ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی ڕه‌شه‌مه، (٥ی مارس) به‌بۆنه‌ی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنان و نەورۆزی خاکی پۆشانەوە ، له‌لایه‌ن یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمیته‌کانی زاگرۆس، قه‌ندیل، گیاڕه‌نگی سەر بە تەشکیلاتی ئاشکرای حیزبی دیموکرات و کچانی پێشمەرگە سەربە هێزەکانی زاگرۆس لە شاخ ، پیشانگایه‌ک به ناوی “خاک” بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی، ڕێڕه‌وی خه‌بات له پێناو مرۆڤایه‌تییه، به‌ڕێوه چوو.
پێشانگاکه له‌لایه‌ن خاتوو فاتمه قادری خێزانی مامۆستای شەهید، حه‌مدی حوسێنی و سۆنیا ده‌روێشی پێشمەرگەی کوردستانه‌وه کرایه‌وه.
به‌شێکی به‌رچاو له ئه‌ندامانی ڕێبه‌ری، کادر و پێشمه‌رگه و ژنان و کچانی نێو ڕیزه‌کانی شۆڕش به جلی خاکی، هه‌وری و جامانه‌وه به‌شدارییان له‌و پێشانگایه‌دا کرد.
شایانی باسه ئه‌و پێشانگایه له ژێر ڕێنوێنی و سه‌رپه‌ره‌شتیی مامۆستا که‌یوان فاتحی و بە هاوکاری کاک بەختیار نەزەری و هاوڕێیان کاژین تەربی و خاتوو پەیوەند چەلەبیانی و ئاڵا هەمزەزادە به‌ڕێوه چوو.
هه‌روه‌ها له‌و پێشانگایه‌دا بەشێک لە وێنه‌کان له‌لایه‌ن کچانی پێشمەرگەی هێزه‌کانی زاگرۆسه‌وه گیرابوون و له‌لایه‌ن به‌شداربووانه‌وه پێشوازییه‌کی گه‌رمیان لێ کرا.





