ڕۆژی پێنجشەممە، ٣٠/١٠/٢٠٢٥ لە شاری ئۆسلۆ، پێتەختی وڵاتی نۆروێژ، کۆبوونەوەیەک لە لایەن ڕێکخراوی ڕایەڵکەی گرێدانەوەی یەکسانیخوازی سەبارەت بە مافی کۆچکبەران بەڕێوەچوو.
لەو کۆبوونەوەیەدا کە نوێنەرایەتیی یەکیەتیی ژنان بەشدار بوو، پارێزەرێک بە ناوی مەرڤە لە سەر بەشە جیاوازەکانی مافی کۆچبەران بۆ ئامادەبووان دوا. ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند کە چۆن و لە چ ڕێگایەکەوە داواکاریەکان بۆ دەزگای پێوەندیدار بنێردرێ. جێی ئاماژەیە کە ئەو کۆبوونەوەیە ماوەی یەک کاتژمێر و نیوی خایاند.
یەکیەتیی ژنانی دیمۆکراتیی کوردستانی ئێران لە نۆروێژ




