دوانیوەڕۆی ۲۷ی گەلاوێژی ۱٤۰٤ی هەتاوی کاک سەید برایم کەریمی ئەندامی پێشووی کومیتەی ناوەوندی و هاوژینی شەهید هاجەر زەڕگە بەهۆی جەڵدەی دڵ کۆچی دوایی کرد.
کاک سەید برایم نیزیک بە پێنج دەیە پێشمەرگەی حیزب و چەندین ساڵ لە ڕیزی ڕێبەری حیزب دابوو.
کاک سەید برایم لە ماوەی پێشمەرگایەتی دا زیاترن خزمەتی لە ئۆرگانەکانی ئەمنیەت و تەشکیلاتی حیزب کردووە و هەتا دوا هەناسەی ژیانی دڵسۆزانە کاری خۆی ڕاپەڕاندووە.
بەداخەوە هاوژینی کاک سەید برایم (شەهید هاجەر زەڕگە) لە ڕۆژی ٦ۍ ڕەزبەری ۱٤۰۱ی هەتاوی بەهۆی هێرشی هاژەکی ڕێژیمی ئێران بۆسەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات شەهید بوو. شەهید هاجەر چوار دەیە یەکێک لە چالاکترین و دڵسۆزترین ئەندامانی ڕێکخراوەی ژنان بوو.
کاک سەید برایم لە دوای شەهید بوونی شەهید هاجەر ماوەی نیزی دوو ساڵ بوو کە لەگەڵ خاتوونێکی بەڕێز بە ناوی سەدری مەحموودی ژیانی پێک هێنابووە کە تا کاتی کۆچی دوایی بەیەکەوە دەژیان.
بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک سەیدبرایم کەریمی سەرەخۆشی خۆمان ڕادەگەیەنین و هیوای سەبووری بۆ خۆشەویستان و هاوڕێبازانی بە ئاوات دەخوازین.
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران




