نارین ڕەسووڵنژاد
ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ مێژوو، دەبینین ژنان لە وڵاتانی دێموکراسیدا ڕۆڵی سەرەکییان هەبووە لە بەشداریکردن لە دەسەڵاتدا و سەرکەوتوو بوون. ئافرەتان توانای مومارەسەی دەسەڵاتیان هەیە. بۆ نموونە ئێمە پێمان وایە ژنان مافی بەشداریکردنیان لە سیاسەتدا هەیە، بەڵام لە واقیعدا هەمیشە ئاستەنگی جۆراوجۆر هەیە کە ڕێگری لە بەشداریکردنی ژنان لە سیاسەتدا دەکات:
• دامەزراوە ئاینییەکان
• نەریتەکانی کۆمەڵگە
• یاسا
• خۆبەگەورەزانین
• تۆمەتی ئەخلاقی
• ترس
ئایین کاریگەری زۆری لەسەر ئافرەت هەیە. لە ڕووی ئایینیشەوە ژنان بۆیان نییە وەک پیاوان بەشداری سیاسەت بکەن. بۆیە ژنان لە وڵاتانی ئیسلامی مافی بەشداریکردنیان نییە. لە هەندێک وڵاتدا ژنان مافی دەنگدان و خۆکاندیدکردنیان پێنادرێت. لە وڵاتێکی وەک ئێراندا ژنان ناتوانن بڕیار بدەن، بەڵام وا خۆیان نیشان دەدەن کە مافی خۆیانە. هۆکارێکی دیکەی ناچالاکی ژنان، کەمتەرخەمییە لە چاو پیاوان. کارکردن لە سیاسەتدا تەنها بۆ پیاو نییە و بۆ ئەوان دروست نەبووە. هەرچەندە زۆرجار سیاسەت لە پیاواندا سنووردارە، بەڵام تایبەت نییە بەوان، چونکە کاتێک سیاسەت لەدەرەوەی ڕوانگە و ئایدۆلۆژیاکان هەڵدەسەنگێنین، بۆمان دەردەکەوێت کە ژن و پیاو بە یەکسانی دەگرێتەوە. پاشان دێینە سەر کۆمەڵگە و بنەماڵە و دامەزراوەکان و دەوڵەت. بۆیە هەرچەندە دنیای سیاسەت بەسەر پیاودا سەپێنراوە، هەندێکجار بەپێچەوانەی ئیرادەی ئەوان، بەڵام دنیای هاوچەرخیش بوونی ژن و حەتمیبوونی ژنی لەم گۆرەپانەدا سەپاندوە.
بۆیە هەر دابەشبوونێک لە سیاسەتدا، کە کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بنیات بنێت، ژن و پیاویش دەگرێتەوە. هەر جۆرە کارێک (بە سیاسەتیشەوە) تایبەتە بە مرۆڤەکان نەک ڕەگەزێکی دیاریکراو. چونکە کاریگەری ئەو بوارانە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر پەیوەندیی هەموو مرۆڤەکان دەبێت و سروشت و شێوازی پەیوەندییەکان دیاری دەکات. لە کۆمەڵگەی ئێمەدا کاتێک ژنان بەشداری سیاسەت دەکەن، فشارێکی زۆریان لەسەرە و زۆرجار بە ئەخلاق تۆمەتبار دەکرێن. بەڵام ژنانی کورد هەرگیز وازیان نەهێناوە و هەمیشە هەوڵی پەروەردەکردنی خۆیان و کەمکردنەوەی ڕۆڵی ژنیان داوە بۆ تەنها ڕۆڵێکی لاوەکی لە کاروباری سیاسی یان کەمکردنەوەی پێگەی کۆمەڵایەتی. بۆیە پێویستە ژنان بە لێهاتووییەوە بەو قۆناغانەدا تێپەڕن و لە چوارچێوەی فەرهەنگی ئەدەبی نەریتی دەرباز بن. چونکە ژنان کاتێک بەهێز دەردەکەون کە لەڕووی سیاسییەوە ئامادەبن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆمەڵایەتی.
بۆیە ژنان هەمیشە لە بەشداریکردن لە سیاسەت و تۆمەتبارکردن لەلایەن کۆمەڵگەوە دەترسن. هەموو ئەمانە هۆکارن بۆ ئەوەی ژنان لە سیاسەتدا چالاک نەبن.
ژنان دەتوانن لە سیاسەتدا بە یەک شێوە داهێنان بکەن: نابێت وێنەیەکی شاراوەی پیاوان بن لە سیاسەتدا. ئەگینا جیاوازی نییە. دەبێت سیاسەتێکی ئابووری و کۆمەڵایەتی هەبێت کە جیاواز بێت لە تێڕوانینی هەموو پیاوێک بۆ دۆخەکە. بەو پێیەی کێشەکە ئەوەیە سیاسەت پیشە نییە، بەڵکو شێوازێکی قووڵ و وردە لە بیرکردنەوە کە کاریگەری درێژخایەنی لەسەر تاک و کۆمەڵگە هەیە، هەر جۆرە ڕێبازێک بۆ سیاسەت کە لەسەر بنەمای پیشە بوون، زۆر قورس دەکات بۆ کۆمەڵگە پێشکەوتنی ڕاستەقینە.




