Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

ڕێژیم لە تاڵێک قژی ژنان هەتاکوو بیر و هزریان دەترسێ

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2024-06-21
  • 20:03

سەروتار: گۆڤاری ژنان

٤٤ سالە کۆماری ئیسلامی بە دژی ژنان جووڵاوەتەوە جا هەر لەو کاتەوە کە هاتە سەر کار هەتاکوو ئێستا بە گرتن و زیندانی کردن و لە سێدارەدانی ژنان دەستی بەو حکوومەتە قیزەونەی کرد.
لە ماوەی ئەو چەند مانگەی ڕابردوودا حکوومەت بە بەرداوامی دەستی کردووە بە گرتن و بەندکردنی ژنان و کچانی کورد، بە تایبەت ئەو ژنانەی لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا دەنگیان دلێر بوو و بیر و هزیان ببوو بە ڕێنیشاندەری ژنانی دیکەی دەورو بەریان.
ئەوان لەم ساڵانەی ڕابرووەدا تەنانەت لەنێو زیندانەکانیش بە ناردنی دەنگی هاوبەندییەکانیان و زیندانییەکانی دیکە بۆ دەرەوەی زیندان و بە مان گرتن لە خواردن و زۆر جار پشتگیری کردنی کۆمەڵیک زیندانی ژن بە ناوەکانی مەحبوبە ڕەزایی، هەستی ئەمیری، سەمانە ئەسغەری، سەکینە پەروانە، مریەم یەحیوی، ناهید تەقەوی، نەرگس محەممەدی، ئانیشا ئەسەدوڵاهی، سپیدە قولیان و گۆڵڕۆخ ئیرایی، نامەیەکیان بڵاو دەکەنەوە بۆ پشتگیریکردن لە کۆمەڵگەی بەهایی لە ئێران.
کۆمەڵیکی دیکە لە ژنان لەو ماوەیەدا بە هۆکاری جۆراوجۆر دەستبەسەر و زیدانی کراون کە لە نێویاندا فەرزانە قەرەحەسەنلوو، بەند کراوێکی کاتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی کە بەشی چەپی جەستەی بە تەواوەتی هەست و هێزی خۆی لەدەست داوە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی جۆزەردان بە هۆی نەبوونی چاودێرییە پزیشکییەکان مانی لە خواردن گرتوە. مریەم مەحموودئابادی یەکێک لە چالاکوانانی ژنی خەڵکی سیرجان سەر بە پارێزگای کرمان، دوای تێپەڕبوونی 31ڕۆژ بە سەر دەستبەسەربوونیدا بە قەراری دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ناوەندی ئەم شارە ئازاد کراوە، سووسەن حەسەنزادە، چالاکی مەدەنی و وانەبێژی زمانی کوردی دوای ٢٨ ڕۆژ بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
ئەو هەواڵانە و هاوشێوەیان بە دەیان جار لە میدیا و سوشیاڵ میدیا دەبیسترێن و بە بەردەوامی هەموو جیهان چاوی بە کردوەوەی دزیو و نابەجێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دەکەوێ و ئەو ڕێژیمە وەک ڕێژیمێکی دژە مرۆڤ و دیکتاتۆڕ و توتالیتێر هاتاکوو ئێستا بە هەموو جیهان ناسێندراوە. بەڵام ئەوەی جێی سەرسووڕمانە ئەوەیە ئەو بەوپەڕی بێشەرمییەوە هەروا بە ملهوڕی و درێژە بەو حکوومەتە دەدا و بەردەوام یەکێک لە ترسە گەورەکانی پێگەیشتن و گەورە بوونی ژنان بووە هەر بەو هۆیەش لە زۆربەی یاساکانی دا ڕێگای گەشە و گەورە بوونی ژنانی گرتووە و ئەگەریش ژنێک بە هیمەتی خۆی سەرکەوتبێ دەیان کۆسپ و بەربەستی بە ناو یاسایی لەسەر ڕێگای داناوە.
هەڵبەت لەو چەند ساڵەدا چەندین ژن هەتا ئاستی باڵا و بە ڕواڵەت بەرز ڕۆیشتن بەڵام مخابن یان هەمووی لە دەست و پێوەندییەکانی خۆیان بوون و هەر وەک داوەڵیک هەرچی ئەوان نەیانگوتبایە نەیانکردووە کە تەنانەت ئەوانیش هەر هەتا ڕادەیەکی کەم توایویانە دەرکەون. یانیش هەر بە زووترین کات بێدەنگ کراون و یان ئەوەی کە ناچار بە کۆچ بەرەو هەندەران کراون.
لە هەموو ئەو ساڵانەدا ژنانی ئازادیخواز و یاخی لەو حکوومەتەش کەم نەبوون کە دەکرێ لە نێویان دا ئاماژە بە موژگان کاووسی و نەرگس محەممەدی و زارا محەممەدی و دەیانی وەک ئەوان بکەین کە بوێرانە لە بەرابەر دێوەزمەی کۆماری ئیسلامی ڕاوەستان و لەلایەک ویستی ڕەوای خۆیان وەک ژنێک داوا کرد و لەلایەکی دیکەوە بوونە دەنگی سەدان ژنی دیکە کە لەو چوارچێوە جوغرافیایەی کە پێی دەگوترێ ئێران، دەژین و ئەوە جیاواز نییە لە چ نەتەوە و شار و ناوچەیەک بن یان چ ئایین و ئایینزایەکیان ببێ، گرینگ ئەوەیە کە ژن بن و ئەوە کەفایەت دەکا بۆ ئەوەی خۆفی ئەوەیان لەسەردا بێ پایەکانی حکوومەتەکەیان بلەقێنێ بۆیە تاقەتیان نەما و بە بیری ئەوەی کە داخوا ەست لە ویستەکانیان دەکێشن دەستبەسەر و زیندانییان کردن.
نموونەیەکی بەرچاو کە لەو ژنانەی لە ساڵانی ڕابردوودا بەرچاو بووە خاتوو زێنەب جەلالیان بووە کە لە دوای دەستگیرکردن و زیندانیکردنی هەتا ئێستا سێ جار هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری بەڕیوە چووە و بە هۆی بەربوونەوەی فڕۆکەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی و کوژرانی ئەو سەرۆککۆمارە ئێستا لە بەرەبەری هەڵبژاردنی ناوەختەی سەرۆککۆماری یانی چوارەمین هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری دان. تەنانەت دوای ئەو هەموو ماوەیە مافی چاوپێکەوتنی پێ نادرێ چونکە لەوە دەترسێن کە نەخوازا دەنگی بگا بە کەسانی دیکە و بیری زێنەب جەلالیان ببێتە هۆی ئەوەی سەد هێندەی وەک خۆی درووست بێ.
گۆڕانکارییان لە ئێران ئەوەندە خێرایە کە زۆر شت دوور لە چاوەڕوانییە بۆ ئەوەی بەسەر خەڵک دێ و ئەو خەونە دزێوەی حکوومەت بۆ خەڵکی بینیوە دوور لە چاوەڕوانی نییە، پێویستە ژنان و کچانی ئەو نیشتمانە بەبیر و ڕوانگەی بەهێزو هزری دێموکراتانە بەرهەڵستی هەموو ناحەزێکی ئەو نەتەوەیە بنەوە.
ئەو ڕێژیمە نیشانی داوە هەم لە تاڵە پرچی ژینا دەترسێ و هەم لەبیر و هزری زارا و هەم لە دەنگی موژگان کاووسی و نەرگس محەممەدی. و دەیان ژنی دیکە بۆیە وەک دێوەزمە هەڵدەکوتیتە سەر ژنان بە کوشتن و گرتن و تۆقاندن هەوڵی بێدەنگ کردنیانی هەیە.

بابەتی هاوشێوە

2026-03-16

پیام به مناسبت هشتادمین سالگرد تأسیس اتحادیه زنان دموکرات کردستان ایران

2026-03-15

پەیامی ناوەندی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبۆنەی هەشتا ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی ژنان

2026-03-15

پەیام بە بۆنەی هەشتا ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

2026-03-14
کاروچالاکی

بەڕێوەچوونی سیمینارێک لە وڵاتی نۆروێژ

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-03-15
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

شاندێکی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەردانی پەرلەمانی سویسیان کرد

مقاله: لباس کوردی زنانه، رقص کوردی و بُعد سیاسی این پوشش در ایران

نقش زنان در جنبش مبارزاتی کوردستان از اتحادیه زنان دمکرات در جمهوری کوردستان تا بە امروز

چالاکییەکی هاوبەش لە بێلژیک بە بۆنەی ٨ی مارس؛ پشتیوانی لە خەبات و مافەکانی ژنان

بەشداری یەکیەتیی ژنان لە سیمینارێک لە سەر بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە پەرلەمانی نۆروێژ

بەشداری کردنی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نۆروێژ

سەردان و ڕێزلێنان لە ٣٨ سال خەبات و تێکۆشانی حاجی ئامینە شافعی

ڕێژیم لە تاڵێک قژی ژنان هەتاکوو بیر و هزریان دەترسێ

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2024-06-21
  • 20:03

سەروتار: گۆڤاری ژنان

٤٤ سالە کۆماری ئیسلامی بە دژی ژنان جووڵاوەتەوە جا هەر لەو کاتەوە کە هاتە سەر کار هەتاکوو ئێستا بە گرتن و زیندانی کردن و لە سێدارەدانی ژنان دەستی بەو حکوومەتە قیزەونەی کرد.
لە ماوەی ئەو چەند مانگەی ڕابردوودا حکوومەت بە بەرداوامی دەستی کردووە بە گرتن و بەندکردنی ژنان و کچانی کورد، بە تایبەت ئەو ژنانەی لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا دەنگیان دلێر بوو و بیر و هزیان ببوو بە ڕێنیشاندەری ژنانی دیکەی دەورو بەریان.
ئەوان لەم ساڵانەی ڕابرووەدا تەنانەت لەنێو زیندانەکانیش بە ناردنی دەنگی هاوبەندییەکانیان و زیندانییەکانی دیکە بۆ دەرەوەی زیندان و بە مان گرتن لە خواردن و زۆر جار پشتگیری کردنی کۆمەڵیک زیندانی ژن بە ناوەکانی مەحبوبە ڕەزایی، هەستی ئەمیری، سەمانە ئەسغەری، سەکینە پەروانە، مریەم یەحیوی، ناهید تەقەوی، نەرگس محەممەدی، ئانیشا ئەسەدوڵاهی، سپیدە قولیان و گۆڵڕۆخ ئیرایی، نامەیەکیان بڵاو دەکەنەوە بۆ پشتگیریکردن لە کۆمەڵگەی بەهایی لە ئێران.
کۆمەڵیکی دیکە لە ژنان لەو ماوەیەدا بە هۆکاری جۆراوجۆر دەستبەسەر و زیدانی کراون کە لە نێویاندا فەرزانە قەرەحەسەنلوو، بەند کراوێکی کاتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی کە بەشی چەپی جەستەی بە تەواوەتی هەست و هێزی خۆی لەدەست داوە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی جۆزەردان بە هۆی نەبوونی چاودێرییە پزیشکییەکان مانی لە خواردن گرتوە. مریەم مەحموودئابادی یەکێک لە چالاکوانانی ژنی خەڵکی سیرجان سەر بە پارێزگای کرمان، دوای تێپەڕبوونی 31ڕۆژ بە سەر دەستبەسەربوونیدا بە قەراری دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ناوەندی ئەم شارە ئازاد کراوە، سووسەن حەسەنزادە، چالاکی مەدەنی و وانەبێژی زمانی کوردی دوای ٢٨ ڕۆژ بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
ئەو هەواڵانە و هاوشێوەیان بە دەیان جار لە میدیا و سوشیاڵ میدیا دەبیسترێن و بە بەردەوامی هەموو جیهان چاوی بە کردوەوەی دزیو و نابەجێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دەکەوێ و ئەو ڕێژیمە وەک ڕێژیمێکی دژە مرۆڤ و دیکتاتۆڕ و توتالیتێر هاتاکوو ئێستا بە هەموو جیهان ناسێندراوە. بەڵام ئەوەی جێی سەرسووڕمانە ئەوەیە ئەو بەوپەڕی بێشەرمییەوە هەروا بە ملهوڕی و درێژە بەو حکوومەتە دەدا و بەردەوام یەکێک لە ترسە گەورەکانی پێگەیشتن و گەورە بوونی ژنان بووە هەر بەو هۆیەش لە زۆربەی یاساکانی دا ڕێگای گەشە و گەورە بوونی ژنانی گرتووە و ئەگەریش ژنێک بە هیمەتی خۆی سەرکەوتبێ دەیان کۆسپ و بەربەستی بە ناو یاسایی لەسەر ڕێگای داناوە.
هەڵبەت لەو چەند ساڵەدا چەندین ژن هەتا ئاستی باڵا و بە ڕواڵەت بەرز ڕۆیشتن بەڵام مخابن یان هەمووی لە دەست و پێوەندییەکانی خۆیان بوون و هەر وەک داوەڵیک هەرچی ئەوان نەیانگوتبایە نەیانکردووە کە تەنانەت ئەوانیش هەر هەتا ڕادەیەکی کەم توایویانە دەرکەون. یانیش هەر بە زووترین کات بێدەنگ کراون و یان ئەوەی کە ناچار بە کۆچ بەرەو هەندەران کراون.
لە هەموو ئەو ساڵانەدا ژنانی ئازادیخواز و یاخی لەو حکوومەتەش کەم نەبوون کە دەکرێ لە نێویان دا ئاماژە بە موژگان کاووسی و نەرگس محەممەدی و زارا محەممەدی و دەیانی وەک ئەوان بکەین کە بوێرانە لە بەرابەر دێوەزمەی کۆماری ئیسلامی ڕاوەستان و لەلایەک ویستی ڕەوای خۆیان وەک ژنێک داوا کرد و لەلایەکی دیکەوە بوونە دەنگی سەدان ژنی دیکە کە لەو چوارچێوە جوغرافیایەی کە پێی دەگوترێ ئێران، دەژین و ئەوە جیاواز نییە لە چ نەتەوە و شار و ناوچەیەک بن یان چ ئایین و ئایینزایەکیان ببێ، گرینگ ئەوەیە کە ژن بن و ئەوە کەفایەت دەکا بۆ ئەوەی خۆفی ئەوەیان لەسەردا بێ پایەکانی حکوومەتەکەیان بلەقێنێ بۆیە تاقەتیان نەما و بە بیری ئەوەی کە داخوا ەست لە ویستەکانیان دەکێشن دەستبەسەر و زیندانییان کردن.
نموونەیەکی بەرچاو کە لەو ژنانەی لە ساڵانی ڕابردوودا بەرچاو بووە خاتوو زێنەب جەلالیان بووە کە لە دوای دەستگیرکردن و زیندانیکردنی هەتا ئێستا سێ جار هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری بەڕیوە چووە و بە هۆی بەربوونەوەی فڕۆکەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی و کوژرانی ئەو سەرۆککۆمارە ئێستا لە بەرەبەری هەڵبژاردنی ناوەختەی سەرۆککۆماری یانی چوارەمین هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری دان. تەنانەت دوای ئەو هەموو ماوەیە مافی چاوپێکەوتنی پێ نادرێ چونکە لەوە دەترسێن کە نەخوازا دەنگی بگا بە کەسانی دیکە و بیری زێنەب جەلالیان ببێتە هۆی ئەوەی سەد هێندەی وەک خۆی درووست بێ.
گۆڕانکارییان لە ئێران ئەوەندە خێرایە کە زۆر شت دوور لە چاوەڕوانییە بۆ ئەوەی بەسەر خەڵک دێ و ئەو خەونە دزێوەی حکوومەت بۆ خەڵکی بینیوە دوور لە چاوەڕوانی نییە، پێویستە ژنان و کچانی ئەو نیشتمانە بەبیر و ڕوانگەی بەهێزو هزری دێموکراتانە بەرهەڵستی هەموو ناحەزێکی ئەو نەتەوەیە بنەوە.
ئەو ڕێژیمە نیشانی داوە هەم لە تاڵە پرچی ژینا دەترسێ و هەم لەبیر و هزری زارا و هەم لە دەنگی موژگان کاووسی و نەرگس محەممەدی. و دەیان ژنی دیکە بۆیە وەک دێوەزمە هەڵدەکوتیتە سەر ژنان بە کوشتن و گرتن و تۆقاندن هەوڵی بێدەنگ کردنیانی هەیە.

بابەتی هاوشێوە

2026-03-16

پیام به مناسبت هشتادمین سالگرد تأسیس اتحادیه زنان دموکرات کردستان ایران

2026-03-15

پەیامی ناوەندی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبۆنەی هەشتا ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی ژنان

2026-03-15

پەیام بە بۆنەی هەشتا ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

2026-03-14

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی