Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

ژن، ژیان، ئازادی! ئەو دروشمەی تەختی حکومەتی وەلەرزە خست

  • نووسەر: نەسرین یوسف‌زادە
  • بڵاوکردنەوە: 2022-12-22
  • 15:28

مەسەلەی ژن و بزوتنەوەکانی ژنان لە جیهاندا، مەسەلەیەکی نوێ نییە، بەڵکو ساڵانێکی دوور و درێژە بووە بە دەغدەغەی خەڵکی سەر گۆی زەوی، بەتایبەتی خەڵکی وڵاتە پێشکەوتووەکان.ئەو دەغدەغەیە لەو سەردەمەی ئێمەدا گشتگیربووە بەتایبەت ئێستا کە لە ئێران و ڕۆژهەكاتی کوردستان شۆڕشێک بە ناوی شۆڕشی ژن هاتووەتە ئاراوە.

ئەگەر لە کۆتای سەدەی نۆزدەھەم و سەرەتاکانی سەدەی بیستەم دا ئەم مەسەلەیە تەنھا بیر و ھزری بەشێک لە ژنان بوونیان لە دنیایی پیشەسازی و یەکسانی نێوان ژن و پیاو بوو، بەڵام لە شەڕی جیھانی دووەم بۆ دواوە ڕەھەندێکی مرۆی لەخۆ گرت و ژنانی زۆرینەی چین و توێژەکۆمەڵایەتییەکان بە هەموو شێوەیەک مەیلیان بۆ ئازادی و یەکسانی پەیدا کرد و ئەو ویست و داخوازییە بۆ وڵاتە تازە گەشەکردووەکانیش ڕاکێشرا.

بزوتنەوەی ژنان و ھەوڵدان بۆ بە دەستھێنانی مافەکانیان جا چ مەدەنی و چ سیاسی و چ مافە کۆمەڵایەتییەکانیان، چەندین ساڵە درێژەی هەیە و سەری زۆر لە ئەنجوەن و ڕێکخراوەکانی تایبەت بە ژنانی گەرم کردووە. هەڵبەت دەکرێ لێرەدا ئاماژە بەوە بکەین زۆرێش لەو ڕێکخراوە و سازمانانە بۆ وەدیهاتنی مافی یەکسانی و بەدەستهێنانی ئەو ویستە درێغیان نەکردووە.

گەلێک لە یاساو رێساکانی ڕابردوو کە تەنیا بۆ پەراوێزخستنی ژنان لە مەیدانە و بۆ کارا کردنی کۆمەڵگەی مەدەنی ڕێکخرابوو، چووە ژێر پرسیارەوە و کۆمەڵگەی پیاوسالاری چیتر نەیتوانی بە تەنیا وەڵامدەرەوەی پێداویستیەکانی تەواوی مرۆڤەکان بە گشتی ژنان و پیاوان بێت.

ئێستا کە لە ئێرانی کۆماری ئیسلامی یەکێک لە کاتە هەستیارەکانە و ڕێژیم وە پەلەقاژە کەوتووە و هەر ڕۆژێک و بە شێوازێک خۆی دەردەخا جا لە بڕیاری لابردنی حیجابی زۆرەملی بگرە تا لابردنی گەشتی ئیرشاد و بەهەر شێوەیەک بێ هەوڵ دەدا براوەی ئەو مەیدانە بێ و  ئەگەر براوەش نەبێ دەیهەوێ کێشەی سەرەکی  ئەو خرۆشانە و ئەو شۆڕشە کە تا ئێستا سێ مانگە لە ئارا دایەی بکاتە کێشەی لابردنی حیجاب یان گەشتی ئیرشاد کە ئەگە بڵێین ئەو دوو کێشەیە نەبوون لەوانەیە وا نەبێ بەڵام بە دڵنیاییەوە کێشەی سەرەکی خەڵک حیجاب نییە بەڵکوو ئەو شێوازە بەڕێوابەرییەی دەوڵەت بۆ داسەپاندنی حیجابی زۆرە ملییە کە خەریکە ماڵی خۆیان (ڕێژیم) وێران دەکا و تەخت و تاجیان دەڕووخێنێ.

 ڕۆڵی ژنان لەو شۆڕشەدا لە شەهید کردنی ژینا دەست پێ ناکا بەڵکوو شەهید کردنی ژینا بوو بە هۆکاری ئەوەی بڵێسەی ئەو ئاگرە دابگیرسێ و لە پڕ وەک بۆمبێک بتەقێ و هەموو دنیا بگرێ و هەموو ژنێک لە دنیا دا و بەتایبەت لە ئێران و کوردستاندا خۆی بە بەرپرسیار بزانێ بۆ ئەوەی ئەو دەوڵەتەی کە ئێستا بە دەوڵەتی منداڵ کوژ و ژن کوژ ناوی دەرکردووە لەسەر کار لاچێ و داهاتوویەکی گەش ببێتە دیاری بۆ ئێران.

هەڵبەت دەبێ ئاماژە بە ڕۆڵی پیاوان لەو خەباتەدا بکرێ کە بە دڵنیاییەوە پشتیوانی و پشتگەرمی پیاوان بوو کە ئەگەر لە چەند دەیەی ڕابردوودا ئەو دەوڵەتە بە هەر شێوازێک بێ جا لە زانکۆکان و خوێندنگەکانەوە کە بە هەموو شێوازێک کە توانیوییەتی دوو ڕەگەزی لێک جیا کردەوەتەوە یان لە نێو کۆمەڵگەدا کە لە پیاسەیەکی سەر شەقامەوە تا خۆشیەکی کاتی لە جێژنێکی ئاسایی بەردەوام بەربەستی داناوە و هەروەها میدیا و سوشیاڵمیدیای کردووەتە شوێنێک بۆ داسەپاندنی ئەوەی کە لە بیری و هزری دواکەوتووی خۆیدا تێدەپەڕێ و هەمووکات هەوڵی داوە کە پیاو بە ڕەگەزی باڵاتر و باشتر و ژن بە ڕەگەزی لاواز و ژێردەست و ژێر چەپۆک دەربخا، بەڵام بۆخۆی لەو شۆڕشەدا کاتێک کە هاوژینی فریشتە ئەحمەدی بە دەنگی بەرز لەسەر مەزاری هاوژینەکەی بە دەبگی بەرز بەرگری لە خۆشەویستەکەی کرد و کۆماری ئیسلامی بە قاتڵی فریشتە ناو هێنا و ئەوە نموونەیەک بوو کە  بۆی دەرکەوێ براوەی ئەو یارییه مرۆڤایەتییە نەوەک ڕەگەز.

 هەر ئێستا بە دەیان کەسی لە زیندانەکان کردووە و هەر جارێک و خەبەری لەسێدارەدانی کەسێک بڵاو دەبێتەوە یان ئەوەی دەیان کوڕ و کچ کە لە زینداندا دەستدرێژیان دەکرێتەسەر و بە دەیان شێوە بێڕێزیان پێ دەکردرێ.

تیرۆری بەکۆمەڵی جەماوەری ڕاپەڕیو لە شارە کوردییەکانی وەک جوانڕۆ، مهاباد، بۆکان، شنۆ و سنە و سەقزی ژینا هەمووی لە ڕقی ئەو جەماوەرە گەورەیە بووە کە بوو بە چقڵ بۆ چاوی. کە ئەو بە ئێعدامی لاوەکان تۆڵەی دەکاتەوە.

کوشتنی کیانی منداڵ و خودانوور کە برای چەند خوشک بوو و تەنانەت ناسنامەی نەبوو دڵی هەموو جیهانی هێنا ئێش تا ئەو ڕادەیەی چەندین تابڵۆ لە ئازاردانەکانی خودانوور بوو بە شانۆ و کەوتە بەر دیدی خەڵک لە شەڤامەکانی ئورووپا و کاردانەوە زۆر باشی بوو.

ئەو شۆڕشە بە دروشمی ژن ژیان ئازادی دەستی پێکرد سێ وشە کە کۆماری ئیسلامی هەموو کات لێی ترساوە و سڵی لێ کردووە وشەی ئازادی وشەیەکە کە بە یەکەم پیتی ئەلف و بێ دەست پێدەکا و بە کۆتا پیت کۆتایی دێ، لەو نێوانەدا وشەی (زاد) هەیە کە بە مانای بوون و هاتنە دنیا و ژیانە و لە نێو مرۆڤەکاندا ئەوە تەنیا ژنە کە ژیان دەبەخشێ بۆیە پێویستە و دەبێ ژن ئازادی ببێ و ئەوە ڕێک بە دژی ویستی ئەو دەوڵەتەیە کە لە یەکەم ساتەکانەوە ژنی داپۆشی. ژیانی لە خەڵک ساند و ئازادی لە مەیدانێکی تاراندا زیندانی کرد.

بابەتی هاوشێوە

ژنانی حیزبی دیموکرات؛ لە پەراوێزی مێژووەوە بۆ سەنگەری پێشەوەی خەبات

2026-08-02

لە پەتی سێدارەوە بۆ زیوەری مل؛ تراژیدیای لەبیرچوونی مێژوو

2026-08-01

ناپاکی هاوسەران؛ “پەناگەیەکی هەڵە” لە دۆزەخی ئابووریی داڕووخاوی ئێراندا

2026-08-01

٢٥ مرداد؛سالروز تأسیس حزب دموکرات کردستان ایران هشت دهه پایداری در راه آزادی، دموکراسی و حقوق ملت کرد

2026-07-31
ئاڵمان

“بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی ساڵانەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆمیتەی ئاڵمان ”

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-08-10
سوئێد

برگزاری همایش تابستانی سالانه اتحادیه زنان دموکرات در کشور سوئد

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-08-10
سوئێد

بەڕێوەچوونی چالاکی هاوینی ساڵانەی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە وڵاتی سوئێد

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-08-10

برگزاری همایش تابستانی سالانه اتحادیه زنان دموکرات در کشور سوئد

بەڕێوەچوونی چالاکی هاوینی ساڵانەی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە وڵاتی سوئێد

ژنانی حیزبی دیموکرات؛ لە پەراوێزی مێژووەوە بۆ سەنگەری پێشەوەی خەبات

لە پەتی سێدارەوە بۆ زیوەری مل؛ تراژیدیای لەبیرچوونی مێژوو

ناپاکی هاوسەران؛ “پەناگەیەکی هەڵە” لە دۆزەخی ئابووریی داڕووخاوی ئێراندا

٢٥ مرداد؛سالروز تأسیس حزب دموکرات کردستان ایران هشت دهه پایداری در راه آزادی، دموکراسی و حقوق ملت کرد

حضور اعضای اتحادیه زنان دموکرات کوردستان ایران – کمیته آلمان در مراسم گرامیداشت بە شهادت رسیدن ۱۰ پیشمرگه کومه‌له

بەشداریکردنی ئەندامانی یەکیەتیی ژنانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران-کۆمیتەی ئاڵمان لە ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە ١٠ پێشمەرگەی گیانبەختکردووی کۆمەڵە

ژن، ژیان، ئازادی!

مەترسیی ژەهری «گوڵ» لەسەر تاک و کۆمەڵگە

ژن، ژیان، ئازادی! ئەو دروشمەی تەختی حکومەتی وەلەرزە خست

  • نەسرین یوسف‌زادە
  • بڵاوکردنەوە: 2022-12-22
  • 15:28

مەسەلەی ژن و بزوتنەوەکانی ژنان لە جیهاندا، مەسەلەیەکی نوێ نییە، بەڵکو ساڵانێکی دوور و درێژە بووە بە دەغدەغەی خەڵکی سەر گۆی زەوی، بەتایبەتی خەڵکی وڵاتە پێشکەوتووەکان.ئەو دەغدەغەیە لەو سەردەمەی ئێمەدا گشتگیربووە بەتایبەت ئێستا کە لە ئێران و ڕۆژهەكاتی کوردستان شۆڕشێک بە ناوی شۆڕشی ژن هاتووەتە ئاراوە.

ئەگەر لە کۆتای سەدەی نۆزدەھەم و سەرەتاکانی سەدەی بیستەم دا ئەم مەسەلەیە تەنھا بیر و ھزری بەشێک لە ژنان بوونیان لە دنیایی پیشەسازی و یەکسانی نێوان ژن و پیاو بوو، بەڵام لە شەڕی جیھانی دووەم بۆ دواوە ڕەھەندێکی مرۆی لەخۆ گرت و ژنانی زۆرینەی چین و توێژەکۆمەڵایەتییەکان بە هەموو شێوەیەک مەیلیان بۆ ئازادی و یەکسانی پەیدا کرد و ئەو ویست و داخوازییە بۆ وڵاتە تازە گەشەکردووەکانیش ڕاکێشرا.

بزوتنەوەی ژنان و ھەوڵدان بۆ بە دەستھێنانی مافەکانیان جا چ مەدەنی و چ سیاسی و چ مافە کۆمەڵایەتییەکانیان، چەندین ساڵە درێژەی هەیە و سەری زۆر لە ئەنجوەن و ڕێکخراوەکانی تایبەت بە ژنانی گەرم کردووە. هەڵبەت دەکرێ لێرەدا ئاماژە بەوە بکەین زۆرێش لەو ڕێکخراوە و سازمانانە بۆ وەدیهاتنی مافی یەکسانی و بەدەستهێنانی ئەو ویستە درێغیان نەکردووە.

گەلێک لە یاساو رێساکانی ڕابردوو کە تەنیا بۆ پەراوێزخستنی ژنان لە مەیدانە و بۆ کارا کردنی کۆمەڵگەی مەدەنی ڕێکخرابوو، چووە ژێر پرسیارەوە و کۆمەڵگەی پیاوسالاری چیتر نەیتوانی بە تەنیا وەڵامدەرەوەی پێداویستیەکانی تەواوی مرۆڤەکان بە گشتی ژنان و پیاوان بێت.

ئێستا کە لە ئێرانی کۆماری ئیسلامی یەکێک لە کاتە هەستیارەکانە و ڕێژیم وە پەلەقاژە کەوتووە و هەر ڕۆژێک و بە شێوازێک خۆی دەردەخا جا لە بڕیاری لابردنی حیجابی زۆرەملی بگرە تا لابردنی گەشتی ئیرشاد و بەهەر شێوەیەک بێ هەوڵ دەدا براوەی ئەو مەیدانە بێ و  ئەگەر براوەش نەبێ دەیهەوێ کێشەی سەرەکی  ئەو خرۆشانە و ئەو شۆڕشە کە تا ئێستا سێ مانگە لە ئارا دایەی بکاتە کێشەی لابردنی حیجاب یان گەشتی ئیرشاد کە ئەگە بڵێین ئەو دوو کێشەیە نەبوون لەوانەیە وا نەبێ بەڵام بە دڵنیاییەوە کێشەی سەرەکی خەڵک حیجاب نییە بەڵکوو ئەو شێوازە بەڕێوابەرییەی دەوڵەت بۆ داسەپاندنی حیجابی زۆرە ملییە کە خەریکە ماڵی خۆیان (ڕێژیم) وێران دەکا و تەخت و تاجیان دەڕووخێنێ.

 ڕۆڵی ژنان لەو شۆڕشەدا لە شەهید کردنی ژینا دەست پێ ناکا بەڵکوو شەهید کردنی ژینا بوو بە هۆکاری ئەوەی بڵێسەی ئەو ئاگرە دابگیرسێ و لە پڕ وەک بۆمبێک بتەقێ و هەموو دنیا بگرێ و هەموو ژنێک لە دنیا دا و بەتایبەت لە ئێران و کوردستاندا خۆی بە بەرپرسیار بزانێ بۆ ئەوەی ئەو دەوڵەتەی کە ئێستا بە دەوڵەتی منداڵ کوژ و ژن کوژ ناوی دەرکردووە لەسەر کار لاچێ و داهاتوویەکی گەش ببێتە دیاری بۆ ئێران.

هەڵبەت دەبێ ئاماژە بە ڕۆڵی پیاوان لەو خەباتەدا بکرێ کە بە دڵنیاییەوە پشتیوانی و پشتگەرمی پیاوان بوو کە ئەگەر لە چەند دەیەی ڕابردوودا ئەو دەوڵەتە بە هەر شێوازێک بێ جا لە زانکۆکان و خوێندنگەکانەوە کە بە هەموو شێوازێک کە توانیوییەتی دوو ڕەگەزی لێک جیا کردەوەتەوە یان لە نێو کۆمەڵگەدا کە لە پیاسەیەکی سەر شەقامەوە تا خۆشیەکی کاتی لە جێژنێکی ئاسایی بەردەوام بەربەستی داناوە و هەروەها میدیا و سوشیاڵمیدیای کردووەتە شوێنێک بۆ داسەپاندنی ئەوەی کە لە بیری و هزری دواکەوتووی خۆیدا تێدەپەڕێ و هەمووکات هەوڵی داوە کە پیاو بە ڕەگەزی باڵاتر و باشتر و ژن بە ڕەگەزی لاواز و ژێردەست و ژێر چەپۆک دەربخا، بەڵام بۆخۆی لەو شۆڕشەدا کاتێک کە هاوژینی فریشتە ئەحمەدی بە دەنگی بەرز لەسەر مەزاری هاوژینەکەی بە دەبگی بەرز بەرگری لە خۆشەویستەکەی کرد و کۆماری ئیسلامی بە قاتڵی فریشتە ناو هێنا و ئەوە نموونەیەک بوو کە  بۆی دەرکەوێ براوەی ئەو یارییه مرۆڤایەتییە نەوەک ڕەگەز.

 هەر ئێستا بە دەیان کەسی لە زیندانەکان کردووە و هەر جارێک و خەبەری لەسێدارەدانی کەسێک بڵاو دەبێتەوە یان ئەوەی دەیان کوڕ و کچ کە لە زینداندا دەستدرێژیان دەکرێتەسەر و بە دەیان شێوە بێڕێزیان پێ دەکردرێ.

تیرۆری بەکۆمەڵی جەماوەری ڕاپەڕیو لە شارە کوردییەکانی وەک جوانڕۆ، مهاباد، بۆکان، شنۆ و سنە و سەقزی ژینا هەمووی لە ڕقی ئەو جەماوەرە گەورەیە بووە کە بوو بە چقڵ بۆ چاوی. کە ئەو بە ئێعدامی لاوەکان تۆڵەی دەکاتەوە.

کوشتنی کیانی منداڵ و خودانوور کە برای چەند خوشک بوو و تەنانەت ناسنامەی نەبوو دڵی هەموو جیهانی هێنا ئێش تا ئەو ڕادەیەی چەندین تابڵۆ لە ئازاردانەکانی خودانوور بوو بە شانۆ و کەوتە بەر دیدی خەڵک لە شەڤامەکانی ئورووپا و کاردانەوە زۆر باشی بوو.

ئەو شۆڕشە بە دروشمی ژن ژیان ئازادی دەستی پێکرد سێ وشە کە کۆماری ئیسلامی هەموو کات لێی ترساوە و سڵی لێ کردووە وشەی ئازادی وشەیەکە کە بە یەکەم پیتی ئەلف و بێ دەست پێدەکا و بە کۆتا پیت کۆتایی دێ، لەو نێوانەدا وشەی (زاد) هەیە کە بە مانای بوون و هاتنە دنیا و ژیانە و لە نێو مرۆڤەکاندا ئەوە تەنیا ژنە کە ژیان دەبەخشێ بۆیە پێویستە و دەبێ ژن ئازادی ببێ و ئەوە ڕێک بە دژی ویستی ئەو دەوڵەتەیە کە لە یەکەم ساتەکانەوە ژنی داپۆشی. ژیانی لە خەڵک ساند و ئازادی لە مەیدانێکی تاراندا زیندانی کرد.

بابەتی هاوشێوە

ژنانی حیزبی دیموکرات؛ لە پەراوێزی مێژووەوە بۆ سەنگەری پێشەوەی خەبات

2026-08-02

لە پەتی سێدارەوە بۆ زیوەری مل؛ تراژیدیای لەبیرچوونی مێژوو

2026-08-01

ناپاکی هاوسەران؛ “پەناگەیەکی هەڵە” لە دۆزەخی ئابووریی داڕووخاوی ئێراندا

2026-08-01

٢٥ مرداد؛سالروز تأسیس حزب دموکرات کردستان ایران هشت دهه پایداری در راه آزادی، دموکراسی و حقوق ملت کرد

2026-07-31

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی