Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

ژنانی  فیمینیست لە نێوان کوردستان و ڕۆژاوادا

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2024-07-26
  • 12:16

ناسک نەسیری

لە ڕاستیدا، فێمینیزمیش وەک هەر ئیزم و ئایدیایەکی ترە، بۆ جێ بە جێ کران و قایم کردنی پێگەکانی لە ڕووی کردەییەوە، پێویستیی بە خاک بە واتای نیشتمان هەیە، جا ئەگەر هات و ئەم فێمیزمە لە نیشتمان و خاکی خۆیدا چەکەرەی نەکرد و نەڕوا و گەشەی نەکرد، ئەوا دوو خەساری بەردەکەوێ:
یەک: لە خاک و نیشتمانی خۆیدا جێگیر نابێ و نالکێ، چونکوو لە ڕاستیدا بە هۆی خاڵی دووهەمەوە، ئەو خاکە زێدی نییە؛
دوو: ڕەنگی ئەو زێدە دەگرێ کە لێی لە دایک بووە و ڕەنگی ئەو زێدە کە گوایە کاری بۆ دەکات، ناگرێ.
نکوڵیی لێ ناکرێ کە مرۆڤیش وەک هەر زیندەوارێکی تر، کارتێکەریی ژینگەی لەسەرە. بۆیەش ئەو فێمینیستانەی کە لە ژینگەیەکی تر بەدەر لە کوردستان دەژین، تووشی دوو کێشەی سەرەکی دەبن:
یەک: بە هۆی ژیانیان لە ژینگەیەکی جیادا، خەونەکانیان و خولیاکانیان و کێشەکانیان دەگۆڕدرێن؛ ئەگەرچی ئەوان بانگ و بانگەوازی بۆ ژنی کورد لە کوردستان دەکەن، بەڵام هاوارەکانیان، ڕەنگدانەوەی ئەم کێشانەیە کە خۆیان لە وڵاتی نیشتەجێ بوونیاندا هەیانە کە ئەمەش بۆشایی و کەلێن لە نێوان هاوارەکانی ئەوان و کۆمەڵگەی کوردستاندا چێ دەکات کە دەکرێ بە «ناهاوسەنگیی دەنگ و ژینگە» ناوی بنێین.
دوو: ئەوان ئەگەر هاوارەکەیان ڕەنگی زێدی مەبەست واتا کوردستانیشی لێ بێ، ڕەنگەکە ناتەواوە و تێکەڵەیەکە لە کوڵ و مەراقی خۆیان و خۆزگەیەک کە پێیان وایە بۆ کوردستان هەیانە. ئەمەش وادەکات نەک هەر ئەوان، بگرە خودی فێمینیزم بکەوێتە مەترسییەوە.
جا ئەگەر کۆی ئەم بابەتانە لە تەنیشت ناتێگەیشتوویی زۆرێک لە بەناو فێمینیستەکان لە فێمینیزم، بە هۆی نەخوێندنەوە و جارناش بە هۆی نەخوێندەواری و هەندێک جار بە هۆی نەزانینی زمان و تەنیایی و گۆشەنشینی و نەگونجان لەگەڵ کەلتووری ڕۆژئاواییەک کە زۆریشیان هەوڵ داوە خۆی لەگەڵ بگونجێن بەڵام کۆمەڵگە ڕۆژئاواییەکەش وەک لایەنێکی پەیوەندییەکە بڕیاری خۆی هەیە و گەلێک جاران بڕیارەکەی ڕەتکردنەوە یان لانیکەم وەرنەگیران بەو زۆر و فرەییەی کە چاوەڕوانی دەکرێ، وادەکات تووشی ڕادیکاڵیزە بوون واتا توندڕۆیی ببن و هەندێک چەمک و بابەت بە ناوی فێمینیزم بڵێنەوە و پاتەی بکەنەوە کە لە ڕاستیدا فڕی بەسەر فێمینزیمەوە نەبێ و کوڵی تاکەکەسی بێ کە هەوڵ دەدرێ بەسەر کۆمەڵگەی کوردی و کوردستاندا قاڵب بکرێت کە ئەمە ئەنجامی بەراوەژووی هەیە.
وانییە کە ئەم کێشانە ڕێگاچاریان نەبێ. وەک نموونە دەکرێ ئەم ڕێگاچارانە بخرێنە بەر دەم:
یەک: هەوڵ بۆ تێگەیشتن لە فێمینیزم و ڕەوت و شەپۆلەکان.
دوو: بەراوردکردنی ویستی شەپۆلەکان لەگەڵ کۆمەڵگەی کوردستان.
سێ: سەرهەڵدان و هاتنە ئارای فێمینیزمێکی کوردستانی کە لە خەمی ژنانی کورددا بێ نەک خەمی ژنێکی کورد بکاتە بڵندگۆی فێمینیزم.
چوار: هەوڵ دان بۆ پۆشتەکردنی چالاکانی فێمینیستی ناوخۆ و تێگەیشتن لێیان و باڵ و پشت گرتنیان نەک بوون بە ڕێبەریان.
بەڵام ڕوون و ئاشكرایە کە کۆی ئەوانە دەبەسترێنەوە بە هەبوونی خاک و دەوڵەتی نەتەوەیی لەسەر خاکی نیشتمان.
تێنەگەیشتن لەم چەمک و زاراوایە یان قوربانی کردنی لە ژێر چەمک و ویستی چەپی و مارکسیستیدا کە زۆربەیان لە بنەڕەتدا لەژێر گوتاری دوژمنی داگیرکەردا سازبوون، وایکردووە کە زۆر جار هاواری زۆربەی فێمینیستە ڕۆژئاوایینشینەکان، لەبری ڕێگاپێشاندەری و ڕێنموونیی ژنی کورد بۆ گەیشتن بە مافەکانی، دەبێ و بوون بە دژایەتی و دوژمنایەتی لەگەڵ کۆمەڵگەی کوردستان.
هەوڵدان بۆ بە ئورووپایی کردنی کوردستان- لە هەر ڕوویەکەوە- و بە ئورووپایی کردنی ژنی کوردستان، هەوڵێکی مایەپووچە. ئەوە بەو واتایە نییە کە ژنی کورد بۆی نییە وەک ئورووپایی بپۆشێ و بنۆشێ، بەڵکوو بەو واتایەیە کە دەبێ لە دەلاقەی کوردستانی بوون و خەمی ژنی کوردەوە لە پرسەکان بڕوانین. ئەمەش واتا ناسینی کۆمەڵگەی کوردستان، ناسینی ئازارەکانی ژنی کورد و دۆزینەوەی ڕێگاچارە بۆ چارەسەریی ئەو کێشانە نەک نانەوەی کێشەی تر بۆ ژنی کورد. دەبێت ژنانی فیمینست زۆر باش لەوە تێبگەن گەر بیانەوێت گۆڕانکاری لەسەر ژنانی کورد بکەن بەر لەهەر شتێک خۆئامادە کردنە بۆ بەگژداچونی ئەو هەمو کۆسپ و تەگەرانەی کە ڕێگەیان پێ دەگرێت و پێویستە سیستماتێکی پەروەردەی و باوەڕی زۆر تایبەت بهێنە ئاراوە کە ڕەوتی فیمینیزم لە قاڵبی کوردا جێگەی ببێتەوە .

بابەتی هاوشێوە

زن در فرهنگ کوردی

2025-12-07

پرسی کورد و داهاتوو!

2025-12-03

بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤامبر؛ ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان

2025-11-28

“خشونت سیستماتیک علیه زنان در ایران؛ بازتاب آپارتاید جنسیتی در زندگی روزمره”

2025-11-27
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

کاک مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی مافی مرۆڤ پەیامێکی بڵاو کردەوە.

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-12-10
هاوپۆلنه‌كراو

۲۵ نوامبر؛ روزی که جهان باید دوباره از نو تعریف شود

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-12-08
هەواڵ

کوشتنی لەیلا ئازەری لە لایەن هاوژینی پێشووی لە شاری بۆکان

پەیامی دەستەی بەڕێوەبەریی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ١٦ی سەرماوەز ڕۆژی کەمئەندامان

زن در فرهنگ کوردی

بەڕێوەچوونی سیمیناری “مێژووی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان و بەراوردکردنی بە دۆخی ئێستای ژنان” لە لایەن یەکیەتیی ژنانەوە

ئەندامانی کۆمیتەی قەندیل سەر بە تەشکیلاتی ئاشکرای حیزبی دێموکرات، سەردانی بنکەی ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنانیان کرد

بەڕێوەچونی سیمینارێک لەژێر ناوی مافی دیاریکردنی چارەنووس لە وڵاتی فرەنەتەوەیدا

ئەندامانی یەکیەتی ژنان سەردانی بنکەی ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنانیان کرد

پرسی کورد و داهاتوو!

بەشداری ئەندامانی یەکیەتیی ژنانی کومیتەی ئاڵمان لە سێمینارێک تایبەت به 25ی نۆڤامبر

ژنانی  فیمینیست لە نێوان کوردستان و ڕۆژاوادا

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2024-07-26
  • 12:16

ناسک نەسیری

لە ڕاستیدا، فێمینیزمیش وەک هەر ئیزم و ئایدیایەکی ترە، بۆ جێ بە جێ کران و قایم کردنی پێگەکانی لە ڕووی کردەییەوە، پێویستیی بە خاک بە واتای نیشتمان هەیە، جا ئەگەر هات و ئەم فێمیزمە لە نیشتمان و خاکی خۆیدا چەکەرەی نەکرد و نەڕوا و گەشەی نەکرد، ئەوا دوو خەساری بەردەکەوێ:
یەک: لە خاک و نیشتمانی خۆیدا جێگیر نابێ و نالکێ، چونکوو لە ڕاستیدا بە هۆی خاڵی دووهەمەوە، ئەو خاکە زێدی نییە؛
دوو: ڕەنگی ئەو زێدە دەگرێ کە لێی لە دایک بووە و ڕەنگی ئەو زێدە کە گوایە کاری بۆ دەکات، ناگرێ.
نکوڵیی لێ ناکرێ کە مرۆڤیش وەک هەر زیندەوارێکی تر، کارتێکەریی ژینگەی لەسەرە. بۆیەش ئەو فێمینیستانەی کە لە ژینگەیەکی تر بەدەر لە کوردستان دەژین، تووشی دوو کێشەی سەرەکی دەبن:
یەک: بە هۆی ژیانیان لە ژینگەیەکی جیادا، خەونەکانیان و خولیاکانیان و کێشەکانیان دەگۆڕدرێن؛ ئەگەرچی ئەوان بانگ و بانگەوازی بۆ ژنی کورد لە کوردستان دەکەن، بەڵام هاوارەکانیان، ڕەنگدانەوەی ئەم کێشانەیە کە خۆیان لە وڵاتی نیشتەجێ بوونیاندا هەیانە کە ئەمەش بۆشایی و کەلێن لە نێوان هاوارەکانی ئەوان و کۆمەڵگەی کوردستاندا چێ دەکات کە دەکرێ بە «ناهاوسەنگیی دەنگ و ژینگە» ناوی بنێین.
دوو: ئەوان ئەگەر هاوارەکەیان ڕەنگی زێدی مەبەست واتا کوردستانیشی لێ بێ، ڕەنگەکە ناتەواوە و تێکەڵەیەکە لە کوڵ و مەراقی خۆیان و خۆزگەیەک کە پێیان وایە بۆ کوردستان هەیانە. ئەمەش وادەکات نەک هەر ئەوان، بگرە خودی فێمینیزم بکەوێتە مەترسییەوە.
جا ئەگەر کۆی ئەم بابەتانە لە تەنیشت ناتێگەیشتوویی زۆرێک لە بەناو فێمینیستەکان لە فێمینیزم، بە هۆی نەخوێندنەوە و جارناش بە هۆی نەخوێندەواری و هەندێک جار بە هۆی نەزانینی زمان و تەنیایی و گۆشەنشینی و نەگونجان لەگەڵ کەلتووری ڕۆژئاواییەک کە زۆریشیان هەوڵ داوە خۆی لەگەڵ بگونجێن بەڵام کۆمەڵگە ڕۆژئاواییەکەش وەک لایەنێکی پەیوەندییەکە بڕیاری خۆی هەیە و گەلێک جاران بڕیارەکەی ڕەتکردنەوە یان لانیکەم وەرنەگیران بەو زۆر و فرەییەی کە چاوەڕوانی دەکرێ، وادەکات تووشی ڕادیکاڵیزە بوون واتا توندڕۆیی ببن و هەندێک چەمک و بابەت بە ناوی فێمینیزم بڵێنەوە و پاتەی بکەنەوە کە لە ڕاستیدا فڕی بەسەر فێمینزیمەوە نەبێ و کوڵی تاکەکەسی بێ کە هەوڵ دەدرێ بەسەر کۆمەڵگەی کوردی و کوردستاندا قاڵب بکرێت کە ئەمە ئەنجامی بەراوەژووی هەیە.
وانییە کە ئەم کێشانە ڕێگاچاریان نەبێ. وەک نموونە دەکرێ ئەم ڕێگاچارانە بخرێنە بەر دەم:
یەک: هەوڵ بۆ تێگەیشتن لە فێمینیزم و ڕەوت و شەپۆلەکان.
دوو: بەراوردکردنی ویستی شەپۆلەکان لەگەڵ کۆمەڵگەی کوردستان.
سێ: سەرهەڵدان و هاتنە ئارای فێمینیزمێکی کوردستانی کە لە خەمی ژنانی کورددا بێ نەک خەمی ژنێکی کورد بکاتە بڵندگۆی فێمینیزم.
چوار: هەوڵ دان بۆ پۆشتەکردنی چالاکانی فێمینیستی ناوخۆ و تێگەیشتن لێیان و باڵ و پشت گرتنیان نەک بوون بە ڕێبەریان.
بەڵام ڕوون و ئاشكرایە کە کۆی ئەوانە دەبەسترێنەوە بە هەبوونی خاک و دەوڵەتی نەتەوەیی لەسەر خاکی نیشتمان.
تێنەگەیشتن لەم چەمک و زاراوایە یان قوربانی کردنی لە ژێر چەمک و ویستی چەپی و مارکسیستیدا کە زۆربەیان لە بنەڕەتدا لەژێر گوتاری دوژمنی داگیرکەردا سازبوون، وایکردووە کە زۆر جار هاواری زۆربەی فێمینیستە ڕۆژئاوایینشینەکان، لەبری ڕێگاپێشاندەری و ڕێنموونیی ژنی کورد بۆ گەیشتن بە مافەکانی، دەبێ و بوون بە دژایەتی و دوژمنایەتی لەگەڵ کۆمەڵگەی کوردستان.
هەوڵدان بۆ بە ئورووپایی کردنی کوردستان- لە هەر ڕوویەکەوە- و بە ئورووپایی کردنی ژنی کوردستان، هەوڵێکی مایەپووچە. ئەوە بەو واتایە نییە کە ژنی کورد بۆی نییە وەک ئورووپایی بپۆشێ و بنۆشێ، بەڵکوو بەو واتایەیە کە دەبێ لە دەلاقەی کوردستانی بوون و خەمی ژنی کوردەوە لە پرسەکان بڕوانین. ئەمەش واتا ناسینی کۆمەڵگەی کوردستان، ناسینی ئازارەکانی ژنی کورد و دۆزینەوەی ڕێگاچارە بۆ چارەسەریی ئەو کێشانە نەک نانەوەی کێشەی تر بۆ ژنی کورد. دەبێت ژنانی فیمینست زۆر باش لەوە تێبگەن گەر بیانەوێت گۆڕانکاری لەسەر ژنانی کورد بکەن بەر لەهەر شتێک خۆئامادە کردنە بۆ بەگژداچونی ئەو هەمو کۆسپ و تەگەرانەی کە ڕێگەیان پێ دەگرێت و پێویستە سیستماتێکی پەروەردەی و باوەڕی زۆر تایبەت بهێنە ئاراوە کە ڕەوتی فیمینیزم لە قاڵبی کوردا جێگەی ببێتەوە .

بابەتی هاوشێوە

زن در فرهنگ کوردی

2025-12-07

پرسی کورد و داهاتوو!

2025-12-03

بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤامبر؛ ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان

2025-11-28

“خشونت سیستماتیک علیه زنان در ایران؛ بازتاب آپارتاید جنسیتی در زندگی روزمره”

2025-11-27

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی