ڕۆژی هەینی ٢٠ی مارسی ٢٠٢٦، کوردانی شارى ئۆرێبروو بە دەستپێشخەری یەکیەتی ژنان و ماڵی کوردان، بە داگیرساندنی ئاوری نەورۆز پێشوازییان لە ساڵی تازەی کوردی کرد.
لە چوارچێوەی ئەم بەرنامەیەدا، خاتوو شۆعلە قادری پەیامی کۆمیتەی ئۆرێبرووی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێشکەش کرد. لە پەیامەکەدا جەخت لەسەر گرنگی یەکگرتوویی و بەردەوامبوونی خەباتی گەلی کورد و ژنانی کورد کرا، هەروەها ئاواتی خواست کە بە زووانە جێژنی ڕزگاریی کوردستان بگرین.
ئەم بەرنامەیە بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردان و دۆستانی کوردستان بەڕێوەچوو و بە داگیرساندنی ئاوری نەورۆز، وەک نیشانەی ژیان و ئازادی، ڕەنگ و ڕووناکیی تایبەتی بە بۆنەکە بەخشی.




