Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

ڕێز لە کێ دەگیردرێ!

  • نووسەر: ئاسۆ مینبەری
  • بڵاوکردنەوە: 2023-04-03
  • 10:19

٤ مانگ پاش کوشتنی ژینا ئەمینی بە دەستی هێزەکانی گەشتی ئێرشادی ڕێژیم لە تاران، موعاونەتی کاروباری ژنان و بنەماڵەی دەوڵەتی سێزدەیەم، کۆنگرەیەکی لەژێر ناوی «کۆنگرەی نێونەتەوەیی ژنانی کارتێکەر» بەڕێوە برد.

لە ڕاستیدا پاش کوژرانی ژینا ئەمینی ناڕەزایەتییەکی بەربڵاو کۆمەڵگەی کوردستان و ئێرانی گرتەوە، ئەگەرچی ئەم شەپۆلە لە ناڕەزایەتییە، سەرەتا دژ بە کردەوەیەکی قیزەون و شەرمهێنەری گەشتی ئێرشاد دەستی پێ کرد بەڵام ئامانجەکەی زیاتر ناڕەزایەتیدەربڕین بە ڕوانین و کردەوەکانی ڕێژیم بەنیسبەت پێگەی ژنان لە کۆمەڵگەدا بوو، بە جۆرێک کە ڕەنگدانەوەی بەربڵاوی ئەم ناڕەزایەتییانە لە میدیا جیهانییەکاندا شەپۆلێکی بەربڵاو لە کاردانەوەکان بەتایبەت لەلایەن کەسایەتییە سیاسییەکانی جیهانی بە دوای خۆیدا هێنا.

هەر ئەم کاردانەوە خێرایەی خودی خەڵک و بەتایبەتیش توێژی ژنان و کەسایەتییە دیارەکانی جیهانیش وای کرد کە کۆماری ئیسلامی دەستەوداوێنێ فێڵێکی نوێ بێت؛ بۆیە لە ڕۆژی ٣٠ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی و ٤ مانگ پاش کوژرانی ژینا و بەردەوامبوونی ناڕەزایەتییەکان، بۆ وڵامدانەوە بە گوشارە هەمەلایەنەکان گاڵتەجارێکی بەڕێوە برد.

ئەم کۆنگرەیە بە بەشداریی ٣٠٠ میوان لە ٩٠ وڵاتی جیهانەوە بەڕێوە چوو، لە سێ بواری کارئافەرینی، داهێنان و چالاکیی کۆمەڵایەتیدا و بە وتەی خۆیان بە پێوانەی پێوەرە نێونەتەوەیی و نێوخۆییەکان، هەڵسەنگاندن بۆ کەسەکان کرا و لە کۆتاییدا ٧ کەس لەم ژنانە کە بە ژنی کارتێکەر ناسێندران، خەڵات کران.

بەڕێوەچوونی ئەم کۆنگرەیە لەم دۆخەدا کە کۆمەڵگەی ئێران لە گێژاوی ناڕەزایەتییەکاندایە و دۆخی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی بە چەشنێکە کە بە بچووکترین ڕووداو ئەگەری ڕووخانی ڕێژیمیش دێتە ئاراوە، بەڕێوەبردنی ئەم کۆنگرەیە ئاڵترناتیڤێکی مەحاڵ بۆ پێشگرتن لە ڕووخان و لەناوچوونە، ڕەنگە ڕێژیم پێی وا بووبێت کە بە بەڕێوەبردنی ئەم ڕێوڕەسمە ئەتوانێ نەختێک لە گوشارەکان کەم بکاتەوە بەڵام لە ڕاستیدا خودی بەڕێوەبردنی ئەم ڕێوڕەسمە، وای کرد کە هێرشەکان بۆ سەر ڕێژیمی ئیسلامی زیاتر ببێتەوە.

خاڵی سەرنجڕاکێش ئەوەیە کە لەنێو خودی دەسەڵاتیشدا کۆمەڵێک ڕەخنە لەم کۆنگرەیە گیرا و ناکۆکیی نێوان باڵەکانی سەر بە ڕێژیمی بە دواوە بوو. لەم پێوەندییەدا، کەسایەتییە ڕێفۆرمخوازەکان و لەوانە عەباس عەبدی لە ڕۆژنامەی «اعتماد»دا ڕەخنەی لەم کۆنگرەیە گرت و بە ئاماژەدان بە ناڕەزایەتییەکان و کاردانەوە جیهانییەکان ئەم کۆنگرەیەی بە کاردانەوەی ئاشکرای بەنیسبەت ئەم ڕووداوانە ناو برد و وتی ژنانی کارتێکەری خۆمان لە زینداندان و ژنانی کارتێکەری ئامریکا و ئافریقا دێن بۆ ئێران! تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش وەک هەمیشە بوونە گۆڕەپانێک بۆ کاردانەوە بەنیسبەت ئەم پرسە و بە شێوازی جیاواز ڕەخنە لە کۆماری ئیسلامی و سیاسەتی دژەژنی ئەم ڕێژیمە گیرا، لەم چوارچێوەیەدا بوو کە ڕۆژنامەی «کەیهان» سەر بە خامنەیی ڕێبەری ڕێژیم بۆ وڵامدانەوە بە ڕەخنەکان، ڕەخنەگرانی کۆنگرەکەی کردە ئامانج و نووسیی ئەوان تەنیا «ڕێفۆرمخوازەکان»ن و تەنیا ژنانی «چاوشین» و «قژکاڵی ئورووپایی»یان پێ گرینگە!

بەڵام با بچینەوە سەر خودی ڕێوڕەسمەکە؛ تێچووی ڕێوڕەسمەکە ڕەخنەیەکی زۆری بە دوای هێنا، بە پێی زانیارییەکان جگە لە پارەیەک کە بۆ خودی ڕێوڕەسمەکە و تێچووی مانەوەی ٥ ڕۆژی میوانەکان لە هۆتێل خەرج کراوە، تەنیا ٢٠ هەزار یۆرۆ وەکوو خەڵات بە براوەکان دراوە؛ لەم پێوەندییەدا ماڵپەڕی «رویداد ٢٤» ڕایگەیاند کە بوودجەی تەرخانکراو بۆ موعاونەتی ژنان ٣٨ میلیارد و نیوە لە حاڵێکدا کە تەنیا ٢١ میلیارد پارە بۆ ئەم کۆنگرەیە خەرج کراوە! لەلایەکی دیکەشەوە شێوازی جلوبەرگی هەندێ لە میوانەکان بوو بە جێگای باسوخواس و هەر لەم پێوەندییەدا باس لەوە کرا کە شێوازی پۆششی ژینا ئەمینی زۆر زیاتر لەوەی میوانەکانی ئەم کۆنگرەیە لەگەڵ پێوەرە داسەپاوەکانی کۆماری ئیسلامی یەکی دەگرتەوە ئەی چۆن بوو کە ژینا لە پێتەختی ئێراندا و لەلایەن پۆلیسی گەشتی ئێرشادەوە درایە بەر لێدان و گیانی لێ ئەستێندرا، کەچی لەملاوە کۆماری ئیسلامی بەفەرمی و بە تێچوویەکی زۆرەوە کەسانێک بانگهێشتی کۆنگرە گاڵتەجاڕییەکەی دەکات کە بە هیچ جۆرێک لەگەڵ پێوەرەکانی خۆی تەبا نین؟!

بۆیە لێرەدا ئەم پرسیارە دێتە ئاراوە کە ڕێز لە کێ دەگیردرێ؟!

کۆماری ئیسلامی باش دەزانێ کە بەرەو لێواری ڕووخان ڕۆیشتووە، ئاوڕدانەوەیەکی خێرای ڕووداوەکانی چەند مانگی ڕابردوو لە سەرتاسەری ئێران و کوردستان نیشان دەدات کە ڕێژیم نەتەنیا ڕەوایی خۆی لەدەست داوە کە هیچ حیسابێکیش بۆ خۆی و ناوەند و دامودەزگا سەرکوتکەرەکانیشی ناکرێ بەتایبەت لەلایەن ژنانەوە! نموونەی دیاری ئەم حیساب بۆ نەکردنە یەکەم زارای نیشتمان بوو کە ڕۆژێک پێش ٢٢ی ڕێبەندان و ڕێپێوانی گاڵتەجاڕی ئەم ڕۆژە، لە زیندانی سنە دەرکرا تاکوو بە خەیاڵی خۆیان کەسایەتیی زارا ببەنە ژێر پرسیارەوە و بڵێن ئەوەتا زاراکەتان داوای لێخۆشبوونی لە ڕێبەرەکەمان کردبوو و ڕۆژێک پێش لە ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشەکەمان ئازادمان کرد! کەچی زارا بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک هەموو پیلانەکەی کردە بڵقی سەر ئاو و جارێکی دیکە زەبوونیی ڕێژیم و دامودەزگا داپڵۆسێنەرەکانی وەبیر ڕێژیم و ڕێبەرەکەشیان هێنایەوە! لەلایەکی دیکەوە و لەم ڕۆژانەی دواییدا، سپیدە قولیان پاش ماوەیەک زیندانیبوون ئازاد کرا و لە کاتی هاتنەدەرەوە لە زیندان بە دەنگی بەرز و هەر لە بەردەم زیندانی ڕێژیمدا وتی: «خامنەای ضحاک، می‌کشیمت زیر خاک»، کە ئەمە تووڕەبوونی بەرپرسانی ڕێژیمی لێ کەوتەوە و دوای تێپەربوونی چەند کاتژمێر بۆ جارێکی دیکە سپیدە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرایەوە.

ئەوەی کە سەرنجڕاکێشە ئەمەیە کە هەم زارا و هەم سپیدە لەو ژنانە بوون کە لە ساڵی ٢٠٢٢ دا بی‌بی‌سی ئەوانی لە ڕیزی ١٠٠ ژنی کارتێکەری جیهاندا بە دنیا ناساند، ئەمە لەکاتێکدایە کە لە ڕوانگەی ڕێژیمی دژەژنی ئیسلامیی ئێرانەوە ئەم ژنانە جێگایان بەندیخانە و دوورخرانەوە لە کۆمەڵگەیە. لە ڕاستیدا کۆماری ئیسلامی لە ژنانی کارتێکەری ئەم جوگرافیا دەسکردەش دەترسێ! دەترسێ لەوەی کە زارا دەنگی ژنانی کوردستان بێ و بۆ داواکردنی مافی سروشتی و مرۆیی خوێندن بە زمانی دایکی و وتنەوەی وانەی نیشتمان خۆشەویستی بە منداڵانی کوردستان، پێشەنگی ژنانی کوردستان بێت، دەترسێت کە سپیدە قولیان پێشەنگی ژنانی مافخوراوی ئەهواز و ئێران بێت و نەهێڵێ مافی کەسیان پێشێل بکرێت.

بەڕێوەبردنی کۆنگرە گاڵتەجاڕییەکەی ڕێژیم لە بەفرانباری ئەمساڵدا، جیا لەوەی کە کاردانەوە بە پرسی ژنان لە کۆمەڵگە بوو، کاردانەوە بە تێکۆشانی ئەو ژنانە بوو کە بە باوەڕبەخۆبوون و متمانە بە ڕێگا و ڕێبازێک کە بۆ بەرخودان دژی ئەم ڕێژیمە هەڵیانبژاردووە، پێگەی ڕێژیمیان لەرزۆک کردووە. مەرگی ژینا و هەموو ڕووداوەکانی ئەم ٦ مانگە نیشانیان دا کە ژنان چەندە دەتوانن کارتێکەر بن، ژنان چۆن دەتوانن پێشەنگ بن و چۆن دەتوانن هۆکاری لەنێوچوونی دەسەڵاتێکی تۆتالیتەر بن کە زیاتر لە ٤ دەیەیە ستەمیان لێ دەکات و پێی وابوو ئەم ئاگرە بۆ هەتاهەتایە لە ژێر خۆڵەمێشدا دەمێنێتەوە.

هەوڵەکانی ڕێژیم لە چوارچێوەی ئەم جۆرە کۆبوونەوە و ڕێوڕەسمانەدا نموونەی ئاشکرای دەستەوەستانی و دۆشداماویی ڕێژیمە بەڵام بێگومان هیچ ڕێوڕەسمێکی لەم چەشنە ناتوانێ پێش بە بینینی ڕاستییەکان بگرێ و سەرەڕای هەموو پیلان و ڕێوڕەسمە بێ ناوەڕۆکەکانیش ئێستا هەموو جیهان دەزانن کە ڕێژیمی ئاخوندی ڕێژیمێکی دژی مرۆڤایەتییە و ڕووخانی ئەتوانێ گەورەترین ڕووداوی کارتێکەری سەدە بێ!

بابەتی هاوشێوە

پرسی کورد و داهاتوو!

2025-12-03

ئایا کۆمەڵانی خەڵکی ئێران ئامادەن نرخی ئازادی بدەن…؟

2025-11-17

اقتصاد ورشکسته، سرکوب بی‌نتیجه و پایان محتوم جمهوری اسلامی

2025-11-03

پرسی نەتەوە بوونی کورد

2025-10-26
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

کاک مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی مافی مرۆڤ پەیامێکی بڵاو کردەوە.

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-12-10
هاوپۆلنه‌كراو

۲۵ نوامبر؛ روزی که جهان باید دوباره از نو تعریف شود

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-12-08
هەواڵ

کوشتنی لەیلا ئازەری لە لایەن هاوژینی پێشووی لە شاری بۆکان

پەیامی دەستەی بەڕێوەبەریی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ١٦ی سەرماوەز ڕۆژی کەمئەندامان

زن در فرهنگ کوردی

بەڕێوەچوونی سیمیناری “مێژووی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان و بەراوردکردنی بە دۆخی ئێستای ژنان” لە لایەن یەکیەتیی ژنانەوە

ئەندامانی کۆمیتەی قەندیل سەر بە تەشکیلاتی ئاشکرای حیزبی دێموکرات، سەردانی بنکەی ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنانیان کرد

بەڕێوەچونی سیمینارێک لەژێر ناوی مافی دیاریکردنی چارەنووس لە وڵاتی فرەنەتەوەیدا

ئەندامانی یەکیەتی ژنان سەردانی بنکەی ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنانیان کرد

پرسی کورد و داهاتوو!

بەشداری ئەندامانی یەکیەتیی ژنانی کومیتەی ئاڵمان لە سێمینارێک تایبەت به 25ی نۆڤامبر

ڕێز لە کێ دەگیردرێ!

  • ئاسۆ مینبەری
  • بڵاوکردنەوە: 2023-04-03
  • 10:19

٤ مانگ پاش کوشتنی ژینا ئەمینی بە دەستی هێزەکانی گەشتی ئێرشادی ڕێژیم لە تاران، موعاونەتی کاروباری ژنان و بنەماڵەی دەوڵەتی سێزدەیەم، کۆنگرەیەکی لەژێر ناوی «کۆنگرەی نێونەتەوەیی ژنانی کارتێکەر» بەڕێوە برد.

لە ڕاستیدا پاش کوژرانی ژینا ئەمینی ناڕەزایەتییەکی بەربڵاو کۆمەڵگەی کوردستان و ئێرانی گرتەوە، ئەگەرچی ئەم شەپۆلە لە ناڕەزایەتییە، سەرەتا دژ بە کردەوەیەکی قیزەون و شەرمهێنەری گەشتی ئێرشاد دەستی پێ کرد بەڵام ئامانجەکەی زیاتر ناڕەزایەتیدەربڕین بە ڕوانین و کردەوەکانی ڕێژیم بەنیسبەت پێگەی ژنان لە کۆمەڵگەدا بوو، بە جۆرێک کە ڕەنگدانەوەی بەربڵاوی ئەم ناڕەزایەتییانە لە میدیا جیهانییەکاندا شەپۆلێکی بەربڵاو لە کاردانەوەکان بەتایبەت لەلایەن کەسایەتییە سیاسییەکانی جیهانی بە دوای خۆیدا هێنا.

هەر ئەم کاردانەوە خێرایەی خودی خەڵک و بەتایبەتیش توێژی ژنان و کەسایەتییە دیارەکانی جیهانیش وای کرد کە کۆماری ئیسلامی دەستەوداوێنێ فێڵێکی نوێ بێت؛ بۆیە لە ڕۆژی ٣٠ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی و ٤ مانگ پاش کوژرانی ژینا و بەردەوامبوونی ناڕەزایەتییەکان، بۆ وڵامدانەوە بە گوشارە هەمەلایەنەکان گاڵتەجارێکی بەڕێوە برد.

ئەم کۆنگرەیە بە بەشداریی ٣٠٠ میوان لە ٩٠ وڵاتی جیهانەوە بەڕێوە چوو، لە سێ بواری کارئافەرینی، داهێنان و چالاکیی کۆمەڵایەتیدا و بە وتەی خۆیان بە پێوانەی پێوەرە نێونەتەوەیی و نێوخۆییەکان، هەڵسەنگاندن بۆ کەسەکان کرا و لە کۆتاییدا ٧ کەس لەم ژنانە کە بە ژنی کارتێکەر ناسێندران، خەڵات کران.

بەڕێوەچوونی ئەم کۆنگرەیە لەم دۆخەدا کە کۆمەڵگەی ئێران لە گێژاوی ناڕەزایەتییەکاندایە و دۆخی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی بە چەشنێکە کە بە بچووکترین ڕووداو ئەگەری ڕووخانی ڕێژیمیش دێتە ئاراوە، بەڕێوەبردنی ئەم کۆنگرەیە ئاڵترناتیڤێکی مەحاڵ بۆ پێشگرتن لە ڕووخان و لەناوچوونە، ڕەنگە ڕێژیم پێی وا بووبێت کە بە بەڕێوەبردنی ئەم ڕێوڕەسمە ئەتوانێ نەختێک لە گوشارەکان کەم بکاتەوە بەڵام لە ڕاستیدا خودی بەڕێوەبردنی ئەم ڕێوڕەسمە، وای کرد کە هێرشەکان بۆ سەر ڕێژیمی ئیسلامی زیاتر ببێتەوە.

خاڵی سەرنجڕاکێش ئەوەیە کە لەنێو خودی دەسەڵاتیشدا کۆمەڵێک ڕەخنە لەم کۆنگرەیە گیرا و ناکۆکیی نێوان باڵەکانی سەر بە ڕێژیمی بە دواوە بوو. لەم پێوەندییەدا، کەسایەتییە ڕێفۆرمخوازەکان و لەوانە عەباس عەبدی لە ڕۆژنامەی «اعتماد»دا ڕەخنەی لەم کۆنگرەیە گرت و بە ئاماژەدان بە ناڕەزایەتییەکان و کاردانەوە جیهانییەکان ئەم کۆنگرەیەی بە کاردانەوەی ئاشکرای بەنیسبەت ئەم ڕووداوانە ناو برد و وتی ژنانی کارتێکەری خۆمان لە زینداندان و ژنانی کارتێکەری ئامریکا و ئافریقا دێن بۆ ئێران! تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش وەک هەمیشە بوونە گۆڕەپانێک بۆ کاردانەوە بەنیسبەت ئەم پرسە و بە شێوازی جیاواز ڕەخنە لە کۆماری ئیسلامی و سیاسەتی دژەژنی ئەم ڕێژیمە گیرا، لەم چوارچێوەیەدا بوو کە ڕۆژنامەی «کەیهان» سەر بە خامنەیی ڕێبەری ڕێژیم بۆ وڵامدانەوە بە ڕەخنەکان، ڕەخنەگرانی کۆنگرەکەی کردە ئامانج و نووسیی ئەوان تەنیا «ڕێفۆرمخوازەکان»ن و تەنیا ژنانی «چاوشین» و «قژکاڵی ئورووپایی»یان پێ گرینگە!

بەڵام با بچینەوە سەر خودی ڕێوڕەسمەکە؛ تێچووی ڕێوڕەسمەکە ڕەخنەیەکی زۆری بە دوای هێنا، بە پێی زانیارییەکان جگە لە پارەیەک کە بۆ خودی ڕێوڕەسمەکە و تێچووی مانەوەی ٥ ڕۆژی میوانەکان لە هۆتێل خەرج کراوە، تەنیا ٢٠ هەزار یۆرۆ وەکوو خەڵات بە براوەکان دراوە؛ لەم پێوەندییەدا ماڵپەڕی «رویداد ٢٤» ڕایگەیاند کە بوودجەی تەرخانکراو بۆ موعاونەتی ژنان ٣٨ میلیارد و نیوە لە حاڵێکدا کە تەنیا ٢١ میلیارد پارە بۆ ئەم کۆنگرەیە خەرج کراوە! لەلایەکی دیکەشەوە شێوازی جلوبەرگی هەندێ لە میوانەکان بوو بە جێگای باسوخواس و هەر لەم پێوەندییەدا باس لەوە کرا کە شێوازی پۆششی ژینا ئەمینی زۆر زیاتر لەوەی میوانەکانی ئەم کۆنگرەیە لەگەڵ پێوەرە داسەپاوەکانی کۆماری ئیسلامی یەکی دەگرتەوە ئەی چۆن بوو کە ژینا لە پێتەختی ئێراندا و لەلایەن پۆلیسی گەشتی ئێرشادەوە درایە بەر لێدان و گیانی لێ ئەستێندرا، کەچی لەملاوە کۆماری ئیسلامی بەفەرمی و بە تێچوویەکی زۆرەوە کەسانێک بانگهێشتی کۆنگرە گاڵتەجاڕییەکەی دەکات کە بە هیچ جۆرێک لەگەڵ پێوەرەکانی خۆی تەبا نین؟!

بۆیە لێرەدا ئەم پرسیارە دێتە ئاراوە کە ڕێز لە کێ دەگیردرێ؟!

کۆماری ئیسلامی باش دەزانێ کە بەرەو لێواری ڕووخان ڕۆیشتووە، ئاوڕدانەوەیەکی خێرای ڕووداوەکانی چەند مانگی ڕابردوو لە سەرتاسەری ئێران و کوردستان نیشان دەدات کە ڕێژیم نەتەنیا ڕەوایی خۆی لەدەست داوە کە هیچ حیسابێکیش بۆ خۆی و ناوەند و دامودەزگا سەرکوتکەرەکانیشی ناکرێ بەتایبەت لەلایەن ژنانەوە! نموونەی دیاری ئەم حیساب بۆ نەکردنە یەکەم زارای نیشتمان بوو کە ڕۆژێک پێش ٢٢ی ڕێبەندان و ڕێپێوانی گاڵتەجاڕی ئەم ڕۆژە، لە زیندانی سنە دەرکرا تاکوو بە خەیاڵی خۆیان کەسایەتیی زارا ببەنە ژێر پرسیارەوە و بڵێن ئەوەتا زاراکەتان داوای لێخۆشبوونی لە ڕێبەرەکەمان کردبوو و ڕۆژێک پێش لە ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشەکەمان ئازادمان کرد! کەچی زارا بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک هەموو پیلانەکەی کردە بڵقی سەر ئاو و جارێکی دیکە زەبوونیی ڕێژیم و دامودەزگا داپڵۆسێنەرەکانی وەبیر ڕێژیم و ڕێبەرەکەشیان هێنایەوە! لەلایەکی دیکەوە و لەم ڕۆژانەی دواییدا، سپیدە قولیان پاش ماوەیەک زیندانیبوون ئازاد کرا و لە کاتی هاتنەدەرەوە لە زیندان بە دەنگی بەرز و هەر لە بەردەم زیندانی ڕێژیمدا وتی: «خامنەای ضحاک، می‌کشیمت زیر خاک»، کە ئەمە تووڕەبوونی بەرپرسانی ڕێژیمی لێ کەوتەوە و دوای تێپەربوونی چەند کاتژمێر بۆ جارێکی دیکە سپیدە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرایەوە.

ئەوەی کە سەرنجڕاکێشە ئەمەیە کە هەم زارا و هەم سپیدە لەو ژنانە بوون کە لە ساڵی ٢٠٢٢ دا بی‌بی‌سی ئەوانی لە ڕیزی ١٠٠ ژنی کارتێکەری جیهاندا بە دنیا ناساند، ئەمە لەکاتێکدایە کە لە ڕوانگەی ڕێژیمی دژەژنی ئیسلامیی ئێرانەوە ئەم ژنانە جێگایان بەندیخانە و دوورخرانەوە لە کۆمەڵگەیە. لە ڕاستیدا کۆماری ئیسلامی لە ژنانی کارتێکەری ئەم جوگرافیا دەسکردەش دەترسێ! دەترسێ لەوەی کە زارا دەنگی ژنانی کوردستان بێ و بۆ داواکردنی مافی سروشتی و مرۆیی خوێندن بە زمانی دایکی و وتنەوەی وانەی نیشتمان خۆشەویستی بە منداڵانی کوردستان، پێشەنگی ژنانی کوردستان بێت، دەترسێت کە سپیدە قولیان پێشەنگی ژنانی مافخوراوی ئەهواز و ئێران بێت و نەهێڵێ مافی کەسیان پێشێل بکرێت.

بەڕێوەبردنی کۆنگرە گاڵتەجاڕییەکەی ڕێژیم لە بەفرانباری ئەمساڵدا، جیا لەوەی کە کاردانەوە بە پرسی ژنان لە کۆمەڵگە بوو، کاردانەوە بە تێکۆشانی ئەو ژنانە بوو کە بە باوەڕبەخۆبوون و متمانە بە ڕێگا و ڕێبازێک کە بۆ بەرخودان دژی ئەم ڕێژیمە هەڵیانبژاردووە، پێگەی ڕێژیمیان لەرزۆک کردووە. مەرگی ژینا و هەموو ڕووداوەکانی ئەم ٦ مانگە نیشانیان دا کە ژنان چەندە دەتوانن کارتێکەر بن، ژنان چۆن دەتوانن پێشەنگ بن و چۆن دەتوانن هۆکاری لەنێوچوونی دەسەڵاتێکی تۆتالیتەر بن کە زیاتر لە ٤ دەیەیە ستەمیان لێ دەکات و پێی وابوو ئەم ئاگرە بۆ هەتاهەتایە لە ژێر خۆڵەمێشدا دەمێنێتەوە.

هەوڵەکانی ڕێژیم لە چوارچێوەی ئەم جۆرە کۆبوونەوە و ڕێوڕەسمانەدا نموونەی ئاشکرای دەستەوەستانی و دۆشداماویی ڕێژیمە بەڵام بێگومان هیچ ڕێوڕەسمێکی لەم چەشنە ناتوانێ پێش بە بینینی ڕاستییەکان بگرێ و سەرەڕای هەموو پیلان و ڕێوڕەسمە بێ ناوەڕۆکەکانیش ئێستا هەموو جیهان دەزانن کە ڕێژیمی ئاخوندی ڕێژیمێکی دژی مرۆڤایەتییە و ڕووخانی ئەتوانێ گەورەترین ڕووداوی کارتێکەری سەدە بێ!

بابەتی هاوشێوە

پرسی کورد و داهاتوو!

2025-12-03

ئایا کۆمەڵانی خەڵکی ئێران ئامادەن نرخی ئازادی بدەن…؟

2025-11-17

اقتصاد ورشکسته، سرکوب بی‌نتیجه و پایان محتوم جمهوری اسلامی

2025-11-03

پرسی نەتەوە بوونی کورد

2025-10-26

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی