بازدان بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆنفرانسی «لە بزوتنەوەی ژینا تا داهاتووی ئازاد» و پێشکەشکردنی یەکەم «خەڵاتی ژینا»

٧٣

نۆروێژ‹کۆنفرانسی «لە بزوتنەوەی ژینا تا داهاتووی ئازاد» و پێشکەشکردنی یەکەم «خەڵاتی ژینا»

لە چوارەمین ساڵیادی شەهیدبوونی ژینا ئەمینی، یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات، ڕۆژی شەممە ١٩ی سێپتەمبەری ٢٠٢٦، کۆنفرالە چوارەمین ساڵیادی شەهیدبوونی ژینا ئەمینی، یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات، ڕۆژی شەممە ١٩ی سێپتەمبەری ٢٠٢٦، کۆنفرانسێکی سیاسی بە بۆنەی ساڵیادی بزوتنەوەی ژینا و بە ناونیشانی «لە بزوتنەوەی ژینا تا داهاتووی ئازاد» لە وڵاتی نۆرویژ بەڕێوەبرد.

کۆنفرانسەکە بە سروودی نەتەوەیی «ئەی ڕەقیب» دەستی پێکرد و دواتر بەشداربووان بۆ ماوەی خولەکێک بە بێدەنگی ڕاوەستان، بۆ ڕێزگرتن لە یادی ژینا و هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادی.

دواتر پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لەلایەن خاتوو کەژاڵ نەقشبەندی، بەرپرسی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات، خوێندرایەوە.

لە پەیامەکەدا، دوای سپاس و پێزانین لە بەشداربووان، جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە بزوتنەوەی ژینا تەنیا یادەوەریی ڕووداوێکی تاڵ نییە، بەڵکوو بەشێکی گرینگ لە مێژووی نوێی خەباتی خەڵکی کوردستان و ئێرانە؛ بزوتنەوەیەک کە بەردەوامییەکەی بۆ گەیشتن بە ئازادی، ماف و دێموکراسی گرینگییەکی تایبەتی هەیە.

ژینا بوو بە ناوێک کە لە سنووری شار و وڵات تێپەڕی و دەنگی داواکاریی ئازادی و مافە بنەڕەتییەکان گەیاندە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی.

هەروەها لە پەیامەکەدا یادی دوو سکرتێری شەهیدی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان کرایەوە؛ دوو ژن کە بەشێک بوون لە مێژووی خەباتی ژنانی کورد و بە خەبات و قوربانیدانی خۆیان، پەیامی بەردەوامیی ئەم ڕێگایەیان بۆ نەوەکانی دوای خۆیان بەجێ هێشت.

دوو پەنێلی سیاسی

کۆنفرانسەکە لە دوو پەنێلی سیاسی پێکهاتبوو کە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستان و نەتەوەکانی ئێران بەڕێوەچوون.

لە هەردوو پەنێلەکەدا، نوێنەرانی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان لە ڕوانگە جیاوازەکانەوە باس و گفتوگۆیان لەسەر کاریگەرییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی بزوتنەوەی ژینا، ڕۆڵی ژنان لە خەبات و گۆڕانکارییەکان، پێویستیی هاوکاری و هاوبەشی و هەروەها چۆنیەتیی پێکەوەژیان لە داهاتوودا کرد.

حیزب و ڕێکخراوە سیاسییە بەشداربووەکان بریتی بوون لە:

١. حزب تضامن دمکراتیک الاهواز
٢. کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٣. پارتی ژیانی ئازادی کوردستان
٤. کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
٥. حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
٦. پارتی ئازادی کوردستان
٧. سازمان اتحاد فدائیان خلق ایران
٨. سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
٩. حزب مردم بلوچستان

پێشکەشکردنی یەکەم «خەڵاتی ژینا»

بەشی کۆتایی کۆنفرانسەکە تایبەت بوو بە پێشکەشکردنی یەکەم «خەڵاتی ژینا».

ئەم خەڵاتە لە لایەن یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران دامەزراوە و بڕیارە ساڵانە پێشکەش بکرێت؛ وەک نیشانەی ڕێز و پێزانین بۆ ئەو کەس یان بنەماڵانەی کە لە بەرامبەر نادادپەروەری بێدەنگ نەبوون، بەردەوام بوون و بە هەڵوێست و خۆڕاگریی خۆیان بەشدارییان لە پاراستنی یاد و ئامانجەکانی بزوتنەوەی ژینا کردووە.

دامەزراندن و پێشکەشکردنی «خەڵاتی ژینا» هەنگاوێکە بۆ ئەوەی یادکردنەوە ببێتە بەردەوامی، بەردەوامی ببێتە بەرپرسیاری و بەرپرسیاریش ببێتە هێزی گۆڕان.

«خەڵاتی ژینا» تەنیا پارچەیەک کریستاڵ نییە؛ هەڵگری پەیامێکە کە دەڵێت خەبات و قوربانییەکان نابێت لە ژێر تۆزی کاتدا لەبیر بکرێن.

لە یەکەم ساڵی پێشکەشکردنی ئەم خەڵاتەدا، «خەڵاتی ژینا» بە یەکێک لە بنەماڵەکانی شەهیدانی بزوتنەوەی ژینا تەرخان کرا. بەهۆی هۆکاری ئەمنی و بوونی ئەو بنەماڵەیە لە ناوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ناوی بنەماڵەکە بە ئاشکرا ڕانەگەیەنرا و خەڵاتەکە ڕادەستی نوێنەری بنەماڵەکە لە دەرەوەی وڵات کرا.

بەو هیوایەی ڕۆژێک «خەڵاتی ژینا» لە کوردستانێکی ئازاد و لە کەشوهەوای ئازادیدا، پێشکەش بە قارەمانانی ڕێگای ئازادی بکرێ
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵاتنسێکی سیاسی بە بۆنەی ساڵیادی بزوتنەوەی ژینا و بە ناونیشانی «لە بزوتنەوەی ژینا تا داهاتووی ئازاد» لە وڵاتی نۆرویژ بەڕێوەبرد.

کۆنفرانسەکە بە سروودی نەتەوەیی «ئەی ڕەقیب» دەستی پێکرد و دواتر بەشداربووان بۆ ماوەی خولەکێک بە بێدەنگی ڕاوەستان، بۆ ڕێزگرتن لە یادی ژینا و هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادی.

دواتر پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لەلایەن خاتوو کەژاڵ نەقشبەندی، بەرپرسی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات، خوێندرایەوە.

لە پەیامەکەدا، دوای سپاس و پێزانین لە بەشداربووان، جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە بزوتنەوەی ژینا تەنیا یادەوەریی ڕووداوێکی تاڵ نییە، بەڵکوو بەشێکی گرینگ لە مێژووی نوێی خەباتی خەڵکی کوردستان و ئێرانە؛ بزوتنەوەیەک کە بەردەوامییەکەی بۆ گەیشتن بە ئازادی، ماف و دێموکراسی گرینگییەکی تایبەتی هەیە.

ژینا بوو بە ناوێک کە لە سنووری شار و وڵات تێپەڕی و دەنگی داواکاریی ئازادی و مافە بنەڕەتییەکان گەیاندە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی.

هەروەها لە پەیامەکەدا یادی دوو سکرتێری شەهیدی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان کرایەوە؛ دوو ژن کە بەشێک بوون لە مێژووی خەباتی ژنانی کورد و بە خەبات و قوربانیدانی خۆیان، پەیامی بەردەوامیی ئەم ڕێگایەیان بۆ نەوەکانی دوای خۆیان بەجێ هێشت.

دوو پەنێلی سیاسی

کۆنفرانسەکە لە دوو پەنێلی سیاسی پێکهاتبوو کە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستان و نەتەوەکانی ئێران بەڕێوەچوون.

لە هەردوو پەنێلەکەدا، نوێنەرانی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان لە ڕوانگە جیاوازەکانەوە باس و گفتوگۆیان لەسەر کاریگەرییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی بزوتنەوەی ژینا، ڕۆڵی ژنان لە خەبات و گۆڕانکارییەکان، پێویستیی هاوکاری و هاوبەشی و هەروەها چۆنیەتیی پێکەوەژیان لە داهاتوودا کرد.

حیزب و ڕێکخراوە سیاسییە بەشداربووەکان بریتی بوون لە:

١. حزب تضامن دمکراتیک الاهواز
٢. کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٣. پارتی ژیانی ئازادی کوردستان
٤. کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
٥. حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
٦. پارتی ئازادی کوردستان
٧. سازمان اتحاد فدائیان خلق ایران
٨. سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
٩. حزب مردم بلوچستان

پێشکەشکردنی یەکەم «خەڵاتی ژینا»

بەشی کۆتایی کۆنفرانسەکە تایبەت بوو بە پێشکەشکردنی یەکەم «خەڵاتی ژینا».

ئەم خەڵاتە بە پشتیوانیی دارایی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات دامەزراوە و بڕیارە ساڵانە پێشکەش بکرێت؛ وەک نیشانەی ڕێز و پێزانین بۆ ئەو کەس یان بنەماڵانەی کە لە بەرامبەر نادادپەروەری بێدەنگ نەبوون، بەردەوام بوون و بە هەڵوێست و خۆڕاگریی خۆیان بەشدارییان لە پاراستنی یاد و ئامانجەکانی بزوتنەوەی ژینا کردووە.