کۆچی دوایی خاتوو مینا خوسرەوی؛ ئەندامێکی دێرینی یەکیەتیی ژنان
خاتوو “مینا خانم خوسرەوی”، یەکێک لە ئەندامە دیار و دێرینەکانی یەکیەتیی ژنان کە وەک نموونەی ژنێکی خەباتگێڕ و هۆشیار لە نێو ڕیزەکانی یەکیەتیی ژناندا دەناسرا، دوای تەمەنێک لە خزمەت و تێکۆشان ماڵاوایی لە ژیان کرد.
خاتوو مینا لە ماوەی ژیانی خۆیدا، بە ئیرادەیەکی پۆڵایین و متمانەبەخۆبوونێکی بێوێنەوە خزمەتی بە دۆزی ژنان و کۆمەڵگە کردووە و وەک سیمبۆلی ژنێکی خزمەتگوزار و دڵسۆز دەمێنێتەوە و شوێنپەنجەی لە نێو کۆمەڵگەدا بە ڕوونی دیارە.
خاتوو مینا لە زێدی خۆی و لە ناو ئاپۆڕای خەڵکدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردا و ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی خوالێخۆشبوو لە مزگەوتی “خانەقای شەمزینان” بەڕێوەچوو.
خاتوو مینا هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە بیر و هزری ڕێکخراوەکەی خۆی بوو.
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و خزم و کەسووکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.




