مامۆستاژن زێنی پوورمەند، خێزانی خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا محەممەد عوسمانی و دایکی شەهید عوسمان عوسمانی، دوای ژیانێکی پڕ لە خەبات، نەهامەتی، چەرمەسەری و ئاوارەیی، بەهۆی هەڵکشانی تەمەنی، لە پیرانشار کۆچی دوایی کرد.
ئەم خاتوونە خەباتکارە، زیاتر لە پێنج دەیە لە ژیانی خۆیدا هاوڕێ و هاوژینی مامۆستا مەلا محەممەد عوسمانی بوو، کە یەکێک لە مامۆستا ئایینیە شۆڕشگێڕەکانی نێو ڕیزەکانی حیزب بوو. لەو ماوەیەدا بە ناچار ژیانی پڕ لە دژواری بەسەر برد و منداڵەکانی بە زەحمەت پێگەیاند. تاقە کوڕەکەی، شەهید عوسمان عوسمانی، لە هێرشی هاژەکی ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاویدا، هاوڕێ لەگەڵ ژمارەیەک لە کاردان و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات، گیانیان فیدا کرد.
هەروەها مامۆستاژن دایکی خاتوو فاتمە عوسمانی، سکرتێری پێشووی ڕێکخراوەی یەکیەتیی ژنان، و خەسووی خاتوو خەدیجە پوورمەند، کادری حیزب و ئەندامی ڕێبەری پێشووی ڕێکخراوەی یەکیەتیی ژنان بوو.
لە لایەن دەستەی بەڕێوەبەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە، هاوخەمی خۆمان بۆ خێزان، کەسوکار و هەموو خۆشەویستانی مامۆستاژن، بە تایبەتی خاتوو فاتمە عوسمانی و خاتوو خەدیجە پوورمەند، دەردەبڕین و هیوای سەبووری و ئارامییان بۆیان دەخوازین.




