Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

کۆساڵان، چیرۆکی هەرمانی خاک‌ و خوێن

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2025-06-26
  • 12:26

شیوا مورادیان

پاش ڕاگەیاندنی قۆناغی نوێ خەبات لە نەورۆزی ساڵی ١٣٩٥ی هەتاویدا و دەسپێکی خەباتێک  کە دواتر بە ڕاسانی ڕۆژهەڵات ناودێر کرا، پووشپەڕی هەمان  ساڵ پۆلێک هاوسەنگەر بۆ تێکەڵاوکردنی خەباتی شاخ و شار  بڕیاریان دا دیدار لەگەڵ خاک و خەڵکی رۆژهەڵات تازە بکەنەوە.

 ئەو کات ئەمن لە شاری سەوڵاوا سەرقاڵی ژیان و چاوەڕوانی ڕاپەڕاندنی ئەرکی نیشتمانی بووم.

ئێوارەی ٤ی پووشپەڕ بوو. بەپێی هەڵکەوتەی شوێنی ژیان و کارەکەم جموجۆڵی نائاسایی هێزە داگیرکەرەکانی رێژیمم دەبینی. بەوەشم زانیبوو کە پێشمەرگەکانی حیزب بۆ ڕاسانەوە جەولەیان بۆ نێوخۆ کردوە، بەڵام قەد بیرم لەوە نەدەکردبۆوە کە شۆڕەسوارەکان ئەوەندە لە نزیکیی مندا بن. هەستێکی نامۆ تەواوی گیانی داگرتبووم .

سەعات نیزیکەی دووی نیوەشەو بە دەنگی تەقە ڕاچەڵەکام. لە پەنجەرەی ماڵەوە سەیری ئاواییم کرد و بینیم هێزەکانی رێژیم و جاشەکان بەرەوە ئاوایی دووڕوو دەڕۆن. دڵەخورپە کەوتبووە گیانمەوە، هاکا ڕوحم ئێستا دەربچێ یان نا. ئۆقرەم لێ هەڵگیرابوو.

تا بەیانی چاوم لە کۆساڵان کرد و دەمدی کە تەقە بۆ چرکەساتێک نابڕێتەوە. بەیانی زوو بەپەلە ڕۆیشتم تا دەرگای دووکانەکەمان بکەمەوە و گوێ هەڵخەم بزانم چ دەبیستم. لەگەڵ کرانەوەی دووکان جیرانەکانم هاتن و گوتیان ئاگادرای پێشمەرگە لە ئاوایی دوورووە؟ گوتم پێشمەرگە؟ ئاوایی دووڕوو؟ گوتیان بەڵێ پێشمەرگە لە کۆساڵانن و کەوتوونەتە بۆسەی دوژمنەوە و بەداخەوە شەهیدیشمان داوە.

ئەوجار زیاتر ئۆقرەم لێ بڕا، زیاتر هەستی نائارامی بەرۆکی گرتم . بە موبایلەکەم  پێوەندییەکم بە هاوڕێیەکەوە گرت، بەڵام بێ وڵام بوو.

کات نەدەڕۆیشت بەڵام ئەوە دڵ و هەناوی من بوو کە لە بێ‌ئۆقرەییان ڕەش هەڵگەڕابوو. نیزیک سەعات ١٠ی پێش‌نیوەڕۆ دەنگی موبایلەکەم ڕایچڵەکاندم.

– بەڵێ!

-وەرە سەر هێڵ.

چوومە سەر هێڵ. چاوم لێ کرد نووسیبووی لەلای تۆ چ باسە؟

بۆم نووسی نائارام.

وێنەیەکی نارد. کە وێنەم کردەوە بەسەر تەرمی خوێناویی شۆڕش مێنبەریدا کەوتم کە دوژمن بۆ ڕووخاندنی ورەی خەڵک بڵاوی کردبۆوە.

 ئەوجارە زانیم چە باسە و چی رووی داوە. ئەو شەڕە چەند ڕۆژێکی خایاند. هێزەکانی رێژیم تەنانەت لە شارەکانی دیکەشەوە هاتبوونە سەوڵاوا و بە تۆپ و خۆمپارە کۆساڵانیان تۆپباران دەکرد. هێزی پێشمەرگە تەنیا ١١ کەس بوون، بەڵام هێزی دوژمنیان وەزاڵە هێنابوو . دوژمن بە دەیان بریندار و کوژراوی  لە شەڕگەدا کەوتبوون.

٥ی پووشپەڕی ١٣٩٥لە چیای کۆساڵان ١١ شۆڕشگێڕ -شۆڕش مینبەری، ئەکبەر مینبەری، شاخەوان مینبەری، مەهدی شێخی ناسراو بە (مادیی تەوەریوەری)، رۆحوڵڵا حەیدەری، ئەفشار سوورە بوومە، ساحێب حوسێنی، هیوا قوربانی و بارزان حوسێنی کە کەوتبوونە بۆسەی هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە؛ دوای چوار ڕۆژ شەڕ و بەرگری بەداخەوە شەهید بوون.

دوو پێشمەرگەی دیکەی ئەو تیمە -کاوە جەوانمەرد و سەرکەوت سەمەدی- کە لە شوێنی شەڕەکە دەرباز ببوون، ١٠ ڕۆژ دواتر و لە ڕۆژی ١٥ی پووشپەڕدا پاش شەڕێکی قارەمانانە و حەماسەخوڵقێنی لە گوندی بۆڕیەر شەهید بوون و بەو حەماسەیە کۆساڵانیان کرد بە هێمای خۆڕاگری و هۆزەلیان کرد بە بڕوای بەرز و ئیرادەی لەگیران‌نەهاتوو. ئەوان بە بەخشینی گیانی خۆیان  بوون بە سیمبوولی ورەبەخشی بۆ نەوەی داهاتوو و کۆسالان و هۆزەلیان کرد بە مەکتەبی هزر و تینی خەبات.

حەماسەخۆڵقێنەرانی کۆساڵان ئەم وتەیەی دوکتور قاسملووی رێبەریان کردبووە وێردی سەر زمانیان کە دەفەرموێ: دیواری هیوا و ئومێد لەسەر ئەو سیاسی و سەرکردانە هەڵمەچنن کە باس لە ڕزگاریی نیشتمان و ئازادی گەل دەکەن، بەڵام ئامادەش نین خۆیان یەکێک بن لە قوربانییانی ئەو ڕێگا پیرۆزە. ئەوان بە کردەوە نیشانیان دا کە شۆڕشێکن لەنێو شۆڕشدا و شەهیدبوونیان ئەگەر چی خەسارێکی گەورە بۆ گەل و نیشتمان بوو، بەڵام بوون بە خوێنی تازەی نێو دەمارەکانی شۆڕش.

شۆڕشگێڕگەلێکی راستەقینە کە تا کۆتایی ژیانیان شۆڕشگێڕ مانەوە بۆ ئەوەی نەوەکانی داهاتووی وڵات وشیار بکەنەوە، حەماسەخوڵقینەرانی کۆساڵان و قەرەسەقەڵ بە پێشکەش‌کردنی گیانی خۆیان نەوەگەلێکیان بار هێنا بۆ نیشتمان کە دوایە پڕ بە گەروو هاواریان دەکرد لە “هەموو شتێک زیاتر ئازادیتان خۆش بوێت”. ئەمە بەرهەمی هزر و خوڵقاندنی شۆڕشێک بوو  لە شۆڕشدا کە هەموو خەڵکی رۆژهەڵات خۆیان بە بەرپرسیاری ئازادیی وڵات زانی و ڕاسانی رۆژهەڵات بوو بە بانگەوازی ڕاسانەوەی میرات‌هەڵگرانی وڵات.

(ئەو بابەتە لە مالپەڕی کوردستان میدیا وەرگیراوە)

بابەتی هاوشێوە

2026-03-16

پیام به مناسبت هشتادمین سالگرد تأسیس اتحادیه زنان دموکرات کردستان ایران

2026-03-15

پەیامی ناوەندی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبۆنەی هەشتا ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی ژنان

2026-03-15

پەیام بە بۆنەی هەشتا ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

2026-03-14
کاروچالاکی

بەڕێوەچوونی سیمینارێک لە وڵاتی نۆروێژ

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-03-15
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

شاندێکی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەردانی پەرلەمانی سویسیان کرد

مقاله: لباس کوردی زنانه، رقص کوردی و بُعد سیاسی این پوشش در ایران

نقش زنان در جنبش مبارزاتی کوردستان از اتحادیه زنان دمکرات در جمهوری کوردستان تا بە امروز

چالاکییەکی هاوبەش لە بێلژیک بە بۆنەی ٨ی مارس؛ پشتیوانی لە خەبات و مافەکانی ژنان

بەشداری یەکیەتیی ژنان لە سیمینارێک لە سەر بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە پەرلەمانی نۆروێژ

بەشداری کردنی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نۆروێژ

سەردان و ڕێزلێنان لە ٣٨ سال خەبات و تێکۆشانی حاجی ئامینە شافعی

کۆساڵان، چیرۆکی هەرمانی خاک‌ و خوێن

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2025-06-26
  • 12:26

شیوا مورادیان

پاش ڕاگەیاندنی قۆناغی نوێ خەبات لە نەورۆزی ساڵی ١٣٩٥ی هەتاویدا و دەسپێکی خەباتێک  کە دواتر بە ڕاسانی ڕۆژهەڵات ناودێر کرا، پووشپەڕی هەمان  ساڵ پۆلێک هاوسەنگەر بۆ تێکەڵاوکردنی خەباتی شاخ و شار  بڕیاریان دا دیدار لەگەڵ خاک و خەڵکی رۆژهەڵات تازە بکەنەوە.

 ئەو کات ئەمن لە شاری سەوڵاوا سەرقاڵی ژیان و چاوەڕوانی ڕاپەڕاندنی ئەرکی نیشتمانی بووم.

ئێوارەی ٤ی پووشپەڕ بوو. بەپێی هەڵکەوتەی شوێنی ژیان و کارەکەم جموجۆڵی نائاسایی هێزە داگیرکەرەکانی رێژیمم دەبینی. بەوەشم زانیبوو کە پێشمەرگەکانی حیزب بۆ ڕاسانەوە جەولەیان بۆ نێوخۆ کردوە، بەڵام قەد بیرم لەوە نەدەکردبۆوە کە شۆڕەسوارەکان ئەوەندە لە نزیکیی مندا بن. هەستێکی نامۆ تەواوی گیانی داگرتبووم .

سەعات نیزیکەی دووی نیوەشەو بە دەنگی تەقە ڕاچەڵەکام. لە پەنجەرەی ماڵەوە سەیری ئاواییم کرد و بینیم هێزەکانی رێژیم و جاشەکان بەرەوە ئاوایی دووڕوو دەڕۆن. دڵەخورپە کەوتبووە گیانمەوە، هاکا ڕوحم ئێستا دەربچێ یان نا. ئۆقرەم لێ هەڵگیرابوو.

تا بەیانی چاوم لە کۆساڵان کرد و دەمدی کە تەقە بۆ چرکەساتێک نابڕێتەوە. بەیانی زوو بەپەلە ڕۆیشتم تا دەرگای دووکانەکەمان بکەمەوە و گوێ هەڵخەم بزانم چ دەبیستم. لەگەڵ کرانەوەی دووکان جیرانەکانم هاتن و گوتیان ئاگادرای پێشمەرگە لە ئاوایی دوورووە؟ گوتم پێشمەرگە؟ ئاوایی دووڕوو؟ گوتیان بەڵێ پێشمەرگە لە کۆساڵانن و کەوتوونەتە بۆسەی دوژمنەوە و بەداخەوە شەهیدیشمان داوە.

ئەوجار زیاتر ئۆقرەم لێ بڕا، زیاتر هەستی نائارامی بەرۆکی گرتم . بە موبایلەکەم  پێوەندییەکم بە هاوڕێیەکەوە گرت، بەڵام بێ وڵام بوو.

کات نەدەڕۆیشت بەڵام ئەوە دڵ و هەناوی من بوو کە لە بێ‌ئۆقرەییان ڕەش هەڵگەڕابوو. نیزیک سەعات ١٠ی پێش‌نیوەڕۆ دەنگی موبایلەکەم ڕایچڵەکاندم.

– بەڵێ!

-وەرە سەر هێڵ.

چوومە سەر هێڵ. چاوم لێ کرد نووسیبووی لەلای تۆ چ باسە؟

بۆم نووسی نائارام.

وێنەیەکی نارد. کە وێنەم کردەوە بەسەر تەرمی خوێناویی شۆڕش مێنبەریدا کەوتم کە دوژمن بۆ ڕووخاندنی ورەی خەڵک بڵاوی کردبۆوە.

 ئەوجارە زانیم چە باسە و چی رووی داوە. ئەو شەڕە چەند ڕۆژێکی خایاند. هێزەکانی رێژیم تەنانەت لە شارەکانی دیکەشەوە هاتبوونە سەوڵاوا و بە تۆپ و خۆمپارە کۆساڵانیان تۆپباران دەکرد. هێزی پێشمەرگە تەنیا ١١ کەس بوون، بەڵام هێزی دوژمنیان وەزاڵە هێنابوو . دوژمن بە دەیان بریندار و کوژراوی  لە شەڕگەدا کەوتبوون.

٥ی پووشپەڕی ١٣٩٥لە چیای کۆساڵان ١١ شۆڕشگێڕ -شۆڕش مینبەری، ئەکبەر مینبەری، شاخەوان مینبەری، مەهدی شێخی ناسراو بە (مادیی تەوەریوەری)، رۆحوڵڵا حەیدەری، ئەفشار سوورە بوومە، ساحێب حوسێنی، هیوا قوربانی و بارزان حوسێنی کە کەوتبوونە بۆسەی هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە؛ دوای چوار ڕۆژ شەڕ و بەرگری بەداخەوە شەهید بوون.

دوو پێشمەرگەی دیکەی ئەو تیمە -کاوە جەوانمەرد و سەرکەوت سەمەدی- کە لە شوێنی شەڕەکە دەرباز ببوون، ١٠ ڕۆژ دواتر و لە ڕۆژی ١٥ی پووشپەڕدا پاش شەڕێکی قارەمانانە و حەماسەخوڵقێنی لە گوندی بۆڕیەر شەهید بوون و بەو حەماسەیە کۆساڵانیان کرد بە هێمای خۆڕاگری و هۆزەلیان کرد بە بڕوای بەرز و ئیرادەی لەگیران‌نەهاتوو. ئەوان بە بەخشینی گیانی خۆیان  بوون بە سیمبوولی ورەبەخشی بۆ نەوەی داهاتوو و کۆسالان و هۆزەلیان کرد بە مەکتەبی هزر و تینی خەبات.

حەماسەخۆڵقێنەرانی کۆساڵان ئەم وتەیەی دوکتور قاسملووی رێبەریان کردبووە وێردی سەر زمانیان کە دەفەرموێ: دیواری هیوا و ئومێد لەسەر ئەو سیاسی و سەرکردانە هەڵمەچنن کە باس لە ڕزگاریی نیشتمان و ئازادی گەل دەکەن، بەڵام ئامادەش نین خۆیان یەکێک بن لە قوربانییانی ئەو ڕێگا پیرۆزە. ئەوان بە کردەوە نیشانیان دا کە شۆڕشێکن لەنێو شۆڕشدا و شەهیدبوونیان ئەگەر چی خەسارێکی گەورە بۆ گەل و نیشتمان بوو، بەڵام بوون بە خوێنی تازەی نێو دەمارەکانی شۆڕش.

شۆڕشگێڕگەلێکی راستەقینە کە تا کۆتایی ژیانیان شۆڕشگێڕ مانەوە بۆ ئەوەی نەوەکانی داهاتووی وڵات وشیار بکەنەوە، حەماسەخوڵقینەرانی کۆساڵان و قەرەسەقەڵ بە پێشکەش‌کردنی گیانی خۆیان نەوەگەلێکیان بار هێنا بۆ نیشتمان کە دوایە پڕ بە گەروو هاواریان دەکرد لە “هەموو شتێک زیاتر ئازادیتان خۆش بوێت”. ئەمە بەرهەمی هزر و خوڵقاندنی شۆڕشێک بوو  لە شۆڕشدا کە هەموو خەڵکی رۆژهەڵات خۆیان بە بەرپرسیاری ئازادیی وڵات زانی و ڕاسانی رۆژهەڵات بوو بە بانگەوازی ڕاسانەوەی میرات‌هەڵگرانی وڵات.

(ئەو بابەتە لە مالپەڕی کوردستان میدیا وەرگیراوە)

بابەتی هاوشێوە

2026-03-16

پیام به مناسبت هشتادمین سالگرد تأسیس اتحادیه زنان دموکرات کردستان ایران

2026-03-15

پەیامی ناوەندی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبۆنەی هەشتا ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی ژنان

2026-03-15

پەیام بە بۆنەی هەشتا ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

2026-03-14

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی