هەموو سالێک لە کۆتایی ساڵی خۆێندندا چەندیین کچ و ژن لە نێو ڕیزەکانی «حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران»دا بە سەرکەوتووی قۆناغی خوێندن و زانکۆیان بە باشترین پلە دەبڕن و دەبنە مایەی شانازی بۆ حیزبەکەیان و بنەماڵەی گەورەی دێموکرات.
ئێمە وەک گۆڤاری «ژنان» داوامان لەو خۆشەویستانە کردووە کۆرتەیەک لە ژیاننامەی خوێندنی خۆیانیانمان بۆ بنێرن تا لەو ژومارەیەی گۆڤار بڵاو کەینەوە.
خوێندکاری سەرکەوتوو:مینا موکەرەم
مینا سەعید میرۆ/ ناسناو: موکەڕەم لەدایکبووی ١٠ ی سێپتامبری ٢٠٠١ ی زایینی لە بنەماڵەیەکی شۆڕشگێڕ و نیشتمانپەروەری خۆرهەڵاتی کوردستان پارێزگای ورمێ، ناوچەی تڕگەوەر ئاوایی ئەنبێ کە زوڵم و زۆری لە گێڕان نەهاتنەوەی ڕێژیمی سەدە ناوەندی کۆماری بەناو ئیسلامی پەڕیوەی هەندەرانی کردن و بە ناچاری لە یەکێک لە کەمپەکانی پەنابەرانی کوردی ڕۆژهەڵات لە جەژنیکان نیشتەجێ کران. قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیم لە قوتابخانەی جەژنیکانی تێکەڵاو بە سەرکەوتوویی و پلەی زۆرباش تێپەڕاند و توانیم سەرەڕای سەختی ژیان، کێشە و گرفتەکانی ناو کەمپ و ژیان لە دەربەدەری لە تاقیکارییەکانی نیشتمانی ساڵی ٢٠١٩ لە کۆلێژی ئاداب بەشی دەروونناسی وەرگیرێم و لە ساڵی ٢٠٢٣ لە بەشی ئاماژە پێکراو تەخەرووج و بەسەرکەوتوویی ئەو قۆناغەش تێپەڕ بکەم جێگای ئاماژە پێکردنە هۆکاری ئەو سەرکەوتنانە جگە لە ماندوو بوونی خۆم، لە قۆناغی یەکەم پشتگیری بنەماڵەم کە لە سەرەڕای هەموو ئاستەنگ و ناخۆشییەکان بەڵام هەر هاندەرم بوون و دەستیان گرتم. زۆر بەجێیە سپاسی تایبەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بکەم کە بەردەوام لە پەروەردە کردن و بارهێنان و ڕاهێنانی مناڵانی حیزب ماندوو نەناسانە هەوڵیان داوە و هاوکار و هاندەرێکی سەرەکی پێ گەیشتنی و خۆ پێگەیاندنی مناڵانی شۆڕش بووە. دوای تەواو بوونی زانکۆم لەگەڵ پێشمەرگەیەکی شۆڕش و قوتابی ڕێبازی دێموکرات بەناوی واحید ژیانی هاوبەشم پێکهێنا و پێکەوە سەنگەری شۆڕش و بەرخودان نەک دەپارێزین بەڵکوو گیانانە ئاوەدانی دەکەین.
بابم ساڵی ١٣٥٠ ی هەتاوی لەدایکبووە و بەهۆی باری نالەباری ئابووری نەیتوانی ڕێگای خوێندن بگرێتە بەر و، هەر لە تەمەنی مناڵییەوە شان بە شانی بنەماڵە لە بیری پەیدا کردنی پاروە نانێک بوونە. لە تەمەنی ١٤ ساڵی هەروەک لە سەرەوە ئاماژەی پێکرا ڕێگای تێکۆشان و خەبات لە پێناو خاک و خەڵکی هەڵبژارد. لە قوتابخانەی شۆڕش وێڕای خەبات هەوڵی خۆپێگەیاندن و فێربوونی داوە و توانیویەتی هەتا پۆلی پێنجی سەرەتایی بخوێنێ. بەشداری دەورەی سیاسی پلە چوار، پلە سێ، دەورەی فەرماندەیی و نیزامی بووە پلەکانی جێگرپەلی، سەرپەلی، سەر دەستە، ئەندام ناوەندی بە سەرکەوتوویی بڕیوە. لە تەمەنی ٢١ ساڵی و لە ساڵی ١٣٧١ لەگەڵ نەبات تەربی ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە کە بەرهەمی ئەو ژیانە شەش مناڵ بوونە و من مناڵی سێهەمی ئەو بنەماڵەم.