Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

ژنانی وڵاتی من

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2024-09-23
  • 18:04

ب. هانا

 چەند ساڵێکە مانگی خەرمانان، جێگایەکی تایبەتی بۆ خۆی لە خەباتی ئازادیخوازیی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، داگیر کردووە. دیارە بە هۆی درێژخایەنبوونی خەباتی نەتەوەی کورد لەم بەشەی کوردستان بۆ ڕزگاری لە بندەستی، هیچ مانگێک و تەنانەت هیچ ڕۆژێکی ساڵ نییە کە بیرخەرەوەی تاوانێک یان چەند تاوانی دەسەڵاتدارانی ئێران دژی نەتەوەکەمان و قوربانیدانی چەندین کەس لە خەڵکی کوردستان نەبێت. بەڵام ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٧(٨ی سێپتەمبری ٢٠١٨) و ڕووداوەکانی ئەو ساڵە و ساڵەکانی دواتر، وایان کرد ئەو مانگە لە ڕۆژژمێری سیاسی و خەباتگێرانەی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا جێگەیەکی دیاری هەبێت.

 ڕۆژی ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٧، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ یەکەم جار لە مێژووی شەڕی خۆی لەگەڵ نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، گرنگترین دوو چەکی خۆی کە  بریتین لە هاژەکە بالستیکەکان و درۆنەکانی، بە خەیاڵی خۆی بۆ قەڵاچۆی ڕێبەریی حیزبی دیموکرات بەکار هێنا و پلینۆمی ئەو حیزبەی لە “قەڵای دیموکرات” لە نزیک شاری کۆیە کردە ئامانج. بە هۆی هاژەکبارانی قەڵای دێموکرات و فێرگەی حیزب، سەرجەم ١٦ تێکۆشەری لێهاتووی کوردستان شەهید بوون کە ٦کەس لەوان ئەندامی ڕێبەریی حیزبی دێموکرات بوون. هەر دوو سکرتێری پێشوو و ئەو کاتی یەکێتیی ژنانی دێموکرات، نەسرین حەداد و سوهەیلا قادری لە ڕیزی شەهیدەکانی ئەو تاوانە گەورەیەی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا بوون. هەر ئەو ڕۆژە سێ بەندیی سیاسیی کورد و ڕۆژێک دواتر بەندییەکی سیاسیی دیکەی کورد، لە لایەن ڕێژیمی دیکتاتۆری ئێرانەوە لەدار دران.

٥ ڕۆژ دوای ئەو دوو تاوانە گەورەیەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بانگەوازی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی خۆیان و بۆ مەحکووم کردنی ئەو تاوانانە، مانگرتنێکی گشتیی کەم وێنەیان لە ئاستی سەرانسەریدا بەڕێوە برد و بەم جۆرە ڕۆژی ٢١ی خەرمانانیان کردە لاپەڕەیەکی شکۆمەندی دیکە لە هاوپێوەندیی خەڵک و هێزە سیاسییە خەباتکارەکانی خۆیاندا. بۆ جارێکی دیکە بەڕێوەبەرانی ڕێژیمی تاران، ئەم پەیامەیان بە گوێدا درایەوە کە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەروا چقڵی چاویانە و سەریان بۆ دانانوێنێ. ژنانی ڕۆژهەڵات لەم مانگرتنە گشتییەدا، دەورێکی بەرچاویان هەبوو. گرتە ڤیدیۆی دایکێک لە شەقامێکی شاری سنە کە بەربینگی بە پیاوێکی دوکاندار گرتبوو و پێی دەکوت: “بۆچە مەگەر تۆ جاشی، ئیمڕۆ دوکانەکەت دانەخستگە؟” لە بیرەوەرییەکاندا هەر دەمێنێتەوە.

هەر لە مانگی خەرماناندا (ئێوارەی  سێشەمە ٢٢ی خەرمانانی١٤٠١) ژینا ئەمینی، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی سەقز کە لەگەڵ براکەی بە سەفەر چووبوونە تاران، لەلایەن گەشتی بەناو ئیرشاد، بە بیانووی نالەباربوونی قژ و جلوبەرگی، گیرا و کەوتە بەرلێدان؛ بە هۆی ئەو لێدانە سەرئەنجام ڕۆژی هەینی، ٢٥ی خەرمانان گیانی لە دەست دەدا. بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەم تاوانە بووە هۆی تووڕەیی خەڵکی کوردستان. ئەو تووڕەییە لە ڕۆژی هەینی ٢٦ی خەرمانان و لە کاتی بەخاکسپاردنی ژینادا، خۆپێشاندانێکی جەماوەریی بێ‌وێنەی لێکەوتەوە. ناڕەزایەتیدەربڕینی خەڵک ئەمجارە لە شێوەی ڕاپەڕینێکی جەماوەریدا خۆی دەرخست و یەک بە یەکی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتەوە. کۆماری ئیسلامیی ئێران کە شایەدی تەنینەوەی خۆپێشاندان لە کوردستانەوە بۆ بەشەکانی دیکەی ئێران بوو، بە ئاگاداری لە خۆشەویستی هێزە سیاسییەکانی کوردستان و کاریگەرییان لەسەر ئەو ڕاپەڕینە، جارێکی دیکە دەستی کردەوە بە درۆن ناردن و هاژەکبارانی بنکە  و کەمپەکانی ئەوان لە قووڵایی هەرێمی کوردستاندا. ئەمجارەش چەندین ژن و پیاوی تێکۆشەر و ئازادیخواز، شەهید و بریندار بوون؛ هاجەر زەرگە و ڕێحانە(شیما کەنعانی) کە دووگیان بوو، لە ڕیزی ئەو شەهیدانەدابوون.  سوپای پاسداران، شانبەشانی دڕندەیی لە دژی خەڵکی ڕاپەڕێو لە نێوخۆ، لە دەرەوەی سنوورەکانیشی  تاوانی  بۆردوومانی  بنکە و کەمپەکانی حیزبی دیموکرات و هێزە سیاسییەکانی دیکەی ، هەر لە پاییزی ١٤٠١دا  چەند جاری دیکەش دووپات کردەوە، بەڵام  ئەو تاوانانە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان لە درێژەی ڕاپەڕینەکەیان نەک هەر سارد نەکردەوە، بەڵکوو شێلگیرتری کردن.

ڕاپەڕینێک کە بە مەرگی ژینا ئەمینی و بە دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” دەستی پێکرد و چەندین پارێزگا و دەیان شاری ئێرانی گرتەوە، ژنانی هێنایە ڕیزی هەرە پێشەوەی قوربانیدان. ژنان و کچان لە کوردستان و ئێران، ئەو پەڕی بوێری و فیداکارییان نواند. ژمارەی ئەو خاتوونانەی لەسەر شەقام، لە حەوش و حەساری زانکۆکان و لەنێو کۆڵانەکان لە کاتی خۆپێشاندان و ڕێپێواندا خوێنیان ڕژا و چاویان لەدەستدا، یان لە گرتووخانە و لەژێر ئەشکەنجەدا، گیانیان  لێ ئەستێندرا، سەلماندی کە ڕاپەڕینی ژن، ژیان، ئازادی هەر وا کە لە دروشمەکان و ئامانجەکانیدا، مۆرکی ژنانی پێوەیە ، لە قوربانیدان بۆ ئەم ئامانجانەش، پشکێکی گەورەی بەر ژنان و کچانی  وشیار و ئازا کەوتووە. جوانترین دەربڕین بۆ وێناکردنی ئەو بەشدارییە بەرین و بوێرانەیەی ژنان، ئەو وتەیەی باوکی شەهید محەممەد حەسەنزادە لە کاتی بەخاکسپاردنی کوڕەکەیدا بوو: ” ئێستا ئەوەی دەیەوێت زۆر پیاوبێت، دەبێت زۆر ژن بێت”.

یەکێکی دیکە لە شانازییەکانی ژنان لەو ڕاپەڕینەدا، بە تایبەتی ئەو دایکانەی کچان و کوڕانیان لەم ڕاپەڕینەدا شەهید بوون، زیندووڕاگرتنی یادی شەهیدەکان و شەکاوە راگرتنی ئاڵای دەستی ئەوانە؛ ئەویش لە هەلومەرجێکدا کە بە بۆنەی ئەم وەفاداری و پێداگرییەیان لەسەر ڕێبازی شەهیدەکان، بەردەوام لەگەڵ هەڕەشە و گرتن و ئەزیەت و ئازاری جۆراوجۆری دام و دەزگا سەرکوتکەرەکان بەرەوڕوون. هەر لەم مانگی خەرمانانەدا و بە بۆنەی دووهەمین ساڵڕۆژی مەرگی ژینا و دەستپێکردنی ڕاپەڕینی “ژن، ژیان، ئازادی”، جارێکی دیکە ئەم خۆڕاگری و بەچۆکدانەهاتنەی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆی نواندەوە، چ بە  شێلگیربوونیان لەسەر بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدەکان و گیران و چوونە بەندیخانە لەم پێوەندییەدا، چ بە بەشداریی بەرینیان لە مانگرتنی گشتیی ٢٥ی خەرمانانی ئەم ساڵدا.  هەمووی ئەمانە یەک ڕاستیی نیشان دەدەن: ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڕیاری یەکجاریی خۆیان داوە،  ئەوان ڕزگاریی نەتەوەکەیان و ئازادی و یەکسانییان دەوێ و ئامادەن نرخی گرانی گەیشتن بەو ئامانجە بەرزانەش بدەن.

بابەتی هاوشێوە

ئاوڕێکی کورت لە بار و دۆخی ئێستای ئێران

2025-06-23

كاڵێ کەلھوڕی چۆن شەھید بوو ؟

2025-06-20

ژنێک لە ناوەندی پڕوپاگەندەدا

2025-06-20

ڕوانینی تایبەت!

2025-06-07
سیاسی

ئاوڕێکی کورت لە بار و دۆخی ئێستای ئێران

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-06-23
ئەدەبی

كاڵێ کەلھوڕی چۆن شەھید بوو ؟

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-06-20
سیاسی

ژنێک لە ناوەندی پڕوپاگەندەدا

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-06-20

كاڵێ کەلھوڕی چۆن شەھید بوو ؟

ژنێک لە ناوەندی پڕوپاگەندەدا

بەشداری یەکیەتی ژنان لە فێستیڤاڵی کولتور و نەتەوەکان لە ئاڵمان

کۆبوونەوەی وەرزانەی دەستەی بەڕێوەبەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداری یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە سێمیناری “ئەزموونی ژن سەبارەت بە ڕەگەزپەرستی لە پارلەمانی سوئێد”

ڕوانینی تایبەت!

بەشداری هەیئەتێکی یەكیەتیی ژنان لە كۆبونەوەیەكی تەندرووستی !

“بەشداری ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە کۆڕی ناساندنی کتێبی بیرەوەریەکانی نەمر کاک هاشم کەریمی”

بەشداری هەیئەتێکی یەکیەتیی ژنان لە کۆنگرەی نەتەوەکانی ئیرانی فیدراڵ

پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ١٢ی جۆزەردان

ژنانی وڵاتی من

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2024-09-23
  • 18:04

ب. هانا

 چەند ساڵێکە مانگی خەرمانان، جێگایەکی تایبەتی بۆ خۆی لە خەباتی ئازادیخوازیی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، داگیر کردووە. دیارە بە هۆی درێژخایەنبوونی خەباتی نەتەوەی کورد لەم بەشەی کوردستان بۆ ڕزگاری لە بندەستی، هیچ مانگێک و تەنانەت هیچ ڕۆژێکی ساڵ نییە کە بیرخەرەوەی تاوانێک یان چەند تاوانی دەسەڵاتدارانی ئێران دژی نەتەوەکەمان و قوربانیدانی چەندین کەس لە خەڵکی کوردستان نەبێت. بەڵام ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٧(٨ی سێپتەمبری ٢٠١٨) و ڕووداوەکانی ئەو ساڵە و ساڵەکانی دواتر، وایان کرد ئەو مانگە لە ڕۆژژمێری سیاسی و خەباتگێرانەی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا جێگەیەکی دیاری هەبێت.

 ڕۆژی ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٧، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ یەکەم جار لە مێژووی شەڕی خۆی لەگەڵ نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، گرنگترین دوو چەکی خۆی کە  بریتین لە هاژەکە بالستیکەکان و درۆنەکانی، بە خەیاڵی خۆی بۆ قەڵاچۆی ڕێبەریی حیزبی دیموکرات بەکار هێنا و پلینۆمی ئەو حیزبەی لە “قەڵای دیموکرات” لە نزیک شاری کۆیە کردە ئامانج. بە هۆی هاژەکبارانی قەڵای دێموکرات و فێرگەی حیزب، سەرجەم ١٦ تێکۆشەری لێهاتووی کوردستان شەهید بوون کە ٦کەس لەوان ئەندامی ڕێبەریی حیزبی دێموکرات بوون. هەر دوو سکرتێری پێشوو و ئەو کاتی یەکێتیی ژنانی دێموکرات، نەسرین حەداد و سوهەیلا قادری لە ڕیزی شەهیدەکانی ئەو تاوانە گەورەیەی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا بوون. هەر ئەو ڕۆژە سێ بەندیی سیاسیی کورد و ڕۆژێک دواتر بەندییەکی سیاسیی دیکەی کورد، لە لایەن ڕێژیمی دیکتاتۆری ئێرانەوە لەدار دران.

٥ ڕۆژ دوای ئەو دوو تاوانە گەورەیەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بانگەوازی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی خۆیان و بۆ مەحکووم کردنی ئەو تاوانانە، مانگرتنێکی گشتیی کەم وێنەیان لە ئاستی سەرانسەریدا بەڕێوە برد و بەم جۆرە ڕۆژی ٢١ی خەرمانانیان کردە لاپەڕەیەکی شکۆمەندی دیکە لە هاوپێوەندیی خەڵک و هێزە سیاسییە خەباتکارەکانی خۆیاندا. بۆ جارێکی دیکە بەڕێوەبەرانی ڕێژیمی تاران، ئەم پەیامەیان بە گوێدا درایەوە کە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەروا چقڵی چاویانە و سەریان بۆ دانانوێنێ. ژنانی ڕۆژهەڵات لەم مانگرتنە گشتییەدا، دەورێکی بەرچاویان هەبوو. گرتە ڤیدیۆی دایکێک لە شەقامێکی شاری سنە کە بەربینگی بە پیاوێکی دوکاندار گرتبوو و پێی دەکوت: “بۆچە مەگەر تۆ جاشی، ئیمڕۆ دوکانەکەت دانەخستگە؟” لە بیرەوەرییەکاندا هەر دەمێنێتەوە.

هەر لە مانگی خەرماناندا (ئێوارەی  سێشەمە ٢٢ی خەرمانانی١٤٠١) ژینا ئەمینی، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی سەقز کە لەگەڵ براکەی بە سەفەر چووبوونە تاران، لەلایەن گەشتی بەناو ئیرشاد، بە بیانووی نالەباربوونی قژ و جلوبەرگی، گیرا و کەوتە بەرلێدان؛ بە هۆی ئەو لێدانە سەرئەنجام ڕۆژی هەینی، ٢٥ی خەرمانان گیانی لە دەست دەدا. بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەم تاوانە بووە هۆی تووڕەیی خەڵکی کوردستان. ئەو تووڕەییە لە ڕۆژی هەینی ٢٦ی خەرمانان و لە کاتی بەخاکسپاردنی ژینادا، خۆپێشاندانێکی جەماوەریی بێ‌وێنەی لێکەوتەوە. ناڕەزایەتیدەربڕینی خەڵک ئەمجارە لە شێوەی ڕاپەڕینێکی جەماوەریدا خۆی دەرخست و یەک بە یەکی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتەوە. کۆماری ئیسلامیی ئێران کە شایەدی تەنینەوەی خۆپێشاندان لە کوردستانەوە بۆ بەشەکانی دیکەی ئێران بوو، بە ئاگاداری لە خۆشەویستی هێزە سیاسییەکانی کوردستان و کاریگەرییان لەسەر ئەو ڕاپەڕینە، جارێکی دیکە دەستی کردەوە بە درۆن ناردن و هاژەکبارانی بنکە  و کەمپەکانی ئەوان لە قووڵایی هەرێمی کوردستاندا. ئەمجارەش چەندین ژن و پیاوی تێکۆشەر و ئازادیخواز، شەهید و بریندار بوون؛ هاجەر زەرگە و ڕێحانە(شیما کەنعانی) کە دووگیان بوو، لە ڕیزی ئەو شەهیدانەدابوون.  سوپای پاسداران، شانبەشانی دڕندەیی لە دژی خەڵکی ڕاپەڕێو لە نێوخۆ، لە دەرەوەی سنوورەکانیشی  تاوانی  بۆردوومانی  بنکە و کەمپەکانی حیزبی دیموکرات و هێزە سیاسییەکانی دیکەی ، هەر لە پاییزی ١٤٠١دا  چەند جاری دیکەش دووپات کردەوە، بەڵام  ئەو تاوانانە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان لە درێژەی ڕاپەڕینەکەیان نەک هەر سارد نەکردەوە، بەڵکوو شێلگیرتری کردن.

ڕاپەڕینێک کە بە مەرگی ژینا ئەمینی و بە دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” دەستی پێکرد و چەندین پارێزگا و دەیان شاری ئێرانی گرتەوە، ژنانی هێنایە ڕیزی هەرە پێشەوەی قوربانیدان. ژنان و کچان لە کوردستان و ئێران، ئەو پەڕی بوێری و فیداکارییان نواند. ژمارەی ئەو خاتوونانەی لەسەر شەقام، لە حەوش و حەساری زانکۆکان و لەنێو کۆڵانەکان لە کاتی خۆپێشاندان و ڕێپێواندا خوێنیان ڕژا و چاویان لەدەستدا، یان لە گرتووخانە و لەژێر ئەشکەنجەدا، گیانیان  لێ ئەستێندرا، سەلماندی کە ڕاپەڕینی ژن، ژیان، ئازادی هەر وا کە لە دروشمەکان و ئامانجەکانیدا، مۆرکی ژنانی پێوەیە ، لە قوربانیدان بۆ ئەم ئامانجانەش، پشکێکی گەورەی بەر ژنان و کچانی  وشیار و ئازا کەوتووە. جوانترین دەربڕین بۆ وێناکردنی ئەو بەشدارییە بەرین و بوێرانەیەی ژنان، ئەو وتەیەی باوکی شەهید محەممەد حەسەنزادە لە کاتی بەخاکسپاردنی کوڕەکەیدا بوو: ” ئێستا ئەوەی دەیەوێت زۆر پیاوبێت، دەبێت زۆر ژن بێت”.

یەکێکی دیکە لە شانازییەکانی ژنان لەو ڕاپەڕینەدا، بە تایبەتی ئەو دایکانەی کچان و کوڕانیان لەم ڕاپەڕینەدا شەهید بوون، زیندووڕاگرتنی یادی شەهیدەکان و شەکاوە راگرتنی ئاڵای دەستی ئەوانە؛ ئەویش لە هەلومەرجێکدا کە بە بۆنەی ئەم وەفاداری و پێداگرییەیان لەسەر ڕێبازی شەهیدەکان، بەردەوام لەگەڵ هەڕەشە و گرتن و ئەزیەت و ئازاری جۆراوجۆری دام و دەزگا سەرکوتکەرەکان بەرەوڕوون. هەر لەم مانگی خەرمانانەدا و بە بۆنەی دووهەمین ساڵڕۆژی مەرگی ژینا و دەستپێکردنی ڕاپەڕینی “ژن، ژیان، ئازادی”، جارێکی دیکە ئەم خۆڕاگری و بەچۆکدانەهاتنەی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆی نواندەوە، چ بە  شێلگیربوونیان لەسەر بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدەکان و گیران و چوونە بەندیخانە لەم پێوەندییەدا، چ بە بەشداریی بەرینیان لە مانگرتنی گشتیی ٢٥ی خەرمانانی ئەم ساڵدا.  هەمووی ئەمانە یەک ڕاستیی نیشان دەدەن: ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڕیاری یەکجاریی خۆیان داوە،  ئەوان ڕزگاریی نەتەوەکەیان و ئازادی و یەکسانییان دەوێ و ئامادەن نرخی گرانی گەیشتن بەو ئامانجە بەرزانەش بدەن.

بابەتی هاوشێوە

ئاوڕێکی کورت لە بار و دۆخی ئێستای ئێران

2025-06-23

كاڵێ کەلھوڕی چۆن شەھید بوو ؟

2025-06-20

ژنێک لە ناوەندی پڕوپاگەندەدا

2025-06-20

ڕوانینی تایبەت!

2025-06-07

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی