بازدان بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆنگرەی یەکەمی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆراڕۆژی شەممه ڕێکەوتی 13.12.2025 یەکەم کۆنگرەی ژنانی دیاسپۆرا لە وڵاتی ئاڵمان بەڕێوە چوو.

١٢٧
کۆنگرەی یەکەمی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆراڕۆژی شەممه ڕێکەوتی 13.12.2025 یەکەم کۆنگرەی ژنانی دیاسپۆرا لە وڵاتی ئاڵمان بەڕێوە چوو.
ئاڵمان‹کۆنگرەی یەکەمی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆراڕۆژی شەممه ڕێکەوتی 13.12.2025 یەکەم کۆنگرەی ژنانی دیاسپۆرا لە وڵاتی ئاڵمان بەڕێوە چوو.

کۆنگرە بە سرودی ئەی رەقیب و چەند ساتێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە رۆحی سەرجەم شەهیدانی كوردستان دەستیپێكرد. وتاری كردنەوەی كۆنگرە لەلایەن سەرۆكی فێدراسیۆن بەڕێز (شیرین زەكی)ەوە خوێندرایەوە.

‎پاشان ئەم وتارانە پێشكەش كران:
‎ – سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی كوردستانی بەڕێز (شفا بارزانی).
‎- بەڕێز (د.ئیسماعیل كامل) سەرۆكی كۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی.
‎- بەڕێز (ئامینە زكری) ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان.
‎ -وتاری حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لەلایەن بەڕێز(شەهێن زادئەحمەد).
‎- بەڕێز(فەریبا محەمەدی) جێگری سكرتێری گشتیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان.
‎- بەڕێز(ماریا فلۆگیر) پارێزەر و ڕاوێژكاری فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی.
‎هەروەها دۆكیومێنتارییه‌ك لەسەر خه‌باتی ژنانی كوردستانی له‌نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا پێشکەش بە بەشداربوان کرا..
‎هەروەها پێشكەشكردنی خەڵاتی (ژن و ئازادی) بۆ چوار ژنی كوردستانی، كه‌ هه‌ڵبژارده‌ی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان بوون. هه‌ریه‌ك له‌وانه‌ خاوه‌ن ئەزموون بە توانا و لێهاتووی تایبه‌تن كه‌ توانیویانه‌ خزمه‌ت به‌ پرسی ژنی كورد بكه‌ن به‌ڕێزان ( بونیه‌ جگه‌رخوێن(رۆژئاوا)، دکتور چنوور قادری(باشور)، گوڵاڵه‌ شه‌ره‌فكه‌ندیی(رۆژهەلات)و نه‌جلا چەملیبێل (باکور)بوون.
‎هه‌روه‌ها ڕێزلێنان پێشكه‌شی ده‌سته‌ی ڕاوێژكاران و چه‌ند به‌ڕێزێكی دیكه‌ كرا كه‌ لە سەرەتای دامەزرانی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانیوە هاوکار بوونە، جێگای ئاماژەیە کە یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران هەر لەسەرەتای بیرۆکەی دەمەزرانی فێدراسیۆنەوە هاوکار بوە بۆیە دوو لەو بەرێزانەی کە وەکوو راوێژکار خەڵات کران بە شانازیە شنە درودگەر سکرتێری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران هەروەها هاوڕێی تێکۆشەر بەڕێز حەسەن حاتەمی بوون .

شايانى باسه كه ئەندامانى یەکیەتی ژنانی دێموکراتی كوردستانى ئێران کە لە ئەم کۆنگرەیەدا بەشداربوون بریتی بوون لە : شەهین مورتزازادە وەکوو نوێنەری کومیتەی گشتی ،هێلین کەریمی ، رووناك سۆفی پوور، زارا يوسفى و سەحەر خاڵ ئاقاکۆساری.
هەروەها به نوێنەرایەتی کومیتەی گشتی و لەلایەن زارا یوسفی چەپکە گوڵی ڕێزلێنان پێشکەش بەو کۆنگرەیە کرا.

بەشی دوهەم :
‎پاشنیوەڕۆی هەمان ڕۆژ لیژنەی ئامادەكاری كۆنگرە كۆتایی كارەكانی ڕاگەیاند و لیژنەی بەرێوەبەری کۆنگرە دەستی بە کارەکانی خۆیان کرد دوای پێشکەش کردنی راپۆرتی کار و چالاکی تێبینی و سرنجی ئەندامان وەرگیرا و و هەروەها باس لە بەرنامەو پەیرەو کرا کە سه‌رجه‌م لیژنه‌كان به‌سه‌ركه‌وتوویی ئەرکەکانی خۆیان به‌ڕێوه‌برد..
‎بە کۆی دەنگی کۆنگرە دەستەی بەرێوەبەری پێشو شەرعیەتی بۆ دەورەی داهاتوو پێ بخشرا ، بەلام جێگای ئاماژەیە کە یەک کەس بە سەهمیەی رۆژهەلات زیاد بوو ، بە پەیامی کۆتایی و وه‌فا و ڕێز بۆ پاڵپشتی و هه‌ماهه‌نگی ئه‌و به‌ڕێزانەی کە هاوکار و پالپشتی فێدراسیۆن بوونە و موزیک و گۆرانی و بەلێنی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بەری بۆ خزمەت لە پێناو ئازادی و یەکسانی ژنانی کوردستانی کۆتایی هات .

‎فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای كوردستانی
‎كۆنگره‌ی یه‌كه‌م
‎ 13.12.2025
ئاڵمان