی بە ژنان بدرێ لە دامەزراوەکانی میدیا لەسەر بنەمای لێهاتوویی پیشەیی و کارامەیی لە هەموو بوارەکان‌دا، گوتاری ڕق و کینە دەرحەق بە ژنان نەمێنێ، کار لەسەر پرەنسیبەکانی مافی مرۆڤ و ژنان لە ناو کاری میدیایی بکرێ، ئیتیک و مۆراڵی میدیایی بپارێزرێ.

بابەتی هاوشێوە

2026-03-16

پیام به مناسبت هشتادمین سالگرد تأسیس اتحادیه زنان دموکرات کردستان ایران

2026-03-15

پەیامی ناوەندی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبۆنەی هەشتا ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی ژنان

2026-03-15

پەیام بە بۆنەی هەشتا ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

2026-03-14
کاروچالاکی

بەڕێوەچوونی سیمینارێک لە وڵاتی نۆروێژ

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-03-15
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

شاندێکی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەردانی پەرلەمانی سویسیان کرد

مقاله: لباس کوردی زنانه، رقص کوردی و بُعد سیاسی این پوشش در ایران

نقش زنان در جنبش مبارزاتی کوردستان از اتحادیه زنان دمکرات در جمهوری کوردستان تا بە امروز

چالاکییەکی هاوبەش لە بێلژیک بە بۆنەی ٨ی مارس؛ پشتیوانی لە خەبات و مافەکانی ژنان

بەشداری یەکیەتیی ژنان لە سیمینارێک لە سەر بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە پەرلەمانی نۆروێژ

بەشداری کردنی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نۆروێژ

سەردان و ڕێزلێنان لە ٣٨ سال خەبات و تێکۆشانی حاجی ئامینە شافعی

ڕۆڵ و پێگەی ژنان لە میدیای کوردی‌دا

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2026-02-24
  • 18:57

دیمانە:نەشمیل عەبدی

وەک دەزانین میدیا لەم سەردەمەدا بەتایبەتی کاریگەرییەکی زۆری هەیە و ئەمە وای کردووە کە میدیا ببێتە سەکۆیەکی زۆر گرینگ و هەر کەسێک تەنیا بە هەبوونی مۆبایلێکی زیرەک بۆخۆی بە تەنیا بتوانێ ببێتە دەنگێک، هەر بۆیە دەمانەوێ لەسەر میدیا ڕابوەستین و پێکەوە تاوتوێی ڕۆڵ و پێگەی ژنی ڕۆژنامەنووس لە میدیای کوردی‌دا بکەین. بزانین ئاخۆ بەوەی کە ڕێژەی ژنان لە میدیا لە ئێستادا بەگشتی زۆری کردووە چ کاریگەرییەکی هەبووە، ژنانی میدیاکار زیاتر لە چ بوارێک و لە چ بابەتێک‌‌دا سەرکەوتنی زیاتریان بەدەست هێناوە و هەروەها تواناکانی ژنانی ڕۆژنامەنووس چۆن هەڵدەسەنگێندرێ لە هەموو شتێک گرینگ‌تر ئاخۆ ژنان لە دەزگا میدیاییەکان‌دا چەندە لە بەڕێوەبردن و بەرپرسیارەتیی وەرگرتن لە بەشە گرینگەکانی میدیا ڕۆڵیان پێ دەدرێ و هەروەها دەمانەوێ لەسەر ئەو بەربەستانەی کە بۆ ژنانی ڕۆژنامەنووس دێنە پێش ڕابوەستین و باسی بکەین و هەروەها ژنان چەندە توانیویانە بەو ڕێژە بەشداری‌کردنە زۆرە، پێگەی کۆمەڵایەتیی خۆیان بەهێز بکەن و بتوانن دۆزی ژنان میدیایی بکەنەوە و بتوانن کار لەسەر ئەم بابەتانە بکەن. بۆ ئەم مەبەستە لە لایەن گۆڤاری «ژنان»ـەوە دیمانەیەکمان لەگەڵ خاتوو «ئاڤان فارس جاف» مامۆستای زانکۆ ـ بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەددین، بەرپرسی بەشی میدیا لە ڕێکخراوی «ئێمە» بۆ گەشەپێدانی مرۆیی، پێک هێناوە کە دەیخەینە بەر ڕا و بۆچوونی ئێوەی بەڕێز.

پ١: سەرەتا پێم خۆشە پێناسەیەکی ڕاگەیاندنمان بۆ بکەیت و بۆمان باس بکەیت کە بۆچی ئەساسەن میدیا گرینگە و لە کوردستان زیاتر کام مۆدێلی ڕاگەیاندن (چاپکراو، بیستراو و بینراو) بەردەنگی هەیە و زیاتر گرینگیی پێ دەدرێ؟
ئاڤان فارس: ڕاگەیاندن هۆیەکە بۆ گەیاندنی پەیام و ئاراستەکردن بە خەڵک، لە پێناو ئاشنابوون بە زانیاریی نوێ، میدیا لە کوردستان گۆڕانکاریی گەورەی لە ژیانی خەڵک‌دا دروست کرد، کاریگەریی هەبوو بەسەر بەرەوپێشەوەچوونی کۆمەڵگە لە زۆر ڕووەوە، سەرجەم مۆدێلەکانی ڕاگەیاندن دەتوانێت کاریگەری دروست بکات؛ بەڵام ئەوەی ئاسان‌تر و خێراتر دەگات، ڕۆڵ و کاریگەریی زیاترە، بەڵام ئەمەش بەو مانایە نایەت کە ئێمە جۆرەکانی دیکەی میدیا لەبیر بکەین، چونکە هەموو مۆدێل و شێوازەکان کاریگەری و سوودی خۆیان هەیە.

پ٢: ڕێژەی بەشداریی ژنان لە دەزگا میدیاییەکان‌دا بە بەراورد لەگەڵ ڕابردوو چۆن هەڵدەسەنگێنن؟ ئایا ئەنجامەکان دڵخۆشکەرن؟
ئاڤان فارس: بەشداریی ژنان لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن، بە بەراوەرد لەگەڵ ڕابردوو گۆڕانکاریی گەورەی بەسەر هاتووە، ڕێژەکە زیادی کردووە بەڵام دڵخۆشکەر نییە، چونکە ئەو زۆربوونی ڕێژەیە کاریگەریی نەبووە لەسەر سیاسەتی دامەزراوەکە، بە هۆی ئەوەی ژنان لە دام‌ودەزگاکانی ڕاگەیاندن لە ناوەندی بڕیاردان‌دا نین و پێگەی ژنان لەو حاستەدا نییە کە پلان و ستراتێژی دابرێژن، بەڵکوو زیاتر وەک جێبەجێکار کەڵکیان لێ وەردەگیرێت؛ گەرچی ئێستا بە هۆی هەبوونی بەشەکانی ڕاگەیاندن لە زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان و خول و ڕاهێنانی زۆر، ژنی ڕاگەیاندنکار توانایە و ئاستی زانستی و ئاکادێمیی زۆر بەرزە.

پ٣: بە پێی هەڵسەنگاندنەکانتان، ژنانی میدیاکار یان ڕۆژنامەنووس زیاتر لە چ بابەتێکی میدیایی‌دا توانیویانە سەرکەوتوو بن؟
ئاڤان فارس: ژنانی میدیاکار لە ڕووی خزمەت‌کردن و خستنەڕووی بابەتەکانی تایبەت بە دۆزی ژنان و بەربەستەکانی بەر دەم ژنان سەرکەوتوو بوون، چونکە کێشەکان وردتر دەبینن و هەستیارن بەرانبەر بەو کێشانە؛ ئەگەرچی خۆم لەو باوەڕەدام کە ژنان لە میدیادا دەتوانن لە سەرجەم بوار و بابەت و گۆشەکان‌دا کار بکەن و سەرکەوتوو بن.

پ٤: وەک دەزانین ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژێ ژمارەی دەزگا میدیاییەکان (چاپکراو، بیسراو و بینراو) ڕوو لە زیادبوونە و کاتێک باس لە ڕۆڵی ژنان لە میدیا دەکەین مەبەستمان تەنیا ڕۆڵی ژنان لە بواری ڕۆژنامەوانی‌دا نییە؛ ژنان چەندە لە بەڕێوەبردن و بەرپرسیارەتیی وەرگرتن لە بەشە گرینگەکانی دەزگا میدیاییەکان ڕۆڵ دەگێڕن یاخود ڕۆڵیان پێ دەدرێ؟
ئاڤان فارس: لە وەڵامی پرسیاری پێشوو، باسی بەشێک لە هۆکارەکانم کرد. لەبەرئەوەی میدیا لە کوردستان هێشتا نەبۆتە کلتوور، بەم هۆکارەوە هەمان ئەو ئەقڵییەتەی لە کوردستان چۆن بیر لە ژن دەکاتەوە لە ناو دامەزراوەکەش بەم شێوەیە بیری لێ دەکاتەوە. وای دەبینێ ژن تاقەت و توانای بەڕێوەبردنی ئەرکی قورس و سەختی نییە، بۆیە تەنها لە کاروبارە لاوەکییەکان و بەرنامە لاوەکییەکان ڕۆڵی پێ دەدات؛ سەرەڕای ئەوەش لە زۆر کەناڵ ژنانی توانا و بەهێزمان هەیە بە هۆی بەردەوامی و پێداگیریی خۆیان توانیویانە بەرپرسیارێتیی هەستیار و باش وەربگرن، بەڵام هێشتا ژمارەیان و گۆڕانکارییەکە جێگەی دڵخۆشی نییە.

پ٥: گەلێک بەربەست هەیە لە کارکردن لە دەزگا میدیاییەکان‌دا بەتایبەتی بۆ ژنانی میدیاکار، ئەم بەربەستانە چەندە توانیویانە ئامانجی خۆیان بپێکن لەمەڕ لاوازکردنی بەشداریی ژنان یاخود ئەرک و ڕۆڵی ژنان بەگشتی لە هەموو بوارەکانی میدیادا؟
ئاڤان فارس: کارکردن لە بواری میدیا بۆ هەر دوو ڕەگەز هاسان نییە، بەتایبەت لە سەردەمی خێرایی و پێشکەوتنی بەردەوام؛ لەگەڵ ئەوەش بەربەستەکانی بەر دەم کارکردنی ژنان لە میدیادا زیاترە بە هۆی هۆکاری کلتووری و خودی و دامەزراوەیی، نەبوونی سیاسەت و ستراتێژیی تایبەت بە دامەزراوەکانی میدیا و بایەخ‌دان بە پریس جێندەر.

پ٦: ژنان چەندە توانیویانە لە ڕێگەی بەکارهێنانی میدیا، بەشداری‌کردن لە میدیادا بەگشتی، لەسەر بابەتی میدیایی پێوەندیدار بە پرسی ژنان کار بکەن و بتوانن دۆزی ژنان میدیایی بکەنەوە؟
ئاڤان فارس: لە ڕاستی‌دا هەوڵ و کارکردنی ژنان لە میدیاکان لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، کاریگەریی گەورەی لەسەر دۆزی ژنان هەبووە، بەشێک لەو گۆڕانکاری و یاسا و بڕیارانەی ئیستا لە کوردستان هەیە، پشت‌بەستنی ژنان و ڕێکخراوەکانی ژنان بووە بە میدیا لە هەڵمەتاکانیان و ڕووماڵ‌کردنی پرسەکە، بۆیە زۆر گرینگە بەردەوامی بەو هۆکارانە بدەین کە کاریگەرییان هەبووە لەسەر دۆزی ژنان، کە میدیا یەکێک لە پێشەنگەکانە.

پ٧: ئایا ئەم بەشداری‌کردنە زۆرەی ژنان لە ئێستادا لە میدیاکان‌ بۆتە هۆکارێک کە ژنان بتوانن لە کۆمەڵگەدا پێگەی خۆیان بەهێز بکەن؟
ئاڤان فارس: بەدڵنیاییەوە میدیا کاریگەریی هەیە لەسەر گۆڕانکاری لە ژیانی خەڵک، ئاراستە و بیرکردنەوەی کۆمەڵگەش سەبارەت بە ژن گۆڕاوە، نیشاندانی بەهرە و توانای ژنان لە سەرجەم بوارەکان و خستنەڕووی چیرۆکی سەرکەوتن و هەوڵەکانیان لە ڕێگەی میدیاوە، تێڕوانینی کۆمەڵگەی تا ڕادەیەکی باش گۆڕیوە.

پ٨: وەک پرسیاری کۆتایی، جەنابتان وەک فمێنیست و ڕۆژنامەنووس و مامۆستایەکی زانکۆ پێتان وایە چی پێویستە بکرێ تاوەکوو کۆمەڵگە بەگشتی لەسەر پرسە گرینگەکانی ژنان و کێشەکانیان هۆشیار بکرێتەوە و ژنان بتوانن باش‌تر لە میدیادا ڕەنگدانەوەیان هەبێ و کاریگەر بن؟
ئاڤان فارس: سیاسەتی تایبەت بە ژنان و جێندەر لە نێو بەڕێوەبەرایەتیی میدیاکان‌دا دابندرێ، بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن لەسەر بنەمای لێهاتوویی و کارایی بکرێ، بەرپرسیارێتی بە ژنان بدرێ لە دامەزراوەکانی میدیا لەسەر بنەمای لێهاتوویی پیشەیی و کارامەیی لە هەموو بوارەکان‌دا، گوتاری ڕق و کینە دەرحەق بە ژنان نەمێنێ، کار لەسەر پرەنسیبەکانی مافی مرۆڤ و ژنان لە ناو کاری میدیایی بکرێ، ئیتیک و مۆراڵی میدیایی بپارێزرێ.

بابەتی هاوشێوە

2026-03-16

پیام به مناسبت هشتادمین سالگرد تأسیس اتحادیه زنان دموکرات کردستان ایران

2026-03-15

پەیامی ناوەندی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبۆنەی هەشتا ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی ژنان

2026-03-15

پەیام بە بۆنەی هەشتا ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

2026-03-14

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی