Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

کاریگەریی دراما تورکییەکانی «جێم تی ڤی» لەسەر ژنان و بنەماڵەکان

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2026-02-24
  • 06:34

شەهێن بایزیدپوور

بابەتی ئەم وتارە لێکۆڵینەوەیە لە کاریگەرییەکانی دراما تورکییەکان کە لەلایەن کەناڵە ماهوارەیییەکانەوە بڵاو دەکرێنەوە، بەتایبەت، زنجیرە کاناڵەکانی جێم تی ڤی کە ڕۆڵێکی بەرچاویان لە بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە درامایانەدا بەتایبەتی لەنێو ژنان و بنەماڵەکاندا هەیە.

ئەم توێژینەوەیە چەند پرسیارێکی بنەڕەتی دەخاتە ڕوو؛ بەرهەمهێنەرانی ئەم جۆرە درامایانە کێن؟ ئەم جۆرە درامایانە بۆ چ مەبەستێک بەرهەم دەهێنرێن و سەرمایەی مادییان بۆ دابین دەکرێت؟ نوێنەرایەتی چ گوتارێک دەکەن و چ کاریگەرییەک لەسەر ژنان و پێکهاتەی خێزان دادەنێن؟

بەشێکی زۆری ئەم درامایانە بە پاڵپشتی ڕاستەوخۆ، یان، ناڕاستەوخۆی ڕەوت گەلی سەر بە ئیسلامی سیاسیی تورکیە، بە تایبەتی، پارتی داد و گەشەپێدان (ئاک پارتی) بەرهەم دەهێنرێن کە لە ساڵانی ڕابردوودا دەسەڵاتی سیاسی لە تورکیە بە دەستەوە گرتووە و نوێنەرایەتی فۆڕمێکی «ئیسلامی سیاسی» دەکات کە لە ڕووی ئایدیۆلۆژییەوە لە ئیخوان موسلیمینەوە نزیکە. ئەم گوتارە بە پێچەوانەی میراتی سێکۆلاری سەردەمی کۆماری تورکیایە کە ئەتاتورک دایمەزراندووە.

مەبەست لە بەرهەمهێنانی ئەم سریاڵانە، دەتوانرێت لە دوو ئاستدا بخرێتە روو:

یەکەم: ئامانجی ئایدیۆلۆژی-سیاسی

بزووتنەوە ئیسلامییەکان لە تورکیە، وەک زۆرێک لە ڕێژێمە ئایدیۆلۆژییەکانی ناوچەکە، بە قووڵی لەگەڵ نەزمی مۆدێرن و سیکۆلاریزم و دێموکراسیدا ناگونجێن و خەونی گەڕاندنەوەی جۆرێک لە دەسەڵاتی مێژوویی و ئێمپراتۆرییەت دەبینن؛ خەونێک کە لە ڕووی پێکهاتەییەوە لێکچوونێکی زۆری لەگەڵ پڕۆژەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هەناردەکردنی شۆڕش و فراوانکردنی «هیلالی شیعی” هەیە. ئەم دوو ڕێژێمه هەرچەندە بۆ دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییەکانیان لە ناوچەکە رکابەری دەکەن، بەڵام،  له ئاستی ستراتیژی و ئایدیۆلۆژیدا، له ڕوانگەی خۆیان بۆ کۆمەڵگە و دەسەڵات، بە تایبەتی ژنان، هاوبەشی گرنگیان هەیە.

دووهەم: مەبەستی کۆمەڵایەتی-فەرهەنگی، بەتایبەتی لەپێوەندی لەگەڵ ژناندا

لەم سریاڵانەدا ژنان بە شێوەیەکی سیستماتیک لە گۆڕەپانی سیاسەت و دەسەڵات و کردەی کۆمەڵایەتی دوورخراونەتەوە و پەراوێز خراون، بەتایبەت، لەو سریاڵانەدا کە لە ژانری مێژوویی لەخۆ ناگرن ژنان هیچ ڕۆڵێکی چالاکیان لە گۆڕەپانی سیاسەت و بڕیاردانی کۆمەڵایەتیدا نییە، تەنانەت ئەو ژنانەی کە خوێندەوارن، پزیشکن، پارێزەرن، یان بەڕێوەبەرن لە کۆتاییدا ڕۆڵەکەیان سنووردار دەکرێتەوە بە مرۆڤگەلێک کە تەنیا نیگەرانییەکەیان پێوەندی سۆزداری، بابەتی سێکسی، یان قەیرانی خێزانییە. زۆرجار ژنان وەک هاووڵاتی پلە دوو وێنا دەکرێن کە بۆ بەدەستهێنانی پیاوێک یان پاراستنی پێوەندییەک ئامادەن هەموو باجێک بدەن.

لەبەرامبەردا پیاوان بەزۆری وەک کەسایەتییەکی بەهێز و عەقڵانی و بڕیاردەر وێنا دەکرێن، تەنانەت، ئەگەر لە هەندێک حاڵەتدا بێ هەڵوێست یان گەمژە بن. ئەم نەخشەیە نەزمێکی پیاوسالاری بەرهەم دەهێنێتەوە کە تێیدا هێزی سۆزداری ژنان نەک بۆ ڕزگاری بەڵکو بۆ کۆنترۆڵکردنیان بەکاردەهێنرێت.

لە سریاڵە مێژووییەکاندا، ژنان هەندێک جار ڕۆڵی سیاسی پشت پەردەیان هەیە، بەڵام، ئەم ڕۆڵگەلە زۆرجار وەک کەسایەتی ئاژاوەگیر و پیلانگێڕ و نەرێنی وێنا دەکرێن؛ وەک ئەوەی بوونی ژن لە سیاسەتدا لە بنەڕەتدا مەترسیدار و وێرانکەر بێت.

لەلایەکی دیکەوە، ئەم درامایانە لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی پێکهاتە خێڵەکییەکان و پەرەپێدانی دەسەڵاتی نەریتی، بەشێوەیەکی کاریگەر پڕۆژەی مۆدێرنیتە و هاووڵاتی بوونی مۆدێرن لاواز دەکەن. لەم گێڕانەوەیانەدا یاسا و دەسەڵاتی دادوەری و پۆلیس نابینرێن و توندوتیژی خێزانی و تۆڵەسەندنەوەی کەسی و پشتگوێ خستنی  یاساکان دەبێتە بابەتێکی ئاسایی  و تەنانەت رەوایەتییان پێ دەبەخشرێت، ئەم فەزایە توندوتیژی دژی ژنان بەرهەم دەهێنێتەوە و دەیکاتە بابەتێکی ئاسایی.

بۆچی ژنان ئامانجی سەرەکین؟

ویلهێلم ڕایش، دەروونناسی ئاڵمانی لە کتێبی «دەروونناسی جەماوەری و فاشیزم»دا جەخت لەوە دەکاتەوە کە دیکتاتۆرییەتەکان لەسەر شانی بنەماڵەیەکی پاوانخواز و سەرکوتی سێکسی ژنان بنیات دەنێردرێت، چونکە کۆمەڵگەیەک کە تێیدا ژنان ئاگاداری مافە سێکسی و کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانیان بن و چێژیان لێ وەربگرن، سەکۆیەکی گونجاو بۆ گەشەکردنی دێموکراسی و بناغەکانی دیکتاتۆریەت تێک دەدات. هەر لەبەر ئەم هۆکارە، کۆنترۆڵ کردنی ژنان هەمیشە لە پێشینەی کارەکانی ڕژێمە تۆتالیتێرەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بووە.

کاریگەری ئەم سریاڵانە لەسەر ژنانی ئێران، بەتایبەت، ژنانی کورد

ئەم سریاڵانە کاریگەرییەکی وێرانکەریان لەسەر بەشێکی گەورەی ژنان هەیە، بەتایبەتی ژنانی ماڵەوە و ژنانی خوێندەوار کە بەهۆی سنوورداربوونی بازاڕی کار و هەڵاواردنی پێکهاتەیی لە بەشداری چاڵاکانەی کۆمەڵایەتی دوورخراونەتەوە. بەرهەم-هێنانی بەردەوامی ئەم زنجیرانە دەبێتە هۆی دروستبوونی جۆرێک لە «چینی خۆڵەمێشی»؛ ئەو ژنانەی کە متمانەبەخۆییان کەمە و داواکارییەکانیان قەتیس دەکرێتەوە بە داواکاری گەلی ڕووکەشی و لە کۆتاییشدا دەبێتە هۆی مەودای زیاتری ئەم ژنانە لە چالاکی کۆمەڵایەتی و سیاسی.

ئەم بەرهەمانە  مۆدێلێکی جوانی ناسانەی ناڕاست و جۆرێک لە بەکاربەری (مصرف گرایی) پەرە پێ دەدات کە لە کۆتاییدا گوشارێکی زۆر  دەخاتە سەر ژنان، لە نەشتەرگەری جوانکاری مەترسیدارەوە تا دەگاتە دیکۆراتی لوکس.

ڕێگای دەربازبوون لە ئاسەوارە وێرانکەرەکانی ئەم درامایانە چییە؟

سەرەڕای ئەمانە، بڵاوبوونەوەی تۆڕی ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تا ڕادەیەک ئەم قۆرخکارییە میدیاییەی شکاندووە و ئەگەری دیالۆگ و چالاکی سەربەخۆی بۆ ژنان ڕەخساندووە.

لەم نێوەندەدا، ڕۆڵی لایەنە سیاسییەکان و میدیای سەربەخۆ، بەتایبەتی، لە کوردستانی ئێران زۆر چارەنووسسازە.

پارتە سیاسییەکان، لەوانەش حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ڕێگەی  تەلەفزیۆن و میدیاکانیانەوە دەتوانن بە وێناکردنی سیاسی ژنان لە پێگەی «هاووڵاتی پلە دوو» بۆ «هاووڵاتی پلە یەک» بەرز بکەنەوە. پێویستە ژنان نەک تەنیا بۆ «پرس گەلی ژنان» بانگهێشتی میدیا بکرێن، بەڵکو، بۆ شی کردنەوەی بابەتە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانیش بانگهێشت بکرێن.

بانگهێشت کردنی ژنان بۆ گۆڕەپانی سیاسی و پێ دانی دەسەڵاتی کردەیی و بڕیاردان، نەک تەنیا لە بەرژەوەندی ژناندایە، بەڵکوو، بە گشتی لە بەرژەوەندیی کۆمەڵگەشدایە، کۆمەڵگەیەک کە ژنان ڕۆڵی کارای تێدا بگێڕن، بێ گومان تەندروستتر و ئازادتر و دێموکراتتر دەبێت.

بابەتی هاوشێوە

2026-03-16

پیام به مناسبت هشتادمین سالگرد تأسیس اتحادیه زنان دموکرات کردستان ایران

2026-03-15

پەیامی ناوەندی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبۆنەی هەشتا ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی ژنان

2026-03-15

پەیام بە بۆنەی هەشتا ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

2026-03-14
کاروچالاکی

بەڕێوەچوونی سیمینارێک لە وڵاتی نۆروێژ

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-03-15
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

شاندێکی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەردانی پەرلەمانی سویسیان کرد

مقاله: لباس کوردی زنانه، رقص کوردی و بُعد سیاسی این پوشش در ایران

نقش زنان در جنبش مبارزاتی کوردستان از اتحادیه زنان دمکرات در جمهوری کوردستان تا بە امروز

چالاکییەکی هاوبەش لە بێلژیک بە بۆنەی ٨ی مارس؛ پشتیوانی لە خەبات و مافەکانی ژنان

بەشداری یەکیەتیی ژنان لە سیمینارێک لە سەر بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە پەرلەمانی نۆروێژ

بەشداری کردنی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نۆروێژ

سەردان و ڕێزلێنان لە ٣٨ سال خەبات و تێکۆشانی حاجی ئامینە شافعی

کاریگەریی دراما تورکییەکانی «جێم تی ڤی» لەسەر ژنان و بنەماڵەکان

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2026-02-24
  • 06:34

شەهێن بایزیدپوور

بابەتی ئەم وتارە لێکۆڵینەوەیە لە کاریگەرییەکانی دراما تورکییەکان کە لەلایەن کەناڵە ماهوارەیییەکانەوە بڵاو دەکرێنەوە، بەتایبەت، زنجیرە کاناڵەکانی جێم تی ڤی کە ڕۆڵێکی بەرچاویان لە بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە درامایانەدا بەتایبەتی لەنێو ژنان و بنەماڵەکاندا هەیە.

ئەم توێژینەوەیە چەند پرسیارێکی بنەڕەتی دەخاتە ڕوو؛ بەرهەمهێنەرانی ئەم جۆرە درامایانە کێن؟ ئەم جۆرە درامایانە بۆ چ مەبەستێک بەرهەم دەهێنرێن و سەرمایەی مادییان بۆ دابین دەکرێت؟ نوێنەرایەتی چ گوتارێک دەکەن و چ کاریگەرییەک لەسەر ژنان و پێکهاتەی خێزان دادەنێن؟

بەشێکی زۆری ئەم درامایانە بە پاڵپشتی ڕاستەوخۆ، یان، ناڕاستەوخۆی ڕەوت گەلی سەر بە ئیسلامی سیاسیی تورکیە، بە تایبەتی، پارتی داد و گەشەپێدان (ئاک پارتی) بەرهەم دەهێنرێن کە لە ساڵانی ڕابردوودا دەسەڵاتی سیاسی لە تورکیە بە دەستەوە گرتووە و نوێنەرایەتی فۆڕمێکی «ئیسلامی سیاسی» دەکات کە لە ڕووی ئایدیۆلۆژییەوە لە ئیخوان موسلیمینەوە نزیکە. ئەم گوتارە بە پێچەوانەی میراتی سێکۆلاری سەردەمی کۆماری تورکیایە کە ئەتاتورک دایمەزراندووە.

مەبەست لە بەرهەمهێنانی ئەم سریاڵانە، دەتوانرێت لە دوو ئاستدا بخرێتە روو:

یەکەم: ئامانجی ئایدیۆلۆژی-سیاسی

بزووتنەوە ئیسلامییەکان لە تورکیە، وەک زۆرێک لە ڕێژێمە ئایدیۆلۆژییەکانی ناوچەکە، بە قووڵی لەگەڵ نەزمی مۆدێرن و سیکۆلاریزم و دێموکراسیدا ناگونجێن و خەونی گەڕاندنەوەی جۆرێک لە دەسەڵاتی مێژوویی و ئێمپراتۆرییەت دەبینن؛ خەونێک کە لە ڕووی پێکهاتەییەوە لێکچوونێکی زۆری لەگەڵ پڕۆژەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هەناردەکردنی شۆڕش و فراوانکردنی «هیلالی شیعی” هەیە. ئەم دوو ڕێژێمه هەرچەندە بۆ دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییەکانیان لە ناوچەکە رکابەری دەکەن، بەڵام،  له ئاستی ستراتیژی و ئایدیۆلۆژیدا، له ڕوانگەی خۆیان بۆ کۆمەڵگە و دەسەڵات، بە تایبەتی ژنان، هاوبەشی گرنگیان هەیە.

دووهەم: مەبەستی کۆمەڵایەتی-فەرهەنگی، بەتایبەتی لەپێوەندی لەگەڵ ژناندا

لەم سریاڵانەدا ژنان بە شێوەیەکی سیستماتیک لە گۆڕەپانی سیاسەت و دەسەڵات و کردەی کۆمەڵایەتی دوورخراونەتەوە و پەراوێز خراون، بەتایبەت، لەو سریاڵانەدا کە لە ژانری مێژوویی لەخۆ ناگرن ژنان هیچ ڕۆڵێکی چالاکیان لە گۆڕەپانی سیاسەت و بڕیاردانی کۆمەڵایەتیدا نییە، تەنانەت ئەو ژنانەی کە خوێندەوارن، پزیشکن، پارێزەرن، یان بەڕێوەبەرن لە کۆتاییدا ڕۆڵەکەیان سنووردار دەکرێتەوە بە مرۆڤگەلێک کە تەنیا نیگەرانییەکەیان پێوەندی سۆزداری، بابەتی سێکسی، یان قەیرانی خێزانییە. زۆرجار ژنان وەک هاووڵاتی پلە دوو وێنا دەکرێن کە بۆ بەدەستهێنانی پیاوێک یان پاراستنی پێوەندییەک ئامادەن هەموو باجێک بدەن.

لەبەرامبەردا پیاوان بەزۆری وەک کەسایەتییەکی بەهێز و عەقڵانی و بڕیاردەر وێنا دەکرێن، تەنانەت، ئەگەر لە هەندێک حاڵەتدا بێ هەڵوێست یان گەمژە بن. ئەم نەخشەیە نەزمێکی پیاوسالاری بەرهەم دەهێنێتەوە کە تێیدا هێزی سۆزداری ژنان نەک بۆ ڕزگاری بەڵکو بۆ کۆنترۆڵکردنیان بەکاردەهێنرێت.

لە سریاڵە مێژووییەکاندا، ژنان هەندێک جار ڕۆڵی سیاسی پشت پەردەیان هەیە، بەڵام، ئەم ڕۆڵگەلە زۆرجار وەک کەسایەتی ئاژاوەگیر و پیلانگێڕ و نەرێنی وێنا دەکرێن؛ وەک ئەوەی بوونی ژن لە سیاسەتدا لە بنەڕەتدا مەترسیدار و وێرانکەر بێت.

لەلایەکی دیکەوە، ئەم درامایانە لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی پێکهاتە خێڵەکییەکان و پەرەپێدانی دەسەڵاتی نەریتی، بەشێوەیەکی کاریگەر پڕۆژەی مۆدێرنیتە و هاووڵاتی بوونی مۆدێرن لاواز دەکەن. لەم گێڕانەوەیانەدا یاسا و دەسەڵاتی دادوەری و پۆلیس نابینرێن و توندوتیژی خێزانی و تۆڵەسەندنەوەی کەسی و پشتگوێ خستنی  یاساکان دەبێتە بابەتێکی ئاسایی  و تەنانەت رەوایەتییان پێ دەبەخشرێت، ئەم فەزایە توندوتیژی دژی ژنان بەرهەم دەهێنێتەوە و دەیکاتە بابەتێکی ئاسایی.

بۆچی ژنان ئامانجی سەرەکین؟

ویلهێلم ڕایش، دەروونناسی ئاڵمانی لە کتێبی «دەروونناسی جەماوەری و فاشیزم»دا جەخت لەوە دەکاتەوە کە دیکتاتۆرییەتەکان لەسەر شانی بنەماڵەیەکی پاوانخواز و سەرکوتی سێکسی ژنان بنیات دەنێردرێت، چونکە کۆمەڵگەیەک کە تێیدا ژنان ئاگاداری مافە سێکسی و کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانیان بن و چێژیان لێ وەربگرن، سەکۆیەکی گونجاو بۆ گەشەکردنی دێموکراسی و بناغەکانی دیکتاتۆریەت تێک دەدات. هەر لەبەر ئەم هۆکارە، کۆنترۆڵ کردنی ژنان هەمیشە لە پێشینەی کارەکانی ڕژێمە تۆتالیتێرەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بووە.

کاریگەری ئەم سریاڵانە لەسەر ژنانی ئێران، بەتایبەت، ژنانی کورد

ئەم سریاڵانە کاریگەرییەکی وێرانکەریان لەسەر بەشێکی گەورەی ژنان هەیە، بەتایبەتی ژنانی ماڵەوە و ژنانی خوێندەوار کە بەهۆی سنوورداربوونی بازاڕی کار و هەڵاواردنی پێکهاتەیی لە بەشداری چاڵاکانەی کۆمەڵایەتی دوورخراونەتەوە. بەرهەم-هێنانی بەردەوامی ئەم زنجیرانە دەبێتە هۆی دروستبوونی جۆرێک لە «چینی خۆڵەمێشی»؛ ئەو ژنانەی کە متمانەبەخۆییان کەمە و داواکارییەکانیان قەتیس دەکرێتەوە بە داواکاری گەلی ڕووکەشی و لە کۆتاییشدا دەبێتە هۆی مەودای زیاتری ئەم ژنانە لە چالاکی کۆمەڵایەتی و سیاسی.

ئەم بەرهەمانە  مۆدێلێکی جوانی ناسانەی ناڕاست و جۆرێک لە بەکاربەری (مصرف گرایی) پەرە پێ دەدات کە لە کۆتاییدا گوشارێکی زۆر  دەخاتە سەر ژنان، لە نەشتەرگەری جوانکاری مەترسیدارەوە تا دەگاتە دیکۆراتی لوکس.

ڕێگای دەربازبوون لە ئاسەوارە وێرانکەرەکانی ئەم درامایانە چییە؟

سەرەڕای ئەمانە، بڵاوبوونەوەی تۆڕی ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تا ڕادەیەک ئەم قۆرخکارییە میدیاییەی شکاندووە و ئەگەری دیالۆگ و چالاکی سەربەخۆی بۆ ژنان ڕەخساندووە.

لەم نێوەندەدا، ڕۆڵی لایەنە سیاسییەکان و میدیای سەربەخۆ، بەتایبەتی، لە کوردستانی ئێران زۆر چارەنووسسازە.

پارتە سیاسییەکان، لەوانەش حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ڕێگەی  تەلەفزیۆن و میدیاکانیانەوە دەتوانن بە وێناکردنی سیاسی ژنان لە پێگەی «هاووڵاتی پلە دوو» بۆ «هاووڵاتی پلە یەک» بەرز بکەنەوە. پێویستە ژنان نەک تەنیا بۆ «پرس گەلی ژنان» بانگهێشتی میدیا بکرێن، بەڵکو، بۆ شی کردنەوەی بابەتە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانیش بانگهێشت بکرێن.

بانگهێشت کردنی ژنان بۆ گۆڕەپانی سیاسی و پێ دانی دەسەڵاتی کردەیی و بڕیاردان، نەک تەنیا لە بەرژەوەندی ژناندایە، بەڵکوو، بە گشتی لە بەرژەوەندیی کۆمەڵگەشدایە، کۆمەڵگەیەک کە ژنان ڕۆڵی کارای تێدا بگێڕن، بێ گومان تەندروستتر و ئازادتر و دێموکراتتر دەبێت.

بابەتی هاوشێوە

2026-03-16

پیام به مناسبت هشتادمین سالگرد تأسیس اتحادیه زنان دموکرات کردستان ایران

2026-03-15

پەیامی ناوەندی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبۆنەی هەشتا ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی ژنان

2026-03-15

پەیام بە بۆنەی هەشتا ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

2026-03-14

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی