Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

ژیان و خوێندنی ئەو خاتوونانەی کە ئەمساڵ لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان پلەی بەرزیان هێناوەتەوە‌

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2023-07-02
  • 20:23

هەموو سالێک لە کۆتایی ساڵی خۆێندندا چەندیین کچ و ژن لە نێو ڕیزەکانی «حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران»دا بە سەرکەوتووی قۆناغی خوێندن و زانکۆیان  بە باشترین پلە دەبڕن و دەبنە مایەی شانازی بۆ حیزبەکەیان و بنەماڵەی گەورەی دێموکرات.

ئێمە وەک گۆڤاری «ژنان» داوامان لەو خۆشەویستانە کردووە کۆرتەیەک لە ژیاننامەی خوێندنی خۆیانیانمان بۆ بنێرن تا لەو ژومارەیەی گۆڤار بڵاو کەینەوە.

خوێندکاری سەرکەوتوو: ڕۆژین شابازی

من ڕۆژین شابازی لە ڕێکەوتی 1/1/1377 لە “کەمپی ئازادی” لەنێو ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات و لە بنەماڵەیەکی حیزبی و شۆڕشگێڕدا لەدایکبووم.
باوکم، ئەحمەد شابازی، پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتە و دایکم، سانیە شابازی پێشمەرگەی پێشووی حیزب و ئێستا ئەندامی حیزبە. دوو برا و دوو خوشکم بە ناوەکانی؛ شۆڕش، سەرگوڵ، ڕووناک و شێرکۆ هەیە.
سەرەتای خوێندنم لە قوتابخانەی “ڕۆژهەڵات” لە نێو کەمپی ئازادی‌دا دەستپێکرد و لە مێرمنداڵی قۆناغی خوێندنی دواناوەندییەوە لەگەڵ ناوەندنی منداڵپارێزیی نێرگز ئاشنا بووم کە ناوەندێکە تایبەتە بە منداڵان و مێرمنداڵان. لەوێوە لەگەڵ چالاکیی هونەری و وەرزشی و خولەکانی ڕاهێنان پتڕهەستم بەو زوڵم و بێبەشکردنانە کرد کە لە منداڵانی نەتەوەکەم کراوە و زیاتر ئاشنا بە هەوڵ و تێکۆشانەکانی حیزب کرد کە بۆ لابردنی ئەو زوڵم و زۆریانە خەبات دەکات.
خوێندنی بنەڕەتیم لە خوێندنگەی ڕۆژهەڵاتی بنەڕەتی تێکەڵاو لە بنکەی ئازادی بە سەرکەوتوویی تەواو کردووە ، وە بۆ خوێندنی ئامادەیی چوومەتە شاری کۆیە. توانیم ساڵی 2017 ئەو قۆناغە بە سەرکەوتوویی تەواو بکەم .
لە 16/10/1396 (2017) بوومە ئەندامی حیزبی دێموکرات و لە کومیتەی “زاگرۆس” دەستم بە کاری حیزبی کردووە و چەند ئەرکێکم لە کومیتەی زاگرۆس بە ئەستۆ گرت کە بەخۆشییەوە توانیم بە سەرکەوتوویی بەجێیان بگەیەنم. هەروەها بەشداریی چەند دەورەیەکی سیاسی و پێشمەرگانەم کردووە.
لەگەڵ ئەوەی لە کومیتەی زاگرۆس دەستم بەکار کرد بەردەوام بووم لە خوێندن و ساڵی 2019 توانیم بڕوانامەی فوق دیپلۆم لە بەشی ژمێریاری لە پەیمانگای تەکنیکی لە شاری کۆیە بە پلەی شەشەم بەدەست بهێنم .
لە ڕێکەوتی 28/2/1398 بوومەتە ئەندامی یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و لەو ڕێکخراوەش‌دا چەند ئەرکێکم بە ئەستۆ گرت و بەخۆشحاڵییەوە توانیم بەسەرکەوتوویی بەجێیان بگەیەنم. هەروەها له ڕێگەی یەکێتی ژنانەوە سەرکەوتووانە بەشداریی چەند دەورەیەکی تایبەت بە زانیاریی سیاسی و پێشمەرگانە کردوە .
ساڵی 2023 بڕوانامەی بەکالریۆس(لیسانس) لە زانکۆی کۆیە لە بەشی زمانی ئینگلیزی مسۆگەر کردوە.
لە هاوینی 1401 لەگەڵ ئارام محەممەدیان پێشمەرگەی پێشووی حیزب کە ئێستا ئەندامی حیزبە و لە وڵاتی ئاڵمان نیشتەجێیە، بڕیاری پێکهێنانی ژیانی هاوبەشمان داوە.

لە ماوەی چەند ساڵی خوێندنمدا بنەماڵەکەم پاڵپشتێکی بەهێزم بوون و لەگەڵ ئەوەش‌دا حیزبی دێموکرات پاڵپشتێکی گەورەی دیکەم بووە و بە پێ ئیمکان ئەوەی لە دەستی هاتبێ بۆ منداڵانی نێو شۆڕش لە خوێندن و پەروەردەدا درێغی نەکردووە و بۆتە هۆی دڵگەرمیمان لە خوێندن و خۆپێگەیاندن.
منداڵانی نێو شۆڕش لەگەڵ ئەوەی ڕووبەڕووی چەندین ڕووداوی ناخۆشی وەک دوورە وڵاتی، هێرش و هەڕەشەکانی دوژمن و بێ ئیمکاناتی و دەستکورتیی بنەماڵەکانیان بوونەتەوە، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە زۆربەیان توانیویانە قۆناغەکانی خوێندن بە سەرکەوتوویی تەواو بکەن.
هەندێک لەو ڕووداوە سەخت و ناخۆشانەی کە لەم چەند ساڵەی دوایدا ڕوویاندا کاریگەریی دەروونی زۆری لەسەر منداڵانی نێو شۆڕش هەبووە. بەڵام دیسانەوە توانیومانە بەسەر هەموو ناخۆشیەکاندا زاڵ بین و بەپێوە بوەستین و درێژە بە هەوڵەکانمان بۆ خۆ پێگەیاندن و خزمەت بە نیشتمانەکەمان بدەین.
هەر لەگەڵ دەستپێکردنەوەی قۆناغی نوێی خەباتی حیزبی دێموکرات و سەرهەڵدانی ڕاسان لە نەورۆزی 1395 ، لەگەڵ ئەوەی جارێکی دیکە پێشمەرگە بە نێوخۆی ڕۆژهەڵات شاد بووەوە و خەباتی شار و شاخ سەریهەڵدا کە بە‌شێکی نوێی خەبات بوو و چەندین گۆڕانکاری تێیدا ڕوویاندا بەڵام هەندێک ڕووداوی ناخۆشیش لەو خەباتەدا هەبوو کە چەندین هاوڕێ و هاوسەنگەری ئازیزمان شەهید بوون و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوون .
هەروەها چەندین ڕووداوی تری ناخۆش و دڵتەزێن لەو ماوەیەدا ڕوویاندا، وەکو تەقینەوەی شەوی یەڵدا لەبەردەم دەرگای قەڵای دێموکرات کە چەند کەسێک شەهید و بریندار بوون و تیرۆرکردنی چەند پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات لەو ماوەیەدا لەو ڕووداوە ناخۆشانە بەوون .
هەر لە درێژەی ئەو ڕووداوە ناخۆشانە و پیلانگێرییەکانی ڕێژیم‌دا؛ مووشەکبارانی قەڵای دێموکرات لە 17 خەرمانانی 1397 کە دیسان بەداخەوە لەو کارەساتەدا 16 پێشمەرگە شەهید بوون و پۆلێک هاوڕێی و هاوسەنگەر بریندار بوون.
سەرهەڵدانی شۆڕشی ژینا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ڕەزبەری 1401 لە کوردستان و ئێران یەکێک لەو ڕووداوە مێژوویی و گرینگانە بوون کە بە درووشمی ژن، ژیان، ئازادییەوە دەستی پێکرد و ناوی شۆڕشی ژینای لەسەر نرا. لەم شۆڕشەدا کوردستان ڕۆڵی پێشەنگایەتی گێڕا و کورد لە ئاستی ئێران و جیهان‌دا زیاتری ناوبانگ پەیدا کرد. ڕێژیم بۆ تۆڵەکردنەوە و بەلاڕێدابردنی بیروڕای خەڵک بنکەو بارەگای حیزبەکان، بەتایبەتی حیزبی دێموکراتی کردە ئامانج.
لەم پێوەندییەدا سپای پاسدارانی بە مووشەک و درۆن هێرشی کردە سەر بنکەکانی حیزب کە بەم هۆیەوە جیا لە شەهید و بریندرابوونی کۆمەڵێک پیشمەرگە و ژن و منداڵ، زیانێکی زۆر بەر قوتابخانەی منداڵان کەوت.
ئەمانە و چەندین ڕووداوی دیکەی ناخۆش لە ماوەی ئەم چەند ساڵەی ئاخر ڕوویدا، بەڵام ئەمانە ڕاستە کە ناخۆشترین ڕووداوەکانی ئەم ساڵانەی دوایی بوون کە ڕوویاندا، بەڵام نەیانتوانیوە بمانوەستێنن و هەروا بەردەوامین. .

لەگەڵ هەموو ئەم ناخۆشیانەدا توانیومانە بەسەر کەند و کۆسپەکان‌دا زاڵ بین و لە درێژەی کارو تێکۆشانمان‌دا تەنیا بیر لە سەرکەوتن و بەختەوەریی نەتەوەکەمان دەکەینەوە.
ئەوە بەشێکە لە ژیان و بەسەرهاتەکانی منو یەکێک لە گەورەترین شانازییەکانم ئەوەیە کە لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات دا و لە پێناو بەختەوەریی خەکیی کوردستان‌دا خەبات دەکەم.
دەستخۆشی لە دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ژنان دەکەم بۆ بەسەرکردنەوەی ژنانی نێو شۆڕش.

بابەتی هاوشێوە

کارگروه برابری جنسیتی «ائتلاف پیشرو»: مقابله با عقب‌گرد حقوق زنان نیازمند هماهنگی جهانی است

2026-07-06

گروپی کاری یەکسانیی ڕەگەزی لە «هاوپەیمانی پێشکەوتنخواز»: بەرەنگاربوونەوەی پاشەکشەی مافەکانی ژنان پێویستی بە هاوئاهەنگییەکی جیهانییە

2026-07-06

در کمتر از یک هفته؛ دو زخم بر قلب کوردستان، اما هزاران امید از خاک برمی‌خیزد…

2026-07-06

از پیرانشهر تا قلب کوردستان؛ یادهایی که هرگز فراموش نمی‌شوند

2026-07-03
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٣٧ ساڵەی تیرۆرکردنی د. عەبدولڕەحمان قاسملوو و هاوڕێیانی لە ڤییەن

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-07-13
هەواڵ

کۆچی دوایی دایکی دوو پێشمەرگەی کوردستان لە کامێران

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-07-12
زانستی

کارگروه برابری جنسیتی «ائتلاف پیشرو»: مقابله با عقب‌گرد حقوق زنان نیازمند هماهنگی جهانی است

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-07-06

کۆچی دوایی دایکی دوو پێشمەرگەی کوردستان لە کامێران

کارگروه برابری جنسیتی «ائتلاف پیشرو»: مقابله با عقب‌گرد حقوق زنان نیازمند هماهنگی جهانی است

گروپی کاری یەکسانیی ڕەگەزی لە «هاوپەیمانی پێشکەوتنخواز»: بەرەنگاربوونەوەی پاشەکشەی مافەکانی ژنان پێویستی بە هاوئاهەنگییەکی جیهانییە

در کمتر از یک هفته؛ دو زخم بر قلب کوردستان، اما هزاران امید از خاک برمی‌خیزد…

بەشداری نوێنەرانی یەکیەتیی ژنان لە سێمینارێکی سیاسی لە ئاڵمان

از پیرانشهر تا قلب کوردستان؛ یادهایی که هرگز فراموش نمی‌شوند

سردشت؛ زخمی بر جان کوردستان، داغی بر وجدان بشریت

زنان کورد و پایداری در برابر سرکوب؛ از ائتلاف ژینا تا چشم‌انداز آینده روژهلات

نوێنەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سیمیناری «ژنانی تێکۆشەری ئێران بۆ ئازادی، دێموکراسی و مافی مرۆڤ»دا لەسەر ڕۆڵی دیاریکەری ژنان لە داهاتووی دێموکراتیکی ئێران جەختی کردەوە

تأکید نماینده اتحادیه زنان دموکرات کوردستان ایران بر نقش تعیین‌کننده زنان در آینده دموکراتیک ایران

ژیان و خوێندنی ئەو خاتوونانەی کە ئەمساڵ لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان پلەی بەرزیان هێناوەتەوە‌

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2023-07-02
  • 20:23

هەموو سالێک لە کۆتایی ساڵی خۆێندندا چەندیین کچ و ژن لە نێو ڕیزەکانی «حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران»دا بە سەرکەوتووی قۆناغی خوێندن و زانکۆیان  بە باشترین پلە دەبڕن و دەبنە مایەی شانازی بۆ حیزبەکەیان و بنەماڵەی گەورەی دێموکرات.

ئێمە وەک گۆڤاری «ژنان» داوامان لەو خۆشەویستانە کردووە کۆرتەیەک لە ژیاننامەی خوێندنی خۆیانیانمان بۆ بنێرن تا لەو ژومارەیەی گۆڤار بڵاو کەینەوە.

خوێندکاری سەرکەوتوو: ڕۆژین شابازی

من ڕۆژین شابازی لە ڕێکەوتی 1/1/1377 لە “کەمپی ئازادی” لەنێو ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات و لە بنەماڵەیەکی حیزبی و شۆڕشگێڕدا لەدایکبووم.
باوکم، ئەحمەد شابازی، پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتە و دایکم، سانیە شابازی پێشمەرگەی پێشووی حیزب و ئێستا ئەندامی حیزبە. دوو برا و دوو خوشکم بە ناوەکانی؛ شۆڕش، سەرگوڵ، ڕووناک و شێرکۆ هەیە.
سەرەتای خوێندنم لە قوتابخانەی “ڕۆژهەڵات” لە نێو کەمپی ئازادی‌دا دەستپێکرد و لە مێرمنداڵی قۆناغی خوێندنی دواناوەندییەوە لەگەڵ ناوەندنی منداڵپارێزیی نێرگز ئاشنا بووم کە ناوەندێکە تایبەتە بە منداڵان و مێرمنداڵان. لەوێوە لەگەڵ چالاکیی هونەری و وەرزشی و خولەکانی ڕاهێنان پتڕهەستم بەو زوڵم و بێبەشکردنانە کرد کە لە منداڵانی نەتەوەکەم کراوە و زیاتر ئاشنا بە هەوڵ و تێکۆشانەکانی حیزب کرد کە بۆ لابردنی ئەو زوڵم و زۆریانە خەبات دەکات.
خوێندنی بنەڕەتیم لە خوێندنگەی ڕۆژهەڵاتی بنەڕەتی تێکەڵاو لە بنکەی ئازادی بە سەرکەوتوویی تەواو کردووە ، وە بۆ خوێندنی ئامادەیی چوومەتە شاری کۆیە. توانیم ساڵی 2017 ئەو قۆناغە بە سەرکەوتوویی تەواو بکەم .
لە 16/10/1396 (2017) بوومە ئەندامی حیزبی دێموکرات و لە کومیتەی “زاگرۆس” دەستم بە کاری حیزبی کردووە و چەند ئەرکێکم لە کومیتەی زاگرۆس بە ئەستۆ گرت کە بەخۆشییەوە توانیم بە سەرکەوتوویی بەجێیان بگەیەنم. هەروەها بەشداریی چەند دەورەیەکی سیاسی و پێشمەرگانەم کردووە.
لەگەڵ ئەوەی لە کومیتەی زاگرۆس دەستم بەکار کرد بەردەوام بووم لە خوێندن و ساڵی 2019 توانیم بڕوانامەی فوق دیپلۆم لە بەشی ژمێریاری لە پەیمانگای تەکنیکی لە شاری کۆیە بە پلەی شەشەم بەدەست بهێنم .
لە ڕێکەوتی 28/2/1398 بوومەتە ئەندامی یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و لەو ڕێکخراوەش‌دا چەند ئەرکێکم بە ئەستۆ گرت و بەخۆشحاڵییەوە توانیم بەسەرکەوتوویی بەجێیان بگەیەنم. هەروەها له ڕێگەی یەکێتی ژنانەوە سەرکەوتووانە بەشداریی چەند دەورەیەکی تایبەت بە زانیاریی سیاسی و پێشمەرگانە کردوە .
ساڵی 2023 بڕوانامەی بەکالریۆس(لیسانس) لە زانکۆی کۆیە لە بەشی زمانی ئینگلیزی مسۆگەر کردوە.
لە هاوینی 1401 لەگەڵ ئارام محەممەدیان پێشمەرگەی پێشووی حیزب کە ئێستا ئەندامی حیزبە و لە وڵاتی ئاڵمان نیشتەجێیە، بڕیاری پێکهێنانی ژیانی هاوبەشمان داوە.

لە ماوەی چەند ساڵی خوێندنمدا بنەماڵەکەم پاڵپشتێکی بەهێزم بوون و لەگەڵ ئەوەش‌دا حیزبی دێموکرات پاڵپشتێکی گەورەی دیکەم بووە و بە پێ ئیمکان ئەوەی لە دەستی هاتبێ بۆ منداڵانی نێو شۆڕش لە خوێندن و پەروەردەدا درێغی نەکردووە و بۆتە هۆی دڵگەرمیمان لە خوێندن و خۆپێگەیاندن.
منداڵانی نێو شۆڕش لەگەڵ ئەوەی ڕووبەڕووی چەندین ڕووداوی ناخۆشی وەک دوورە وڵاتی، هێرش و هەڕەشەکانی دوژمن و بێ ئیمکاناتی و دەستکورتیی بنەماڵەکانیان بوونەتەوە، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە زۆربەیان توانیویانە قۆناغەکانی خوێندن بە سەرکەوتوویی تەواو بکەن.
هەندێک لەو ڕووداوە سەخت و ناخۆشانەی کە لەم چەند ساڵەی دوایدا ڕوویاندا کاریگەریی دەروونی زۆری لەسەر منداڵانی نێو شۆڕش هەبووە. بەڵام دیسانەوە توانیومانە بەسەر هەموو ناخۆشیەکاندا زاڵ بین و بەپێوە بوەستین و درێژە بە هەوڵەکانمان بۆ خۆ پێگەیاندن و خزمەت بە نیشتمانەکەمان بدەین.
هەر لەگەڵ دەستپێکردنەوەی قۆناغی نوێی خەباتی حیزبی دێموکرات و سەرهەڵدانی ڕاسان لە نەورۆزی 1395 ، لەگەڵ ئەوەی جارێکی دیکە پێشمەرگە بە نێوخۆی ڕۆژهەڵات شاد بووەوە و خەباتی شار و شاخ سەریهەڵدا کە بە‌شێکی نوێی خەبات بوو و چەندین گۆڕانکاری تێیدا ڕوویاندا بەڵام هەندێک ڕووداوی ناخۆشیش لەو خەباتەدا هەبوو کە چەندین هاوڕێ و هاوسەنگەری ئازیزمان شەهید بوون و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوون .
هەروەها چەندین ڕووداوی تری ناخۆش و دڵتەزێن لەو ماوەیەدا ڕوویاندا، وەکو تەقینەوەی شەوی یەڵدا لەبەردەم دەرگای قەڵای دێموکرات کە چەند کەسێک شەهید و بریندار بوون و تیرۆرکردنی چەند پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات لەو ماوەیەدا لەو ڕووداوە ناخۆشانە بەوون .
هەر لە درێژەی ئەو ڕووداوە ناخۆشانە و پیلانگێرییەکانی ڕێژیم‌دا؛ مووشەکبارانی قەڵای دێموکرات لە 17 خەرمانانی 1397 کە دیسان بەداخەوە لەو کارەساتەدا 16 پێشمەرگە شەهید بوون و پۆلێک هاوڕێی و هاوسەنگەر بریندار بوون.
سەرهەڵدانی شۆڕشی ژینا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ڕەزبەری 1401 لە کوردستان و ئێران یەکێک لەو ڕووداوە مێژوویی و گرینگانە بوون کە بە درووشمی ژن، ژیان، ئازادییەوە دەستی پێکرد و ناوی شۆڕشی ژینای لەسەر نرا. لەم شۆڕشەدا کوردستان ڕۆڵی پێشەنگایەتی گێڕا و کورد لە ئاستی ئێران و جیهان‌دا زیاتری ناوبانگ پەیدا کرد. ڕێژیم بۆ تۆڵەکردنەوە و بەلاڕێدابردنی بیروڕای خەڵک بنکەو بارەگای حیزبەکان، بەتایبەتی حیزبی دێموکراتی کردە ئامانج.
لەم پێوەندییەدا سپای پاسدارانی بە مووشەک و درۆن هێرشی کردە سەر بنکەکانی حیزب کە بەم هۆیەوە جیا لە شەهید و بریندرابوونی کۆمەڵێک پیشمەرگە و ژن و منداڵ، زیانێکی زۆر بەر قوتابخانەی منداڵان کەوت.
ئەمانە و چەندین ڕووداوی دیکەی ناخۆش لە ماوەی ئەم چەند ساڵەی ئاخر ڕوویدا، بەڵام ئەمانە ڕاستە کە ناخۆشترین ڕووداوەکانی ئەم ساڵانەی دوایی بوون کە ڕوویاندا، بەڵام نەیانتوانیوە بمانوەستێنن و هەروا بەردەوامین. .

لەگەڵ هەموو ئەم ناخۆشیانەدا توانیومانە بەسەر کەند و کۆسپەکان‌دا زاڵ بین و لە درێژەی کارو تێکۆشانمان‌دا تەنیا بیر لە سەرکەوتن و بەختەوەریی نەتەوەکەمان دەکەینەوە.
ئەوە بەشێکە لە ژیان و بەسەرهاتەکانی منو یەکێک لە گەورەترین شانازییەکانم ئەوەیە کە لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات دا و لە پێناو بەختەوەریی خەکیی کوردستان‌دا خەبات دەکەم.
دەستخۆشی لە دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ژنان دەکەم بۆ بەسەرکردنەوەی ژنانی نێو شۆڕش.

بابەتی هاوشێوە

کارگروه برابری جنسیتی «ائتلاف پیشرو»: مقابله با عقب‌گرد حقوق زنان نیازمند هماهنگی جهانی است

2026-07-06

گروپی کاری یەکسانیی ڕەگەزی لە «هاوپەیمانی پێشکەوتنخواز»: بەرەنگاربوونەوەی پاشەکشەی مافەکانی ژنان پێویستی بە هاوئاهەنگییەکی جیهانییە

2026-07-06

در کمتر از یک هفته؛ دو زخم بر قلب کوردستان، اما هزاران امید از خاک برمی‌خیزد…

2026-07-06

از پیرانشهر تا قلب کوردستان؛ یادهایی که هرگز فراموش نمی‌شوند

2026-07-03

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی