Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

کارکردنی منداڵان لەژێر تەمەنی ١٨ساڵیدا

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2024-06-16
  • 19:23

هاوژین موکەرەم
لەهەموو وڵات و هەموو کۆمەڵگە ئینسانییەکاندا ئاساییە کە منداڵان لە کاروباری ژیانی رۆژانەدا یارمەتی بنەماڵەکانیان بدەن و ئەوە یەکێک لە ڕێگاکانی پەروەردەی درووستی منداڵە کە لەگەڵ ماف و ئەرکی تاکەکەسی خۆی ئاشنا ببێ. لەڕاستیدا کاتێک کاری منداڵان بە ناڕەوا دەزانرێ کە لەگەڵ ماددەی ٣٢ی کۆنوانسیۆنی مافی منداڵان ناتەبایی هەبێ. لەو ماددەیەدا هاتووە منداڵ دەبێ بپارێزرێ لەبەرامبەر(چەوسانەوەی ئابووریدا، لەبەرامبەر هەر چەشنە کارێک کە حەقدەستی بەدواوە بێ و مەترسی بۆ تەندروستی و پەروەردەی منداڵەکەش هەبێ و ببێتە هۆی پێشگیری کردن لە فێربوونی منداڵەکە یان زیانی جسمی و تەندروستی دەروونی و ئەخلاقی و کۆمەڵایەتی بۆ هەڵدان و گەشەکردنی منداڵەکەی بەدواوەبێ).
کار کردن لە نێو ماڵ و مەزرا و کێڵگە و یارمەتیدانی بنەماڵە و دایک و باوک بۆ منداڵان هەرگیز بە پێشێلکردنی مافی منداڵ دانانرێن. بەڵام کارکردنێک کە ببێتە کۆسپ لەسەر ڕێگای گەشە کردنی منداڵ و پێش بە خوێندن و فێربوونی بگرێ، درێژخایەن و سەخت بێ، ئەوە کردەوەیەکە کە دەبێ قەدەخە بکرێ.
لە ئێران کۆمەڵە کارێکی قورس هەن کە بە منداڵانی دەکەن کە دەبی لە خۆمان و ویژدانمان بپرسین کە ئایا دەست و پەنجەی ناسکی منداڵان بۆ ئەوە دەبێ تەقەڵی فەڕشەکان گرێدەدا یان کاری کرێکاری بیناسازی بکا یان ئەوەی لە چیاکان کۆڵبەری بکا و پشتی بە باری قورسی کۆڵبەری بچەمێتەوە؟ و لە هەمان کاتدا منداڵ کەمترین مزی کاری هەیە و ئازار و ماندوو بوون و ناڵە و هاواری کەمتر دەبیسترێ. هەر بەو هۆکارەش قازانج پەرستی زۆر کەس لە خاوەن کارگە و کارخانەکان هاندەدا کە لە هێزی کاری منداڵان کەڵک وەرگرن سەیر ئەوەیە کە ئەو جۆرە و بەرهەم و کاڵایانەی کە بە کار و زەحمەتی منداڵان بەرهەم دێن، هەمیشە کڕیاریان بۆ پەیدا دەبێ و بەرهەم هێنەرەکان هەرگیز لە دۆزینەوەی بازار بۆ فرۆشتنی ئەم چەشنە کاڵایانەدا ناکەونە تەنگانەوە. نموونەیەکی دیکە لە کاری منداڵان بریتییە لە دەکار کردنی منداڵان لە کار و پڕۆژەکانی بیناسازی لە هیند، کە وەک لە سەرێ ئاماژەمان کرد لە ئێرانیش هەیە. چاککردنەوەی سەربانەکان، دارەڕێ و جۆرەکانی دیکەی لەو چەشنە بە منداڵان ئاسانتر جێبەجێ دەبن. چونکە منداڵان سووکترن باشتر هەڵدەسوورێن و چاوەڕوانی زۆریشیان نییە بۆ ئەوەی کە ئاسایشیان لەکاتی کار کردندا دەستەبەر بکرێ. لەوەش زیاتر ئەوان لە چاو گەورە ساڵەکان بە گرێیەکی کەمتر قەناعەت دەکەن. لە هەموو ئەو نموونانەی سەرەوە دا باس کرا کە منداڵان کار دەکەن کەچی هەموو شێوەکانی ئەم کارانە ئەوە ناگەیەنێ کە لە هەمووی ئەو حاڵەتانەدا لە ڕوانگەی مافی مرۆڤەوە منداڵان دەبنە قوربانی.

لەهەفتەدا جارێک ئۆتۆمبیل شۆردن یان چێشت لێنان یان ماڵ خاوێن کردنەوە لەو کارانەن کە نە مەترسییان بۆ منداڵ تێدایە و نە زیان هێنەرن و نەدەبنە هۆی پێشگیری کردن لە خوێندن و فێربوونی منداڵان. هەر بۆیە ئەو جۆرە کارانە لەو کارانە نین کە کۆنوانسیۆنی مافی منداڵان قەدەخەیان دەکا. بەڵام ئەو منداڵانەی کە لە سەنعەتی فەڕش چنین و کاری ساختمان سازی دەستفرۆشی و سواڵپێکردن و کۆڵبەری و دەیان کاری دیکە کە بە منداڵان دەکرێن سەخت و دژراو و پڕمەترسی و زیانهێنەرە. هەر بۆیە ئەوان لەلایەن کۆنوانسیۆنی مافی منداڵانەوە دەبێ بپارێزرێن. کاری ئەوان بە قەدەخە بەحیساب دێن. چونکە ئەوان بەردەوام دەچنە سەر کار بۆیە ناتوانن بڕۆنە قوتابخانە. ئەوان لەباری ئابوورییەوە دەچەوسێندرێنەوە. جیا لەوە کارەکەشیان دژرا و پڕمەترسییە. بەو حاڵەتەش دیسان ئەو جۆرە کارانە لەچاو ئەوەی کە منداڵان لە ئەفغانستان و سووریە و میلیشیاکانی داعش و ئەلقاعیدە چەکدار دەکرێن و وەک سەرباز کەڵکیان لێوەرگیرێ کەمتر مەترسی تێدایە. چونکە لە بارودۆخێکی ئاوادا ژیان و گیان و ڕووح و مان و مەوجوودیەتی منداڵ دەکرێتە دەسمایەی شەڕ. مەسەلەی لەش فرۆشی منداڵانیش، یەکی دیکە لەرو کارانەیە کە مافیاکانی کاری منداڵان کاری پێ دەکەن و بۆ ئەوە کەڵک لە منداڵانی سەر شەقام و بێ سەرپەرست وەردەگرن و ئەوەش لەو چەشنە کاتانەیە کە ناکرێ لەگەڵ کرێکاری بیناسازی یان فەڕش چنین و تەنانەت دژوارتر لەویش وەک کۆڵبەری بەراوەد بکرێ. هەم لەشفرۆشی منداڵان و هەم کەڵک وەرگرتن لە منداڵان وەک سەرباز و شەڕکەر، لە ڕوانگەی مافی مرۆڤەوە قەدەخەیە. کۆنوانسیۆنی مافی منداڵان بە بەراورد لەگەڵ کۆنوانسیۆنەکانی دیکەی مافی مرۆڤ لە هەمووان زۆرتر پشتیوانی لێکراوە و لێیدەکرێ. ماوەیەک لەوە پێش کۆنوانسیۆنی مافی منداڵ دوو پرۆتۆکۆڵی دیکەشی لێ زیاد کراون و بوونەتە هۆکاری بەهێز کردنی زیاتری کۆنوانسیۆنەکە کە بریتیین لە پرۆتۆکۆڵی قەدەخەبوونی لەش فرۆشی منداڵان و پرۆتۆکۆڵی قەدەخەبوونی دەکار کردنی منداڵان وەک سەرباز، شەڕکەر و چەکدار.]
بەپێچەوانەی ئەوەی کە کۆنوانسیۆنی مافی منداڵان بەئاشکرا کاری منداڵان قەدەخە دەکا ئێستاشی لەگەڵ بێ پتر لە ١٥٠ملیوێن منداڵ ئەمڕۆ لە دنیادا کار دەکەن. ناکرێ بڵێین کە هەمووی ئەو منداڵانە دەچەوسێنەوە و لە هەلومەرجێکی سەخت و دژراودا کار دەکەن، بەڵام ئەوە نیشاندەری ئەوەیە هەرچەند زۆرن ئەو وڵاتانەی کۆنوانسیۆنی مافی منداڵیان ئیمزا کردوە، بەڵام جارێ هێشتاش بۆ کەمکردنەوەی کاری منداڵان و پارێزگاری لێ کردنیان لەو بارەوە زۆر کەم هەنگاویان هەڵگرتوە بەوحاڵەش هەمیشە بە زەحمەت دەتوانین لەو بارەوە وڵاتێک مەحکووم بکەین چونکە کەم نین ئەو وڵاتانەی کە کەڵکی خراپ لە منداڵان وەردەگرن و بۆ کاری نەشیاو و دوور لە توانای ڕووحی و جەستەییان بەکاریان دەهێنن.

بابەتی هاوشێوە

کارگروه برابری جنسیتی «ائتلاف پیشرو»: مقابله با عقب‌گرد حقوق زنان نیازمند هماهنگی جهانی است

2026-07-06

گروپی کاری یەکسانیی ڕەگەزی لە «هاوپەیمانی پێشکەوتنخواز»: بەرەنگاربوونەوەی پاشەکشەی مافەکانی ژنان پێویستی بە هاوئاهەنگییەکی جیهانییە

2026-07-06

در کمتر از یک هفته؛ دو زخم بر قلب کوردستان، اما هزاران امید از خاک برمی‌خیزد…

2026-07-06

از پیرانشهر تا قلب کوردستان؛ یادهایی که هرگز فراموش نمی‌شوند

2026-07-03
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

خوێندەوەی پەیامی هاوبەشی ڕێکخراوە مەدەنیەکانی ڕۆژهەڵات کوردستان، لە ٣٧مین ساڵوەگەری تێرۆری دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی لەپێرلاشێز لەلایەن نوینەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە فرانسە

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-07-13
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پیام «اتحادیه زنان دموکرات کوردستان ایران» به مناسبت سی و هفتمین سالگرد ترور دکتر عبدالرحمن قاسملو و یارانش در وین

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-07-13
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٣٧ ساڵەی تیرۆرکردنی د. عەبدولڕەحمان قاسملوو و هاوڕێیانی لە ڤییەن

کۆچی دوایی دایکی دوو پێشمەرگەی کوردستان لە کامێران

کارگروه برابری جنسیتی «ائتلاف پیشرو»: مقابله با عقب‌گرد حقوق زنان نیازمند هماهنگی جهانی است

گروپی کاری یەکسانیی ڕەگەزی لە «هاوپەیمانی پێشکەوتنخواز»: بەرەنگاربوونەوەی پاشەکشەی مافەکانی ژنان پێویستی بە هاوئاهەنگییەکی جیهانییە

در کمتر از یک هفته؛ دو زخم بر قلب کوردستان، اما هزاران امید از خاک برمی‌خیزد…

بەشداری نوێنەرانی یەکیەتیی ژنان لە سێمینارێکی سیاسی لە ئاڵمان

از پیرانشهر تا قلب کوردستان؛ یادهایی که هرگز فراموش نمی‌شوند

سردشت؛ زخمی بر جان کوردستان، داغی بر وجدان بشریت

زنان کورد و پایداری در برابر سرکوب؛ از ائتلاف ژینا تا چشم‌انداز آینده روژهلات

کارکردنی منداڵان لەژێر تەمەنی ١٨ساڵیدا

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2024-06-16
  • 19:23

هاوژین موکەرەم
لەهەموو وڵات و هەموو کۆمەڵگە ئینسانییەکاندا ئاساییە کە منداڵان لە کاروباری ژیانی رۆژانەدا یارمەتی بنەماڵەکانیان بدەن و ئەوە یەکێک لە ڕێگاکانی پەروەردەی درووستی منداڵە کە لەگەڵ ماف و ئەرکی تاکەکەسی خۆی ئاشنا ببێ. لەڕاستیدا کاتێک کاری منداڵان بە ناڕەوا دەزانرێ کە لەگەڵ ماددەی ٣٢ی کۆنوانسیۆنی مافی منداڵان ناتەبایی هەبێ. لەو ماددەیەدا هاتووە منداڵ دەبێ بپارێزرێ لەبەرامبەر(چەوسانەوەی ئابووریدا، لەبەرامبەر هەر چەشنە کارێک کە حەقدەستی بەدواوە بێ و مەترسی بۆ تەندروستی و پەروەردەی منداڵەکەش هەبێ و ببێتە هۆی پێشگیری کردن لە فێربوونی منداڵەکە یان زیانی جسمی و تەندروستی دەروونی و ئەخلاقی و کۆمەڵایەتی بۆ هەڵدان و گەشەکردنی منداڵەکەی بەدواوەبێ).
کار کردن لە نێو ماڵ و مەزرا و کێڵگە و یارمەتیدانی بنەماڵە و دایک و باوک بۆ منداڵان هەرگیز بە پێشێلکردنی مافی منداڵ دانانرێن. بەڵام کارکردنێک کە ببێتە کۆسپ لەسەر ڕێگای گەشە کردنی منداڵ و پێش بە خوێندن و فێربوونی بگرێ، درێژخایەن و سەخت بێ، ئەوە کردەوەیەکە کە دەبێ قەدەخە بکرێ.
لە ئێران کۆمەڵە کارێکی قورس هەن کە بە منداڵانی دەکەن کە دەبی لە خۆمان و ویژدانمان بپرسین کە ئایا دەست و پەنجەی ناسکی منداڵان بۆ ئەوە دەبێ تەقەڵی فەڕشەکان گرێدەدا یان کاری کرێکاری بیناسازی بکا یان ئەوەی لە چیاکان کۆڵبەری بکا و پشتی بە باری قورسی کۆڵبەری بچەمێتەوە؟ و لە هەمان کاتدا منداڵ کەمترین مزی کاری هەیە و ئازار و ماندوو بوون و ناڵە و هاواری کەمتر دەبیسترێ. هەر بەو هۆکارەش قازانج پەرستی زۆر کەس لە خاوەن کارگە و کارخانەکان هاندەدا کە لە هێزی کاری منداڵان کەڵک وەرگرن سەیر ئەوەیە کە ئەو جۆرە و بەرهەم و کاڵایانەی کە بە کار و زەحمەتی منداڵان بەرهەم دێن، هەمیشە کڕیاریان بۆ پەیدا دەبێ و بەرهەم هێنەرەکان هەرگیز لە دۆزینەوەی بازار بۆ فرۆشتنی ئەم چەشنە کاڵایانەدا ناکەونە تەنگانەوە. نموونەیەکی دیکە لە کاری منداڵان بریتییە لە دەکار کردنی منداڵان لە کار و پڕۆژەکانی بیناسازی لە هیند، کە وەک لە سەرێ ئاماژەمان کرد لە ئێرانیش هەیە. چاککردنەوەی سەربانەکان، دارەڕێ و جۆرەکانی دیکەی لەو چەشنە بە منداڵان ئاسانتر جێبەجێ دەبن. چونکە منداڵان سووکترن باشتر هەڵدەسوورێن و چاوەڕوانی زۆریشیان نییە بۆ ئەوەی کە ئاسایشیان لەکاتی کار کردندا دەستەبەر بکرێ. لەوەش زیاتر ئەوان لە چاو گەورە ساڵەکان بە گرێیەکی کەمتر قەناعەت دەکەن. لە هەموو ئەو نموونانەی سەرەوە دا باس کرا کە منداڵان کار دەکەن کەچی هەموو شێوەکانی ئەم کارانە ئەوە ناگەیەنێ کە لە هەمووی ئەو حاڵەتانەدا لە ڕوانگەی مافی مرۆڤەوە منداڵان دەبنە قوربانی.

لەهەفتەدا جارێک ئۆتۆمبیل شۆردن یان چێشت لێنان یان ماڵ خاوێن کردنەوە لەو کارانەن کە نە مەترسییان بۆ منداڵ تێدایە و نە زیان هێنەرن و نەدەبنە هۆی پێشگیری کردن لە خوێندن و فێربوونی منداڵان. هەر بۆیە ئەو جۆرە کارانە لەو کارانە نین کە کۆنوانسیۆنی مافی منداڵان قەدەخەیان دەکا. بەڵام ئەو منداڵانەی کە لە سەنعەتی فەڕش چنین و کاری ساختمان سازی دەستفرۆشی و سواڵپێکردن و کۆڵبەری و دەیان کاری دیکە کە بە منداڵان دەکرێن سەخت و دژراو و پڕمەترسی و زیانهێنەرە. هەر بۆیە ئەوان لەلایەن کۆنوانسیۆنی مافی منداڵانەوە دەبێ بپارێزرێن. کاری ئەوان بە قەدەخە بەحیساب دێن. چونکە ئەوان بەردەوام دەچنە سەر کار بۆیە ناتوانن بڕۆنە قوتابخانە. ئەوان لەباری ئابوورییەوە دەچەوسێندرێنەوە. جیا لەوە کارەکەشیان دژرا و پڕمەترسییە. بەو حاڵەتەش دیسان ئەو جۆرە کارانە لەچاو ئەوەی کە منداڵان لە ئەفغانستان و سووریە و میلیشیاکانی داعش و ئەلقاعیدە چەکدار دەکرێن و وەک سەرباز کەڵکیان لێوەرگیرێ کەمتر مەترسی تێدایە. چونکە لە بارودۆخێکی ئاوادا ژیان و گیان و ڕووح و مان و مەوجوودیەتی منداڵ دەکرێتە دەسمایەی شەڕ. مەسەلەی لەش فرۆشی منداڵانیش، یەکی دیکە لەرو کارانەیە کە مافیاکانی کاری منداڵان کاری پێ دەکەن و بۆ ئەوە کەڵک لە منداڵانی سەر شەقام و بێ سەرپەرست وەردەگرن و ئەوەش لەو چەشنە کاتانەیە کە ناکرێ لەگەڵ کرێکاری بیناسازی یان فەڕش چنین و تەنانەت دژوارتر لەویش وەک کۆڵبەری بەراوەد بکرێ. هەم لەشفرۆشی منداڵان و هەم کەڵک وەرگرتن لە منداڵان وەک سەرباز و شەڕکەر، لە ڕوانگەی مافی مرۆڤەوە قەدەخەیە. کۆنوانسیۆنی مافی منداڵان بە بەراورد لەگەڵ کۆنوانسیۆنەکانی دیکەی مافی مرۆڤ لە هەمووان زۆرتر پشتیوانی لێکراوە و لێیدەکرێ. ماوەیەک لەوە پێش کۆنوانسیۆنی مافی منداڵ دوو پرۆتۆکۆڵی دیکەشی لێ زیاد کراون و بوونەتە هۆکاری بەهێز کردنی زیاتری کۆنوانسیۆنەکە کە بریتیین لە پرۆتۆکۆڵی قەدەخەبوونی لەش فرۆشی منداڵان و پرۆتۆکۆڵی قەدەخەبوونی دەکار کردنی منداڵان وەک سەرباز، شەڕکەر و چەکدار.]
بەپێچەوانەی ئەوەی کە کۆنوانسیۆنی مافی منداڵان بەئاشکرا کاری منداڵان قەدەخە دەکا ئێستاشی لەگەڵ بێ پتر لە ١٥٠ملیوێن منداڵ ئەمڕۆ لە دنیادا کار دەکەن. ناکرێ بڵێین کە هەمووی ئەو منداڵانە دەچەوسێنەوە و لە هەلومەرجێکی سەخت و دژراودا کار دەکەن، بەڵام ئەوە نیشاندەری ئەوەیە هەرچەند زۆرن ئەو وڵاتانەی کۆنوانسیۆنی مافی منداڵیان ئیمزا کردوە، بەڵام جارێ هێشتاش بۆ کەمکردنەوەی کاری منداڵان و پارێزگاری لێ کردنیان لەو بارەوە زۆر کەم هەنگاویان هەڵگرتوە بەوحاڵەش هەمیشە بە زەحمەت دەتوانین لەو بارەوە وڵاتێک مەحکووم بکەین چونکە کەم نین ئەو وڵاتانەی کە کەڵکی خراپ لە منداڵان وەردەگرن و بۆ کاری نەشیاو و دوور لە توانای ڕووحی و جەستەییان بەکاریان دەهێنن.

بابەتی هاوشێوە

کارگروه برابری جنسیتی «ائتلاف پیشرو»: مقابله با عقب‌گرد حقوق زنان نیازمند هماهنگی جهانی است

2026-07-06

گروپی کاری یەکسانیی ڕەگەزی لە «هاوپەیمانی پێشکەوتنخواز»: بەرەنگاربوونەوەی پاشەکشەی مافەکانی ژنان پێویستی بە هاوئاهەنگییەکی جیهانییە

2026-07-06

در کمتر از یک هفته؛ دو زخم بر قلب کوردستان، اما هزاران امید از خاک برمی‌خیزد…

2026-07-06

از پیرانشهر تا قلب کوردستان؛ یادهایی که هرگز فراموش نمی‌شوند

2026-07-03

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی