Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

ژن و ژینگە

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2024-06-21
  • 21:02

شەونم هەمزەیی

٥ی ژوئەنی ئەمساڵ ٥٢ ساڵ بە سەر دیاریکردنی ڕۆژێک بە ناوی ژینگە لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ستۆکهۆڵمی سۆئێد تێپەڕی، ڕۆژێک کە بە مەبەستی زیاتر گرینگیدانی حکوومەت و ڕێکخراوە مەدەنی و لایەنە پێوەندیدارەکان بە ژینگە دیاری کراوە.
قسە کردن لە سەر ژینگە و ژینگەپارێزی، کاری پسپۆڕان و کەسانی شارەزا لە بواری ژینگەیە. بەڵام ئەوەی منی هاندا نووسینی چەند دێڕیک سەبارەت بە کولتووری ژینگەپارێزی و ئەرک و ڕۆڵی ژنان لە دروستکردنی ئەو کولتوورەدایە.
ژینگه‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی سروشت ده‌گرێته‌وە كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ سیستمی ژیان پێكده‌هێنن، تاوه‌كوو سه‌رجه‌م زینده‌وه‌ر و گیانله‌به‌ران به ‌مرۆڤیشه‌وه‌ تێیدا به‌ ئاسووده‌یی بژین و سوودی لێوه‌ربگرن و ببێته‌ به‌شێك له‌ ژیانیان، بۆیه‌ پاراستنی له‌ ئەرکە سه‌ره‌تایی و گرینگه‌كانە. لەم ساڵانەی دواییدا زۆربوونی ڕێژەی مرۆڤ و پێشکەوتنی تێکنۆلۆژی و کەڵک‌وەرگرتنی زێدەڕۆیانە و نادروست لە سەرچاوە سروشتییەکان، کاریگەرییان لە سەر پیسبوون و وێران کردنی ژینگە هەبووە. ئەگەر لە دنیای مۆدێرنی ئەمڕۆدا، بە هۆی مرۆڤەوە خەریکە زیانێکی زۆر بە ژینگە دەگا، ئەوە هەر مرۆڤیش دەتوانێ پێش بە وێرانی ژینگە و کارەساتە پێوەندیدارەکان بگرێت.
هەرچەندە پارێزگاریکرن لە ژینگە ئەرکی تەواوی تاکەکانی کۆمەڵگەیە بەڵام ژنان لە پاراستنی ژینگەدا توانیویانە ڕۆڵی بەرچاویان هەبێت و کاریگەریی گەورە لە سەر ژینگەدا بەجێ بهێڵن. ژنان نیوەی کۆمەڵگەی جیهان پێک‌دێنن. کەواتە ڕۆڵیان لە پەرەسەند و پێشکەوتنی کۆمەڵگەکاندا لانیکەم دەتوانێ بە ڕادەی نیوەکەی دیکە بێ. بەڵام لە بواری ژینگەپارێزیدا دەتوانین بڵێین ژنان زۆر زیاتر لە نیوەی مرۆڤایەتی دەکرێ ڕۆڵیان لە پاراستن و ڕێزگرتن لە ژینگە و جوانییەکانی هەبێت. دیارە مێژووی مرۆڤایەتی پڕە لە خەبات و هەوڵدانی ژنان بۆ ئاشتی، دادپەروەری، یارمەتی بە لێقەوماوانی شەڕ و کارەساتە سروشتییەکان و پارێزگاری‌کردن لە ژینگە و زیندەوەران.
ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش لە کۆتایییەکانی ١٩٩٠ەوە، بووە بە لانکەی ژمارەیەکی زۆر لە ڕێکخراوی مەدەنی و ناحکوومی کە گرێدراوی چالاکییە جۆراوجۆرە فەرهەنگی – کۆمەڵایەتییەکانن. لەو نێوەندەشدا دامەزراندن و پەرەسەندنی ئەنجومەنە ژینگەپارێزییەکان دیار و بەرچاو بووە، بەڕادەیەک کە لە زۆربەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێکخراو و کەسانی خۆبەخشی ژینگەپارێزی تایبەت بە خۆیان هەیە.
وەک دەزانین لە ماوەی دەسەڵاتدارییەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هەموو شێوەیەک هەوڵی لەنێوبردنی ژینگەی کوردستانی داوە، لە سووتاندنی دارستان و لەوەڕگەکانەوە بگرە تا بەتاڵانبردنی ئەو سەرچاوە سروشتییانە. کۆماری ئیسلامی باش دەزانێ کە ئەو سەرچاوە سروشتییانە و هەموو ئەو نیعمەتانەی لە ژینگەی کوردستان هەن چەندە لە ڕووی ئابووری و تەندروستی و جوانکردنی ژینگەی کوردستان گرینگن، بۆیە لە هەر ڕێگەیەک بۆ لەنێوبردن و بەتاڵانبردنی خۆی نەپاراستووە.
ژینۆسایدکردنی دارستان و ژینگەی کوردستان تەنیا تایبەت بە ناوچەیەک نییە و هەموو کوردستانی گرتووەتەوە، لەنێوبردنی دارستانەکانی کوردستان پرسێکی گشتییە و هەر لە سەردەشت و پیرانشارەوە دەست پێ دەکات و تاکوو ئیلام و کرماشان و لوڕستان و تەنانەت خوراسانیش دەگرێتەوە، کە بە شێوەیەکی سیستماتیک و بە بیانووی جۆراوجۆرەوە سروشتی کوردستان و سامانە نەتەوەییەکان، دەکرێتە ئامانج و بۆ ڕێژیمیش جیاوازیی نییە کە کام ناوچەی کوردستان بکاتە ئامانج.
ئەرکی پاڕاستنی ژینگە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئەستۆی دەیان کەس لە خەباتکارانی ئەم بوارەیە و ساڵانە لە زۆربەی شار و گوندەکانی کوردستان کەسانی خۆ بەخش بە ورەیەکی شۆڕشگێڕانەوە ڕوو دەکەنە ژینگەکانیان و بە لە خۆبردوویی و فیداکاری و هەستی نەتەوایەتییەوە دەیان داستانی مرۆڤایەتی و ژینگەدۆستی تۆمار دەکەن و بە ئەرکی خۆیانی دەزانن و وەک خەباتێک بۆ پاراستنی ژینگە پێناسەی دەکەن. لە ڕاستیدا ڕێژیمیش زۆر باش لەوە گەیشتووە و بە زۆر شێواز ڕووبەڕووی ئەو خەباتە دەبێتەوە و چالاکانی ئەو بوارەش دەخاتە ژێر چاودێری و زەخت و گۆشار و ڕێگری لە چالاکییەکانیان دەکا، دەیانگرێ و حوکمی قورسیان بە سەردا دەسەپێنێت. هەر لەو ڕێگەیەشدا چەندین ژینگەپارێز بوونەتە قوربانی و لە کاتی پارێزگاری‌کردن لە ژینگە و کۆنتڕۆڵ‌کردنی ئاگری دارستانەکاندا گیانیان لە دەست داوە.
ئەوەی مەبەستمە لەم پێوەندییەدا ئاماژەی پێ بکەم ڕۆڵی بەرچاوی ژنان لە پاراستنی ژینگە و بە کولتووری کردنی ئەم پرسەیە، لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بەشداریی ژنان لە ڕێکخڕاو و ئەنجومەنە ژینگەپارێزییەکان زیادی کردووە، چ وەک مامۆستا و وانەبێژی ژینگەپارێزی و چ وەک شۆڕشگێڕیک بۆ پارێزگاری‌کردن لە ژینگەی کوردستان. ژنان شان بە شانی پیاوان و زۆر کات بگرە زیاتر لە پیاوان ڕۆڵیان لە کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکان هەبووە کە ساڵ نییە چەندین هێکتار لە دارستان و لەوەڕگەکانی کوردستان بە دەستی ئەنقەست لە لایەن ڕێژیم و کەسانی هەلپەرستەوە ئاگر نەدرێت. ژنان بە ئامادە کردنی خواردن و گەیاندنی کەلوپەلی پێویستی ئاگرکوژاندنەوە هاوکاری ژینگەپارێزان بوون، ژنان لە سەوزکردنی ژینگەی کوردستان و چاندنی نەمام لە شەقام و شوێنە گشتییەکان و تا بنار و لێڕەوارەکانی کوردستان جێپەنجەیان دیارە، ژنان وەک مامۆستا چ لە ماڵەوە لە پەروەردەکردنی منداڵەکانیان و چ لە ڕێکخراوەکاندا، مامۆستای فێرکردن و وانەبێژی پاراستنی ژینگە بوون. تێکۆشان و ناڕەزایەتی و نافەرمانی و خەباتی مەدەنیی ژنان لە کوردستاندا دەرخەری ئەوەیە کە ژنان ڕۆڵی بنەڕەتییان لە تواناسازی و ڕێکخستندا هەیە و سەرەڕای هەموو گوشارەکان لە لایەن دەسەڵات و کۆمەڵگەوە بە بوێرییەوە ڕیزەکانی خۆیان بەهێز کردووە و لە ڕیزی پێشەوەی هەموو جووڵانەوە و چالاکییە سیاسی، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەکان دان.
ژنان لەبەر ئەوەی نەخش و ڕۆڵی گرینگیان لە بەڕێوەبردنی بنەماڵە، کۆمەڵگە و پەروەردە کردنی منداڵان لە خێزان و ناوەندەکانی خوێندن و ئەنجومەن و ڕێکخراوەکاندا هەیە، دەتوانن وەک هێزێکی کاریگەر، هەروەک چۆن پارێزەری منداڵ و بەها ئینسانییەکانن ئاواش دەتوانن پارێزەری ژینگە بن. تێکۆشەرانی بواری ژینگە زۆر ڕێوشوێنیان بۆ پاراستنی ژینگە گرتووەتە بەر، بەڵام ئەو کولتوورە تا ئێستا بە تەواوی جێی نەگرتووە و هیچ یاسایەکی ژینگەپارێزیش لە جیهاندا بە تەواوی نەیتوانیوە مرۆڤەکان پابەند بە پاراستن و خۆشەویستی بۆ ژینگە بکا. مەگەر ئەوەی مرۆڤ هەر لە منداڵییەوە فێری ڕێوشوێن و ڕێگاکانی بکرێت. تەنیا پەروەردە و فێرکردنیشە دەتوانێ مرۆڤەکان پابەند بە یاساکان بکات. ڕێزگرتن لە ژینگە و پاراستن و خۆشەویستی بۆ ژینگە ڕەوشتێکە کە دەبێ منداڵ هەر لە سەرەتاکانی ژیانییەوە فێری ببێت. لێرەدایە گرینگی نەخش و ڕۆڵی ژنان دەردەکەوێ، ژنان هۆکاری سەرەکیی ڕاگواستنی کولتوورەکانن و زۆرترین کاریگەرییان لە سەر نەوەکانی داهاتوو دەبێت، بەڵام بە مەرجێک لە زیان و کێشەکانی ژینگە و گرینگیی سەرچاوەکانی و چۆنییەتیی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ مەترسییەکانی ئاگا بن.
لەگەڵ ئەوەی خەڵکی کوردستان و ڕێکخراوە ژینگەپارێزەکان سەبارەت بەم پرسە زۆربەی کات هەڵوێستییان هەبووە و لە بەرامبەر ئەو تاوانانەی کە ڕێژیم بەرامبەر ژینگەی کوردستان دەیکا ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و زۆر جاریش توانیویانە پێش بە کاولکارییەکان لە کوردستان بگرن و سیاسەتەکانی ڕێژیم لەم چوارچێوەیەدا پووچەڵ بکەنەوە، بەڵام وەک دەزانین بەرنامە و پیلانەکانی ڕێژیم بۆ دەسبەسەرداگرتن و لەنێوبردن و بەتاڵانبردنی ژینگەی کوردستان ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ لە زیادبووندایە و ڕۆژ نییە هەواڵی سووتاندنی بەشێک لە دارستانەکانی کوردستان، بڕینەوەی دارستانەکان و تێکدانی ژینگە بە مەبەستی دروست‌کردنی پڕۆژەکانیان و هەروەها بەتاڵانبردنی دارەکانی کوردستان بۆ شارەکانی دیکەی ئێران بەر گوێمان نەکەوێ. هەر بۆیە ئەرکی ژینگەپارێزان و خۆبەخشان و بەتایبەت ژنان وەک توێژێکی کارا و کاریگەر لەم پێوەندییەدا زۆر زیاتردەبێ و پێویستە زۆر زیاتر لە جاران هەوڵ بۆ پاراستن و پارێزگاری‌کردن لە سەرچاوە و دەرامەتە سروشتییەکانی کوردستان کە بڕبڕەی ئابووریی کوردستانن بدەن.

بابەتی هاوشێوە

هێمای ئیدئۆلۆژیک

2025-05-07

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

2025-05-06

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

2025-04-29

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

2025-04-25
کاروچالاکی

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-06
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-02
سیاسی

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-04-29

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

بەڕیوەچوونی سیمینارێک لەلایەن بەشی ئامووزشی یەکیەتیی ژنان

ئەی ویلایەتی فەقێ؟!

بەشداری شاندێک لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە سیمینارێک بە بۆنەی ١٢٧ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

“بەشداری نوێنەرانی کۆمیتەی گشتی یەکیەتیی ژنان لە کۆڕی پرسە و بەخاک سپاردنی هونەرمەند “سەید عەلی ڕەحیم پوور”

“ئابووریی و ژنان، و چەڵێنجەکانی سەدەی بیست و یەک”

اقتصاد و زنان؛ چالش‌ها و فرصت‌های قرن بیست و یکم

دەعوەتی فەرمی ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن یەکیەتیی ژنانی کۆیە

ژن و ژینگە

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2024-06-21
  • 21:02

شەونم هەمزەیی

٥ی ژوئەنی ئەمساڵ ٥٢ ساڵ بە سەر دیاریکردنی ڕۆژێک بە ناوی ژینگە لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ستۆکهۆڵمی سۆئێد تێپەڕی، ڕۆژێک کە بە مەبەستی زیاتر گرینگیدانی حکوومەت و ڕێکخراوە مەدەنی و لایەنە پێوەندیدارەکان بە ژینگە دیاری کراوە.
قسە کردن لە سەر ژینگە و ژینگەپارێزی، کاری پسپۆڕان و کەسانی شارەزا لە بواری ژینگەیە. بەڵام ئەوەی منی هاندا نووسینی چەند دێڕیک سەبارەت بە کولتووری ژینگەپارێزی و ئەرک و ڕۆڵی ژنان لە دروستکردنی ئەو کولتوورەدایە.
ژینگه‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی سروشت ده‌گرێته‌وە كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ سیستمی ژیان پێكده‌هێنن، تاوه‌كوو سه‌رجه‌م زینده‌وه‌ر و گیانله‌به‌ران به ‌مرۆڤیشه‌وه‌ تێیدا به‌ ئاسووده‌یی بژین و سوودی لێوه‌ربگرن و ببێته‌ به‌شێك له‌ ژیانیان، بۆیه‌ پاراستنی له‌ ئەرکە سه‌ره‌تایی و گرینگه‌كانە. لەم ساڵانەی دواییدا زۆربوونی ڕێژەی مرۆڤ و پێشکەوتنی تێکنۆلۆژی و کەڵک‌وەرگرتنی زێدەڕۆیانە و نادروست لە سەرچاوە سروشتییەکان، کاریگەرییان لە سەر پیسبوون و وێران کردنی ژینگە هەبووە. ئەگەر لە دنیای مۆدێرنی ئەمڕۆدا، بە هۆی مرۆڤەوە خەریکە زیانێکی زۆر بە ژینگە دەگا، ئەوە هەر مرۆڤیش دەتوانێ پێش بە وێرانی ژینگە و کارەساتە پێوەندیدارەکان بگرێت.
هەرچەندە پارێزگاریکرن لە ژینگە ئەرکی تەواوی تاکەکانی کۆمەڵگەیە بەڵام ژنان لە پاراستنی ژینگەدا توانیویانە ڕۆڵی بەرچاویان هەبێت و کاریگەریی گەورە لە سەر ژینگەدا بەجێ بهێڵن. ژنان نیوەی کۆمەڵگەی جیهان پێک‌دێنن. کەواتە ڕۆڵیان لە پەرەسەند و پێشکەوتنی کۆمەڵگەکاندا لانیکەم دەتوانێ بە ڕادەی نیوەکەی دیکە بێ. بەڵام لە بواری ژینگەپارێزیدا دەتوانین بڵێین ژنان زۆر زیاتر لە نیوەی مرۆڤایەتی دەکرێ ڕۆڵیان لە پاراستن و ڕێزگرتن لە ژینگە و جوانییەکانی هەبێت. دیارە مێژووی مرۆڤایەتی پڕە لە خەبات و هەوڵدانی ژنان بۆ ئاشتی، دادپەروەری، یارمەتی بە لێقەوماوانی شەڕ و کارەساتە سروشتییەکان و پارێزگاری‌کردن لە ژینگە و زیندەوەران.
ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش لە کۆتایییەکانی ١٩٩٠ەوە، بووە بە لانکەی ژمارەیەکی زۆر لە ڕێکخراوی مەدەنی و ناحکوومی کە گرێدراوی چالاکییە جۆراوجۆرە فەرهەنگی – کۆمەڵایەتییەکانن. لەو نێوەندەشدا دامەزراندن و پەرەسەندنی ئەنجومەنە ژینگەپارێزییەکان دیار و بەرچاو بووە، بەڕادەیەک کە لە زۆربەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێکخراو و کەسانی خۆبەخشی ژینگەپارێزی تایبەت بە خۆیان هەیە.
وەک دەزانین لە ماوەی دەسەڵاتدارییەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هەموو شێوەیەک هەوڵی لەنێوبردنی ژینگەی کوردستانی داوە، لە سووتاندنی دارستان و لەوەڕگەکانەوە بگرە تا بەتاڵانبردنی ئەو سەرچاوە سروشتییانە. کۆماری ئیسلامی باش دەزانێ کە ئەو سەرچاوە سروشتییانە و هەموو ئەو نیعمەتانەی لە ژینگەی کوردستان هەن چەندە لە ڕووی ئابووری و تەندروستی و جوانکردنی ژینگەی کوردستان گرینگن، بۆیە لە هەر ڕێگەیەک بۆ لەنێوبردن و بەتاڵانبردنی خۆی نەپاراستووە.
ژینۆسایدکردنی دارستان و ژینگەی کوردستان تەنیا تایبەت بە ناوچەیەک نییە و هەموو کوردستانی گرتووەتەوە، لەنێوبردنی دارستانەکانی کوردستان پرسێکی گشتییە و هەر لە سەردەشت و پیرانشارەوە دەست پێ دەکات و تاکوو ئیلام و کرماشان و لوڕستان و تەنانەت خوراسانیش دەگرێتەوە، کە بە شێوەیەکی سیستماتیک و بە بیانووی جۆراوجۆرەوە سروشتی کوردستان و سامانە نەتەوەییەکان، دەکرێتە ئامانج و بۆ ڕێژیمیش جیاوازیی نییە کە کام ناوچەی کوردستان بکاتە ئامانج.
ئەرکی پاڕاستنی ژینگە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئەستۆی دەیان کەس لە خەباتکارانی ئەم بوارەیە و ساڵانە لە زۆربەی شار و گوندەکانی کوردستان کەسانی خۆ بەخش بە ورەیەکی شۆڕشگێڕانەوە ڕوو دەکەنە ژینگەکانیان و بە لە خۆبردوویی و فیداکاری و هەستی نەتەوایەتییەوە دەیان داستانی مرۆڤایەتی و ژینگەدۆستی تۆمار دەکەن و بە ئەرکی خۆیانی دەزانن و وەک خەباتێک بۆ پاراستنی ژینگە پێناسەی دەکەن. لە ڕاستیدا ڕێژیمیش زۆر باش لەوە گەیشتووە و بە زۆر شێواز ڕووبەڕووی ئەو خەباتە دەبێتەوە و چالاکانی ئەو بوارەش دەخاتە ژێر چاودێری و زەخت و گۆشار و ڕێگری لە چالاکییەکانیان دەکا، دەیانگرێ و حوکمی قورسیان بە سەردا دەسەپێنێت. هەر لەو ڕێگەیەشدا چەندین ژینگەپارێز بوونەتە قوربانی و لە کاتی پارێزگاری‌کردن لە ژینگە و کۆنتڕۆڵ‌کردنی ئاگری دارستانەکاندا گیانیان لە دەست داوە.
ئەوەی مەبەستمە لەم پێوەندییەدا ئاماژەی پێ بکەم ڕۆڵی بەرچاوی ژنان لە پاراستنی ژینگە و بە کولتووری کردنی ئەم پرسەیە، لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بەشداریی ژنان لە ڕێکخڕاو و ئەنجومەنە ژینگەپارێزییەکان زیادی کردووە، چ وەک مامۆستا و وانەبێژی ژینگەپارێزی و چ وەک شۆڕشگێڕیک بۆ پارێزگاری‌کردن لە ژینگەی کوردستان. ژنان شان بە شانی پیاوان و زۆر کات بگرە زیاتر لە پیاوان ڕۆڵیان لە کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکان هەبووە کە ساڵ نییە چەندین هێکتار لە دارستان و لەوەڕگەکانی کوردستان بە دەستی ئەنقەست لە لایەن ڕێژیم و کەسانی هەلپەرستەوە ئاگر نەدرێت. ژنان بە ئامادە کردنی خواردن و گەیاندنی کەلوپەلی پێویستی ئاگرکوژاندنەوە هاوکاری ژینگەپارێزان بوون، ژنان لە سەوزکردنی ژینگەی کوردستان و چاندنی نەمام لە شەقام و شوێنە گشتییەکان و تا بنار و لێڕەوارەکانی کوردستان جێپەنجەیان دیارە، ژنان وەک مامۆستا چ لە ماڵەوە لە پەروەردەکردنی منداڵەکانیان و چ لە ڕێکخراوەکاندا، مامۆستای فێرکردن و وانەبێژی پاراستنی ژینگە بوون. تێکۆشان و ناڕەزایەتی و نافەرمانی و خەباتی مەدەنیی ژنان لە کوردستاندا دەرخەری ئەوەیە کە ژنان ڕۆڵی بنەڕەتییان لە تواناسازی و ڕێکخستندا هەیە و سەرەڕای هەموو گوشارەکان لە لایەن دەسەڵات و کۆمەڵگەوە بە بوێرییەوە ڕیزەکانی خۆیان بەهێز کردووە و لە ڕیزی پێشەوەی هەموو جووڵانەوە و چالاکییە سیاسی، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەکان دان.
ژنان لەبەر ئەوەی نەخش و ڕۆڵی گرینگیان لە بەڕێوەبردنی بنەماڵە، کۆمەڵگە و پەروەردە کردنی منداڵان لە خێزان و ناوەندەکانی خوێندن و ئەنجومەن و ڕێکخراوەکاندا هەیە، دەتوانن وەک هێزێکی کاریگەر، هەروەک چۆن پارێزەری منداڵ و بەها ئینسانییەکانن ئاواش دەتوانن پارێزەری ژینگە بن. تێکۆشەرانی بواری ژینگە زۆر ڕێوشوێنیان بۆ پاراستنی ژینگە گرتووەتە بەر، بەڵام ئەو کولتوورە تا ئێستا بە تەواوی جێی نەگرتووە و هیچ یاسایەکی ژینگەپارێزیش لە جیهاندا بە تەواوی نەیتوانیوە مرۆڤەکان پابەند بە پاراستن و خۆشەویستی بۆ ژینگە بکا. مەگەر ئەوەی مرۆڤ هەر لە منداڵییەوە فێری ڕێوشوێن و ڕێگاکانی بکرێت. تەنیا پەروەردە و فێرکردنیشە دەتوانێ مرۆڤەکان پابەند بە یاساکان بکات. ڕێزگرتن لە ژینگە و پاراستن و خۆشەویستی بۆ ژینگە ڕەوشتێکە کە دەبێ منداڵ هەر لە سەرەتاکانی ژیانییەوە فێری ببێت. لێرەدایە گرینگی نەخش و ڕۆڵی ژنان دەردەکەوێ، ژنان هۆکاری سەرەکیی ڕاگواستنی کولتوورەکانن و زۆرترین کاریگەرییان لە سەر نەوەکانی داهاتوو دەبێت، بەڵام بە مەرجێک لە زیان و کێشەکانی ژینگە و گرینگیی سەرچاوەکانی و چۆنییەتیی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ مەترسییەکانی ئاگا بن.
لەگەڵ ئەوەی خەڵکی کوردستان و ڕێکخراوە ژینگەپارێزەکان سەبارەت بەم پرسە زۆربەی کات هەڵوێستییان هەبووە و لە بەرامبەر ئەو تاوانانەی کە ڕێژیم بەرامبەر ژینگەی کوردستان دەیکا ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و زۆر جاریش توانیویانە پێش بە کاولکارییەکان لە کوردستان بگرن و سیاسەتەکانی ڕێژیم لەم چوارچێوەیەدا پووچەڵ بکەنەوە، بەڵام وەک دەزانین بەرنامە و پیلانەکانی ڕێژیم بۆ دەسبەسەرداگرتن و لەنێوبردن و بەتاڵانبردنی ژینگەی کوردستان ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ لە زیادبووندایە و ڕۆژ نییە هەواڵی سووتاندنی بەشێک لە دارستانەکانی کوردستان، بڕینەوەی دارستانەکان و تێکدانی ژینگە بە مەبەستی دروست‌کردنی پڕۆژەکانیان و هەروەها بەتاڵانبردنی دارەکانی کوردستان بۆ شارەکانی دیکەی ئێران بەر گوێمان نەکەوێ. هەر بۆیە ئەرکی ژینگەپارێزان و خۆبەخشان و بەتایبەت ژنان وەک توێژێکی کارا و کاریگەر لەم پێوەندییەدا زۆر زیاتردەبێ و پێویستە زۆر زیاتر لە جاران هەوڵ بۆ پاراستن و پارێزگاری‌کردن لە سەرچاوە و دەرامەتە سروشتییەکانی کوردستان کە بڕبڕەی ئابووریی کوردستانن بدەن.

بابەتی هاوشێوە

هێمای ئیدئۆلۆژیک

2025-05-07

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

2025-05-06

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

2025-04-29

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

2025-04-25

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی