پلاتفۆرمی ژنانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان – ژینا، ڕاگەیاند کە لە ڕێکەوتی 14ی ژوئەن ، سیمینارێکی تایبەت لەژێر ناونیشانی «هاوپەیمانی و کاری بەکۆمەڵ لە دەرەفتێکی نوێ بۆ بەهێزکردنی ژن» بەڕێوەدەچێت.
لەو سیمینارەدا ژمارەیەک لە چالاکوانان، نووسەران و بەرپرسانی مافی ژنان، لەوانە شنە درودگەر، ڕۆزەرین کەمانگەر، شیلان محەممەدی، دڵژین موکریانی و چیمن جەوانڕوودی، سەبارەت بە گرنگی هاوپەیمانی، یەکگرتوویی و کاری هاوبەش بۆ بەرەوپێشبردنی ماف و ئازادییەکانی ژنان قسە دەکەن.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، چالاکییەکە بە شێوەی ئۆنلاین و لەسەر پلاتفۆرمی گووگڵ میت بەڕێوەدەچێت. کاتی دەستپێکردنی سیمینارەکە کاتژمێر 21:00 بە کاتی باشووری کوردستان و 21:30 بە کاتی ڕۆژھەڵاتی کوردستان دیاریکراوە.
ئامانجی ئەم دانیشتنە بەهێزکردنی گفتوگۆ و هاوکاری نێوان ژنان و دروستکردنی دەرەفەتە نوێیکانە بۆ بەشداریی کاریگەرتر لە بوارە جیاوازە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکاندا.



