بە مەبەستی دوبارە چالاک کردنەوەی کومیتەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە واشنگتۆن، کۆبوونەوەیەک لە گەڵ هاورێیانی کومیتە و بەشیک لە ژنانی ئەندام و لاینگرانی حیزب و یەکیەتیی ژنان لە واشینگتون لە بەرواری ،28\6\2025 بەڕێوەچوو.
کۆبونەوەکە سەرەتا بە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕوحی پاکی شەهیدان ، دەستی پێکرد ،دوایی بەخێر هاتنی بەشداربووان لە لایەن خاتوو “محبوبە حسینی نیا” کرا.
سەرەتا باسێک لە سەر کاروچالاکیەکانی یەکیەتیی ژنان لە سالی 2011 تا 2018 پێشکەش کراو سپاسی هاورێیانی کومیتەی پیشوو کرا.
بەشێکی تری کۆبوونەوەکە تەرخان کرابوو بۆ ناساندنی کومیتەی تازە کە پێکهاتبوون لە :
١-شەهلا مردایان:بەرپرسی کومیتە
٢-شڵێر،قادری: بەرپرسی بەشی مالی
٣-محبوبە حسینی نیا: بەشی پیوندەکان
لەکۆتاییدا هاورێیان. باسیان لە سەر پڕۆژە و بەرنامەکانی داهاتووی یەکیەتیی ژنان کرد و بەڵێیان دا کە بەوپەڕی توانایی لە ئەرک و مافەکانیان بۆ خزمەت بە ڕێکخراوەکەیان درێغی نەکەن.
کومیتەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران واشنگتۆن