ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی١٩ی گەلاوێژی ١٤٠٤ی هەتاوی بەشی تەشکیلاتی ڕێکخراویی ژنان بۆ تاووتوێ کردنی کار و باری بەشی تەشکیلات و بەرنامە داڕشتن بۆ باشتر بەڕێوەبردنی ئەرکەکان بەبەشداری بەرپرسی ڕێکخراو خاتوو شنە دروودگەر و بەرپرسی بەشی تەشکیلات و سەرجەم کومیتە و سەرشانەکانی ئازادی، ئامیریە و زەوییەسپی بۆ کۆمیتەکان بەڕێوبرد
ئەو کۆبوونەوەیەی بە مەبەستی سپاس وڕێز گرتن لە کاروچالاکیەکانی کۆمیتەکان بوو.
سەرەتا بەرپرسی بەشی تەشکیلات خاتوو تامان محەممەدی، خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێز گرتن لە گیان پاکی شەهیدانی کورد وکوردستان دەستی پێ کرد.
دواتر خاتوو تامان محەممەدی دەستخۆشی و سپاس و ماندوونەبوونی تایبەتی لە کۆمیتەکان و سەرشانەکان کرد کە بەردەوام لەگەڵ بەشی تەشکیلات هاوکارییەکی باشیان کردووە و لە کاتی خۆیدا کوبوونەوە وهەر چالاکییەکی کرابێت لە ئەرکەکانی خۆیان بەجوانی و ڕێک و پێکی زەحمتی خۆیانیان کێشاوە و لەم دانیشتنەدا باس لە کارەکانی ڕابردوو وهەندێک کاروچالاکی کە لە داهاتوودا پیویستە بکرێت کرا. و باس لەوە کرا، وەکوو بەشی تەشکیلات چۆن لە کاری ڕێکخراوەیی و تەشکیلاتی کارەکان پێویستە بە هاوکاری یەکتر بەڕێوە بچێ بۆ سەرکەوتنی زیاتر لەکار وچالاکی نێوخویدا.
دواتر خاتوو شنە درووگەر دەستخۆشی لە بەشی تەشکیلات و هەموو کۆمیتەکان و سەرشانەکان کرد بۆ پێکهێنانی ئەم کۆبوونەوەیە. ئەو زۆر بە زەرور و پیویستی زانی بۆ دڵگەرمی وکاروچالاکی هەمەلایانە بۆ بەرەوپێشبردنی باشتری کارەکان لە داهاتوودا بەشی تەشکیلات لەگەل ماندوو بوونی ئێستاشی هەوڵێکی زیاتر بدا.
لە کۆتایدا هەرکام لە هاوڕێیان پێشنیار و تێبینی خۆیان لەسەر چالاکی وهاوکاری لە کۆبوونەوەکاندا و بەرنامەی داهاتوو بۆ تەشکیلاتی نێخۆییان باس کرد و دوایش بەپێ پێویست لەلایان هەرکام لە هاوڕێیانی بەشی تەشکیلات لەبەرچاو گیرا کۆبوونەوەکە کۆتایی پێ هات.




