Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

ژینی ژیناکان!

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2024-06-09
  • 11:20

ئاسۆ مینبەری

لە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠١ـەوە و لەو کاتەوە کە ژینا ئەمینی بە هۆی لێدانی هێزەکانی گەشتی ئێرشادەوە چاوەکانی بە ڕووی دنیا داخستن و ئاوات و ئارەزووەکانی لەگەڵ خۆی بردە ژێر خاک، تاکوو ئەمڕۆ کە زیاتر لە ٢٠ مانگ بەسەر ئەم ڕووداوەدا تێ‌دەپەڕێ؛ بە سەدان چیرۆکی تاڵ لە کوردستاندا خولقاون.

هەر لە یەکەم ساتەکانی شەهیدبوونی ژیناوە، ڕێژیم هەوڵی دا بە سەرپۆشدانان لەسەر ڕووداوەکە و هەڕەشە لە بنەماڵەی ئەمینی بۆ بەخاکسپاردنی تەرمی کچەکەیان لە بێدەنگیدا، پێش بە شەپۆلی تووڕەیی خەڵک بگرێ. بەڵام ئاوەزی سیاسی و تێگەیشتنی قووڵ لە ڕووداوەکان لە کوردستان وای کرد ڕێژیم نەتوانێ بە ئامانجی خۆی بگا و مەرگی ژینا بوو بە خاڵێکی نوێ بۆ دەسپێکی خەباتێکی ڕەوا.

لەو کاتەوە تاکوو ئێستا زۆر لەسەر ئەم بابەتە نووسراوە و زۆریش قسەی لەسەر کراوە کە یەکێک لە گرینگترین هۆکارەکان بۆ نواندنی دڕندەیی هێزەکانی گەشتی ئێرشاد بەو شێوەیە کە گیانلەدەستدانی ژینای بەدواوە بوو فاکتەری کوردبوونی ژینا بوو، ئەگینا ڕەنگە هەر لەو تارانی پێتەختی جەلادەکانەدا، ڕۆژانە بە دەیان ڕووداوی لەم چەشنە ڕوویان دابێ بەڵام هیچ‌کامیان وەکوو ئەو ڕووداوە نەبوون کە ژینای تێدا بوو بە قوربانی. لە ڕاستیدا ئەکرێ ئاواش چاو لە ڕووداوکە بکرێ کە کوشتنی ژینا، دژکردەوەی ڕێژیم بەرانبەر بە کوردبوونی ئەو کچە بوو، دژکردەوەیەک دژبە ئەوی تر کە دەسەڵات لە دەرەوەی بازنەی خۆیدا بینیویەتی.

دژکردەوەکەی ڕێژیم بەرانبەر بە ژینا، لە ئاستێکدا بوو کە گیانی ئەو کچەی کردە ئامانج و وای کرد کە دژکردەوەیەکی گەورەتر نەک تەنیا لەلایەن بنەماڵە و کەسوکاری ژیناوە، کە لەلایەن هەموو خەڵکانی ئێرانەوە بەرانبەر بە ڕێژیم و ناوەندە داپڵۆسێنەرەکانی ڕوو بدات.

مەرگی ژینا دەسپێکی سەدان چیرۆکی دیکە لە کوردستان بوو وەک چیرۆکی بێ دایک مانەوەی باوان و چوونە ژێر خاکی ئاواتەکانی کۆماری جوانەمەرگ! بەڵام لە هەموو چیرۆکەکاندا، پاڵەوانی چیرۆکەکە، خەڵکی ڕاپۆڕیو بوون، کەسانێک کە تەنانەت مەرگی ئازیزەکانیان چۆکی پێ دانەدان.

لەم نێوانەدا چیرۆکی ژنان وەک هەمیشە تاڵ بوو، لەو ژنانەوە کە ئازیزەکانیان لەدەست دان و تا ئێستاش شێنگێڕییان بۆ دەکەن بگرە هەتا ئەوانەیان کە ساچمەی چەکی دوژمنانی ئازادی بوو بە بەشێک لە ژیانیان و دەبێ لەگەڵ ئازارەکانی بژین.

ڕێژیم لە یەک ساڵ و نیوی ڕابردوودا هەموو کچان و ژنانی کوردستانی لە جەستەی ژینادا دەبینییەوە، هەر بۆیە هەوڵی دا هەر کامەیان بە جۆرێک سەرکوت بکات و چیرۆکەکەیان بەرەو کۆتایی ببات.

٥ ڕۆژ پاش شەهیدبوونی ژینا و لە دەسپێکی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا، هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری سنە ژینا مودەڕس‌گورجیان دەسبەسەر کرد، هۆکارەکەشی ترس بوو لە ژینایەکی تر!

ژینا مودەڕس‌گورجی یەکێک لەو کچانەیە کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بە چالاکی لە بواری ژنان هەوڵی داوە، بەشێک لە ئەرکی ڕۆشنگەری وەک تاکێکی ڕۆشنبیری ئەو کۆمەڵگەیە لە ئەستۆ بگرێ، هەر ئەمەش وای کردوە کە ناوەندەکانی ڕێژیم بەرانبەر بەم کچە هەستیار بن و هەر لە دەسپێكی بزووتنەوەی ژیناوە دەسبەسەری بکەن، نەکا ئەم ژینایەش، وەک ژیناکەی دیکە ناوی ببێتە ڕەمز.

بە سەرنجدانێکی ڕووداوەکانی ماوەی ڕابردوو و ئەو سەرکوتکارییەی کە لەلایەن ڕێژیمەوە بەرنابەر بە ژنان کرا، تێ‌دەگەین کە کۆماری ئیسلامی هەموو ژنانی وەک ژینا دێنە بەر چاو و هەموو هەوڵی ئەوەیە بە کردەوەیەکی پێشوەختە، پێش بە بوون و توانا و چالاکییەکانیان بگرێ کە بریندارکردنی ژنان و دەسبەسەرکردنیان پاش کوژرانی ژینا ئەمینی، هەموو نموونەی زیندووی ئەم ڕاستییەن، لە ڕاستیدا هەوڵەکانی ڕێژیم کردنە ئامانجی ژینی ژیناکانی کوردستانە؛ ڕێژیم نایەوێ ژنبوون ببێتە خاڵی هاوبەش بۆ خەباتێکی یەکسانیخوازانە و نایەوێ ژنان سەرقافڵەی کاروانی خەبات بۆ ڕزگاریی نەتەوەیی و ڕەگەزی بن، بۆیە بە دەسبەسەرکردن، کوشتن، لەسێدارەدان، سەپاندنی سزا و لە دەیان و سەدان ڕێگای دیکەوە هەوڵ بۆ کپکردنی دەنگی ژنان دەدات.

کەس ناتوانێ نکۆڵی لە خزمەت و تێکۆشان و ماندووبوونی ژنانی کوردستان بکا، بەڵام بێگومان لە دوای مەرگی ژینا ئەمینییەوە، هەموو ژنان و کچانی کوردستان ژینایەکن پڕ لە ئاوات و خۆزگە و هزری تۆڵە، کەوایە کردنە ئامانجی ژینی ژیناکان، گەورەترین هەڵەیە کە تاکوو ئێستا کۆماری ئیسلامی کردوویەتی و دوور نییە کە ئەم هەڵەیە، سەری ئەم دەسەڵاتە بخوات.

بابەتی هاوشێوە

برگزاری همایش تابستانی سالانه اتحادیه زنان دموکرات در کشور سوئد

2026-08-10

بەڕێوەچوونی چالاکی هاوینی ساڵانەی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە وڵاتی سوئێد

2026-08-10

ژنانی حیزبی دیموکرات؛ لە پەراوێزی مێژووەوە بۆ سەنگەری پێشەوەی خەبات

2026-08-02

لە پەتی سێدارەوە بۆ زیوەری مل؛ تراژیدیای لەبیرچوونی مێژوو

2026-08-01
ئاڵمان

“بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی ساڵانەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆمیتەی ئاڵمان ”

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-08-10
سوئێد

برگزاری همایش تابستانی سالانه اتحادیه زنان دموکرات در کشور سوئد

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-08-10
سوئێد

بەڕێوەچوونی چالاکی هاوینی ساڵانەی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە وڵاتی سوئێد

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-08-10

برگزاری همایش تابستانی سالانه اتحادیه زنان دموکرات در کشور سوئد

بەڕێوەچوونی چالاکی هاوینی ساڵانەی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە وڵاتی سوئێد

ژنانی حیزبی دیموکرات؛ لە پەراوێزی مێژووەوە بۆ سەنگەری پێشەوەی خەبات

لە پەتی سێدارەوە بۆ زیوەری مل؛ تراژیدیای لەبیرچوونی مێژوو

ناپاکی هاوسەران؛ “پەناگەیەکی هەڵە” لە دۆزەخی ئابووریی داڕووخاوی ئێراندا

٢٥ مرداد؛سالروز تأسیس حزب دموکرات کردستان ایران هشت دهه پایداری در راه آزادی، دموکراسی و حقوق ملت کرد

حضور اعضای اتحادیه زنان دموکرات کوردستان ایران – کمیته آلمان در مراسم گرامیداشت بە شهادت رسیدن ۱۰ پیشمرگه کومه‌له

بەشداریکردنی ئەندامانی یەکیەتیی ژنانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران-کۆمیتەی ئاڵمان لە ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە ١٠ پێشمەرگەی گیانبەختکردووی کۆمەڵە

ژن، ژیان، ئازادی!

مەترسیی ژەهری «گوڵ» لەسەر تاک و کۆمەڵگە

ژینی ژیناکان!

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2024-06-09
  • 11:20

ئاسۆ مینبەری

لە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠١ـەوە و لەو کاتەوە کە ژینا ئەمینی بە هۆی لێدانی هێزەکانی گەشتی ئێرشادەوە چاوەکانی بە ڕووی دنیا داخستن و ئاوات و ئارەزووەکانی لەگەڵ خۆی بردە ژێر خاک، تاکوو ئەمڕۆ کە زیاتر لە ٢٠ مانگ بەسەر ئەم ڕووداوەدا تێ‌دەپەڕێ؛ بە سەدان چیرۆکی تاڵ لە کوردستاندا خولقاون.

هەر لە یەکەم ساتەکانی شەهیدبوونی ژیناوە، ڕێژیم هەوڵی دا بە سەرپۆشدانان لەسەر ڕووداوەکە و هەڕەشە لە بنەماڵەی ئەمینی بۆ بەخاکسپاردنی تەرمی کچەکەیان لە بێدەنگیدا، پێش بە شەپۆلی تووڕەیی خەڵک بگرێ. بەڵام ئاوەزی سیاسی و تێگەیشتنی قووڵ لە ڕووداوەکان لە کوردستان وای کرد ڕێژیم نەتوانێ بە ئامانجی خۆی بگا و مەرگی ژینا بوو بە خاڵێکی نوێ بۆ دەسپێکی خەباتێکی ڕەوا.

لەو کاتەوە تاکوو ئێستا زۆر لەسەر ئەم بابەتە نووسراوە و زۆریش قسەی لەسەر کراوە کە یەکێک لە گرینگترین هۆکارەکان بۆ نواندنی دڕندەیی هێزەکانی گەشتی ئێرشاد بەو شێوەیە کە گیانلەدەستدانی ژینای بەدواوە بوو فاکتەری کوردبوونی ژینا بوو، ئەگینا ڕەنگە هەر لەو تارانی پێتەختی جەلادەکانەدا، ڕۆژانە بە دەیان ڕووداوی لەم چەشنە ڕوویان دابێ بەڵام هیچ‌کامیان وەکوو ئەو ڕووداوە نەبوون کە ژینای تێدا بوو بە قوربانی. لە ڕاستیدا ئەکرێ ئاواش چاو لە ڕووداوکە بکرێ کە کوشتنی ژینا، دژکردەوەی ڕێژیم بەرانبەر بە کوردبوونی ئەو کچە بوو، دژکردەوەیەک دژبە ئەوی تر کە دەسەڵات لە دەرەوەی بازنەی خۆیدا بینیویەتی.

دژکردەوەکەی ڕێژیم بەرانبەر بە ژینا، لە ئاستێکدا بوو کە گیانی ئەو کچەی کردە ئامانج و وای کرد کە دژکردەوەیەکی گەورەتر نەک تەنیا لەلایەن بنەماڵە و کەسوکاری ژیناوە، کە لەلایەن هەموو خەڵکانی ئێرانەوە بەرانبەر بە ڕێژیم و ناوەندە داپڵۆسێنەرەکانی ڕوو بدات.

مەرگی ژینا دەسپێکی سەدان چیرۆکی دیکە لە کوردستان بوو وەک چیرۆکی بێ دایک مانەوەی باوان و چوونە ژێر خاکی ئاواتەکانی کۆماری جوانەمەرگ! بەڵام لە هەموو چیرۆکەکاندا، پاڵەوانی چیرۆکەکە، خەڵکی ڕاپۆڕیو بوون، کەسانێک کە تەنانەت مەرگی ئازیزەکانیان چۆکی پێ دانەدان.

لەم نێوانەدا چیرۆکی ژنان وەک هەمیشە تاڵ بوو، لەو ژنانەوە کە ئازیزەکانیان لەدەست دان و تا ئێستاش شێنگێڕییان بۆ دەکەن بگرە هەتا ئەوانەیان کە ساچمەی چەکی دوژمنانی ئازادی بوو بە بەشێک لە ژیانیان و دەبێ لەگەڵ ئازارەکانی بژین.

ڕێژیم لە یەک ساڵ و نیوی ڕابردوودا هەموو کچان و ژنانی کوردستانی لە جەستەی ژینادا دەبینییەوە، هەر بۆیە هەوڵی دا هەر کامەیان بە جۆرێک سەرکوت بکات و چیرۆکەکەیان بەرەو کۆتایی ببات.

٥ ڕۆژ پاش شەهیدبوونی ژینا و لە دەسپێکی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا، هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری سنە ژینا مودەڕس‌گورجیان دەسبەسەر کرد، هۆکارەکەشی ترس بوو لە ژینایەکی تر!

ژینا مودەڕس‌گورجی یەکێک لەو کچانەیە کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بە چالاکی لە بواری ژنان هەوڵی داوە، بەشێک لە ئەرکی ڕۆشنگەری وەک تاکێکی ڕۆشنبیری ئەو کۆمەڵگەیە لە ئەستۆ بگرێ، هەر ئەمەش وای کردوە کە ناوەندەکانی ڕێژیم بەرانبەر بەم کچە هەستیار بن و هەر لە دەسپێكی بزووتنەوەی ژیناوە دەسبەسەری بکەن، نەکا ئەم ژینایەش، وەک ژیناکەی دیکە ناوی ببێتە ڕەمز.

بە سەرنجدانێکی ڕووداوەکانی ماوەی ڕابردوو و ئەو سەرکوتکارییەی کە لەلایەن ڕێژیمەوە بەرنابەر بە ژنان کرا، تێ‌دەگەین کە کۆماری ئیسلامی هەموو ژنانی وەک ژینا دێنە بەر چاو و هەموو هەوڵی ئەوەیە بە کردەوەیەکی پێشوەختە، پێش بە بوون و توانا و چالاکییەکانیان بگرێ کە بریندارکردنی ژنان و دەسبەسەرکردنیان پاش کوژرانی ژینا ئەمینی، هەموو نموونەی زیندووی ئەم ڕاستییەن، لە ڕاستیدا هەوڵەکانی ڕێژیم کردنە ئامانجی ژینی ژیناکانی کوردستانە؛ ڕێژیم نایەوێ ژنبوون ببێتە خاڵی هاوبەش بۆ خەباتێکی یەکسانیخوازانە و نایەوێ ژنان سەرقافڵەی کاروانی خەبات بۆ ڕزگاریی نەتەوەیی و ڕەگەزی بن، بۆیە بە دەسبەسەرکردن، کوشتن، لەسێدارەدان، سەپاندنی سزا و لە دەیان و سەدان ڕێگای دیکەوە هەوڵ بۆ کپکردنی دەنگی ژنان دەدات.

کەس ناتوانێ نکۆڵی لە خزمەت و تێکۆشان و ماندووبوونی ژنانی کوردستان بکا، بەڵام بێگومان لە دوای مەرگی ژینا ئەمینییەوە، هەموو ژنان و کچانی کوردستان ژینایەکن پڕ لە ئاوات و خۆزگە و هزری تۆڵە، کەوایە کردنە ئامانجی ژینی ژیناکان، گەورەترین هەڵەیە کە تاکوو ئێستا کۆماری ئیسلامی کردوویەتی و دوور نییە کە ئەم هەڵەیە، سەری ئەم دەسەڵاتە بخوات.

بابەتی هاوشێوە

برگزاری همایش تابستانی سالانه اتحادیه زنان دموکرات در کشور سوئد

2026-08-10

بەڕێوەچوونی چالاکی هاوینی ساڵانەی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە وڵاتی سوئێد

2026-08-10

ژنانی حیزبی دیموکرات؛ لە پەراوێزی مێژووەوە بۆ سەنگەری پێشەوەی خەبات

2026-08-02

لە پەتی سێدارەوە بۆ زیوەری مل؛ تراژیدیای لەبیرچوونی مێژوو

2026-08-01

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی