ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی بە ئامادەبوونی هەموو دەستەی بەڕێوەبەری یەکیەتیی ژنان کۆبوونەوەی وەرزانە گیرا.
سەرەتای کۆبوونەوەکە بە ساتێک بیدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد. دواتر خاتوو شنە دروودگەر باسێکی گشتی لەسەر باروودۆخی سیاسی و ئابووری ڕۆژهەڵاتی نیوەراست و کەردانەوەی لەسەر کۆمەڵانی خەڵکی ئێران و بە تایبەت خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد و دواتر کۆمەڵێک بڕیار لەسەر مەسائیلی نێوخۆیی ڕێکخراو درا کە هەموویان بە کۆی دەنگی ئەندامانی بيڕیوەبەری پەسەند کران.
کۆبوونەوەکە لە دوو بەش دا بوو و لە بەشی دووهەمی کۆبوونەوەکەدا هەرکام لە بەشەکانی ڕێکخراو ڕاپۆرتی سێ مانگەی کاری خۆیان پێشکەش کرد و پیلانی خۆیان لە بەشەکانی خۆیان بۆ سێ مانگی داهاتوو هێنا بەرباس.