Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

ژن هێمایی هەمیشەیی ئازادی لە کوردستاندا

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2026-04-23
  • 17:22

لە کوردستاندا و لە نێو نەتەوەی کوردیدا، ژن هەرگیز ناوێکی کۆمەڵایەتی نەبووە، بەڵکو لە دەوری مێژوودا تا ئەمڕۆ ژن هەمیشە سیمبوڵی هەبوون و بەرگری و ئازادیخوازی بووە ئەوە تەنیا هەڵبەستێکی ئەدەبی یان خەیاڵ نییە، بەڵکو ڕاستییەکی مێژوویی و حاشاهەڵنەگرە ڕاستە، زۆربەی هۆنراوەو پەخشانی کوردی بۆ باسکردن لە جوانی و نازداری ژن تەرخانکراون، بەڵام جوانی و ئازایەتی لە نێوان ژنانی کورددا دووانەیەکی لێکدانەبڕاون و لە کولتووری کوردیدا ژن هەمیشە پێشەنگی ئازایەتی و شۆڕش و کۆڵنەدان بووە.

ژنانی کورد لە هەموو شۆڕشێکدا دەستێکی باڵایان هەبووە و هێمای لەخۆبردوویی بوون و ئەوەتا ئەو ڕاستییە ئەمڕۆ لە خوێنی غەزال مەولانی و نەدا میری و سەمیرا ئەڵڵایاری لەسەر خاکی کوردستان دیارە. واتە ڕستەیەکی وەک “ژن، ژیان، ئازادی” لە مێژوو تا ئەمڕۆ هاوارێکی هەمیشەیی و بەردەوامی ژنان بووە.

مەستوورە وەک هێمای دەسپێک لە مێژوودا

ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ مێژوو بۆ باسکردن لە ئازادی و لەخۆبردوویی ژنی کورد، بۆ دۆزینەوەی پەیوەندی لە نێوان ژن و ئازادیدا، ئەوا دەبێ بگەڕێینەوە بۆ مێژووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەو خاکەی کە چەندین ساڵە تا ئەمڕۆش خوێنی لێ دەڕژێت بۆ ئازادی، بۆ سەربەخۆیی، بۆ سەلماندنی هەبوون. یەکەم ژنە نووسەر و یەکەم ژن کە بە چاونەترسییەوە ڕوبەڕووی  بەربەستەکانی کۆمەڵگە و دواتر دوژمن بووەوە، لە دایکبووی خاکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە مەستوورە ناوێکە کە تا ئەمڕۆ هێمای جوانی و ئازادی و لەخۆبردووییە، مەستوورەی ئەردەڵانی کە بە مەستوورەی کوردستانی ناسرابوو، لە ساڵی ١٨٠٥ لە سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە شاعیر و مێژوونووس بووە و لە سەردەمێکدا ژنبوون و ژیان و ئازادی بە شایەنی ژنی کورد زانیوە کە ژنان بۆیان نەبووە بە دەنگی بەرز قسە بکەن. بەڵام ئەو لە ڕێگەی قەڵەم و وشەکانی توانی مێژوویەک بۆ ژنانی ئازای کورد تۆمار بکات و بەرەنگاری هەموو کۆمەڵگە و دوژمنانی کورد ببێتەوە.

مەستوورە شۆڕشێکی بەرپا کرد لە ڕێگەی نووسینەوە کە ژن بێدەنگ نییە، کە تا ئەمڕۆ شۆڕشی ژنان بۆ ئازادی و بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی خۆیان و گەلەکەیان بەردەوامە ژنان بەردەوام لە شۆڕشدان بەرامبەر کۆمەڵگەیەکی چەقبەستوو کە ژن وەک کۆیلە تەماشا دەکات ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان جیا لە شۆڕش بەرامبەر ئەو کۆمەڵگە بچووکەی کە کۆماری ئیسلامی بۆ ژنانی تەرخان کردووە، ئەو چواردیوارەی کە دەبێت لە ژێر یاسا ئیسلامییەکانی ئەودا ژنان ژیان بکەن، بەرامبەر شۆڕشێکی دیکە خۆیان بە بەرپرسیار زانیوە شان بە شانی پیاوان ئەویش شۆڕشکردنە بۆ ئازادی میللەتێک، بۆ پاراستنی خاک و شەرەفیان، بۆ پاراستنی نیشتمانێکی داگیرکراو، بوونە پێشمەرگە و ناوێکی پڕ لە سەروەرییان قبووڵ کردووە، کە لە ژێر ئەم قورسییەدا دەبن بە دایک، بە خوشک، بە کابانی ماڵ و مامۆستا و پێشەوەر.

ژنانی وەک غەزال و نەدا و سەمیرا کە ئەمڕۆ بە ناحەق بە درۆنی کۆماری ئیسلامی شەهید دەکرێن، شتێکی تازە نییە بەردەوام لە نێو کۆمەڵگەی کوردیدا بەدی دەکرێت و بەدیکراوە بەڵام هیچ کات ژنان سڵیان نەکردووەتەوە و هەمیشە ئامانجێکیان بۆ خۆیان دیاری کردووە کە یەکدەنگ و یەکڕەنگ ڕووبەڕووبوونەوە و شۆڕشیان بۆ مافەکانی خۆیان و بۆ ئازادی میللەتەکەیان بە ئەرکی سەرشانیان زانیوە.

بۆچی ژن هەمیشە ئامانجی یەکەمە؟

ئەوە پرسیارێکی گرنگە کە ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ مێژوو وەڵام وەردەگرین کاتێک ڕژێمێک دەیەوێت نەتەوەیەک بشکێنێت، سەرەتا هەوڵی شکاندنی ژن دەدات، چونکە ژن تەنیا مرۆڤێکی سیاسی نییە، بەڵکو ژن بوونی نەتەوەیەکە لە خۆیدا مێژوو، زمان، ناسنامە و داهاتووی گەلێک دەگێڕێتەوە. کوشتنی ژن واتە کوشتنی هەموو ئەو شتانە، چونکە ژن دایکە، دایکیش هەوێنی گواستنەوەی کولتوور و زمانی نەتەوەیە بۆ ڕۆڵەکان و بەردەوامی نەتەوەیەک، بۆیە کوشتنی ژن و شەهیدکردنی ژن واتای لەناوچوونی بیرکردنەوە و کولتوور و زمانی نەتەوەیە لەبەر ئەوەیە کە ناوی “ژن، ژیان، ئازادی” تەنیا ڕێککەوتنی سێ وشە نییە، بەڵکو ئەو سێ وشەیە نیشان دەدەن کە ژن بوونی ژیان و ئازادییە ئەو شۆڕشەی بە ناوی “ژن، ژیان، ئازادی” و بۆ ئازادی ژنان دەستی پێکرد، دواتر بوو بە شۆڕشێک بۆ ئازادی نەتەوەیەک لە ژێر دەستی داگیرکەرانی کوردستان کە تا ئەمڕۆ خوێنی بۆ دەڕژێت ئەوەتا ئەمڕۆ خوێنی غەزال و نەدا و سەمیرا بۆ ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو بە سیمبولی ئازایەتی و چاونەترسی ژنان لە ئەمڕۆ و لە هەمیشەدا.

بابەتی هاوشێوە

یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران Apr 19, 2026 at 20:33]یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات لە کۆبوونەوەی «هاوپەیمانیی پێشکەوتنخواز» لە بارسێلۆنا بەشداری کرد

2026-04-19

خۆپێشاندانێکی کوردانی سویس لە بەر دەرگای باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئیدانەکردنی تێرۆر و بۆردمان

2026-04-19
created by Polish

ڕاگەیندراوی یەکیەتیی ژنان دێموکراتی کوردستانی ئێران بە مەبەستی مەحکووم کردنی هێرشە مووشەکی و درۆنیەکانی ڕێژیمی ئێران

2026-04-17

هێرش بۆ سەر کەمپەکانی حیزبی دێموکرات سێ شەهید و چەند برینداری لێ کەوتەوە (نوێ دەکرێتەوە)

2026-04-17
کاروچالاکی

دیداری بەرپرسی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات لە گەڵ خاتوو کریستین واگنێر رئیسی شورای شار و رئیسی پارلمان شاری نۆیئیزنبورگ.

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-05-11
کاروچالاکی

بەڕێوەچوونی سیمینارێک لە سەر یەکسانی

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-05-05
سوئێد

“پێکهێنانی کۆڕێکی ئەدەبی بە هاوکاری چەند ڕێکخراوە لە شاری ئۆرێبرو”

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-05-04

بەڕێوەچوونی سیمینارێک لە سەر یەکسانی

“پێکهێنانی کۆڕێکی ئەدەبی بە هاوکاری چەند ڕێکخراوە لە شاری ئۆرێبرو”

فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی ، ئەندامێکی یەکیەتیی ژنانی لە ئاڵمان وەکوو بەرپرسی ژنانی ڕۆژهەڵات هەڵبژارد.

“بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی ساڵانەی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات کۆمیتەی ستۆکهۆڵم-سوئێد”

پەیامی ناوەندی ڕێکخراوەکان بە بۆنەی دامەزرانی پلاتفۆرمی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان – ژینا

ڕاگەیاندراوی ڕاگەیاندنی پلاتفۆڕمی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان_ژینا

ڕێژیمی ئێران؛ بەردەوامیی گرتنی سەرەڕۆیانەی ژنانی کورد و بێسەروشوێنکردنیان

بەشداری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سویس لە ڕێوڕەسمی ڕێز گرتن لە شەهیدانی سەربەستی نیشتمان.

ژن هێمایی هەمیشەیی ئازادی لە کوردستاندا

بەشداری ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی نیشاندان بە دەستدرێژییە مووشەکی و درۆنییەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکرێت

ژن هێمایی هەمیشەیی ئازادی لە کوردستاندا

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2026-04-23
  • 17:22

لە کوردستاندا و لە نێو نەتەوەی کوردیدا، ژن هەرگیز ناوێکی کۆمەڵایەتی نەبووە، بەڵکو لە دەوری مێژوودا تا ئەمڕۆ ژن هەمیشە سیمبوڵی هەبوون و بەرگری و ئازادیخوازی بووە ئەوە تەنیا هەڵبەستێکی ئەدەبی یان خەیاڵ نییە، بەڵکو ڕاستییەکی مێژوویی و حاشاهەڵنەگرە ڕاستە، زۆربەی هۆنراوەو پەخشانی کوردی بۆ باسکردن لە جوانی و نازداری ژن تەرخانکراون، بەڵام جوانی و ئازایەتی لە نێوان ژنانی کورددا دووانەیەکی لێکدانەبڕاون و لە کولتووری کوردیدا ژن هەمیشە پێشەنگی ئازایەتی و شۆڕش و کۆڵنەدان بووە.

ژنانی کورد لە هەموو شۆڕشێکدا دەستێکی باڵایان هەبووە و هێمای لەخۆبردوویی بوون و ئەوەتا ئەو ڕاستییە ئەمڕۆ لە خوێنی غەزال مەولانی و نەدا میری و سەمیرا ئەڵڵایاری لەسەر خاکی کوردستان دیارە. واتە ڕستەیەکی وەک “ژن، ژیان، ئازادی” لە مێژوو تا ئەمڕۆ هاوارێکی هەمیشەیی و بەردەوامی ژنان بووە.

مەستوورە وەک هێمای دەسپێک لە مێژوودا

ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ مێژوو بۆ باسکردن لە ئازادی و لەخۆبردوویی ژنی کورد، بۆ دۆزینەوەی پەیوەندی لە نێوان ژن و ئازادیدا، ئەوا دەبێ بگەڕێینەوە بۆ مێژووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەو خاکەی کە چەندین ساڵە تا ئەمڕۆش خوێنی لێ دەڕژێت بۆ ئازادی، بۆ سەربەخۆیی، بۆ سەلماندنی هەبوون. یەکەم ژنە نووسەر و یەکەم ژن کە بە چاونەترسییەوە ڕوبەڕووی  بەربەستەکانی کۆمەڵگە و دواتر دوژمن بووەوە، لە دایکبووی خاکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە مەستوورە ناوێکە کە تا ئەمڕۆ هێمای جوانی و ئازادی و لەخۆبردووییە، مەستوورەی ئەردەڵانی کە بە مەستوورەی کوردستانی ناسرابوو، لە ساڵی ١٨٠٥ لە سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە شاعیر و مێژوونووس بووە و لە سەردەمێکدا ژنبوون و ژیان و ئازادی بە شایەنی ژنی کورد زانیوە کە ژنان بۆیان نەبووە بە دەنگی بەرز قسە بکەن. بەڵام ئەو لە ڕێگەی قەڵەم و وشەکانی توانی مێژوویەک بۆ ژنانی ئازای کورد تۆمار بکات و بەرەنگاری هەموو کۆمەڵگە و دوژمنانی کورد ببێتەوە.

مەستوورە شۆڕشێکی بەرپا کرد لە ڕێگەی نووسینەوە کە ژن بێدەنگ نییە، کە تا ئەمڕۆ شۆڕشی ژنان بۆ ئازادی و بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی خۆیان و گەلەکەیان بەردەوامە ژنان بەردەوام لە شۆڕشدان بەرامبەر کۆمەڵگەیەکی چەقبەستوو کە ژن وەک کۆیلە تەماشا دەکات ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان جیا لە شۆڕش بەرامبەر ئەو کۆمەڵگە بچووکەی کە کۆماری ئیسلامی بۆ ژنانی تەرخان کردووە، ئەو چواردیوارەی کە دەبێت لە ژێر یاسا ئیسلامییەکانی ئەودا ژنان ژیان بکەن، بەرامبەر شۆڕشێکی دیکە خۆیان بە بەرپرسیار زانیوە شان بە شانی پیاوان ئەویش شۆڕشکردنە بۆ ئازادی میللەتێک، بۆ پاراستنی خاک و شەرەفیان، بۆ پاراستنی نیشتمانێکی داگیرکراو، بوونە پێشمەرگە و ناوێکی پڕ لە سەروەرییان قبووڵ کردووە، کە لە ژێر ئەم قورسییەدا دەبن بە دایک، بە خوشک، بە کابانی ماڵ و مامۆستا و پێشەوەر.

ژنانی وەک غەزال و نەدا و سەمیرا کە ئەمڕۆ بە ناحەق بە درۆنی کۆماری ئیسلامی شەهید دەکرێن، شتێکی تازە نییە بەردەوام لە نێو کۆمەڵگەی کوردیدا بەدی دەکرێت و بەدیکراوە بەڵام هیچ کات ژنان سڵیان نەکردووەتەوە و هەمیشە ئامانجێکیان بۆ خۆیان دیاری کردووە کە یەکدەنگ و یەکڕەنگ ڕووبەڕووبوونەوە و شۆڕشیان بۆ مافەکانی خۆیان و بۆ ئازادی میللەتەکەیان بە ئەرکی سەرشانیان زانیوە.

بۆچی ژن هەمیشە ئامانجی یەکەمە؟

ئەوە پرسیارێکی گرنگە کە ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ مێژوو وەڵام وەردەگرین کاتێک ڕژێمێک دەیەوێت نەتەوەیەک بشکێنێت، سەرەتا هەوڵی شکاندنی ژن دەدات، چونکە ژن تەنیا مرۆڤێکی سیاسی نییە، بەڵکو ژن بوونی نەتەوەیەکە لە خۆیدا مێژوو، زمان، ناسنامە و داهاتووی گەلێک دەگێڕێتەوە. کوشتنی ژن واتە کوشتنی هەموو ئەو شتانە، چونکە ژن دایکە، دایکیش هەوێنی گواستنەوەی کولتوور و زمانی نەتەوەیە بۆ ڕۆڵەکان و بەردەوامی نەتەوەیەک، بۆیە کوشتنی ژن و شەهیدکردنی ژن واتای لەناوچوونی بیرکردنەوە و کولتوور و زمانی نەتەوەیە لەبەر ئەوەیە کە ناوی “ژن، ژیان، ئازادی” تەنیا ڕێککەوتنی سێ وشە نییە، بەڵکو ئەو سێ وشەیە نیشان دەدەن کە ژن بوونی ژیان و ئازادییە ئەو شۆڕشەی بە ناوی “ژن، ژیان، ئازادی” و بۆ ئازادی ژنان دەستی پێکرد، دواتر بوو بە شۆڕشێک بۆ ئازادی نەتەوەیەک لە ژێر دەستی داگیرکەرانی کوردستان کە تا ئەمڕۆ خوێنی بۆ دەڕژێت ئەوەتا ئەمڕۆ خوێنی غەزال و نەدا و سەمیرا بۆ ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو بە سیمبولی ئازایەتی و چاونەترسی ژنان لە ئەمڕۆ و لە هەمیشەدا.

بابەتی هاوشێوە

یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران Apr 19, 2026 at 20:33]یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات لە کۆبوونەوەی «هاوپەیمانیی پێشکەوتنخواز» لە بارسێلۆنا بەشداری کرد

2026-04-19

خۆپێشاندانێکی کوردانی سویس لە بەر دەرگای باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئیدانەکردنی تێرۆر و بۆردمان

2026-04-19
created by Polish

ڕاگەیندراوی یەکیەتیی ژنان دێموکراتی کوردستانی ئێران بە مەبەستی مەحکووم کردنی هێرشە مووشەکی و درۆنیەکانی ڕێژیمی ئێران

2026-04-17

هێرش بۆ سەر کەمپەکانی حیزبی دێموکرات سێ شەهید و چەند برینداری لێ کەوتەوە (نوێ دەکرێتەوە)

2026-04-17

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی