ڕۆژی ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٤ی هەتاوی دایکی خاتوو سارا ڕەسووڵ نژاد ئەندامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە هۆی جەڵدەی دڵ لە ئاوایی پاشبڵاغ سەر بە بۆکان کۆچی دوایی کرد.
دایە زێنەب شەریفزادە دایکێکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆز بۆ خاک و نیشتمانەکەی بوو کە ماوەی نیزیک بە بیست ساڵە یەکێک لە کچەکانی بە ناوی سارا ڕەسووڵ نژاد هاوڕێ لەگەل بنەماڵەکەی لەنێو ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دایە و ئەندامێکی چالاکی ڕێکخراوەی یەکیەتیی ژنانە.
لەلایەن ڕیکخراوی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بەو بۆنە ناخۆشەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خاتوو سارا ڕەسووڵ نژاد و هەموو ئازیزانی دایە زێنەب شەریفزادە دەکەین و هیوای سەبووری بۆ هەموو ئازیزانیان دەخوازین.
دەستەی بەڕێوەبەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران




