Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

کۆتا ماچ و …

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2023-12-25
  • 19:23

نەسرین یوسف‌زادە

دوژمنی خوێنمژ لە ٤دەیە دەسەڵاتداری خۆیدا هەر لەو کاتەیەوە کە خومەینی نگریس فتوای هێرشی بۆ سەر کوردستان دا، هەتاکوو ئێستا لە خوێنی کورد تێر نەبوون و خەریکن خوێنی کورد دەخۆن.
ساڵی ١٣٩٧ ڕۆژی ١٧ی خەرمانان سێ لاوی کورد بە ناوەکانی لوقمان و زانیار مرادی و ڕامین حوسین پەنایی لە سێدارە دا و بەوە تێر خوێن نەبوو، بە هاژەک هێرشی کردە سەر قەڵا و فێرگەی دێموکرات کە ئاکامەکەی شەهید بوونی شازدە گووڵاڵە سوورە بوو. کە لە ژومارەکانی پێشووی گۆڤاری «ژنان»دا باسمان لەسەر زامدارانی هاژەکبارانی خەرمانانی ٩٧ی هەتاوی کردووە.
چەند ساڵ تێپەڕی و بە خۆشییەوە هاوینی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی دوو لایەنی دێموکرات ماڵی خۆیان کردەوە یەک و ئەوە بوو بە هۆی شایی و شادی و سەمای خەڵکی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تووڕەیی ڕێژیم لەو ڕووداوە مێژووییە.
هەر لەو ساڵەدا و لە ماوەیەکی کورت دا کچێکی کوردی خەڵکی شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تارانی پێتەتەخت بە دەستی هێزە سەرکوتکەرەکانی ئەو ڕێژیمە بە بیانووی پۆششەکەی دەگیرێ و دوای چەند سەعات ئەشکەنجە دەکەوێتە کۆماوە و دوای ماوەی چەند ڕۆژ شەهید دەبێ. ئەم کارەی ڕێژیم دەبێتە هۆی ڕق و تووڕەییەکی زۆر لە خەڵکدا و بەتایبەت خەڵکی کوردستان بە هاتنە مەیدان و گوتنەوەی دروشمی جۆرا و جۆر و بەتایبەت هێنانی ناوی حیزبە ڕۆژهەڵاتییەکان ئەوەندەی دیکەیان قینی ڕێژیم هەستاند و ئەویش بێکار دانەنیشت و بۆ جارێکی دیکە لە ٦ی ڕەزبەری ئەو ساڵەدا دەستی ڕەشی خۆی لە حیزبەکان وەشاند و کۆمەڵێکی دیکە لە خۆشەیسترین ڕۆڵەکانی ئەو گەلە وەک گوڵ هەڵپڕووکان.
یەک لەو گووڵاڵە سوورانەی کە ئەو ڕۆژە بوو بە قەقنەس و هەتاهەتایە ناو و یادی لە دڵاندا مایەوە کاک ئەیووب هونەروەر بوو. کاک ئەیووبی لەبەر دڵان، ڕووخۆش، دەم بە پێکەنین و دڵ پڕ لە ئەوینی خاک و نیشتمان ئەو ڕۆژە دانی بەیانی کە ڕێژیم دەستی خۆی وەشاندبوو لە قەڵا ماوە و یارمەتی هاوڕێیانی دەکرد و پڕ بە گەورەیی قەڵا بەشێوەیەک دەنگی بگاتە تەشقی ئاسمان دیگوڕاند و دەیگوت: بژی حیزبی دێموکرات!
دەنگی کاک ئەیووب ئەوەندە بەرز بوو کە دوژمن تاقەتی نەهێنا و دووبارە دەستی کردەوە بە هاویشتنی هاژەک و دڕۆن و نە یەک و نە دوان و نە سیان و بەڵکوو ئەوە بارانی ئاگر بوو بەسەر قەڵادا دەهاتە خوارێ و لەو کاتە دا بوو کە کۆمەڵێکی دیکە لە کادر و پێشمەرگەکان شەهید و بریندار بوون و کاک ئەیووب یەک لە بریندارەکان بوو کە ڕۆژی دواتر واتە ٧ی ڕەزبەر لە نەخۆشخانەی هەولیر لەگەڵ هەوڵ و تێکۆشانی کادری دەرمانی و پزیشکەکان جەستەی تاقەتی زامە قورسەکانی نەهێنا و ڕووحی بەرزەفڕی بۆ هەتاهەتایە بەرەو ئاسمان فڕی.
ئەوەی کە ناخی زۆرمانی هەژاند کۆتا ماچی دڵدارانەی گەلاوێژی هاوژینی بوو کە وێنەکەی لە سوشیاڵمیدیادا بڵاو ببوە. «گەلاوێژ ئازرەنگ» هاوژین و دڵداری بۆ کۆتا جار ماچی کرد و سوێندی بە خوێنی ڕژاو و زامی جەستەی خوارد کە هەتاهەتایە ببێتە درێژەدەری ڕێبازێک کە بەیەکەوە هەڵیانبژاردووە و ئازایانە و بە ورەیەکی پێشمەرگانە و وەفادار بە خوێنی شەهیدان بێ و دوو یادگارییەکەی لە پاش بەجێماوی بە باشترین شێوە پەروەدە بکا و بیانکا بە چقڵ بۆ چاوی هەموو ئەوانەی دژی پشکووتنی گوڵن.
وەک خۆی باسی دەکا لە نەڵۆسی شنۆی قارەمان دەژیان کە دڵیان دەکەوێتە سەر یەک و دەبنە ئاشق و دڵداری یەکتر و کاک ئەیووب بە دنیانەیک ئەوینەوە دەچیتە داوای دڵدارەکەی، بەڵام نایدەنێ. بۆیە بڕیاری ئەوە دەدەن کە بەیەکەوە بڕۆن و ژیانی پڕ لە خۆشەویستیان دەست پێبکەن.
کاک ئەیووب ماوەی چەندین ساڵ بوو لە نێوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چالاکی حیزبی کردبوو، وە تەنانەت چەند جارێکیش بە مەبەستی بوون بە پێشمەرگە بەرەو مەقەڕی حیزبی دێموکرات هاتبوو ، بەڵام بەهۆی تەمەنی کەمی ڕاناگیرێ و دەنێردرێتەوە و لەوێ درێژە بە کارە نیشتمان پەروەرەکانی دەداتەوە و تەنانەت چەندین ساڵیش لە چاڵە ڕەشەکانی کۆماری پەت و سیدارە دەکەوی. چالاکییەکانی کاک ئەیووب بە بەند کردنی لە بەندیخانەکان کۆتایی نایا و بە هۆی کار و تێکۆشانی لە کار و چالاکی حیزبی ئەمجارەیان قاچاغ دەبێ و خۆی دەرباز دەکا و ئەمجارەیان بە یەکجاری دێتە نێو ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات و گەلاوێژی دڵدار و ئەویندار و کۆرپە ساواکەشیان دوای ساڵێک دێنە دەرێ و لەنێو حیزبدا ماڵی ئەویندارانەیان بۆ جارێکی دیکە دادەنینەوە. کاک ئەیووب دەبێتە پێشمەرگە و گەلاوێژ دەبێتە ئەندامی چالاکی حیزب و یەکییەتی ژنان و ماوەیەکی زۆر لە یەکیک لە بنکەکانی حیزب کاری سەرشانەیی دەکا.
دوای شەهیدبوونی کاک ئەیووب ڕووخانی خانەی ئەوینیان گەلاوێژ و دوو یادگارییەکەیان بەردەوام بوون لە درێژەدانی ڕێبازی پیرۆزی شەهید ئەیووب و هەموو شەهیدان. ئەوان ڕۆژانە دەچنە سەر گڵکۆی پیرۆزی شەهیدان و هەموو جارێک پەیمان نوێدەکەنەوە و سوێند بە چاوی زامار و خوینی ڕژاوی دەخۆن کە هەردەم چقڵ بن بۆ چاوی ئەوانەی چاویان بەرایی بینینی ئەوینی پێشمەرگانەی ئەوانی نەدا و وەک کوندە پەپوو دژی ڕووناکی وەستان و جوانی و ئەوینیان بۆ هەتاهەتایە لە ماڵی پێشمەرگانەی شەهید ئەیووب و گەلاوێژ پڕ لە تاریکی کرد.
گەلاوێژ ئێستا تەنیا هیوا و ئومێدیکی کە بۆ ژیان هەیەتی یادگارییەکانی بەجێماوی ژیانی دڵدارانەیان، ئارمین و ئارینایە کە ئەوانیش دوای شەهیدبوونی باوکیان نازی باوکیان لێ شێوا و وەک زۆر لە منداڵانی ئەو نیشتمانە بۆ هەتاهەتایە ئاخی بێ باوکیان دڵی هەر کەسێک کە مانای مرۆڤایەتی بزانێ دەهەژێنی.

ــــــــــــــــــــــــــــــــ
چەند تابڵۆیەکی غەمگینە
ڕامانم بەدیار وێنەکەت
نە کاروانی فرمێسکانم
نە هەنیسکی دواگریانم
پۆڵای بێدەنگیت ناشکێنن!
نە گوێ بیستی دەنگم دەبی و
نەدەستم بە دەستت دەگات
لەشەرحی  حاڵی دڵیشم
هەر مەپرسە …
ژینی بێ تۆ
کارەساتە ..کارەسات!

تریفە فاتیحی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

بابەتی هاوشێوە

هێمای ئیدئۆلۆژیک

2025-05-07

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

2025-05-06

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

2025-04-29

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

2025-04-25
کاروچالاکی

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-06
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-02
سیاسی

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-04-29

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

بەڕیوەچوونی سیمینارێک لەلایەن بەشی ئامووزشی یەکیەتیی ژنان

ئەی ویلایەتی فەقێ؟!

بەشداری شاندێک لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە سیمینارێک بە بۆنەی ١٢٧ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

“بەشداری نوێنەرانی کۆمیتەی گشتی یەکیەتیی ژنان لە کۆڕی پرسە و بەخاک سپاردنی هونەرمەند “سەید عەلی ڕەحیم پوور”

“ئابووریی و ژنان، و چەڵێنجەکانی سەدەی بیست و یەک”

اقتصاد و زنان؛ چالش‌ها و فرصت‌های قرن بیست و یکم

دەعوەتی فەرمی ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن یەکیەتیی ژنانی کۆیە

کۆتا ماچ و …

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2023-12-25
  • 19:23

نەسرین یوسف‌زادە

دوژمنی خوێنمژ لە ٤دەیە دەسەڵاتداری خۆیدا هەر لەو کاتەیەوە کە خومەینی نگریس فتوای هێرشی بۆ سەر کوردستان دا، هەتاکوو ئێستا لە خوێنی کورد تێر نەبوون و خەریکن خوێنی کورد دەخۆن.
ساڵی ١٣٩٧ ڕۆژی ١٧ی خەرمانان سێ لاوی کورد بە ناوەکانی لوقمان و زانیار مرادی و ڕامین حوسین پەنایی لە سێدارە دا و بەوە تێر خوێن نەبوو، بە هاژەک هێرشی کردە سەر قەڵا و فێرگەی دێموکرات کە ئاکامەکەی شەهید بوونی شازدە گووڵاڵە سوورە بوو. کە لە ژومارەکانی پێشووی گۆڤاری «ژنان»دا باسمان لەسەر زامدارانی هاژەکبارانی خەرمانانی ٩٧ی هەتاوی کردووە.
چەند ساڵ تێپەڕی و بە خۆشییەوە هاوینی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی دوو لایەنی دێموکرات ماڵی خۆیان کردەوە یەک و ئەوە بوو بە هۆی شایی و شادی و سەمای خەڵکی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تووڕەیی ڕێژیم لەو ڕووداوە مێژووییە.
هەر لەو ساڵەدا و لە ماوەیەکی کورت دا کچێکی کوردی خەڵکی شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تارانی پێتەتەخت بە دەستی هێزە سەرکوتکەرەکانی ئەو ڕێژیمە بە بیانووی پۆششەکەی دەگیرێ و دوای چەند سەعات ئەشکەنجە دەکەوێتە کۆماوە و دوای ماوەی چەند ڕۆژ شەهید دەبێ. ئەم کارەی ڕێژیم دەبێتە هۆی ڕق و تووڕەییەکی زۆر لە خەڵکدا و بەتایبەت خەڵکی کوردستان بە هاتنە مەیدان و گوتنەوەی دروشمی جۆرا و جۆر و بەتایبەت هێنانی ناوی حیزبە ڕۆژهەڵاتییەکان ئەوەندەی دیکەیان قینی ڕێژیم هەستاند و ئەویش بێکار دانەنیشت و بۆ جارێکی دیکە لە ٦ی ڕەزبەری ئەو ساڵەدا دەستی ڕەشی خۆی لە حیزبەکان وەشاند و کۆمەڵێکی دیکە لە خۆشەیسترین ڕۆڵەکانی ئەو گەلە وەک گوڵ هەڵپڕووکان.
یەک لەو گووڵاڵە سوورانەی کە ئەو ڕۆژە بوو بە قەقنەس و هەتاهەتایە ناو و یادی لە دڵاندا مایەوە کاک ئەیووب هونەروەر بوو. کاک ئەیووبی لەبەر دڵان، ڕووخۆش، دەم بە پێکەنین و دڵ پڕ لە ئەوینی خاک و نیشتمان ئەو ڕۆژە دانی بەیانی کە ڕێژیم دەستی خۆی وەشاندبوو لە قەڵا ماوە و یارمەتی هاوڕێیانی دەکرد و پڕ بە گەورەیی قەڵا بەشێوەیەک دەنگی بگاتە تەشقی ئاسمان دیگوڕاند و دەیگوت: بژی حیزبی دێموکرات!
دەنگی کاک ئەیووب ئەوەندە بەرز بوو کە دوژمن تاقەتی نەهێنا و دووبارە دەستی کردەوە بە هاویشتنی هاژەک و دڕۆن و نە یەک و نە دوان و نە سیان و بەڵکوو ئەوە بارانی ئاگر بوو بەسەر قەڵادا دەهاتە خوارێ و لەو کاتە دا بوو کە کۆمەڵێکی دیکە لە کادر و پێشمەرگەکان شەهید و بریندار بوون و کاک ئەیووب یەک لە بریندارەکان بوو کە ڕۆژی دواتر واتە ٧ی ڕەزبەر لە نەخۆشخانەی هەولیر لەگەڵ هەوڵ و تێکۆشانی کادری دەرمانی و پزیشکەکان جەستەی تاقەتی زامە قورسەکانی نەهێنا و ڕووحی بەرزەفڕی بۆ هەتاهەتایە بەرەو ئاسمان فڕی.
ئەوەی کە ناخی زۆرمانی هەژاند کۆتا ماچی دڵدارانەی گەلاوێژی هاوژینی بوو کە وێنەکەی لە سوشیاڵمیدیادا بڵاو ببوە. «گەلاوێژ ئازرەنگ» هاوژین و دڵداری بۆ کۆتا جار ماچی کرد و سوێندی بە خوێنی ڕژاو و زامی جەستەی خوارد کە هەتاهەتایە ببێتە درێژەدەری ڕێبازێک کە بەیەکەوە هەڵیانبژاردووە و ئازایانە و بە ورەیەکی پێشمەرگانە و وەفادار بە خوێنی شەهیدان بێ و دوو یادگارییەکەی لە پاش بەجێماوی بە باشترین شێوە پەروەدە بکا و بیانکا بە چقڵ بۆ چاوی هەموو ئەوانەی دژی پشکووتنی گوڵن.
وەک خۆی باسی دەکا لە نەڵۆسی شنۆی قارەمان دەژیان کە دڵیان دەکەوێتە سەر یەک و دەبنە ئاشق و دڵداری یەکتر و کاک ئەیووب بە دنیانەیک ئەوینەوە دەچیتە داوای دڵدارەکەی، بەڵام نایدەنێ. بۆیە بڕیاری ئەوە دەدەن کە بەیەکەوە بڕۆن و ژیانی پڕ لە خۆشەویستیان دەست پێبکەن.
کاک ئەیووب ماوەی چەندین ساڵ بوو لە نێوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چالاکی حیزبی کردبوو، وە تەنانەت چەند جارێکیش بە مەبەستی بوون بە پێشمەرگە بەرەو مەقەڕی حیزبی دێموکرات هاتبوو ، بەڵام بەهۆی تەمەنی کەمی ڕاناگیرێ و دەنێردرێتەوە و لەوێ درێژە بە کارە نیشتمان پەروەرەکانی دەداتەوە و تەنانەت چەندین ساڵیش لە چاڵە ڕەشەکانی کۆماری پەت و سیدارە دەکەوی. چالاکییەکانی کاک ئەیووب بە بەند کردنی لە بەندیخانەکان کۆتایی نایا و بە هۆی کار و تێکۆشانی لە کار و چالاکی حیزبی ئەمجارەیان قاچاغ دەبێ و خۆی دەرباز دەکا و ئەمجارەیان بە یەکجاری دێتە نێو ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات و گەلاوێژی دڵدار و ئەویندار و کۆرپە ساواکەشیان دوای ساڵێک دێنە دەرێ و لەنێو حیزبدا ماڵی ئەویندارانەیان بۆ جارێکی دیکە دادەنینەوە. کاک ئەیووب دەبێتە پێشمەرگە و گەلاوێژ دەبێتە ئەندامی چالاکی حیزب و یەکییەتی ژنان و ماوەیەکی زۆر لە یەکیک لە بنکەکانی حیزب کاری سەرشانەیی دەکا.
دوای شەهیدبوونی کاک ئەیووب ڕووخانی خانەی ئەوینیان گەلاوێژ و دوو یادگارییەکەیان بەردەوام بوون لە درێژەدانی ڕێبازی پیرۆزی شەهید ئەیووب و هەموو شەهیدان. ئەوان ڕۆژانە دەچنە سەر گڵکۆی پیرۆزی شەهیدان و هەموو جارێک پەیمان نوێدەکەنەوە و سوێند بە چاوی زامار و خوینی ڕژاوی دەخۆن کە هەردەم چقڵ بن بۆ چاوی ئەوانەی چاویان بەرایی بینینی ئەوینی پێشمەرگانەی ئەوانی نەدا و وەک کوندە پەپوو دژی ڕووناکی وەستان و جوانی و ئەوینیان بۆ هەتاهەتایە لە ماڵی پێشمەرگانەی شەهید ئەیووب و گەلاوێژ پڕ لە تاریکی کرد.
گەلاوێژ ئێستا تەنیا هیوا و ئومێدیکی کە بۆ ژیان هەیەتی یادگارییەکانی بەجێماوی ژیانی دڵدارانەیان، ئارمین و ئارینایە کە ئەوانیش دوای شەهیدبوونی باوکیان نازی باوکیان لێ شێوا و وەک زۆر لە منداڵانی ئەو نیشتمانە بۆ هەتاهەتایە ئاخی بێ باوکیان دڵی هەر کەسێک کە مانای مرۆڤایەتی بزانێ دەهەژێنی.

ــــــــــــــــــــــــــــــــ
چەند تابڵۆیەکی غەمگینە
ڕامانم بەدیار وێنەکەت
نە کاروانی فرمێسکانم
نە هەنیسکی دواگریانم
پۆڵای بێدەنگیت ناشکێنن!
نە گوێ بیستی دەنگم دەبی و
نەدەستم بە دەستت دەگات
لەشەرحی  حاڵی دڵیشم
هەر مەپرسە …
ژینی بێ تۆ
کارەساتە ..کارەسات!

تریفە فاتیحی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

بابەتی هاوشێوە

هێمای ئیدئۆلۆژیک

2025-05-07

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

2025-05-06

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

2025-04-29

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

2025-04-25

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی