Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

ژنی کورد: لە شکۆی مێژووییەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆتوبەندە یاسایی و سیاسییەکانی ئێران

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2026-01-14
  • 18:52

دڵنیا حاجی خزری

ژنی کورد لە مێژووی کۆنەوە ڕۆڵێکی گرینگی هەبووە لە دروستکردنی ژیان، کۆمەڵگە و کولتور. ژیان لە کوردستان لە سەردەمی کۆن زۆر پەیوەندی بە سروشت، کشتوکاڵ و شێوازی ژیانە هاوبەشەکانەوە هەبوو، و ژن لەنێو ئەم ژیانەدا تەنها بینەر نەبوو، بەڵکو لە بەرهەمهێنانی کەل و پەلی پێویستی ژیان وەک خۆراک و پۆشاک ڕۆڵی سەرەکی بوو.

بەڵام لە هەمان کاتدا لە زۆربەی کۆمەڵگە دواکەوتووەکان بە چاوێکی سووک سەیری ژن دەکرا و تەنانەت لە زۆربەی وڵاتانی جیهان وەک کۆیلەیەک حیسابی بۆ دەکرێت، بەڵام وەک باسمان کرد لەنێو کورددا هاوشانی پیاو بوو.

لە بورەکانی سیاسی و شەڕدا چەندها ساڵ بەر لە ئێستا ژنی کورد فەرماندەیی هێزە کوردییەکانی کردووە و دژ بە دوژمن و زوڵم و زۆری وەستاوەتەوە. مێژووی ژنی کورد وەک مێژووی ژنی نەتەوەکانی تر نییە بۆ نموونە نەریتی زیندەبەچاڵکردن کە قێزەونترین نەریتە تەنیا هی عەڕەبەکان بووە. یان وەک ژنانی کاتی عوسمانییەکان و سەفەوی و قاچڕییەکان کە کەنیزەی بەردەستی سوڵتانەکان بوون.

ژنی کورد لەیلا قاسمە، حەبسەخانی نەقیبە، مەستوورە ئەردەڵانە، لەیلا زانایە. یەکێک لەو ژنە مەزن و تێکۆشەرانە حەبسەخانی نەقیبە، ئەو ژنە نەترس و زانایەی کورد، ساڵی ١٩٣٠ز لە گەرمەی ڕووداوەکانی ڕاپەڕینی بەردەرکی سەرا نامەیەکی لە شێوەی یادداشت بۆ کۆمەڵەی نەتەوەکان لە ژنێڤ نارد و لەو یاداشتەدا “داوای مافی چارەنووسی بۆ کوردی تێدا نووسیبوو”. هەر ئەوەش دەیسەلمێنی لە مێژووی کۆنەوە ژنانی کورد کاریان بەس ماڵداری نەبوو، بەڵکو زۆر جار بە شێوەی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بەشدار بوون لە شەڕ و بەرگریی و داد و  ستانی سیاسی و کۆمەڵایەتی گەلەکەیان.

ژنان لە کولتوری کوردیدا هەمیشە وەک هێزێکی بەرز و پێکهاتەیەکی گرینگ سەیر کراوە. لە سەردەمی کۆن کاتێک هێرشی بێگانەکان دەهات، ژنانی نەترسی کورد لەگەڵ پیاوان دەوەستان؛ بە چەک یان هێزی خۆیان خاکیان لە دەست داگیرکەران دەپاراست و هەروەها ژن دەبوو بە سەرکردەی خێڵ یان ناوچە. هەموو شەڕێک هەر بە چەک ناکرێت، هەر بۆیە ژنانی کورد بە بیر و زانست و فێڵ یارمەتیدەری شەڕ بوون.

لە سەرەمی هاتنە سەرکاری ڕێژیمی کۆنەپەرستی ئاخوندی سووکایەتییەکی زۆر بەرامبەر بە ژن  کرا و هەر لەسەرەتاوە ژنی بە کەسایەتی دووهەم هێنا ئەژمار. ئەو سیستمە سیستەمێکە کە لەسەر بنەمای تێگەیشتنێکی توند و کۆنەپەرستانەی ئایین و کۆمەڵگە دامەزراوە. لەو سیستەمەدا ژن نەک وەک هاوسەنگ، بەڵکو وەک کەسێک کە پێویستە کۆنترۆڵ بکرێت بینراوە. ئەم بیرکردنەوەیە بووتە هۆکاری زۆرێک لە سووکایەتی و پێشێلکردنی ماف و توندوتیژی بەرامبەر ژنان یاساکانی کۆماری ئیسلامی زۆربەیان بەپێی جیاوازیی نێوان ژن و پیاو دانراون:

-مافی تەلاق لە دەستی پیاودایە؛ ژن تەنیا لە هێندێک کاتدا دەتوانێت جیابێتەوە.

– ژن بۆ گەشتکردن، خوێندن، جلوبەرگ پۆشین، یان هێندێک کار پێویستی بە ڕەزامەندیی هاوسەر یان باوک هەیە.

– شایەدیی ژن لە دادگا بە نیوەی شایەدیی پیاو هەژمار دەکرێت.

– و …….

 ئەم یاسایانە ژن وەک کەسێکی ناتەواو نیشان دەدەن و مافی بڕیار لە ژیانی خۆی لێ دەستێنن. هەر کاتێکیش ژنان دەنگیان بەرز کردەوە و داوای مافی خۆیان کرد، بە توندوتیژی وەڵامیان دەدرێتەوە وەک:

ژنانی چالاک و ڕۆژنامەنووس زیندانی کراون

خوێندکارانی ژن لە زانکۆکان دەترسێنرێن

خۆپێشاندانەکان بە توندوتیژی شکێنراون

بەڵام لە ڕاستیدا ئەم ڕەفتارانە نیشان دەدەن کە ئەم دەسەڵاتە فاشیستە لە دەنگی ژن دەترسێت.

یەکێک لە ڕوونترین شێوەکانی سووکایەتی، سەپاندنی حیجابە لە کۆماری ئیسلامیداحیجاب هەڵبژاردنی کەسی نییە، فەرمانێکی یاساییە.

 ژنان بەهۆی شێوازی جلوبەرگ، دەرکەوتنی قژ، و پەرتووکەکانیان سزا دەدرێن. دەسبەسەرکردن و سووکایەتی لە شەقامدا بۆ ژنان شتێکی ئاسایی بووە. ئەم کۆنترۆڵە جەستەییە دەڵێت ژن مافی خۆی لەسەر جەستەی نییە. چارەنووسی ژنی کورد لەژێر دەسەڵاتی فاشیست و تیرۆریست کۆماری ئیسلامی دایە بۆیە ژنی کورد لە خاکێکدا هەنگاو دەنێت کە مێژووی بە خوێن نووسراوە و ئێستاش بە بێدەنگی دەخوێندرێتەوە و هەم خۆی خوێنی ڕژاوە و هەم هەزاران ڕۆڵەی بووەتە قوربانی خاک و نیشتمان.

 لەژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا، ئەو ئافرەتە نە تەنیا وەک مرۆڤێک مافیان نییە، بەڵکو وەک کوردێکیش لەژێر چوارچێوەی تاوان و گوماندا دانراوە. ئەمە چارەنووسێکە دوو قوفڵی هەیە: قوفڵی ژنایەتی و قوفڵی نەتەوەیی. کۆماری ئیسلامی توندوتیژی بە یاسا، بە فەتوای ئایینی و بە پەرەپێدانی ترس و پەروەردەی سەقەتی پیاوسالاری دەکات. ئەو ژنانە کە لەسەر مافی ڕەوای خۆیان دەنگیان بەرز کردەوە زۆر جار لە زیندانە تاریکەکاندا ون بوون ئەویش بەو تاوانەی کە تەنیا داوای مافی ڕەوای خۆیان کردووە. ئەوان هەنگاوێکیان بەرز کرد، بەڵام دەسەڵات ترسی لە دەنگیان هەبوو. لەگەڵ ئەم هەموو تاریکییەشدا، ژنی کورد هێشتا لەسەر پێیە. لەنێو دڵی ئەم ژنەدا ئاگری بەرگری هەیە کە بە ئاسانی ناکوژێنرێتەوە.

ژنی کورد نەک تەنیا لە شۆڕشەکاندا بەشدار بووە، بەڵکو بووە بە هێما. ناوی ژنان زۆر بە خوێن نووسرا، بەڵام دەنگیان بووە بە دەنگی هەزاران ژنی بێدەنگ. چارەنووسی ژنی کورد لەژێر ئەم دەسەڵاتە قێزەونە لە ئێستادا زۆر بەئازارە، بەڵام تەواو نەکراوە. ئەم چارەنووسە دەکرێت بە دەستی خودی ژن، بە ئاگاداری و بە یەکگرتن بنووسرێتەوە. هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت هەتاهەتایە دەنگی ژن بسڕێتەوە چونکە ژن ئەو ژیانەیە کە هەموو دەسەڵاتێک لێی دەترسێت. ئێمە ژنانی کورد لە نێوان دار و ئاگری دەسەڵات هەڵدەستینەوە نەک تەنیا بۆ خۆمان، بەڵکو بۆ نەوەی داهاتوومان، بۆ ئەو ڕۆژەی کە ژن بوون نەبێت بە تاوان، زمان نەبێت بە تاوان و ئازادی نەبێت بە خەون.

بابەتی هاوشێوە

پیرۆزبایی ناوەندی ڕێکخراوە مەدەنییەکان بە بۆنەی ٨٣ ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی لاوان

2026-04-10

ئاوڕێک لە ژیان و خوێندنی ئەو خاتوونانەی ئەمساڵ لە زانکۆکانی کوردستان و جیهان پلەی باڵایان بەدەست هێنا

2026-04-03

لە درێژەی: ژیان و خوێندنی ئەو خاتوونانەی کە ئەمساڵ لە زانکۆکانی کورستان و جیهان پلەی سەرکەوتنیان بەدەست هێنا

2026-04-03

لە درێژەی:ژیان و خوێندنی ئەو خاتوونانەی کە ئەمساڵ لە زانکۆکانی کورستان و جیهان پلەی سەرکەوتنیان بەدەست هێنا

2026-04-03
ئاڵمان

بەشداری ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە ڕێوڕەسمی ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-04-05
کاروچالاکی

ئاوڕێک لە ژیان و خوێندنی ئەو خاتوونانەی ئەمساڵ لە زانکۆکانی کوردستان و جیهان پلەی باڵایان بەدەست هێنا

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-04-03
کاروچالاکی

لە درێژەی: ژیان و خوێندنی ئەو خاتوونانەی کە ئەمساڵ لە زانکۆکانی کورستان و جیهان پلەی سەرکەوتنیان بەدەست هێنا

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-04-03

ئاوڕێک لە ژیان و خوێندنی ئەو خاتوونانەی ئەمساڵ لە زانکۆکانی کوردستان و جیهان پلەی باڵایان بەدەست هێنا

لە درێژەی: ژیان و خوێندنی ئەو خاتوونانەی کە ئەمساڵ لە زانکۆکانی کورستان و جیهان پلەی سەرکەوتنیان بەدەست هێنا

لە درێژەی:ژیان و خوێندنی ئەو خاتوونانەی کە ئەمساڵ لە زانکۆکانی کورستان و جیهان پلەی سەرکەوتنیان بەدەست هێنا

بەشداری کردنی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە کۆنفڕانسی ساڵانەی ڕێکخراوەکانی ژنانی سوئێد ”Sveriges Kvinnoorganisationer”.

“پێک هێنانی شەوێکی کوردی بە بۆنەی جێژنی نەورۆز لە شاری ڤێسترۆس”

وقتی یک انسان، به یک ملت بدل شد

بەڕێوەچوونی جەژنی نەورۆز لە ئۆسلۆ لە دوو شوێنی جیاواز

یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سویس بەشداریی ڕێوڕەسمی نەورۆز دەکەن

کوردانی ئۆرێبروو بە داگیرساندنی ئاوری نەورۆز پێشوازیان لە ساڵی تازە کرد

بەڕێوەچوونی فیستیڤاڵی نەورۆزی لە وڵاتی فینلاند

ژنی کورد: لە شکۆی مێژووییەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆتوبەندە یاسایی و سیاسییەکانی ئێران

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2026-01-14
  • 18:52

دڵنیا حاجی خزری

ژنی کورد لە مێژووی کۆنەوە ڕۆڵێکی گرینگی هەبووە لە دروستکردنی ژیان، کۆمەڵگە و کولتور. ژیان لە کوردستان لە سەردەمی کۆن زۆر پەیوەندی بە سروشت، کشتوکاڵ و شێوازی ژیانە هاوبەشەکانەوە هەبوو، و ژن لەنێو ئەم ژیانەدا تەنها بینەر نەبوو، بەڵکو لە بەرهەمهێنانی کەل و پەلی پێویستی ژیان وەک خۆراک و پۆشاک ڕۆڵی سەرەکی بوو.

بەڵام لە هەمان کاتدا لە زۆربەی کۆمەڵگە دواکەوتووەکان بە چاوێکی سووک سەیری ژن دەکرا و تەنانەت لە زۆربەی وڵاتانی جیهان وەک کۆیلەیەک حیسابی بۆ دەکرێت، بەڵام وەک باسمان کرد لەنێو کورددا هاوشانی پیاو بوو.

لە بورەکانی سیاسی و شەڕدا چەندها ساڵ بەر لە ئێستا ژنی کورد فەرماندەیی هێزە کوردییەکانی کردووە و دژ بە دوژمن و زوڵم و زۆری وەستاوەتەوە. مێژووی ژنی کورد وەک مێژووی ژنی نەتەوەکانی تر نییە بۆ نموونە نەریتی زیندەبەچاڵکردن کە قێزەونترین نەریتە تەنیا هی عەڕەبەکان بووە. یان وەک ژنانی کاتی عوسمانییەکان و سەفەوی و قاچڕییەکان کە کەنیزەی بەردەستی سوڵتانەکان بوون.

ژنی کورد لەیلا قاسمە، حەبسەخانی نەقیبە، مەستوورە ئەردەڵانە، لەیلا زانایە. یەکێک لەو ژنە مەزن و تێکۆشەرانە حەبسەخانی نەقیبە، ئەو ژنە نەترس و زانایەی کورد، ساڵی ١٩٣٠ز لە گەرمەی ڕووداوەکانی ڕاپەڕینی بەردەرکی سەرا نامەیەکی لە شێوەی یادداشت بۆ کۆمەڵەی نەتەوەکان لە ژنێڤ نارد و لەو یاداشتەدا “داوای مافی چارەنووسی بۆ کوردی تێدا نووسیبوو”. هەر ئەوەش دەیسەلمێنی لە مێژووی کۆنەوە ژنانی کورد کاریان بەس ماڵداری نەبوو، بەڵکو زۆر جار بە شێوەی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بەشدار بوون لە شەڕ و بەرگریی و داد و  ستانی سیاسی و کۆمەڵایەتی گەلەکەیان.

ژنان لە کولتوری کوردیدا هەمیشە وەک هێزێکی بەرز و پێکهاتەیەکی گرینگ سەیر کراوە. لە سەردەمی کۆن کاتێک هێرشی بێگانەکان دەهات، ژنانی نەترسی کورد لەگەڵ پیاوان دەوەستان؛ بە چەک یان هێزی خۆیان خاکیان لە دەست داگیرکەران دەپاراست و هەروەها ژن دەبوو بە سەرکردەی خێڵ یان ناوچە. هەموو شەڕێک هەر بە چەک ناکرێت، هەر بۆیە ژنانی کورد بە بیر و زانست و فێڵ یارمەتیدەری شەڕ بوون.

لە سەرەمی هاتنە سەرکاری ڕێژیمی کۆنەپەرستی ئاخوندی سووکایەتییەکی زۆر بەرامبەر بە ژن  کرا و هەر لەسەرەتاوە ژنی بە کەسایەتی دووهەم هێنا ئەژمار. ئەو سیستمە سیستەمێکە کە لەسەر بنەمای تێگەیشتنێکی توند و کۆنەپەرستانەی ئایین و کۆمەڵگە دامەزراوە. لەو سیستەمەدا ژن نەک وەک هاوسەنگ، بەڵکو وەک کەسێک کە پێویستە کۆنترۆڵ بکرێت بینراوە. ئەم بیرکردنەوەیە بووتە هۆکاری زۆرێک لە سووکایەتی و پێشێلکردنی ماف و توندوتیژی بەرامبەر ژنان یاساکانی کۆماری ئیسلامی زۆربەیان بەپێی جیاوازیی نێوان ژن و پیاو دانراون:

-مافی تەلاق لە دەستی پیاودایە؛ ژن تەنیا لە هێندێک کاتدا دەتوانێت جیابێتەوە.

– ژن بۆ گەشتکردن، خوێندن، جلوبەرگ پۆشین، یان هێندێک کار پێویستی بە ڕەزامەندیی هاوسەر یان باوک هەیە.

– شایەدیی ژن لە دادگا بە نیوەی شایەدیی پیاو هەژمار دەکرێت.

– و …….

 ئەم یاسایانە ژن وەک کەسێکی ناتەواو نیشان دەدەن و مافی بڕیار لە ژیانی خۆی لێ دەستێنن. هەر کاتێکیش ژنان دەنگیان بەرز کردەوە و داوای مافی خۆیان کرد، بە توندوتیژی وەڵامیان دەدرێتەوە وەک:

ژنانی چالاک و ڕۆژنامەنووس زیندانی کراون

خوێندکارانی ژن لە زانکۆکان دەترسێنرێن

خۆپێشاندانەکان بە توندوتیژی شکێنراون

بەڵام لە ڕاستیدا ئەم ڕەفتارانە نیشان دەدەن کە ئەم دەسەڵاتە فاشیستە لە دەنگی ژن دەترسێت.

یەکێک لە ڕوونترین شێوەکانی سووکایەتی، سەپاندنی حیجابە لە کۆماری ئیسلامیداحیجاب هەڵبژاردنی کەسی نییە، فەرمانێکی یاساییە.

 ژنان بەهۆی شێوازی جلوبەرگ، دەرکەوتنی قژ، و پەرتووکەکانیان سزا دەدرێن. دەسبەسەرکردن و سووکایەتی لە شەقامدا بۆ ژنان شتێکی ئاسایی بووە. ئەم کۆنترۆڵە جەستەییە دەڵێت ژن مافی خۆی لەسەر جەستەی نییە. چارەنووسی ژنی کورد لەژێر دەسەڵاتی فاشیست و تیرۆریست کۆماری ئیسلامی دایە بۆیە ژنی کورد لە خاکێکدا هەنگاو دەنێت کە مێژووی بە خوێن نووسراوە و ئێستاش بە بێدەنگی دەخوێندرێتەوە و هەم خۆی خوێنی ڕژاوە و هەم هەزاران ڕۆڵەی بووەتە قوربانی خاک و نیشتمان.

 لەژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا، ئەو ئافرەتە نە تەنیا وەک مرۆڤێک مافیان نییە، بەڵکو وەک کوردێکیش لەژێر چوارچێوەی تاوان و گوماندا دانراوە. ئەمە چارەنووسێکە دوو قوفڵی هەیە: قوفڵی ژنایەتی و قوفڵی نەتەوەیی. کۆماری ئیسلامی توندوتیژی بە یاسا، بە فەتوای ئایینی و بە پەرەپێدانی ترس و پەروەردەی سەقەتی پیاوسالاری دەکات. ئەو ژنانە کە لەسەر مافی ڕەوای خۆیان دەنگیان بەرز کردەوە زۆر جار لە زیندانە تاریکەکاندا ون بوون ئەویش بەو تاوانەی کە تەنیا داوای مافی ڕەوای خۆیان کردووە. ئەوان هەنگاوێکیان بەرز کرد، بەڵام دەسەڵات ترسی لە دەنگیان هەبوو. لەگەڵ ئەم هەموو تاریکییەشدا، ژنی کورد هێشتا لەسەر پێیە. لەنێو دڵی ئەم ژنەدا ئاگری بەرگری هەیە کە بە ئاسانی ناکوژێنرێتەوە.

ژنی کورد نەک تەنیا لە شۆڕشەکاندا بەشدار بووە، بەڵکو بووە بە هێما. ناوی ژنان زۆر بە خوێن نووسرا، بەڵام دەنگیان بووە بە دەنگی هەزاران ژنی بێدەنگ. چارەنووسی ژنی کورد لەژێر ئەم دەسەڵاتە قێزەونە لە ئێستادا زۆر بەئازارە، بەڵام تەواو نەکراوە. ئەم چارەنووسە دەکرێت بە دەستی خودی ژن، بە ئاگاداری و بە یەکگرتن بنووسرێتەوە. هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت هەتاهەتایە دەنگی ژن بسڕێتەوە چونکە ژن ئەو ژیانەیە کە هەموو دەسەڵاتێک لێی دەترسێت. ئێمە ژنانی کورد لە نێوان دار و ئاگری دەسەڵات هەڵدەستینەوە نەک تەنیا بۆ خۆمان، بەڵکو بۆ نەوەی داهاتوومان، بۆ ئەو ڕۆژەی کە ژن بوون نەبێت بە تاوان، زمان نەبێت بە تاوان و ئازادی نەبێت بە خەون.

بابەتی هاوشێوە

پیرۆزبایی ناوەندی ڕێکخراوە مەدەنییەکان بە بۆنەی ٨٣ ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی لاوان

2026-04-10

ئاوڕێک لە ژیان و خوێندنی ئەو خاتوونانەی ئەمساڵ لە زانکۆکانی کوردستان و جیهان پلەی باڵایان بەدەست هێنا

2026-04-03

لە درێژەی: ژیان و خوێندنی ئەو خاتوونانەی کە ئەمساڵ لە زانکۆکانی کورستان و جیهان پلەی سەرکەوتنیان بەدەست هێنا

2026-04-03

لە درێژەی:ژیان و خوێندنی ئەو خاتوونانەی کە ئەمساڵ لە زانکۆکانی کورستان و جیهان پلەی سەرکەوتنیان بەدەست هێنا

2026-04-03

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی